رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تێگەشتن لە درزی تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی و کاریگەرییەکانی

Facebook
Twitter
LinkedIn

یوری گۆرۆدینچینکۆ

گێرارد ڕۆلاند

زانکۆی کالیفۆڕنییا

وەرگێران: ئاراس ئەنوەر

Download PDF

پوختە:

لەسەر ئەم پەیپەرە، ئێمە کاری ڕاپرسی ئەم دواییەمان بە بیردۆزەیی و بە ئەزموونی، هێڵێک لە نێوان کەلتووری تاکگەری لە سەرێک و گەشەی درێژخایەنی و نوێگەریی بەردەوامی  پیشاندەدەین. تەنها ڕەهەندی کەلتووری تاکگەرایی-کۆمەڵگەراییە کە کاریگەری تۆکمەی لەسەر پێوانەکانی گەشەی درێژخایەن هەیە. ئێمە ڕاپرسی کەلتووری دەروونناسی کەلتووربڕ دەکەین، و گرنگی درزی نێوان تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی لەو ئەدەبیاتەدا دەدۆزێتەوە. هەندێک لە لێکەوتەکانی وانەکانی ئەدەبی دەروونناسی لەسەر کاریگەرییە ئابووری و دامەزراوەییەکانی تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی تاووتوێ دەکەین.

پێشەکی:

ڕۆڵی سەرەکی کەلتوور لە گەشەی ئابووریدا لانیکەم لەو کاتەوە ماکس ڤیبەر “Max Weber” لە کارە کلاسیکەکەیدا ئاکاری پڕۆتستانتی و ڕۆحی سەرمایەداری “The protestant Ethic and the Spirit of Capitalism” دانی پێداناوە، باسی لەوە کردووە کە ئاکاری پڕۆتستانتی کالڤینیزم “Calvinism” فشارێکی بەهێزبوو لە پشت گەشەکردنی سەرمایەدارییەوە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا. لەو دواییانەدا مێژووناسانی ئابووری وەک لاندێس “Landes” (١٩٩٨) و مۆکیر “Mokyr” (٢٠١٠) جەختیان لەسەر گرنگی کەلتور لە شرۆڤەی شۆڕشی پیشەسازیدا کردووەتەوە.

کەلتوور ئێستا بە شێوەیەکی باو و گشتی پێناسەدەکرێت بە؛ کۆمەڵێک بەها و باوەڕ کە مرۆڤ هەیەتی لە بارەی چۆنێتی کارکردی جیهان (هەم سروشت و هەم کۆمەڵگا) و هەروەها نۆرمەکانی ڕەفتارکردن کە لەو کۆمەڵە بەهایەوە وەرگیراوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێناسەیە، وەها دادەنرێت کە کەلتوور نەک تەنها کاریگەری لەسەر نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان بەڵکو لەسەر هەڵسوکەوتی ئابووریش دەبێت، وەک ئارەزووی پاشەکەوتکردن یان ئارەزووی داهێنان، بژاردە بە پیتەکان، بڕیارەکانی دابین کردنی کار، وەبەرهێنان لە پەروەردە، بەخشینە خێرخوازییەکان یان ئارەزووی بەشداریکردن لە کاڵا گشتییەکاندا. کەلتوور ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دامەزراوەکانەوە هەیە، بەو جۆرەی کە لەلایەن نۆرزەوە “North” (١٩٩٠) کەلتوور بە دامەزراوەی فەرمی سیاسی یان دامەزراوەی یاسایی پێناسەدەکرێت، کە سنور بۆ هەڵسوکەوتی تاک دەسەپێنێت.

زۆر کاری تازە لەسەر کەلتوور جەختکردنەوەیە لەسەر جیاوازی نێوان ڕەوشتی گشتێنراو و سنوردارکراو (بڕوانە، Tabellini، ٢٠٠٨). ڕەوشتی گشتێنراو واتە تاکەکان پشتگیری لە کۆمەڵێک نۆرمی کۆمەڵایەتی دەکەن لە کۆمەڵگایەکی دیاریکراودا کە بۆ هەموو هاووڵاتییەکان ڕەوابن، بە بێ جیاکردنەوەی هیچ کۆمەڵە خەڵک و گروپێکی دیاریکراو. ڕەوشتی گشتێنراو “Generalized Morality” بەشێوەیەکی نائاشکرا لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە هەموومرۆڤەکان ماف و ئەرکی یەکسانیان هەیە و لە کۆمەڵێک بەهای جیهانیدا هاوبەشن. ڕوانگەی بەرامبەر، ڕەوشتی سنوردارکراو “Limited Morality” پێدراوە نۆرمە ڕەوشتییەکانی تەنیا لە نێو کۆمەڵێکی دیاریکراودا وەک درێژکراوەی خێزانێکی گەورەی دیاریکراو، کڵان یان خێڵێک ڕەوایی پێ دەدات. کاتێک لەگەڵ کەسانی دەرەوەی خێزانێکی درێژکراوەدا بەرکەوتن ڕوودەدات، ئەم نۆرمە کۆمەڵایەتییانە پیادەناکرێن و هەڵسوکەوتی ناڕەوشتانە و هەلپەرستانە بە پەسەند و بە دروست دەژمێردرێن. بیرۆکەی ڕەوشتی سنوردارکراو دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی ناڕەوشتی خێزانگەرایی “amoral familism” کە لە لایەن بانفیڵدەوە “Banfield” (١٩٥٨) داهێنراوە، لە ژیانی خوێندنیدا لە گوندێکی باشوری ئیتاڵیا کە تێیدا ئەو بیرۆکانەی بە باش و بە خراپییەوە بۆ پێشهات، کە نەک لە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی خێزان بەڵکو تەنها لە نێو خێزانێکدا پیادەدەکرێن. پێوانەی ئەزموونی ڕەوشتی گشتێنراو کە لە ئەدەبدا بەکارهاتووە (بڕوانە Glasere ٢٠٠٠، Guiso ٢٠٠٦،٢٠٠٨،٢٠٠٩، Grosjean ٢٠٠٩، و بەتایبەت بڕوانە Tabellini ٢٠٠٨) ئەو پرسیارەیە کە دەربارەی متمانەی گشتیی ڕاپرسی بەها جیهانیەکان و ڕاپرسی هاوشێوەکانی تری لە خەڵکی دەکرێت “بەگشتی، ئایا دەکرێت متمانە بە زۆرینەی خەڵک بکرێت، یان ئەوەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکیدا ناتوانرێت زیاد لە پێویست بەئاگابیت؟” هەروەها ئاستی بەرزی متمانەی پەیوەندیدار بە سەرمایەی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای مەدەنی چالاک، بە بەشداری چالاکانەی هاووڵاتییان لە هەموو جۆرە کایە دەستە جەمعییە کۆمەڵایەتییەکان دەناسرێتەوە (Putnam، ١٩٩٣؛ Knack و Keefer، ١٩٩٧؛ Uslaner، ٢٠٠٥).

لەم کارەی دواییدا (Gordonichenko و Roland، ٢٠١٠،٢٠١١) بۆمان دەرکەوت کە ڕەهەندی کەلتووری تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی کاریگەری هۆکاری گرنگ و تۆکمەی لەسەر گەشەی درێژخایەن و نوێگەری هەیە. هەروەها ئەوەشمان بۆ دەرکەوت کە ڕەهەندە کەلتوورییەکانی تر کە لەگەڵ تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی نین، هیچ کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر گەشەی درێژخایەن نییە. پرسیارەکە ئەوەیە کە ڕەهەندی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی هەتا چەندە وەک ڕەهەندێکی کەلتووری گرنگن؟. ئەدەبێکی گەورە لە دەروونناسی کەلتووریدا هەیە کە ڕووی لەو پرسیارە دەکات و ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم ئەدەبە بە توێژینەوەکانمان و فروانتر بە ئابوورییەوە ببەستینەوە. ئەوە سەرنجڕاکێشە کە درزی تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی بە تاکە ڕەهەندی پڕ بەرهەم لە دەروونناسی کەلتووربڕدا دادەنرێت (Heine،٢٠٠٨،٢٠١٠، Oyserman،٢٠٠٢).

لەم پەیپەرەدا، توێژینەوە و دۆزینەوەکانمان لەسەر تاکگەرایی، کەلتور، نوێخوازی و گەشەکردن پێشکەش دەکەین. ئێمە هەندێک لە ئەدەبی دەروونناسی کەلتووردا ڕاپرسی دەکەین کە گرنگی ڕەهەندی کەلتووری تاکگەرایی-کۆمەلگەرایی پیشاندەدەن و هەندێک لە لێکەوتە ئابوورییە گونجاوەکانی تاووتوێ دەکەین.

١- تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

چۆن تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی پێناسە دەکرێت؟ پێناسەیان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەم جۆرەیە: تاکگەرایی جەخت لەسەر ئازادی و دەستکەوتی تاکەکەسی دەکاتەوە. بۆیە کەلتووری تاکگەری پلەی کۆمەڵایەتی بە دەستکەوتەکانی کەسی وەک دۆزینەوە گرنگەکان، داهێنانەکان، کارە هونەرییە مەزنەکان، دەستکەوتە مرۆییەکان و هەموو ئەو کارانەی کە وا لە تاک دەکات بە دیاری’بارزی’ دەربکەوێت، دەنرخێنێت. بە پێچەوانەوە، کۆمەڵگەرایی جەخت لە تێکەڵبوونی تاکەکان دەکاتەوە لە گروپێکی گەورەتردا. هانی تەبایی و هاوچەشنێتی دەدات و تاکەکان لە لەسەر پێی خۆ وەستان و دەربڕینی ناڕەزایی و بارزبوون سارد دەکاتەوە.  بۆ نمونە پلاتیو “Platteau” (٢٠٠٠) شێوەی  کەلتووری کۆمەڵ لە چوارچێوەی گەشەسەندنی ئەفریقادا نیشان دەدات. بەدیاریکراوی ئەو بەڵگەیە دادەنێت کە تاکی بەرهەمهێن بە گومانەوە تەماشا دەکرێن و ڕازی دەکرێن بە هاوبەشی کردنی ئەوەی لە خۆیان زیادەیە لەگەڵ کۆمەڵەکە. سزای بە کۆمەڵ هەیە بۆ سزادانی دەوڵەمەندەکان. سزاکان شێوەی دوورخراوەیی و جۆدایی کۆمەڵایەتی و لەدەستدانی پێگە و تەنانەت شیوەیەک لە توندوتیژی وەردەگرن. زۆر جار کۆمەڵەکان تۆمەتی بوونی جادویان بەکارهێناوە بۆ سزادانی چاوجنۆک و لە خۆڕازییەکان و هەروەها ئەوانەی خواستیانبووە بگوازنەوە بۆ جێگەیەکی تر. لە پشتی ئەم سزایانەوە ترسێک هەبووە کە ڕەنگە پێکەوەبوونی کۆمەڵگا لاواز بکرێت و تاک کە سەلماندی سەرکەوتووترە کۆمەڵەکە جێ بهێڵێت  یان ئیتر هیچ خواردن و بەرهەمێکی زیادەی خۆی هاوبەشی پێ نەکات لەگەڵ ئەوانیتر. بالاند “Baland” (٢٠٠٧) ، کۆمۆلا “Comola” و فافچامپس “Fafchamps” (٢٠١٠)، و جاکیلا “Jakiela” و ئۆزیر “Ozier” (٢٠١١)، دەریدەخەن کە چۆن لە گوندە ئەفریقییەکان ئەو کەسانەی کە هەندێک پاشەکەوتییان قۆڕغکردووە دەیانەوێت ئەم زانیارییە لەوانیتر بە شاراوەیی بهێڵنەوە، تەنانەت ئامادەن قوربانی بدەن بۆ ئەوەی پاشەکەوتەکانیان لەوانی دی نێو کۆمەڵگاکەیان بە شاراویی بهێڵرێتەوە.

باشترین پێوانەی نێودەوڵەتی ناسراو بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی ئەوەیە کە لەلایەن هۆفستێدەوە “Hofstede” (٢٠٠١) پەرەی پێ دراوە، کە ڕاپرسییەکانی کارمەندانی ئای بی ئێمی “IBM” لە نزیکەی ٣٠ وڵات بەکارهێناوە. بیرۆکەکە بۆ ڕاپرسی ئەو کەسانەبوو کە کاری هاوتایان هەیە لە وڵاتانی جیاواز لە هەمان کۆمپانیادا بۆ ئەوەی جیاوازی کەلتووری پێ بپێورێت. پرسیارەکان بە جۆرێک داڕێژرابوو کە خۆ لابدەن لە لایەنگری کەلتووری، وەرگێرانی ڕاپرسییەکە بۆ سەر زمانە خۆجێیەکان لەلایەن تیمێکی قسەکەرانی زمانی ئینگلیزی و ناوچەیی ئەنجامدرابوو. لەگەڵ شەپۆلی نوێی ڕاپرسی و سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە، پێوانەکەی هۆفستێد بۆ تاکگەرایی هەتا نزیکەی هەشتا وڵات فراوانبوو. فەهرەستەکەی هۆفستێد، هەروەها پێوانەی تاکگەرایی لە لێکۆڵینەوەکانی ترەوە، ڕیزێکی بەرفراوان لە پرسیاری ڕووپێوی بەکاردەهێنن بۆ دامەزراندن و چەسپاندنی بەها کەلتوورییەکان. شیکردنەوەی هۆکاریی بەکاردێنن بۆ پوختەکردنی داتا و دروستکردنی ئاڕاستەکارییەکان. لە شیکارییەکەی هۆفستێددا، فەهرەستی تاکگەرایی یەکەمین هۆکارە لە پرسیارەکاندا سەبارەت بە بەهای کاتی کەسی، ئازادی، چێژ و بەجێگەیاندنی کار و هتد. ئەم پێکهاتەیە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرز ڕاگرتنی ئازادی تاک، دەرفەت، دەستکەوت، پێشکەوتن و ناسینەوە باردەکات، و بە شێوەیەکی نەرێنی بەهای هارمۆنی، هەماهەنگی، پەیوەندی لەگەڵ سەروتر باردەکات.

بە کورتی، تاکگەراییەکەی هۆفستێد پێوانەی ڕادەیەکە کە وەها بڕوا دەکرێت تاکەکان گرنگی بە خۆیان بدەن بە پێچەوانەی ئەوەی بە تەندی یەک بگرن و بۆ کۆمەڵە پێکەوەییەکە دڵسۆزبن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هۆفستێد (http://www.geert-hofstede.com). تاکەکانی ئەو وڵاتانەی کە ئاستی بەرزی بەهای فەهرەستییان “index value” هەیە، ئازادی کەسی و پێگەی کەسیی دەنرخێنن، لە کاتێکدا تاکەکان لەو وڵاتانەی کە ئاستی نزمی فەهرەستیان هەیە هارمۆنی وهاوگونجاندن دەنرخێنن.

هەرچەندە داتاکانی هۆفستێد لە سەرەتادا بە زۆری بە مەبەستی تێگەشتن لە جیاوازی کەلتووری لە کۆمپانیای ئای بی ئێمدا کۆدەکرانەوە، بەڵام سودی سەرەکی ئەم پێوانە تاکگەراییە ئەوەیە کە لە زۆر لێکۆڵینەوەدا پەنای بۆ براوە و ڕەوایی پێدراوە. بۆ نمونە بە درێژایی جۆرەها لێکۆڵینەوە و پێوانەکاری تاکگەرایی، (بۆ پێداچوونەوە بڕوانە هۆفستێد، ٢٠٠١) شانشینی یەکگرتوو، ئەمریکا و هۆڵەندا بەردەوام لە نێوان دەوڵەتە تاکگەراییەکاندان، لە کاتێکدا پاکستان، نایجێریا و پیرۆ لە دەوڵەتە کۆمەڵگەراییەکانن.


