رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لەسەر پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (سەرماوەزی ٢٧٢٠)

Facebook
Twitter
LinkedIn

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٠ ، لانیکەم ٧٣ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

کۆڵبەران ( ١٦ حاڵەت)

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست. هەر سێ کەسەکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

 هەروەها ١٣ کۆڵبەر بریندار بوون کە ١١ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە و دوو کەسیش بە هۆی تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە هەڵدێر بریندار بوون.


سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٣ حاڵەت)

لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لاینکەم ٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی مەهاباد، میاندواو و سەقز لەسێدارە دراون. هەر سێ کەسەکە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو.
هەروەها، لەو ماوەیەدا گیان لە دەستدانی بەندکراوانی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران و کوردستان تۆمار نەکراوە.

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٣ حاڵەت)

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی چالدێران، سەوڵاوا و شنۆ به هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا هیچ حاڵەتێکی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران تۆمار نەکراوە.


دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٤٧ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان مێرمنداڵ بوون.

هەروەها، ١٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم حوکمی ٤٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

کرێکاری (٤ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٤ کرێکاری خەڵکی شارەکانی پاوە، سنە، ئورمیە و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە. دوو کەسیان لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوە (کلیک بکە)