رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

سوپای پاسدارانی ئێران و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ساڤان عەبدولڕەحمان

قەیرانە ئابوورییەکان و پشێوییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئێران دەرئەنجامی چل ساڵ لە گەندەڵی و سیاسەتی چەوسێنەرەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییە. تەنانەت لەنێو دامەزراوە گەندەڵەکانی سیستمەکەشدا دامەزراوەیەکی دیار هەیە کە سوپای پاسدارانە.

یەکێک لەڕەشترین پەڕاوە گەندەڵییەکانی ئێران، ئەو ڕۆڵە دیارەیە کە سوپای پاسداران لە بازرگانیکردن بە مادەە هۆشبەرەکان و دابەشکردنی لە ناوەوە و دەرەوەی ئێراندا گێڕاویەتی و لە ئێستادا بوەتە جێی قسەوباسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

دووڕوویی سیستم لە مامەڵەکردن بە مادەە هۆشبەرەکانەوە

بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادەەی هۆشبەر دوو چالاکین کە زۆرترین قازانجیان هەیە. لەلایەکەوە کۆماری ئێران مادەەی هۆشبەر دابەشدەکات و پاشان کەشێکی تۆقێنەر بۆ ترساندنی بەکابەرانی مادەەی هۆشبەر لەڕێی لەسێدارەدانەوە دروستدەکات. لەلایەکی دیکەشەوە ئەو قازانجە مادەیەی لەڕێی بازرگانیکردن بە مادەە هۆشبەرەکانەوە دەستیدەکەوێت، چالاکی ئیرهابی و جەنگی لە سەرانسەری جیهاندا پێ بەرپا دەکات.

بەپێی ئەو بەڵگانەی لەلایەن سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانەوە کەوتوونەتە بەردەست، هەر لە دروستبوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بازرگانیکردن بە مادەە هۆشبەرەکان و هاوردە کردنی لە ئەفغانستانەوە زیادیکردووە، بە ڕێژەیەک کە خەمڵێنراواە سوپای پاسداران بە مەلایین دۆلار تەنها بەو بازرگانییە قازانج دەکەن.

بەپێی داتاکانی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مادەەی هۆشبەر و تاوان UNODC بە نزیکەیی ٪٤٠ی ئەو مادەانەی لە ئێران دەستیان بەسەردا گیراوە هێشتا لەوێ ماوەتەوە و تێیاندا ٪٦٠ی لە عێراق، تورکیا، ئازرباینجان و ئەوروپایە.

لە ٢٠ی ئازاری ساڵی پێشوودا، پاسەوانانی کەنارەکانی هیندستان دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای پاسداراندا گرت کە خەریکی قاچاخچێتی بوون بە مادەە هۆشبەرەکانەوە.  دوای ئەوەی هەوڵی دەربازبوونیاندا هێزەکانی هیندستان توانیان بگەنە کەشتییەکانیان و جگە لە دەستبەسەرداگرتنی نۆ ئەندامی ئێرانی، دەستیان بەسەر بە نزیکەیی ١٠٠ کیلۆگرام هیرۆییندا گرتبوو.

“یەکێک لە ڕەشترین پەڕاوە گەندەڵییەکانی ئێران، ئەو ڕۆڵە دیارەیە کە سوپای پاسداران لە بازرگانیکردن بە  مادەە هۆشبەرەکان و دابەشکردنی گێڕاویەتی”

ڕاپۆرتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستە ئێرانییەکان توانیویانە کەشتییەکە بسوتێنن و بەڵگەکان بسڕنەوە.

هەروەها پاسەوانانی کەنارەکانی سریلانکاش  هەر لە ئازاری ساڵی پاردا دەستیان بەسەر کەشتییەکی دیکەی ئێرانیدا گرتووە کە هەڵگری هیرۆیین بووە. هێزە دەریاییەکانی سریلانکا بڕی مادەەی هیرۆیینەکە بە زیاد لە ملیارێک روپیە دەخەمڵێنن.

بۆچی سوپای پاسداران پێویستی بە قاچاخی کردنە بە مادەە هۆشبەرەکان؟

کۆماری ئێران بۆ بەردەوامیدان بە چالاکییە تیرۆریستی و دوژمنایەتییەکانی لە ناوچەکەدا پێویستییەکی ئێجگار زۆری بە سەرچاوەی دارایی فراوانە، بە تایبەت لەدوای ئەو سزایانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەسەر وڵاتەکەدا سەپاندی.

ئەوەش بووە هۆی زیادکردنی کاری مافیایی مادەە هۆشبەرەکانی ئێران بە سەرکردایەتی سوپای پاسداران. ئێران زۆرینەی توانای سیاسی، دیبلۆماسی و لۆجیستی خۆی لەپێناو قاچاخچێتی مادەە هۆشبەرەکاندا لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن سوپای پاسدارانپلانێکی فراوانیان بۆ هاوردەکردنی مادەە هۆپشبەرەکان بۆ ئەوروپا لەڕێی خەتی ئاسمانی، دەریایی و وشکانییەوە داڕشتووە.

مادەەی هۆشبەری ئێرانییەکان لە بەندەرە جیهانییەکاندا

هەر لە مانگی نیسان و ئایاری ساڵی ٢٠١٩دا، لە بەندەر و فڕۆکەخانەکانی ئیتاڵیا، بولگاریا، ڕۆمانیا، یۆنان، ئەفغانستان، تورکیا و سوریادا، چەندین بارهەڵگری گەورەی مادەە هۆشبەرە ئێرانییەکان دۆزرانەوە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتانە دەستیان بەسەرداگرتوون.

