رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

بە دورشمی ئاو ژیانە دووەمین کۆڕبەندی ئاوی میزۆپۆتامیا دەستپێکرد

Facebook
Twitter
LinkedIn

نوێنەری رێکخراوی ئازادبوون بەشداری کۆربەندەکە، دەکات

*هاوشێوەی یەکەمین کۆڕبەند لە ساڵی ٢٠١٩ لە سلێمانی باشوری کوردستان ئەنجام درا، دوێنێ دووەمین کۆڕبەند دەستی بە کارەکانی کرد بە ئامانجی گفتوگۆ دەربارەی کێشەکانی پەیوەست بە ئاو و بە تایبەت ڕووباری فورات و دیجلە. ئەم کۆڕبەندە ئاواتەخوازە ببێتە سەکۆیەکی گشتگیر کە دەنگی پەراوێزخراو لە گفتوگۆکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، سروشت و هەروەها سیاسەتە باڵادەستەکانی بەڕێوەبردنی ئاودا، ببیسترێت.

کۆڕبەندەکە بە وتەی نوێنەری لیژنەی ئامادەکاری دووەمین کۆڕبەندی ئاوی میزۆپۆتامیا بەڕێز فاتیح شاهین، هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی دیاربەکر بەڕێز دۆگان هاتون، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان بەڕێز چیگدەم فرین، سەرۆکی ژوری ئەندازیاران و تەلارسازان بەرێز ئەمین کۆرامز، نوێنەری نێودەوڵەتی دووەمین کۆڕبەندی ئاوی میزۆپۆتامیا بەرێز ئیسماعیل داود و نوێنەری بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا بەرێز دەریا ئایکۆل، دەستیپێکرد.

کۆڕبەندی ئاوی میزۆپۆتامیا بەدوای رێگای جێگرەوەدا دەگەڕێت کە جەخت لەسەر پێویستی چوارچێوەیەکی سیاسەی ئاو بکاتەوە لەسەر بنەمای بەردەوامیی، بەشداریکردن و یەکسانی کۆمەڵایەتی بنیات بنرێت. ئەم کۆڕبەندە هەوڵدەدات ئاو بگۆڕێت بۆ ئامرازێک بۆ هاودەنگی و ئاشتی، دژی بەکارهێنانی ئاوە وەک ئامرازێک بۆ هەژموون و ستەمکاری.