نەخشەی پێوانەی تاکگەرایی. هۆفستێد ٢٠٠١

بنەمایەکی داتایی نزیک و پەیوەندیدار کە لەلایەن دەروونناسی کەلتووربڕ “Cross-Culture” شالۆم شوارتز “Shalom Schwartz” بونیادنراوە، بە مەبەستی دامەزراندنی کۆمەڵێک لە بەها ناوەکییەکان کە مانایەکی کەلتووربڕی هاوبەشیان هەیە. شوارتز (١٩٩٤، ٢٠٠٦) وەڵامی ڕاپرسییەکانی لە مامۆستای خوێندنگەکان و خوێندکاری کۆلێژەکان کۆکردەوە، لە کۆی ١٩٥ نمونە کەلە ٧٨ نەتەوە و ٧٠ گروپی کەلتووری لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٨-٢٠٠٠ کێشرابوون. بە گشتی هەر نمونەیەک لە ١٨٠-٢٨٠ وەڵامدەرەوە، بۆ کۆی زیاتر لە ٧٥ هەزار وەڵام پێکدێت. ڕاپرسی بەهای شوارتز لە ٥٦-٥٧ بواری بەها پێکدێت کە داوا لە بەشداربووان دەکەن ئاماژە بە گرنگی هەر یەکەیان بدەن، وەک “بەهای ڕێنمایی کردن لە ژیانمدا”. ئەم بوارانە مانای هاوتایان لە هەموو کەلتوورەکان هەیە و پاشان بۆ دروستکردنی نەخشەیەکی کەلتووری بەکاردەهێنرێن. بە تایبەت بەهەمان شێوەی ڕەهەندی تاکگەری-کۆمەڵگەری کەلتوورەکان لەلای هۆفستێد (٢٠٠١)، شوارتز بەدرێژایی ڕەهەندەکانی سەربەخۆیی’ئەوتۆنۆمی’ و پێکەوەیی’اندماج’ جیاکاری کەلتووری دەکات. لە کەلتووری سەربەخۆییدا خەڵک وەک قەوارەی سەربەخۆ و کیاناتی گرێدراو سەیردەکرێن، و بە پێگەیاندن و دەربڕینی خواستەکانیان، هەستەکانیان، بیرۆکەکانیان و تواناکانیان، وە بۆ دۆزینەوەی مانا لە بێ هاوتایی خۆیان بە بەدواداچوون بۆ بۆچوون و ئاڕاستە بلیمەتییەکانییان بە سەربەخۆیی “Intellectual autonomy” و بە شوێنکەوتنی ئەزموونە ئەرێنییەکانی خۆیان “affective autonomy” هاندەدرێن. بە پێچەوانەوە، واتای ژیان بۆ مرۆڤە کەلتوور پێکەوەییەکان بە زۆری لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە دێت، لە ڕێگەی ناساندنەوە بە گروپ’کۆمەڵ’، و بەشداری کردن لە ژیانی هاوبەش و خەبات بۆ ئامانجە هاوبەشەکان دێت. کەلتوورە پێکەوەییەکان لەسەر پاراستنی باری ئێستا و بەربەست دروستکردن بۆ ئەو چالاکییانەی کە ڕەنگە لە ناو گروپ هاوبەندی یان ڕێکخستنە دابونەریتیەکان تێکبدات، جەخت دەکاتەوە. ئەو وڵاتانەی کە ئاستی بەرز لەسەر پێکەوەی “embeddedness” تۆماردەکەن ئاستی نزم لە کاریگەریی و کارامەیی سەربەخۆیی تۆماردەکەن. پێوانەی تاکگەرایی لەلای هۆفستێد و شوارتز، هەرچەندە لەسەر بنەمای سەرچاوەی جیاواز و دەست نیشانکردنی ڕێوشوێنەکان دامەزراوە، بەڵام پەیوەندی نێوان تۆماری تاکگەراییەکەی هۆفستێد و تۆماری سەربەخۆیی و پێکەوەییەکەی شوارتز کە لە نێوان ٠،٥٥ و ٠،٦٥ دایە، تا ئاستێکی دادپەروەرانە بەرزن. کلیلە بەسودەکەی بەکارهێنانی پێوانەی هۆفستێد بە گوێرەی پێوانەکانی شوارتز ئەوەیە کە پێوانەی هۆفستێد بۆ تاکگەرایی یەک ڕەهەندییە لە کاتێکدا شوارتز سێ گۆڕاو (پیێکەوە پەیوەندیدار) بەکاردەهێنێت.

٢-کاریگەرییەکانی دامەزراوەیی و ئابووریی لەسەر تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

وادیارە کەلتووری تاکگەری و کۆمەڵگەری کاریگەری ئابووری جۆراوجۆریان هەیە و دەستکراوە بە گەڕان و دۆزینەوەی کاریگەرییەکان و هێنانە بەر باسیان. لێرەدا ئێمە هەندێک لە کارەکانمان لەسەر ئەزموونی کاریگەرییە ئابووری و دامەزراوەییەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی ڕاپۆرت دەکەین.

لەبەر ئەوەی کەلتووری تاکگەرایی پاداشتی پێگەی کۆمەڵایەتی دەبەخشێتە ئەو کەسانەی کە دیارن، ڕەنگە بە تایبەتی پاڵنەرێکی کەلتووری، هاندانێک ‘مکافەئە’ بۆ بیرۆکەیەکی تازە کە جیابێت لە هاندانە ستانداردەکە ببەخشێت. لەلایەکی ترەوە، تاکگەرایی دەتوانێت کاری کۆمەڵگەری قورس بکات چونکە تاکەکان دوای بەژەوەندی تایبەتی خۆیان دەکەون بەبێ ئەوەی بەرژەوەندی کۆمەڵەکە ‘دەستەجەمعی’ لەبەرچاوبگرن. بە پێچەوانەوە، کۆمەڵگەرایی کاری بە کۆمەڵ ئاسانتر دەکات چونکە تاکەکان تا ئاستێکی زۆر باش بەژەوەندی گروپ لەبەرچاو دەگرن. لەگەڵ ئەوەشدا، هانی تەبایی و پێکەوەیی دەدات و تاکەکان لە دیاربوون ‘بارز’ دەوەستێنێت. ئەم چوارچێوەیە ئەوە دەردەخات کە تاکگەرایی دەبێت هانی نوێخوازی زیاتربدات، بەڵام کۆمەڵگەرایی دەبێت سوودی هەبێت لە ڕێکخستنی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و لە شێوەی جۆراوجۆری چالاکی پێکەوەییدا.

ئێمە ئەم پێکهاتانەمان ‘عنصر’ خستە ناو مۆدێلی گەشەی ناوەکییەوە. مۆدێلەکە دوو کەرتی هەیە ‘Sector’. کەرتی کۆتا بەرهەمی کاڵاکان کێبڕکێ ئامێزە، و بە بەکارهێنانی کار ‘دەستی کار’ و خامەی ناوەندی کاڵاکان بەرهەم دەهێنیت. گریمانە دەکرێت کە کەلتووری کۆمەڵگەری، تایبەتمەندی کێبڕکێ بە بەرهەمی کۆتایی کاڵاکان ببەخشێت، چونکە کۆمەڵگەرایی وادەکات کاری هەماهەنگی ئاسانتربکریت. کاتێک جۆرێتی خامەی ناوەندی بەرزتر دەبێت. کەرتی کاڵای ناوەند لەلایەن ئەو ڕائیدانەی بازرگانییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت کە خامەی جیاواز جیاواز و پێکهاتە ناتەواو بەرهەم دێنن بۆ بەرهەمی کۆتایی کاڵاکان. ڕائیدانی بازرگانی نەک تەنها سوودیان لە بەکارهێنان وەرگرتووە بەڵکو سودیشیان لە پێگەی کۆمەڵایەتی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ڕیژەی ئاسایی بەرهەمی ناوەندی وەرگرتووە. پێگەی کۆمەڵایەتی لە کەلتووری تاکگەراییدا بەهێزترە وەک لە کەلتووری کۆمەڵگەرایی. جۆرێتی خامەی ناوەند بەو کۆششەی لە توێژینەوەیدا دەکرێت، کە لە بەرامبەردا ئەرکێکە بۆ پاداشتی دارایی و پێگەی کۆمەڵایەتی نوێخوازی، دیاری دەکرێت.

لەم ڕێکخستنە بیردۆزەییە سادەیەدا، ئێمە (ceteris paribus) ئاستی یەکسانی شتەکانمان دۆزییەوە لە کاتێکدا کۆمەڵگەرایی توانای هەماهەنگی زیاد دەکات کارایی ئابووری بەرزدەبێتەوە، تاکگەراییش دەبێتە هۆی باڵایی لە داهێنانکردن بەهۆی پاداشتی پێگەی کۆمەڵایەتی بۆ چالاکی نوێخوازی و داهێنان. لە ئەنجامدا ڕێژەی باڵا لە داهێنان لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی بەرزی ئاستی بەرهەمداری و بەرهەم، بە بەراورد بە کەلتووری کۆمەڵگەرایی، لە مەودایەکی دووردا. بە واتایەکی تر، لە کاتێکدا سوودەکانی کۆمەڵگەرایی کار دەکەنە سەر کارایی ستاتیکی لە ئابووریدا، بەڵام سوودەکانی تاکگەرایی کار لە کارایی داینەمیکی دەکەن و بەو شێوەیەش گەشەسەندن درێژخایەن دەکەن. تێبینی بکە لە ئابوری ماڵسوسیدا “Thomas Malthus” کە هەموو سەرچاوەکان بۆ مانەوەی بەکاربردن ‘بەکارهێنان’ تەرخان کراون، ئابووری کۆمەڵگەرایی ئاستێکی بەرزی بەرهەمی هەر سەرمایەیەک “Per Capita” پیشان دەدات.

ئەم مۆدێلە هەروەها پەیوەندییەکی سەرنج ڕاکێش لە نێوان کەلتوور و دامەزراوەکان دروست دەکات. لە ژێر دەستی دامەزراوەی خراپدا، حکومەتی دڕندە دەتوانێت دەست بەسەر دراوی گەڕاوەی داهێنانەکاندا بگرێت. هەرچەندە ناتوانێت پایە و پێگەی کۆمەڵایەتی لە تاکی داهێنەر بسێنێتەوە. هەر بۆیە تەنانەت لەو کۆمەڵگایانەش کە دامەزراوەکانی تا ڕادەیەک دڕندەن، نوێگەری زیاتر لە کەلتووری تاکگەریدا دەبێت بەهۆی پاداشتی پێگەی کۆمەڵایەتی بۆ داهێنان و نوێخوازی.

بەکارهێنانی پێوانەی هۆفستێد بۆ تاکگەرایی، ئێمە بۆ تۆماری GDP “پێوەری پێگەشتنی بەرهەمی ناوخۆیی” هەر کرێکارێک لەسەر تاکگەرایی دەگەڕێینەوە، و کاریگەری ئەرێنی بەهێز و بەرچاو لەسەر تاکگەرایی دەدۆزینەوە. لە گۆرۆدنیچنکۆ و ڕۆڵاند (٢٠١٠)، ئێمە زیادبوونی لادانی یەک ستاندارد ‘انحراف’ لە تاکگەراییدا ڕادەگەیەنین (پێوەرەکە لە فەنزوێلاوە بۆ یۆنان و لە بەڕازیلەوە بۆ لۆکسەمبۆرگ) کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ٦٠ بۆ ٨٧ لە سەدی بەرزبوونەوەی ئاستی داهات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی چەندێتی گەورەیە. هەروەها ئێمە پەیوەندی بەهێز و ئەرێنی نێوان تاکگەرایی و پێوانەکانی نوێگەری تەماشا دەکەین. کاتێک پێوانەکانی شوارتز بۆ تاکگەرایی بەکارئەهێنین ئەنجامەکان هاوشێوە یاخود لە یەکەوە نزیک دەبن.

ئەمانە بە سادەیی پەیوەندی هاوبەشنین. لە گۆرۆدنیچنکۆ و ڕۆڵاند (٢٠١٠،٢٠١١) دا، بەڵگەی کاریگەری هۆکاریی تاکگەرایی لەسەر نوێگەری و پێوانەکانی گەشەی دڕیژخایەنمان دەستەبەرکرد. ئێمە وەک گۆڕاوە ئامڕازییەکان بۆ کەلتوور پێوانەی دووری ئیوکلیدیان “Euclidian” لە نێوان دووبارەبوونەوەی گروپەکانی خوێن لە هەمان وڵات و دووبارەبوونەوەی گروپەکانی خوێن لە ئەمریکا کە تاکە وڵاتی تاکگەراییە لە نمونەی کاری ئێمەدا، بەکار دەهێنین. زانیارییە بۆماوەییەکان لە کاڤالی سفۆرزا “Cavalli Sforza” (١٩٩٤) سەرچاوە دەگرێ، پێوانەی نیشانکەری بۆماوەیی بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ گروپ لە دانیشتوانی جیهان دەستەبر کردووە. ئەم زانیارییانە لە پێوەرەکانی ئەلێلی (ئەلێلیەکان گۆڕاوەکانن لە بە هۆی جینەوە وەرگیراون) بۆ گروپە نەژادە جیاوازەکان پێکدێت. ئێمە لەسەر ئاستی وڵات بە بەکارهێنانی پشکی نەژادی دانیشتوان-ی فێرۆن “Fearon” (٢٠٠٣) زانیارییەکان کۆدەکەینەوە. زانیارییە بۆماوەییەکان وەک پێوانەیەکی ناڕاستەوخۆی گواستنەوەی کولتووری بەکاردەهێنین. دایکان و باوکان کەلتوورکەیان دەگوازنەوە بۆ مناڵەکانیان، و بە هەمان شێوەش جینەکانیش دەگوازنەوە. هیچ پێوانەیەکی ڕاستەوخۆمان بۆ پێشینەمان نییە، بەڵکو هەر پێوانەمان لەسەر دواتر و ئێستا هەیە. پێوانەی مەودای خوێن “blood distance” دەبێت وەک پێوانەیەکی پاشکۆ و نزیکی پێوانەی گواستنەوەی کەلتووری ببینرێت.

بۆچی مەودای خوێن دەتوانێت ئامڕازێکی گۆڕاوی باش بێت؟ وەک ئەوەی لە گۆرۆدنچینکۆ و ڕۆلاندا (٢٠١٠) باسی دەکەین، جۆرەکانی خوێن نیشاندەرێکی بێ لایەنی بۆماوەیین، بۆیە ئەستەمە گفتوگۆی ئەوە بکەین کە جیاوازی لە گروپەکانی خوێن ئەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی هەندێک وڵات لە هەندێک وڵاتی تر دەوڵەمەند ترن. نیشاندەرە بۆماوەییە بێ لایەنەکان کار ناکەنە سەر تەندروستی گشتی و بەم شێوەیە دەبێت دەرچوونە سنوردارییەکان “exclusion restriction” ئاسودەبکەن لەوەی هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمداری ئابووری نییە. لە کاتێکدا ڕەنگە جینەکان بە گشتی دەرچوونە سنوردارییەکان ئاسودە نەکەن ‘ڕازی نەکەن’، بەڵام گروپی خوێنەکان وەک نیشاندەری بۆماوەیی بێ لایەن ئاسودەی دەکەن. هەروەها تێبینی ئەوەش بکەن کە پەیوەندی و هاوبەندیی گروپەکانی خوێن لەگەڵ ئەلێلەکان کە کاریگەرییان لەسەر توانای کارکردن، بیرکردنەوە، هتد هەیە، نەزانراوە. ئەگەر گروپەکانی خوێن بیانتوانیایە کاریگەری لەسەر تەندروستی دروسی بکەن، ئەوا دەبووە ئەو شتەی کە بۆماوەزانەکان پێێ دەڵێن “لێکبەستنەوەی هاوسەنگی” (Linkage Disequilibrium). هەڵبژاردەی مەودای گروپی خوێن  وەک ئامڕازێک پێویستە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەرچوونە سنوردارییەکان ئاسودە بکەن. ئەگەر پێوانەی مەودایی بۆماوەییمان لەگەڵ تۆماری تاکگەراییمان بە باشی پێکەوە هاوبەند و پەیوەندیداربن، کەوایە ئامڕازێکی بەسودمان دەبێت. لە ڕاستیدا ئەمە بابەتەکەیە و پەیوەندییەکی نەرێنی بەهێز لە نێوان مەودای خوێن لە لایەک و تۆماری تاکگەرایی هۆفستێد لەلایەکی ترەوە، هەیە.

ئێمە خەمڵاندنی گۆڕاوە ئامڕازییەکان “Instrumental variables” پێشکەش دەکەین و ئەنجامی هاوشێوە، ئەگەر بەهێزتریش نەبێت، بۆ مەزەندەکردنی بەدەستهاتووەکان لە کەمترین چوارچێوە پاشەکشەکردووەکاندا دەدۆزینەوە، کە بە ڕوونی پێشنیاری هۆکاری کاریگەری تاکگەرایی لەسەر گەشەسەندن دەکەن. هەرچەندە ڕەنگە هێشتا ئەو حاڵەتەبێت کە مەودای خوێن لە ڕێگەی کەناڵەکانی ترەوە زیاتر لە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی، کاریگەری لەسەر گەشەی درێژخایەن هەیە. بۆ نیشاندان و چارەسەرکردنی ئەم نیگەرانییە، ئێمە هەمەجۆرەی فاکتەرە زیادەکان، بەکارهێنانی زنجیرەیەک شیکردنەوەی نمونەیی لاوەکی، و بەکارخستنی جێگرەوەی ئامڕازییە گۆڕاوەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن. یەکەم؛ کاریگەری کۆڵۆنیاڵیزەکردن لادەبەین، بە نیشاندانی ئەوەی کە کاریگەری تاکگەرایی لەسەر گەشەی درێژخایەن هێشتا کاردەکات کاتێک ئێمە ئەو وڵاتانەی هەردوو ئەمریکا و وڵاتانی ئۆقیانووسی کە جێ دەستی داگیرکاری کۆڵۆنیاڵ لە دوای ساڵی ١٥٠٠ لەسەریان هەبووە دووردەخەینەوە. کاریگەری تاکگەرایی لەسەر ئاستی تاک کیشوەرەکان و تەنانەت بۆ وڵاتانی ئەوروپا و یان بابڵێین وڵاتانی گەشەسەندوو کە ئەندامن لە ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD) بەردەوامە. دووەم؛ کەناڵە شیاوەکانی تر کە ڕەنگە دامەزراوەکان، سەرمایەی مرۆیی، و پێوەرەکانی تری تاکگەرایی و مەودای جوگرافی بن. بە ڕاستی مرۆڤ ئەتوانێت مشتومڕی ئەوە بکات کە ئەم گۆڕاوانە لەوانەیە لەگەڵ پێوانەی مەودای بۆماوەیی ئێمەدا پێکەوەیی بن واتە گرێدراوبن. هەتا ئەگەر کۆنترۆڵی ئەو گۆڕاوانەش بکەین، ئەوە بۆمان دەردەکەوێت کە تاکگەرایی هێشتا کاریگەری گرنگی لەسەر بەرهەمی هەر کرێکارێک و داهێنان هەیە. بە هەمان شێوە ئەنجامەکانمان بە هیچ شێوەیەک ناگۆڕێت کەتێک ئێمە کۆنتڕۆڵی پێوانەکانی دابەشکاری نەژاد-زمانی، بنەچە یاساییەکان، و کۆنترۆڵە جوگرافییەکانی وەک مەودای هێڵی ناوەڕاستی گۆی زەوی یان ناوچە داخراوەکان ‘واتە ئەو ناوچانەی ناچنە سەر کەنار’ بکەین. بەشێوەیەکی گشتی ئەنجامەکانمان تۆکمەن بۆ بەکارهێنانی پێوانەی تری مەودای بۆماوەیی “genetic distance”، مەودای پێوانەییە مەترییەکانی تر، مەودای خوێنی “blood distance” لە وڵاتانی تر، فریکوێنسی خوێن وەک ئامڕازێکی جۆدا و چەندیتری ئامڕازی گۆڕاوی تر وەک گۆڕاوی زمانەوانی (بۆ نمونە “جێناوی بوکەڵەیی” لەسەر بنەمای بەڵگەی کاشیما و کاشیما “Kashima and Kashima”،١٢) کە ئەو کەلتوورانەی لە زمانیاندا جێناوی دلۆپەی بوکەڵەیی قەدەغە دەکەن زیاتر تاکگەرایین.

