رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

راپۆرتی نوێی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ لە بارەی ئاوارەکانی عێراقەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

لە ڕاپۆرتێکی نوێی لێبووردەیی نێودەوڵەتی (ئەمنیستی ئینتەرناشیۆنال) ئاشكراکراوە کە بە هەزاران ئاوارەی عێراقی گومانی هەبوونی پەیوەندییان کراوەتەوە سەر، لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی داعشدا. بەشێکی زۆریان دووچاری دەستگیرکردن، بێسەروشوێنکردن، دادگاییکردنی ناڕەوایانە و دەرکردنیان لە کامپی ئاوارەکان. هەموو ئەمانەیش لەکاتێکدا کە هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ئەم ئاوارانە هەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەمنیستیدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتی عێراقی لەپاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بەردەوام ئاوارەکان وەک بەشێک لە داعش سەیردەکەن و ڕێگریان لێدەکەن لەوەی کە هەر کارێی حکومی ئەنجامبدەن. لەکاتێکدا کە مامەڵەی حکومی پێویستی هەر ئاوارەیەکە تا بتوانێت کاری دەستبکەوێت، بخوێنێت یاخود سوود لە خزمەتگوزرییە حکومیەکان وەربگرێت، جیا لەوەی کە بەبێ مامەڵە حکومیەکان تەنانەت توانای هاتوچۆکردنێکی بێکێشەیان نابێت. بە هەزاران خێزانی ئاوارە لەناو عێراقدا ئەم كێشانەیان هەیە و جگە لەوەیش، كێشەی بێسەروشوێنبوونی ئەندامانی خێزانەکانیشیان هەر بەردەوامە.

لەم هەفتانەی دواییدا، حکومەتی عێراق هەستاوە بە داخستنی کەمپی ئاوارەکان. بۆ نموونە کەمپەکانی نەینەوا و کەربەلا لە بەغداد و چەندین کەمپی دیکەیش. حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک ئەوەی ڕەچاو نەکردووە کە ژیانی ئاوارەکان تا چەندێک دەکەوێت مەترسیەوە بەهۆی داختسنی کەمپەکانیان و دەرکردنیان. بەتایبەت کە ناوچەکانی خۆیان هێشتا سەلامەت نین.

جێگری سەرۆکی ئەمنستی ڕایگەیاند کە حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشی زۆری ئەو ئاوارانەی لە کە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە ئاوارەدەبن، بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش تۆمەتبار دەکەن و ئەو پەیوەندییەشیان کردووە بە بیانوو تا بەزووترین کات کامپەکان بەهۆیەوە دابخەن. ئەو کامپانەیش تاکە پەناگەن بۆ ئاوارەکان و بەبێ بوونیان، ئاوارەکان بەبێ شوێن و جێگا دەمێننەوە. هەروەها ئەوەیشی ڕاگەیاند کە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی بڕیاری داخستنی کەمپەکان، تاکە ڕێگان تا مەترسی لەسەر ژیانی ئاوارەکان و مەترسی دروستبوونی ڕەگی توندڕەوی لەناویاندا دروستنەبێت. بۆ ئەنجامدانی ئەمەیش، دەسەڵاتدارە عێراقییەکان دەبیت بەڵێنی ئەوە بدەن کە چیتر ئەشکەنجەی ئاوارە دەستبەسەرکراوەکان نەدەن و هیچ کەسێک باجی تاوانی هیچ کەسێکی دیکە نەدات. وە هەموو عێراقییەک کاروباری حکومی و مامەڵەی مانەوەی بۆ ئەنجامبدرێت. پێویستیشە ئاوارەکان خۆیان بەرپرسبن لە هەڵبژاردنی چارەنووسی خۆیان لەوەی کە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، یاخود نا.

ئەم ڕاگەیندراوەی ئەمنیستی لەدوای لێکۆڵینەوەیەکی دوو ساڵی ئەنجامەکەی ڕاگەیەندراوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیپێکردووە و تا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوامبووە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا، پرسیار لە ١١٩ ئاوارەی ناوخۆ کراوە و سەردانی ٧ کەمپی ئاوارە ناوخۆییەکان کراوە. لەپاڵ گفتوگۆکردن لەگەڵ چەندین چالاکوانی پەیوەندیدار و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان. لەناو لێکۆڵینەوەکەیشدا، کەیسی ٦٧ ئاوارە پیاچوونەوەی بۆکراوە. لەناو کەسیسەکاندا ٦١ پیاو و ٣ ژن و ٣ کوڕی خوار تەمەن ١٨ ساڵ هەن کە کەبەهۆی گومانکردن لە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا، دەستبەسەرکراون و دواتریش بێسەروشوێنبوون لەنیوان ساڵەکانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩.

