سەرۆكایەتی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان رۆژی (٢٨/٤/٢٠٢١)بڕیارەكەی دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد.
ئەم بڕیارەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم کاردانەوەیەکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە و بووە هۆی ناڕەزایی بەشیک لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتان.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لەدوای پەسەند کردنی بڕیارەکەی دادگا لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سزادراوانی بادینان کراون و هەروەها تۆمەتی پەیوەندی سزادراوان بە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە و وەرگرتنی پارە لێیان ، ئەوەی ڕاگەیاند کە “چاوەڕوانیمان لە حکومەتە خانەخوێکان لەسەرانسەری دنیا ئەوەیە کە ڕێز لە کاری دیپلۆماتە ئەمەریکییەکان بگرن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساتی دامەزراندنییەوە پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن کردووە، ئازادی ڕادەربڕین بەشێکە لە شوناسمان و بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لێی وەک یەکێک لە بەها سەرەکییەکانمانم، هەروەها بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە گرنگی ڕێوشوێنی یاسایی و سەروەری یاسا، بە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریشەوە”.
کونسوڵخانەی ئەڵمانیاش لە چەند تویتێکدا بەم جۆرە نیگەرانی خۆی بەرامبەر بڕیارەکە پیشانداوە:
“کونسوڵگەریی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەولێر بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنچ ڕۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت. تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی ڕوون بۆ تاوانکارییەک کە مایەی سزا بێت” هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی عێڕاقە.
لە تویتێکی دیکەدا کونسوڵخانەی ئەڵمانیا داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکات دەستەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوو‌ن، ئاماژە بەوەش دەکات کە گۆڕینەوەی ئازادی بیروڕا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری ڕۆژانەی .دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری ڕۆژانەی کونسوڵگەری گشتیش
بەهەمان شێوە کەنەداش نیگەرانی لەبەرامبەر سزادانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکان دەردەبڕێت. باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێڕاق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان.
لەدوای هەڵوێستی هەریەک لەم وڵاتانە و ئیدانەکردنی بڕیارەکەی دادگا، کونسوڵخانەی کشتی فەڕەنساش لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بەنیگەرانییەوە دەڕوانێتە بڕیاری پێداچوونەوەی دۆسیەی پێنچ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو دۆستایەتییەی بە هەرێمی کوردستانەوە گرێمان دەدات و ئەو هەماهەنگییەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان لەسەر بناعەی بەهای هاوبەش و پڕەنسیپی هاوبەش دامەزراون، لەنێویشیاندا ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان پێگەیەکی تایبەتیان هەیە.
لە کۆتا کاردانەوەشدا كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان تویتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی، “بەریتانیا بڕیاری دادگای تەمیزی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بینیوە لە دۆسیەی پەیوەست بە پێنج ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوان، وەک لە 6 ی ئایاری 2021 دا ڕاگەیەنرا. ئێمە نیگەرانین لەزنجیرەیەک دەنگۆی کەموکورتی لەبارودۆخی دەستبەسەرکردنەکەیان‌و لەپرۆسەی دادگاییکردندا.”
ڕاشیگه‌یاندووه، “هەروەها سەرمان سوڕماوە لەئاماژەکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کونسوڵخانەی بیانی لەبەڵگەنامەکانی دادگا؛ چاوپێکەوتن لەگەڵ دیپلۆماتە بیانییەکان نابێت تاوان بێت، بەریتانیا داوای پەیوەستبونی تەواوو بەویژدانانە دەکات بەپرۆسەی یاسایی‌و یاسا لەحکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەک هەموو شوێنێکی تری جیهان.”
دوابەدوای ئەم کاردانەوانە دادگای پێداچوونەوەی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لە بارەی بێلایەنی بڕیاری دادگا و کۆتا قۆناغی بڕیارەکە بڵاو کردەوە.
دەقی ڕونکردنەوەکە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم / ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له رێكه‌وتی 28/4/2021 كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكه‌وتۆته‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌مو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردوه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌مو هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادگاكان.
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕوی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بوه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌مو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان.
بۆ زانیاری هه‌مو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتوه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچونه‌وه‌یه (طلب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2021