هێشتا لەوانەیە کەسێک وەها وێنای بکات کە ئەوە ڕەهەندێکی تری کەلتوورییە بە تاکگەراییەوە گرێ دراوە کە بەڕاستی کار دەکاتە سەر داهێنان و بەرهەمی هەر تاکێک. ئێمە ئەو متمانە گشتێنراوە ئەدۆزینەوە، پێوەرێک کە زۆر جار لە توێژینەوەکانی پێشوو لەسەر کەلتوور بەکارهێنراوە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەشەی درێژخایەن نییە. هەروەها لە توێژینەوەکەی گۆردۆنیچینکۆ و ڕۆلانددا (٢٠١١) تەماشای شەبەنگی فراوان لە پێوانەکانی تری بەردەستی کەلتوور دەکەین و بەو ئەنجامە دەگەین کە هیچ کاریگەرییەکی بەرچاو یان تۆکمە لەسەر گەشەسەندن لە ڕەهەندە کەلتوورییەکان نییە کە لە “درزی تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی”دا سەربەخۆن.

لە کۆتاییدا، ئێمە ئەو پێشکەوتنانەی ئەم دواییە لە دەروونناسی کەلتووربڕ بەکاردەهێنین، کە هەندێک بەڵگەی ڕاستەوخۆی لە کاریگەری جینەکان لەسەر کەلتوور دەستەبەرکردووە، بۆ سەلماندنی کاریگەریی هۆکاریی تاکگەرایی لەسەر گەشەی دڕێژخایەن. سێ توێژینەوەی جیاواز دەکرێت لێرەدا کۆبکرێنەوە. پێش هەموو شتێک ئەوە دەردەکەوێت کە کۆمەڵگەرایی لەو وڵاتانەدا بەهێزترە کە ڕێژەی زۆری خەڵک لە پۆلیمۆڕفیزم ‘فرە مۆڕفیم یان فرە شێوازی جینی’ (Polymorphism HTTLPR) لە جینی نێرەری سیرۆتن (SLC6A4)، ئەلیل یان ‘یەکێک لە دوو یان زیاتر لە شێوەکانی جین’ (Allele)، (S)ی کورتیان هەیە، وە لە ژێر مەترسی زیاتری خەمۆکی دایاندەنێت کاتێک تووشی فشارەکانی ژیان دەبن. دووەم؛ کۆمەڵگەرایی لەو وڵاتانەشدا بەهێزترە کە فریکوێنسی زیاتر لە ئەلیلی (G)ی فرە مۆرفیم (A118G)ی وەرگری جینی (u-opioid)یان زیاترە، کە دەبێت هۆی ئەوەی لە حاڵەتی ڕەتکردنەوەی کۆمەڵایەتیدا فشاری زیاتریان هەبێت. سێیەم؛ کۆمەڵگەرایی هەروەها لەو وڵاتانەی کە بە درێژایی مێژوو بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تێدا زیاترە، بەهێزترە، بە نمونە لەو وڵاتانەی کە لە مێژوودا دەرکەوتووە بە هۆی بەرکەوتنەوە نەخۆشییە گوازەرەوەکان زیاتر تەشەنەیان سەندووە. لێکۆڵینەوەکانی دامەزراندنی ئەم بابەتانە جەخت لەسەر ئەوەی دەکەنەوە کە کۆمەڵگەرایی تۆڕەکانی پاڵپشتی بەهێز دابین دەکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەمۆکی، و هێزی زیاتری پاراستنیان هەیە لە ڕەتکردنەوەی کۆمەڵایەتی “social rejection”. بە هەمان شێوە، بەهاکانی کۆمەڵگەری زیاتر جەخت لە نەریت و دانانی سنوری بەهێزتر لە هەڵسوکەوتی تاک دەکەنەوە، و نیشاندانی کرانەوەی کەمتر بەرامبەر بە بێگانەکان، پاراستن لە دژی بڵاوبونەوەی نەخۆشی دەستەبەر دەکەن. بە بەکارهێنانی ئەو سێ گۆڕاوانە وەک ئامڕاز، کاریگەرییە بەرچاو و بەهێزەکانی تاکگەرایی لەسەر بەرهەمی هەر کرێکارێک لە دوورمەودادا دەدۆزینەوە. لەوانەیە کەمتر ڕوون بێت لە سەرەتادا کە ئەگەر ئەم گۆڕاوانە دەرچوونە سنوردارییەکان “exclusion restrictions” ڕازی بکەن یاخود نا. بەڵام هەرچەندە کاتێک ئێمە هەر یەک لەو گۆڕاوە ئامڕازییانە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند گۆڕاوێکی ئامڕازی خۆمان لە مەودای خوێن بەکاردەهێنین، تاقیکارییە سنووردارە زیاد لە پێویستەکان “overidentifying restrictions tests” ناتوانن دەرچوونە سنوردارییەکان ڕەت بکەنەوە، بەم شێوەیە، لانی کەم لەسەر زەمینەی ئاماری ناتوانین ڕەوابوونی ئەم گۆڕاوە ئامڕازییە زیادانە ڕەت بکەینەوە.

بە کورتی، توێژینەوەکەمان کاریگەری هۆکاریی بەهێزی تاکگەرایی لەسەر نوێگەری و گەشەی درێژخایەن دەدۆزێتەوە. گۆڕاوە کەلتوورییەکانی تر وا دەرناکەن کە ڕۆڵێکی بەرچاو بگێرن. کەواتە، کەلتوور گرنگە لە تێگەشتنی گەشەی درێژخایەندا بەڵام پێدەچێت جیاوازی تاکگەرایی و کۆمەلگەرایی گرنگترین ڕەهەندی پەیوەندیداربێت بە تێگەشتن لە جیاوازییەکان لە ئاستی گەشەسەندندا. ئەدەبی دەوڵەمەند بە دەروونناسی کەلتووری، ڕەنگە یارمەتیمان بدات باشتر لە ناوەڕۆکی “درزی تاکگەریی-کۆمەڵگەرایی” تێبگەین.

٣-وانەکانی دەروونناسی کەلتووری

لە دەروونناسی کەلتووریدا، ڕەگی قووڵی جیاوازی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی و جیاوازی ئەو کاریگەرییانە لەسەر شێوەی جیاوازی ڕەفتار بوونی هەیە: پەیوەندییان بە جیاوازییەکانی تێڕوانینی خودی، جیاوازی هەڵسوکەوتی مەعریفی، جیاوازی لە ڕفتار و هاندان و هەروەها جیاوازی لە پەیوەندییکردنەوە هەیە. ئەدەبیاتێکی گەورەیە هەیە کە ئەم کێشانەی گرتووەتە خۆ.

تێڕوانینی جیاواز لە خود

تێڕوانینی خودی “vision of self” بۆ هەڵسوکەوتی مرۆڤ بنچینەییە. ڕەگی لە بەرکەوتن “Interaction” لەگەڵ ئەوانی تردا و لە زەوتکردنی ماناکان لە بەرکەوتن لەگەڵ ژینگەی کۆمەڵایەتی کەسێکدا هەیە. بە بۆچوونی مارکوس و کیتایاما (Markus, Kitayama. 1991)، ڕەگوڕیشەی درزی کەلتووری تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی لە تێڕوانینی جیاوازی خوددا، دەکرێت بدۆزرێتەوە. ئەوان لە نێوان خودی سەربەخۆ و خودی وابەستەدا “independent and interdependent self” جیاوازی دەکەن، کە ئەوەی یەکەم وابەستەی تاکگەرایی و دووەمیان وابەستەی کۆمەڵگەراییە.

خودی سەربەخۆ شوناسی خۆی تەنها لە خەسڵەتەکانی ناوەوەی تاکەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم خەسڵەتانە بە ڕەنگدانەوەی جەوهەر و ناوەڕۆکی تاک دادەنرێن، تا بە درێژایی کات و کۆنتێکست جێگیرببن، و کۆکراوەی ئەم خەسڵەتانە وەک بێ هاوتایی تاک تەماشادەکرێن. ئەم تایبەتمەندییە ناوەکییە تاکەکەسییانە وەک ناسەرەوە و ڕێکخەر گرنگن و بەم شێوەیە دەتوانن پێشبینی هەڵسوکەوتی تاک بکەن. لە بەرامبەردا خودی وابەستە، شوناسی خۆی لە بنەڕەتدا لە پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەوانی تردا سەرچاوە دەگرێت. “The Self” خود شوناسێکی جۆدا نییە، بەڵکو لە گروپێکی کۆمەڵایەتی گەورەدا چەسپێنراوە و تەنها لە پەیوەندی بەو گروپە گەورەوە دەتوانرێت تێگەشتنیان بۆ بکرێت. لە ڕوانگەی خودی وابسەتەوە، هەڵسوکەوتی تاک لە ڕۆڵی تاک لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی جیاواز و لە تێڕوانینی کاردانەوەی ئەوانی ترەوە بۆ هەڵسوکەوتی کەسەکە و هەروەها لە کاریگەری هەستپێکراوی کردارەکانی خودی کەسێکەوە بۆ سەر کەسانی تر وەرگیراوە.

ئەم تێڕوانینە خودییە جیاوازانە تەنها پۆلێنی چەمکی ئەبستراکت’تجریدی’ نین. بە شێوەیەکی فراوان لە لێکۆڵینەوەی دەروونناسی کەلتووربڕدا “Cross-Cultural Psychological Research” دۆکیومێنت کراون. بۆ نمونە، لە ڕاپرسی ڕووپێویدا، تاکەکانی وڵاتانی تاکگەرا (ئەمریکا، بەریتانیا، ئوستڕالیا، کەنەدا، سوید، و هتد) لە ڕێگەی لێدوانەکان دەربارەی تایبەتمەندییە دەروونییە ناخییەکان و خەسڵەت و توانای کەسێتییەکانیان، خۆیان وەسف دەکەن. بە پێچەوانەوە، تاکەکان لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکاندا (ئەفریقاییەکان، مالیزییەکان، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمرکییە ڕەسەنەکان، و هتد) لە ڕێگەی ڕۆڵی پەیوەندییانەوە لە کۆمەڵگادا وەسفی خۆیان دەکەن. بۆ نمونە، لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن ما و شۆینمان (Ma and Schoenemann. 1997) خوێندکارانی کۆلێژە ئەمریکاییەکان لەگەڵ ڕاپرسی جۆراوجۆر لە نێوان هۆزەکانی ماسایی و سامبورو لە کینیا، دژبەیەک دەکات، بۆیان دەرکەوت کە ٪٤٨ی پێناسە خودییەکان “Self-description”ی ئەمریکا لە بەرامبەر ٪٢ی کینیا، لێدوان لەسەر تایبەتمەندییە دەروونییەکان دەدەن. بە پێچەوانەوە ٪٦٠ی پێناسە خودییەکان لە کینیا لە بەرامبەر ٪٧ی ئەمریکاییەکان لێدوان لەسەر ڕۆڵ و ئەندامێتی لە کۆمەڵدا دەدەن.

ئەم جیاوازییانە لە تێڕوانینی خودیدا چەندین لێکەوتەی هەیە: پەیوەندیان بە چۆنێتی فێربوونی خەڵک دەربارەی خۆیان، چەند بە گرنگییەوە خۆگونجاندن لە بەرچاودەگرن، جیاوازی لە لایەنگری خودخزمەتکردن و پێویستی بینینی خود لە بەر ڕۆشنایی ڕوانگەیەکی ئەرێنیدا، و ستراتیجە جیاوازەکانی کۆنتڕۆڵ کردن و جیاوازی وەڵامدانەوە سۆزدارییەکانەوە هەیە.

یەکەم جیاوازی پەیوەندی بە خودزانینەوە “Self-Knowledge” هەیە. خودی سەربەخۆ لە ڕێی گەڕانی ناوەکی لە جۆری خود ئەزموونکردنەوە بە دوای ناسینی خۆیدا دەگەڕێ. بە پێچەوانەوە، خودی وابەستە لە ڕێی هەڵسەنگاندنی ئەوانیترەوە بە دوای ناسینی خۆیدا دەگەڕێ. لە کەلتووری کۆمەڵگەراییدا، بەردەوام خەڵک ئاگاداری ئەوەن کە کەسانی تر چۆن سەرییان دەکەن، لە کاتێکدا لە ناو کەلتووری تاکگەراییدا بەو جۆرە نییە. ئەمەش پێی دەوترێت خودهۆشیاری بابەتی “Objective Self-Awareness”. تاقیکردنەوەگەلێکی سەرنچ ڕاکێش لەلایەن هێینەوە (Heine. 2008) لە پەیوەندی بەم بابەتەوە ئەنجامدراوە. خوێندکارانی زانکۆکانی یابان و باکوری ئەمریکا (زانکۆکانی پەنسیلڤانیا و کۆلۆمبیای بەریتانیا) لە تاقیکردنەوەیەکدا لە پۆلێکی ئاسایی و پۆلێک کە ئاوێنەی تێدابوو ئامادەبوون. بوونی ئاوێنەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەلسوکەوتی خوێندکارانی یابان نەبوو: مەیلی خودڕەخنەکردن “Self-Critical” یان مەیلی فێڵکردن لەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە نەبوو (نووسینی چەند ووشەی گونجاو لەسەر هەستەکان لە ماوی ٢ خولەکدا بەبێ هیچ چاودێرێک). لە بەرامبەردا خوێندکارانی باکوری ئەمریکا لەبەر ئاوێنەکەدا زیاتر مەیلی خودڕەخنەکردنیان هەبووە و کەمتر مەیلی فێلکردنیان هەبووە. ئەم ئەنجامە لەگەڵ ئەو ڕوانگەیە یەک دەگرێتەوە کە یابانیەکان بەردەوام لە دۆخی خودهۆشیاری بابەتیدان. بوونی هاندەرێک بۆ بەهێزکردنی خودهۆشیاری بابەتی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەفتار نییە. لە بەرامبەردا ئەو هاندەرانەی کە ئاوێنەکە دەستەبەری کردبوو، کاریگەری لەسەر خوێندکارانی باکوری ئەمریکا هەبوو کە گریمانەی ئەوە کرابوو لە دۆخی بەردەوامی خودهۆشیاری بابەتیدا نەبووبن.

چەمکە جیاوازەکانی خود دەبنە هۆی جیاوازی لە پلەی خۆگونجاندندا “Self-Consistency”. خودی سەربەخۆ جەختکردنەوەیەکی بەهێز لەسەر خۆگونجاندن دادەنێت، تەنانەت ئەگەر بە نرخی ڕەقی و ڕوژدیش بێت، بۆ خودڕێزگرتن “Self-Esteem” بە گرنگی دەزانێت. بێگومان نەبوونی خۆگونجاندن هێما بۆ خودێکی عەیبە دەکات کە زیان بە خودڕێزگرتن دەگەیەنێت. لە بەرامبەردا، خودی وابەستە جەخت لەسەر هەموارکردنی کۆنتێکستەکان و نەرمی بە نرخی خۆگونجاندن دەکاتەوە. ئەوە ئەو هێزی گونجاندنەیە “تکیف” “Adaptability” کە هاوشان لەگەڵ چەمکی خودی وابەستە، بۆ خودڕێزگرتن زۆر گرنگە. توێژینەوەکان دەریان خستووە کە پێناسە و وەسفی خودێکی یابانی پشت ئەبەستێت بەوەی کە کێ لە ژوورەکەدایە بەڵام بۆ ئەمریکاییەکان بەو جۆرە نییە (Kanawaga, Cross and Markus. 2001). بۆ نمونە، خوێندکارە یابانییەکان زیاتر خۆڕەخنەکردنیان هەیە کاتێک پرۆفیسۆرێک ئامادە دەبێت. کۆرییەکان پێناس و وەسفی خودی بە پشت بەستن بە بارودۆخێک کە ئامادەگییان تێدا هەیە، دەگۆڕن (بوونە دایک و باوک، هاوبەشی ڕۆمانسی، پرۆفیسۆر، هاوڕێ، و هتد) بەڵام ئەمریکاییەکان نەخێر (Suh. 2002). لە دەرئەنجامی ئەم جیاوازییانەدا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ پەسەندکردنی بۆچوونی دژبەیەک لەسەر کەسایەتییان زیاتر ئامادەییان هەیە: بۆ نمونە، گۆشەگیر و هەڵوەشاو لە یەک کاتدا (Choi and Choi. 2002) هەروەها باوەڕی دژبەیەک دەربارەی ڕاستی: دیالێکتی ساویلکەیی (naïve dialecticism, Peng and Nisbett. 1999).

