رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

نوێنەری تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون بەشدار دەبێت لە گفتوگۆیەکی کراوەدا

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٠٢٤/٥/١٦ نوێنەری تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون بەشدار دەبێت لە گفتوگۆیەکی کراوە

بە ئامانجی بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵمەتەکانی داکۆکیکاریی کاریگەر، بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان لایەنە چالاکەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتی و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامیی ژینگەیی.

گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی ئەنجام درا بۆ دەستنیشانکردنی ئەو لاوازی و ئالنگارییانەی ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەبنەوە لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ژینگە، کە تیایدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی گرنگ وەک سنوورداربوونی سەرچاوە و بودجە، ئاستەنگی ڕێکخراوەیی، نەبوونی هۆشیاری و بەشداریی ژینگەیی، نەبوونی هەماهەنگی، هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە ئەزموون و نیگەرانییەکانیان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و پرسە ژینگەییەکانەوە باس کرا.

گفتوگۆکە جەختی لەسەر پێویستیی هاوکاریی بەهێزتر و بەرنامەکانی بنیاتنانی توانا و زیادکردنی پشتیوانی دارایی کردەوە بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرزکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ژینگە لە عێراق.

ئەم گفتوگۆیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “بەهێزکردنی دەنگی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوبەشی لە بواری مافەکانی مرۆڤ و ژینگە لە عێراق” ئەنجام درا لە لایەن رێکخراوی مەسەلە، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی پردی ئیتاڵیا و پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیموکراسی.