رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

ئازادبوون بەشداربوو لە خۆپیشاندانی پشتگیری لە داوا رەواکانی مانگرتووان

Facebook
Twitter
LinkedIn

رێکخراوی ئازادبوون بەشداربوو لە خۆپیشاندانی پشتگیری لە داوا رەواکانی مانگرتووان. سەرەتای خۆپیشاندانەکە بە گردبوونەوەیەک لە بەردەم پارکی مەلیک مەحموود دەستی پێکرد و دواتر بە رێپێوان بەرەو خێمەی مانگرتووان بەردەوام بوو.

بەمەبەستی وەدەستهێنانی مافە رەوا زەوتكراوەكانی سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێم، رۆژی (٢٠٢٥/١/٢٥) دووانزە مامۆستاو فەرمانبەر لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری سلێمانی، مانگرتنیان لە خواردن راگەیاند، لە یادداشتێكدا كە ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكانیان كردووە، داواكارییەكانیان خستۆتە روو. شایەنی باسە یاداشتەکە لە لایەن ١٠٠ رێکخراوی کۆمەلگەی مەدەنی واژۆکراوە.