کەسانی سەر بە کەلتوورە تاکگەراکان پێویستییەکی زۆریان بە هاندان یان نرخاندن یان بەهێزکردنی خودی هەیە “Self-Enhancement” و زیاتر لە کەسانی کەلتووری کۆمەڵگەرایی لایەنگری خودخزمەتکردنێکی بەهێزیان هەیە. پێویستی بە خودنرخاندن، خودهاندان یان خودبەهێزکردن مانای ئەوەیە کە کەسێک هاندراوە بۆ ئەوەی خۆی لە ڕووناکییەکی زیاتر ئەرێنیدا ببینێتەوە. بێگومان دۆزینەوەی خاسییەتی خراپ لە خوددا زیاتر زیان گەیاندنە بە خودڕێزگرتنی خودی سەربەخۆ، چونکە ئەم خاسییەتانە بۆ کەسایەتی وەک میراتێک تەماشا دەکرێن. لە بەرامبەردا، پێویستی بە خودهاندان یان خودنرخاندن بۆ ئەو خودی وابەستەی کە خۆی لە سیفەتێکی ئیسفەنجیدا دەبینێتەوە، کەمتر بەهێزە. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە کۆمەڵگەراکان لە مەکسیک، ئەمریکا ڕەسەنەکان، چیلی و فیجی کەمتر لە ڕۆژئاواییەکان بۆچوونی خودی ئەرێنییان هەیە (Heine Studies. 2010). لە ڕۆحێکی هاوشێوەدا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کەمتر لە ڕۆژئاواییەکان لایەنگری خودخزمەتکردنیان هەیە (Mezulis. 2004).

لێکەوتەکانی تری جیاوازی لە چەمکی خوددا پەیوەستە بەو شتەوە کە پێێ دەوترێت کۆنتڕۆڵی سەرەتایی و کۆنتڕۆڵی دووەمی، یان کۆنتڕۆڵی سەرەکی و لاوەکی “Primary and Secondary Control”. کۆنتڕۆڵی سەرەکی پەوەندی بە کردارەوە’چالاکی’ هەیە بۆ گۆڕینی جیهان لە کاتێکدا کۆنتڕۆڵی لاوەکی پەیوەندی بە کردارەوە هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ جیهانی دەوروبەر. لە کەلتووری تاکگەریدا، خودی سەربەخۆ جێگیرە و جیهان ئیسفنجی دەبێت. تاکەکان ستراتیجی کۆنتڕۆڵی سەرەکی بۆ گەیشتن بە ئامانج و خواستەکانیان دەگرنەبەر. بە پێچەوانەوە لە کەلتووری کۆمەڵگەرادا، خودی وابەستە ئیسفنجییە لە کاتێکدا جیهان جێگیرە. تاکەکان لە جیاتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی واقع، هەوڵ بۆ ستراتیجی کۆنتڕۆڵی لاوەکی دەدەن ئەویش بە کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەری دەروونی واقع لەسەریان. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەمریکاییەکان زیاتر لە یابانییەکان ئەزموونی کۆنتڕۆڵی سەرەکی بەیان دەکەن بەڵام لە هەموارکردنی ئەزموونەکانیان کەمتر لەوان هەست بە بەهێزبوون و شانازی دەکەن(Morling. 2002).

وەڵامە سۆزدارییەکانیش هەروەها هاوشان لەگەڵ جیاوازییەکانی چەمکی خوددا جیاوازییان هەیە. خودی وابەستە زیاتر گرنگی بە هارمۆنیی نێوان کەسەکان دەدات، لە کاتێکدا خودی سەربەخۆ لە خەمی ئەوەدایە کە چۆن ڕووداوەکان کاریگەری لەسەر تاک دروست دەکەن و لە بەرگریکردن و وەستانی تاک لەسەر پێی خۆی یارمەتیدەردەبێت. بۆ نمونە، لە ناو یابانییەکاندا هەستە ئەرێنییەکان کە پەیوەستن بە هەستی نێوان کەسەکانەوە (ڕێز، ئاڵوگۆڕی دۆستانە) زیاتر بەیان دەکرێن، لە کاتێکدا بۆ ئەمریکاییەکان ئەو هەستە ئەرێنیانەی کە پەیوەست نین بە هەستی نێوان کەسەکانەوە زیاترە بەیان دەکرێن (شانازی، هەستکردن بە باڵایی) (Kitayama. 2000). ئەم جیاوازییانەش لە وەڵامدانەوە سۆزدارییەکان لە پەیوەندی باڵاتری نێوان تۆمارەکانی ڕەزامەندی لە ژیانکردن و ڕیزگرتن لە نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە کەلتووری کۆمەڵگەراییدا ڕەنگ دانەوەیان هەیە (Suh. 1998).

بیرکردنەوەی شیکاری و گشتەکی

تێڕوانینە جیاوازەکانی خود پەیوەستن بە مۆدە زهنییە جیاوازەکانەوە. کەلتووری تاکگەرای هاوبەش و پەیوەستە بە بیرکردنەوەی شیکارییەوە لە کاتێکدا بیرکردنەوەی کۆمەڵگەری هاوبەش و پەیوەستە بە شێوەکانی بیرکردنەوەی گشتەکی. خودی سەربەخۆ بە شێوەیەکی سروشتی جەخت دەکاتە سەر ئەو ئۆبجێکتانەی کە بە سەربەخۆیی لە چوارچێوەی خۆیان هەستیان پێ دەکرێت و لە ڕووی “جەوهەر” یان تایبەتمەندییە بندەستەکانیان مایەی تێگەشتنن. پاشان ئەم تایبەتمەندییانە بۆ پۆلێنکردن بەکاردەهێنرێن. ڕێسای ئەبستراکت بۆ پێشبینی کردنی هەڵسوکەوتی ئۆبجێکتەکان لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە ناوەکییەکانیان وەرگیراوە. تێڕوانینی ژینگە لە بنەڕەتدا هەمان لۆجیکی تێڕوانینی خود پەیڕەودەکات. ئەم جۆرە بیرکردنەوە شیکارییە بە لایەنی کەمەوە دەگڕێتەوە بۆ ئەفڵاتوون.بە پێچەوانەوە، خودی وابەستە بەشێوەیەکی سروشتی سەیری پەیوەندییەکانی نێوان ئۆبجێکتەکان و ژینگە و کۆنتێکست دەکات و کەمتر لەسەر خودی ئۆبجێکتەکان جەخت دەکات.

برێکی زۆر بەڵگەی دەروونناسی و لە نێویدا زانستی دەروونناسی دەماری هەیە، ئەوە نیشاندەدەن کە بە پێچەوانەی ئاسیای ڕۆژهەڵاتەوە، ئەمریکاییەکان و ڕۆژئاواییەکان کەمتر گرنگی بە پاشخانەکان دەدەن وەک لە ئۆبجێکتەکان. نمونەیەکی دیاری تاقیکردنەوەی دەروونناسی پێی دەوترێت گۆچان یان چڵەدار و چێوە “Rod and frame”. کەسێک لە ژوورێکی تاریکدا بە ڕۆدێکی درەوشاوە و چێوەیەکی ڕەنگکراوەوە دادەنێن. داوا لە کەسەکە دەکرێت کە ڕۆدەکە بە ستوونی بووەستێنێت. لە هەمان کاتدا ڕەنگە شوێنی چێوەکە لەلایەن تاقیکارەکانەوە بگۆڕدرێت. ڕۆژئاواییەکان مەیلی ئەوە دەکەن کە سەربەخۆ ڕۆدەکە لە شوێنی چێوەکە یان لە چێوە جوڵاوەکەدا بە ستوونی جێگیربکەن، لە کاتێکدا خەڵکانی ڕۆژهەرڵاتی ئاسیا مەیلی ئەوە دەکەن کە دڵنیاببنەوە لە پەیوەندی ئەستوونی ڕۆدەکە بە چێوەکەوە (بڕوانە: Ji, Peng and Nisbett. 2000, Kitayama, 2003). نیگاری چەسپێنراو “Embedded Figure” هاوشێوەی ئەم تاقیکردنەوەیەیە، کە تێیدا پرسیار لە خەڵکی دەکرێت ئۆبجێکتێک لە نێو وێنەیەکدا بدۆزنەوە. تاقیکردنەوەی نیگاری بۆ پێوانەکردنی توانای تاک بۆ جیاکردنەوەی ئۆبجێکتێک لە باکگراوندی نیگارەکە دروست کراوە. ئەمریکایی و ئەڵمانەکان لەو تاقیکردنەوەیەدا لە ڕووس و مالیزییەکان باشتربوون (بڕوانە: Kuhnen. 2001). لە تاقیکردنەوەیەکی تردا، خەڵکی ئۆبجێکتیان لەگەڵ باکگراوندی جیاواز نیشان دەدرێت. گۆڕینی باکگراوندی نیگارەکە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بیرهێنانەوەی ئۆبجێکتێکی دیاریکراو زەحمەتتردەکات (بڕوانە: Masuda and Nisbett. 2001). چەندین تاقیکردنەوەی تری هاوشێوە دەریدەخەن کە ئەو کەسانەی لە کەلتووری کۆمەڵگەراییەوە دێن زیاتر گرنگی بە بوارەکانی تری ناو تاقیکردنەوەکە دەدەن وەک لە ئۆبجێکتەکان. ئەم جیاوازییەی سەرنجدان لە بوار دەکرێت لە شێوەکانی دەربڕینی هونەریشدا بدۆزرێتەوە. وێنە و پۆڕترەیتە ڕۆژئاواییەکان زیاتر دەبن و ڕێژەیەکی گەورەتر لە بۆشایی کارکردنی هونەری داگیردەکەن لەچاو پۆرترەیتەکانی ئاسیاییەکان (Masuda. 2008).