بەمجۆرەیە کە بە ملیۆنان هاوڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە مادەە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارەدراون. ڕێژەی ئالوودەبووانی مادەە هۆشىەرەکان لە ئێراندا لە چاو شەش ساڵی ڕابردوودا دوو هێنە زیادیکردووە، کە گەیشتۆتە ٢.٨ ملیۆن کەس، بەپێی دوایین ڕاگەیاندنی میدیایی ئێران، زۆرینەیان بەکابەری تریاکن.

بەکابەرانی تریاک

بارفیز ئەفشار، وتەبێژی فەرمی مەڵبەندی چاودێری بەسەر مادەە هۆشبەرەکانەوە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنامەی ئیسنای ڕاگەیاند “لە نێو دانیشتوانێکی ٨٠ ملیۆن کەسیدا،  ٢.٨  ملیۆن کەس هەن کە ئالوودەن و بەشێوەیەکی بەردەوام مادەە هۆشبەرەکان بەکاردێنن.”

هەروەها شارەزایانی وەزارەتی تەندروستی ڕێکخراوە خزمەتگوزارییەکان دڵنیایی دەدەن کە “ژمارەی ئالوودەبووانی مادەە هۆشبەرەکان پێش شەش ساڵ١.٣ ملیۆن بووە. ٪٦٦.٨ یان بەکابەری تریاکن و ٪١١.٩ یان بەکابەری مایوانا و ٪٨.١ یان بەکابەری کریستاڵن.”

ڕێگای سەرەکی بۆ بازرگانیکردن بە مادەە هۆشبەرەکانەوە

ئێران یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی بازرگانیکردن بە مادەە هۆشبەرەکانەوە بۆ ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانی دراوسێی.

لە ساڵی ٢٠٠١ ەوە کە هێزە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان هاتونەتە ئەفغانستان بۆ کۆتاییهێنان بە سیستمی تاڵیبان، ڕێژەی بەرهەمهێنانی تریاک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لە ڕاپۆرتێکی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کە لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا دەرچووە، ئاماژە بەوە دراوە ساڵی ٢٠١٦ڕێژەی بەرهەمهێنانی تریاک ٤٠٠ تەن بەرامبەر ٢٠١٠٠٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بووە، ئەویش بە شێوەیەکی نایاسایی.

مادەە هۆشبەرەکان سەرچاوەیەکی داهاتی گونجاون بۆ سوپای پاسداران

ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خەریکی گەڕانە بەدوای هێز و شوناس و دەسەڵاتدا. هەرچییەکیش کە دەیکات لەپێناو ئەو ئامانجەدایە و گرنگی بە دەرئەنجامەکانی دیکە نادات. بۆ نمونەش بازرگانیکردن بە مادەە هۆشبەرەکانەوە کە لەگەڵ خۆیدا سیستمی مەلایی تێوەدەگلێنێت. ئەمەش بەشێوەیەکی دیار کاریگەری بەسەر هاونیشتیمانیانی ئێرانەوە هەیە.

هەر ساڵێک ژمارەیەکی زۆرتر و زۆرتر ئالودەی مادەە هۆشبەرەکان دەبن، ئەمەش کاریگەری مەترسیداری بەسەر گەنجانی وڵاتەکەوە هەیە، حکومەتیش بەهیچ شێوەیەک بەدەم پرسەکەوە نایەت، تاکە هۆکار بۆ ئەمەش ئەوەیە، کە بەردەوامیی ئەم دۆخە قازانجێکی زۆر بۆ هێزە ئەمنییەکانی دەگەڕێنێتەوە.

مادەە هۆشبەرەکان لەخزمەت پرۆژەی بەرهەمهێنانیچەکی ئەتۆمیدا

دەبێت بیرمان نەچێت کامە مەترسیدارترینییانە! بێگومان پرۆژەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی. ستراتیژییەتی سەرەکی ئێران نانەوەی کێشەیە لە گشت ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەڵگیرساندنی جەنگ و ململانێیە بەوپەڕی توانای خۆیەوە. هەر بۆ ئەم هۆکارەشە کار لەسەر پرۆژەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەکات.

هەر ململانێیەک ئێران تێیدا بەشداربووبێت تۆڕێک لە میلیشیا و گروپی وەک  فاتمییەکانی ئەفغان، حیزبوڵای عێراقی و لوبنانی، ئەنساروڵای یەمەنی و چەندین گروپی دیکەی بەکارهێناوە کەگشتییان لەژێر هەیمەنەی ئێراندا کاردەکەن.

بەكارهێنان و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە سەر ئاستی  زۆرینەی جیهان قەدەغەیەو ڕێگە پێنەدراوە، بەڵام ئەو وڵاتانەی كە گوێ بە یاسا جیهانیەكان و مافەكانی مرۆڤ نادەن، گوێ لەو بۆچوونانە ناگرن و بەردەوامن لەسەر ئەنجامدانی كارە نایاساییەكانیان و لەناو ئەوانەشدا ئێران بە دیارترین ئەو وڵاتانە دێت كە رۆڵی هەیە لە پەرەسەندنی مادە هۆشبەرەكان لە سەر ئاستی جیهان و ناوچەكەش.

سەرچاوە:

سەرچاوە (کلیک بکە)