ڕەتکردنەوەی داهاتوویەکی سەلامەت

لەناو ئاوارەکاندا هەرکەسێک گومانی پەیوەندی لەسەربووبێت لەگەڵ داعشدا، تەواوی خێزانەکەیشی ئەو گومانەیان چووەتەسەر و بە هەمان شێوەی گومانلێکراوە ڕاستەقینەکانیش، ئەشکەنجەدراون. وە دژایەتی بەردەوامکراون لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەتەوە و هیچ کارێکی حکومی، بەتایبەت کاروباری مانەوەیان بۆ نەکراوە. زۆربەیان لەکاتی هاوڵدان بۆ ئەنجامدانی کاروبارە حکومکیەکان، سووکایەتیانپێکراوە. لەبەر ئەوە بەشی زۆری ئاوارەکان ئامادەنین کە هیچ کارێکی حکومی و مانەوەی خۆیان بکەن، کاتێک کە بەو جۆرە سووکایەتیان پێبکرێت.

هەرکات کەسێک گومانی پەیوەندی هەبێت لەگەڵ داعشدا، ئەوا ژیانی ئەو کەسە بەتەواوەتی دەکەوێتە ژێر چاودێریەوە. حکومەت بە توندی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و هەرکاتێکیش تاوانێک ئەنجامبدات، ئەوا هەڵوێستی حکومەت زۆر توندتر دەبێت لەگەڵیان لەچاو هاوڵاتییە ئاساییەکاندا. عابد یەکێکە لەو نموونانەی کە بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا، لەلایەن ئاساییشی هەرێمەوە دەستگیرکراوە. ئەو بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زیندان ماوەتەوە و دواتر بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەری، ئازادکراوە. لە ئێستادا عابدی تەمەن ٢٣ ساڵ ترسی لە داهاتووی خۆی هەیە و دەڵێت کە ژیانی سەلامەت نییە. هەروەها وتی کە لەناو عێراقدا، هیچ شتێک لەوە مەترسیدارتر نییە بۆ کەسێک کە تۆمەتی داعشبوونی بدرێتە پاڵ. تەنها ئەو وشەیە بەسە، تا ژیانی کەسێک تێکبچێت. جاران هیوام بە ژیانێکی ئاساییەوە دەخواست. بەڵام ئێستا هەستدەکەم کە بەردەوام نیشانەی قەناسم لەسەرە.

هەرکەسێک ئاوارەیەکیش دوای ئازادکردنی، هێشتا مەترسی دووبارە دەستگیرکردنەوەی لەسەرە و ئازادی ئەو هیچ گرینتییەکی نییە. عابد ئەوەی ڕاگەیاند کە دۆخی ئەو، دۆخی چەندین گەنجی دیکەیشە و هەمووان لەوە دەترسن کە تەنانەت دوای ئازادبوونیشیان، بگیرێنەوە و لەلایەن هێزەکانی عێراقە ئەشکەنجەبدرێنەوە. وە ترسە گەوەرەکەیش ئەوەیە کە مەترسی کەوتووەتە سەر ژیانی ئەندامانی خێزانەکانیان و گومانی بەردەوامیان لەسەرە.

دەستبەسەرکردنی هاکەزایی، بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان

