رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

پڕۆژەی گوێسوان دەناسێندرێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی ٢٠٢٥/٩/٢٢ سیمینارێک لەلایەن مامۆستا ( هەڵگورد ئەحمەد)، لە کارگەی کولتووری سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی گوێسوان، پێشکەش کرا.کە تیایدا هەنگاوەکانی پڕۆژەکە و ئامانج و دەرئەنجامەکان گفتوگۆی دەربارەکرا.

پرۆژەی گوێسوان” پرۆژەیەکی هونەرییە، لەگەڵ سێ کایەی تردا پەیوەندی دروست دەکات ئەوانیش ژینگە، تەلارسازی و پەروەردە. ئەو پرۆژە چاوی لەوەیە لە ئەزموونێکی تاقیکاریدا، هونەر بکاتە ئامراز بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی ژینگە. لە هەنگاوی یەکەمیدا، زنجیرەیەک پەناوپاسار، یاخود هێلانەی هونەری بۆ چۆلەکە دروست دەکرێت و لەنێو گۆڕەپان یان سەر دیواری بینای قوتابخانە سەرەتاییەکان جێگیر دەکرێن. بەو هیوایەی سەرنجی قوتابی ڕاکێشن و لە بیرەوەرییاندا بمێننەوە و پرسی ژینگەیان بۆ ببێتە بابەت.

پڕۆژەی گوێسوان لە دە قۆناغ پێک دێت و لە ئێستادا قۆناغی یەکەم بە پاڵپشتی تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، قونسڵیەی بەریتانیا، کارگەی کولتوور، دامەزراوەی ئەنهار، ئارت جەمیل و گرین فیزەرە جێبەجێ دەکرێت.