رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

نوێنەری رێکخراوی ئازادبوون بەشداربوو لە ۆرکشۆپی تۆڕی ٨ ی مارس

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی ٤-٩-٢٠٢٥ ۆرکشۆپی ڕێکخستن و پلاندانانی تۆڕی ٨ی مارس لە هۆڵی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان، بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی تۆڕەکە بەرێوەبردرا. ئامانج لە ۆرکشۆپەکە گفتوگۆ بوو دەربارەی ئامانج، ئەركەکان و  ڕوئیایی تۆڕەکە، هەمان کات داڕشتنی ستراتیژی یەك ساڵ بوو. ۆرکشۆپە لە لایەن ڕاهێنەری بە توانا (سەلام عمر )، بەرێوەبردرا.