رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

بەیاننامەی تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون

Facebook
Twitter
LinkedIn

بە ناوی سروشت و خاکی کوردستان ،

بە دڵێكی پڕ لە خەم و ئازارەوە،پرسە و سەرەخۆشی تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید (بێستوون عبدالله)، و  رێکخراوی ملەکەوە و  دانیشتوانی پێنجوێن و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین.

شەهید بێستوون، شەهیدی ژینگە و ژیان، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرێک لە قەڵای کچێی قەزای پێنجوێن گیانی سوتا و دوای مانەوەی نزیکەی دوو مانگ لە نەخۆشخانە، لە رۆژی ٢\١١\٢٠٢٥ ، گیانی بە سروشت و خاکی کوردستان بەخشی.

شەهید بێستوون و شەهید ئالان یوسف سیمبوولی پاراستنی ژینگە و ژیانن. ئەوان پێشمەرگانە بۆ پاراستنی خاک و سروشتی جیهان گیانی خۆیان بە زیندوێتی خستە ناو ئاگر و لەگەڵ ئاگردا جەنگان.

یاد و ناوی شەهید بێستوون عبدالله و هەموو شەهیدانی ژینگە بۆ هەمیشە بەرز و زیندووە لە دڵی کوردستان و دڵی هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و ژیانەوەی سروشت هەیە. ئێمە هاوخەم و پرسەداری خانەوادەی شەهید بێستوون و رێکخراوی ملەکەوەین، و ئەو ڕێگا و باوەڕە ژینگەدۆستانەیەی ئەوان خەباتی بۆ دەکەن هیوای ژیانێکی سەوز، ئازاد و دادپەروەر بۆ کوردستان بەدیدەهێنێت.

کوردستان بەرگی سەوزی خۆی بە گیانی پر ئیرادەی ئەوان و رۆحی خۆبەخشان و گیان فیدایانەی ئەوان دەپۆشێت.

تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون