رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

هۆشداریی هیومەن ڕایتس وۆچ لە بارەی پڕۆژەیاسای بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە عێراق

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

هیومەن ڕایتس وۆچ لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاشکرایکردووە کە یاسادانەرانی عێراق، کار لەسەر پڕۆژە یاسایەکی نوێ دەکەن دەربارەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، کە مەترسی بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین هەیە. هەرچەندە لە ئێستایشدا ئازادی ڕادەربڕین لەناو وڵاتی عێراق لەژێر مەترسی و هێرشی بەردەوامدایە، بەڵام یاسادانەرانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت یاسایەکی نوێ دابنێن کە زیانی زیاتری دەبێت، بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین. پڕۆژە یاساکە لە بەرواری ٢٩/١١/٢٠٢٠ قسەی لەسەر کراوە و بەجۆرێکە کە ڕەوایەتی سزادانی قورس بە حکومەت دەدات، لەدژی ئەو کەسانەی کە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە هێرش دەکەنە سەر خواست و دۆخ و تێڕوانینی ئایینی حکومەت.

بێلکیس ویڵی کە توێژەرێکی هیومەن ڕایتس وۆچە بەم جۆرە لەسەر یاساکە دوا “ئەم یاسایە، دەبێت بە ئامڕازێکی نوێی حکومەت. بۆ سنووردارکردن و لێسنەدنەوەی مافی ڕادەربڕینی ئازادی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانن و لەپاڵیشیاندا، خەڵکی سیڤیل. ئەگەر پەرلەمان ئەم یاسایە پەسەند بکات و لەمەودوا جێبەجێبکرێت، ئەوا ئازادی ڕادەربڕین دەکەوێتە ژێر مەترسییەکی گەورەتر لەوەی کە ئێستا تیادایەتی.”

لە ساڵی ٢٠١١ حکومەتی عێراق بۆ یەکەمینجار، یاسایەکی تایبەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڕەوانەی پەرلەمانکرد. لەو کاتەدا هیومەن ڕایتس وۆچ هۆشداری دایە حکومەت کە ئەو یاسایە نەچەسپێنن، بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەی کە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین هەیەتی و پەسەندکردنی، پێشێلکاری دەبیت بەرامبەر بە یاسا و ڕێنماییە نێودەوڵەتیەکان. لەو کاتەدا یاساکە بە تەواوەتی پەسەند نەکرا. بەڵام لەم دواییانەدا، حکومەت دیسان دەیەوێت ئەو یاسایە بنێرێتەوە بۆ پەرلەمان و ئەمجارە، بیچەسپێنێت.

یاساکە ئاماژەی زۆر تێدایە، بەڵام ئاماژەکان تەواو ڕوون و ڕاستەوخۆ نین کە چۆن بەکاردەهێنرێت و پێوەرەکان چین. ئەمەیش مەترسی ئەوە دروستدەکات کە یاساکە پێشێلکاری مافی ڕادەربڕینی زۆر تێدا بکرێت.

لە یاساکەدا چەندین بڕگە هەن کە بە ئاشكرا لە بەرژەوەندی لایەنی حکومەتدان و لایەنی بەرامبەر سنوورداردەکەن لە ئازادی ڕادەربڕین. بەجۆرێک کە ئەگەر کەسێک تەکنەلۆژیا لەدژی بەرژەوەند یاخود لایەنێکی پەیوەندیدار بە حکمەت بەکاربهیةێت، ئەوا حکومەت دەتوانێت ئەو کەسە تاوانباربکات و سزای قورسی بەسەردا بسەپێنێت. جیا لە وەرگرتنی پارەیەکی زۆر لەجێی سزاکە. وە لە یاساکەدا ئاماژە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ ئامانجی تیرۆرستی کراوە. ئەمەیش لەکاتێکدا کە ڕوون نییە لەم شوێنەدا مەبەست لە ئامانجی تیرۆرستی چییە و چی دەچێتە قاڵبی ئەم بڕگەیەوە. چونکە ئاشکرایە کە لەناو دەستووری عێراقیدا، ئاماژە و پێناسەیەکی ڕوون بۆ مانای تیرۆریسم نییە و لە زۆر شوێندا هەڵەی گەورە ڕوودەدات. بۆ نموونە چەندین کەس بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، تەنها لەبەر ئەوەی کە لە نەخۆشخانەیەک کاریان کردووە، کە لەژێر دەسەلاتی داعشدا بووە. ئەم کارەیان بە کاری تیرۆرستی لەقەڵەمدراوە و دواتر بەهۆیەوە لەسێدارەدراون. دەکرێت لەم یاسایەشدا، تیرۆر ماناکەی ڕوون نەبێت و بەشێوەیەکی هەڵە بەکاربهێنرێت.

دۆخی ئازادی ڕادەربڕین، بەردەوام لەژێر هەڕەشەدا بووە لە عێراق. هیومەن ڕایتس وۆچ لەم ماوەیدا ڕاپۆرتێکی لەسەر هەرێم بڵاوکردەوە کە چۆن هێرش دەکاتە سەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان. بێڵکیس وێڵیس ڕایگەیاند کە عێراق پێویستیە کار بۆ باشتربوونی دۆخەکە بکات و چاکسازی ئەنجامبدات. نەک بەم جۆرە یاسایانە خراپتری بکات.

سەرچاوە (کلیک بکە)