لەپێناو دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە گومانی هەبوونی پەیوەندیان هەیە لەگەڵ داعشدا، هێزەکان و عێراق و هەرێم لە خاڵە چاودێرییەکان و لەناو کەمپەکانیشیاندا، ئاوارەکان و دەگیرێن و دواتر ئەشکەنجەدەردێن و هەندێکجاریش، بێسەروشوێندەکرێن. حوکمەتی هەرێم ئەم کارەیان بەرامبەر بە منداڵی ١٤ ساڵانیش ئەنجامداوە. بەشێکی ئەم کەسانە دواتر بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواوی تاوانباربوونیانەوە، ئازادکراو. بەڵام مەترسی لەسەر خۆیان و خێزانەکانیشیان ماوەتەوە و نەیانتوانیوە هیوایان بە داهاتوویەکی سەلامەت هەبێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەمنیستیدا هاتووە کە لە ١١٥ کەیسی بەردەستدا، هەرێم بەرپرسە لە بێسەرشوێنکردنی ٤٨ کەس و عێراقیش ٦٧ کەس. ئەوەیش ڕاگەیاندراوە کە ئاساییشی هەرێم لەکاتی دەستگیرکردنەکانیاندا، یان هیچ بەڵگەیەک و داواکری دادوەریان پێنەبووە، یاخود تەنها وتوویانە ناوی کەسەکە لە لیستی داواکراوەکاندایە. هەندێک لە دەستگیرکراوەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە لەکاتی دەستگیکردنیاندا پێیان وتراوە کە بەڵگەی تاوانباربوونیان بوونی هەیە. یەکێک لەو پیاوانەی کە دەستگیرکراوە ئەوەی پێڕاگەیەندرابوو کە کوڕە ونبووەکەی بووە بە بەشێک لە داعش و ئەمیش بەو هۆیەوە دەستگیردەکرێت. لە هەندێک کەیسدا، هێزەکانی عێراق لەکاتی دەستگیرکردنەکاندا ئازاری کەسەکانیان داون و ئەشکەنجەی قورسیانداون. ئەوەی لەکاتێکدا کە کەسەکان کەلەپچەیان لەدەستبووە و چاویشیان بەستراوەتەوە. ئەمەیش پێشێلکردنی ڕێنمایی و یاسا نێودەوڵەتیەکانە، لە بەرامبەر بە گومانلێکراو و دەستگیرکراواندا. بەشی زۆری ئەو پیاو و کوڕانەی کە لەسەر ئەو ڕووداوانە بە ئەمبیستی دواون ڕایانگەیاند کە لەناو زیندانەکانیش لەژێر ئەشکەنجەی بەردەوامدابوون و بەردەوام داوایانلێکراوە کە دان بە تاوانەکاندا بنێن. زۆربەی ئەشکەنجەکان بە لێدانی دەستی و شیشبووە. پیاوێکیش ڕایگەیاندووە کە هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر خێزانەکەی، لەپێناو ئەوەی کە دان بە تاوانێکدابنێت. شایەنی باسە کە چەندین کەس بەم جۆرە گیراون و ئەشکەنجە دراون و دادگاییکردنیشیان، بەدەستی ئەنقەست دواخراوە.

دەستبەسەرکراوان لە دادگای هەولێر بە یاسای دژە تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵداکراوە. دادگیاییکردنەکانیشیان، هاوتای ڕێنماییە گشتیی و نێودەوڵەتیەکان نەبووە کە تیایدا مافی دەستگیرکراو بەتەواوەتی بپارێزرێت و دادگیکردنێکی ڕەوایان لەگەڵ ئەنجامبدرێت. ئەگەریش ئازادکرابێتن دوای ماوەیەک بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لەسەریان، هێشتا تاوان و پێشێلکارییەکی زۆر بەرامبەر بەم کەسانە ئەنجامدراوە.

ئەمنیستی دوا لە عێراق و هەرێم دەکات کە بەزووترین کات ئەم جۆرە تاوانبارکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ گومانلێکراوانە بوەستێنن. وە لێکۆڵینەوە لەو کەیسانەیش ئەنجامبدرێن کە تیایاندا مافی دەستگیرکراوان پێشێلکراوە و دواتریش ژیانیان ناسەقامگیربووە. وە بە هیچ جۆرێک نابێت لەمەولا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ زیندانیان و گومانلێکراوان بکرێت و ئازاری دەروونی و جەستەییان بدرێت. دەشبێت پەیوەندییەکانی باش لەنێوان هەرێم و عێراقدا دروستببێت لەسەر دەستگیرکراوان و گومانلێکراوان.

ئەمنیستی چاودێرییەکی زۆری چالاکیەکانی پەیوەندیدار بە داعشی کردووە و ئاگادارە لەو مەترسییە بەردەوامەی کە هەیە. بەڵام چاودێری ئەو مامەڵەیەی حکومەتی عێراق و هەرێمیشی کردووە کە بەرامبەر بە گومانلێکراوان دەکرێت و چۆن پێشێلکاریان بەرامبەر دەکرێت.

سەرچاوە (کلیک بکە)