شێوازەکانی بیرکردنەوەی شیکاری و گشتەکی ڕێنوێنی شێوازگەلێکی جیاواز لە بیرکردنەوە و هۆکارهێنانەوە دەکەن. بیرکردنەوە شیکارییەکان بە پێی ڕێسایەکی تایبەت ئۆبجێکتەکان پێکەوە بە گروپ دەکەن، لە کاتێکدا بیرکردنەوەی گشتەکی لەسەر بنەمای کۆنتێکست یان پەیوەندییە کاراکان پۆلێنکاری دەکەن. بۆ نمونە، بیرکردنەوەی شیکاری دەبێتە هۆی ئەوەی پەڕاوێک و گۆڤارێک پێکەوە گروپ بکەن یان کۆبکەنەوە، لە کاتێکدا بیرکردنەوەی گشتەکی دەبێتە هۆی ئەوەی پەڕاوێک و پێنوسێک پێکەوە کۆبکەنەوە (Ji. 2004). پەڕاو و گۆڤار هەردووکیان لە کاغەز دروستکراون و ئۆبجێکتی فرە لاپەڕەن لە کاتێدا پەڕاو و پێنوس بە شێوەیەکی کارایی “functionally” پێکەوە پەیوەستن، وەک ئەوەی پێنووس بۆ نووسین لەسەر پەڕاو بەکاردەهێنرێت.

جیاوازی مەعریفیتر’زانین’ لە نێوان کەلتوورە جیاوازەکاندا دەدۆزرێتەوە. یەکێک لە جیاوازییەکان پەیوەندی بە فێربوونی زمانەوە هەیە لە نێوان هەرزەکاراندا. لە نێوان فێرخوازانی زمانی ئینگلیزیدا، سەرەکیترین ئەو ووشانەی هەرزەکاران فێری دەبن ناوە “Noun”. لەو کاتەوەی ئەم دیاردەیە لە نێو هەرزەکارانی ئینگلیزی زماندا بەربڵاوبووە، وەها بیردەکرایەوە کە ئەمە دیاردەیەکی گشتگیرە “Universal Phenomena”. پاساوی گونجاو ئەوەیە کە ناوەکان کۆنکرێتین و ئاسانتر فێریان دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا، لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم لایەنگری ناوە “Noun Bais” لە نێوان چینی و کۆرییەکاندا نییە. منداڵە چینییەکان هەوڵ دەدەن زیاتر کار “Verb” فێرببن وەک لە ناو (Tardif. 1996). دیاردەیەکی تر کە وەها بیری لێ دەکرایەوە گشتگیرە، بنچینەی هەڵەی دانەپاڵە “fundamental attribution error”: مەیلی شرۆڤەکردنی ڕەفتار لەلایەن تایبەتمەندی جەوهەری کەسێکەوە بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر، نەک بەو دۆخەی کە تێیدا تێوەگلاوە. ئێستا کۆمەڵێک بەڵگە هەیە دەریدەخەن کە ئەم لایەنگرییە لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکاندا لەوەی کە بارودۆخەکە زیاتر لە بۆچوون و هەڵسوکەوتی کەسەکە لەبەرچاو دەگیرێت ئامادەیی نییە (Norenzayan. 2002).

جیاوازییەکی تر ئەوەیە کە مرۆڤەکانی کەلتووری تاکگەرایی زیاتر بە مانای ووشە بە ووشە گرنگی دەدەن “explicit”، لە کاتێکدا لە کەلتووری کۆمەڵگەرایی بە مانای نائاشکرای ووشە گرنگی دەدەن “implicit” و هەروەها لە تۆن و زمانی جەستەوە گوزارشتیان لێ دەکرێت. (Miyamoto and Schwarz. 2006) بۆیان دەرکەوت کە یابانییەکان کەمتر لە ئەمریکاییەکان ئامێری وەڵامدەرەوە بەکاردەهێنن، چونکە کاردانەوەی نازارەکی ئامادە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی ئاساییدا نییە’غائیب’.

جیاوازییە هاندەری و ڕەفتارییەکان

چەند جیاوازییەکی ڕەفتاری هەیە کە لە تێڕوانینی کەلتووری جیاوازەوە بۆ خود “Self” وەرگیراون. یەکێکیان پەیوەندی بە جیاوازی مەرجی هەوڵدانەوە هەیە لەلایەن تاکەکانەوە. بەپێی بۆچوونی خودی سەربەخۆ، تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی تاک لەم و لەودا زۆر جیاوازی نییە، لە کاتێکدا بەپێی بۆچوونی خودی وابەستە، تاک دۆخێکی ئیسفنجی هەیە و دەتوانرێت لە ڕێی هەوڵی تاکەکەسییەوە بگۆڕدرێت و پێشبخرێت. لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکاندا، وەڵامی شکستخواردوویەک بە دروستکردنی مەیلی دابینکردنی کەشی هەوڵی زیاتر هەتا بەدەستهێنانی سەرکەوتن دەدەنەوە. نمونەی دووبارەکردنەوەی کۆرسی وانە وەڵامی نمرەی خراپی ناوپۆل دەداتەوە. لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکاندا، بەدەستهاتووە تاکەکەسییەکان زیاتر لە ڕەنج و هەوڵی تاکەکاندا دەبینرێتەوە نەک توانای کەسی. بە پێچەوانەوە، لە کەلتوورە تاکگەراکاندا زۆر زیاتر جەخت لەسەر توانای تاک وەک هۆکاری سەرکەوتن دەکەنەوە. وەڵامی شکست بە دۆزینەوەی ئەڵتەرناتیڤ، واتە گەڕان بە دوای ئەرکێک یان پیشەیەکی جێگرەوە کە گونجاوبێت لەگەل بەهرەی ناوەکی کەسەکەدا، دەدەنەوە. تاقیکردنەوە دەروونییەکان تەنها ئەم جیاوازییانەی لە هەڵسوکەت و ڕەفتاردا نەخستۆتەڕوو بەڵکو هەندێک لێکەوتەی سەرنجڕاکێشی تری دامەزراندووە. بۆ نمونە، دەکرێت تاک لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکاندا دەستکاری بکرێت یان مانیپولەیت بکرێت لەو بیرۆکەیەدا کە توانا لە ئەرک گرنگترە، کە ئەمەش بۆ تاکەکانی کەلتووری تاکگەرایی نابێت کە بۆخۆیان بەو جۆرە بیردەکەنەوە. بەشێوەی هاوجێیش دەکرێت دەستکاری ئەو بیرکردنەوەیەی تاکەکانی کەلتووری تاکگەرایی نەک کەلتووری کۆمەڵگەرایی، کە بۆ ئەرک هەوڵدان گرنگە، بکرێت (Heine. 2001).

کلیلی سەرەکی هاندەری جیاواز لە نێوان تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییدا پێویستی دەستپێوەگرتن و چەسپبوونە لە بەرامبەر خۆگونجاندن. هەردوو هاندەرەکە لە هەموو شوێنێک ئامادەن بەڵام هاندەری دەستپێوەگرتن لە تاکگەرایدا بەهێزترە وەک لە کۆمەڵگەرایی کە هاندەری گونجاندن تێیدا بەهێزترە بەگوێرەی کەلتووری تاکەکان. ئەم جیاوازییە لە زۆر تاقیکردنەوەدا ئەزموونکراوە (Kim and Markus. 1999). لە نمونەی تاقیکردنەوەیەکدا خەڵکانی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەڵبژاردنی پێنووسیان پێ دەکرێت. زۆرینەی پێنووسەکان یەک ڕەنگیان هەبوو و کەمەکێکی تریان ڕەنگێکی تریان هەبوو. ئەمریکاییەکان بە هەڵبژاردنی کەمینە ڕەنگی پێنووسەکان نیازداربوون، لە کاتێکدا ئەوانەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە هەڵبژاردنی ڕەنگە زۆرینەکە نیازداربوون. بەهەمان شێوە، کاتێک داوایان لێ کرا نرخاندن بۆ شێوە جیاوازەکان بکەن، دەبینین کە ئەمریکاییەکان نرخاندن بۆ شیوە نائاسایی و دەگمەنەکان دەکەن و بە خوازراویان دەزانن، لە کاتێکدا خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا شێوە باوەکان زیاتر بە خوازراو دەزانن. ئەم جیاوازییە ڕەفتارییانە لەلایەن بانگەشەکارانەوە “Advertisements” سودیان لێ دەبینرێت و نیازیان پێیان هەیە. ئەو ڕیکلامانەی کە ئەمریکاییەکان بە ئامانج دەگرن ئەوە پیشان دەدەن کە چۆن کڕینی ئۆبجێکتێک یان کاڵایەک دەبێتە هۆی ئەوەی بێ هاوتابن، لە کاتێکدا ڕیکلامەکان کە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ئامانج دەگرن جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە چۆن کڕینی ئۆبجێکتێک یان کاڵایەک دەبێتە هۆی ئەوەی کەسێک لەگەڵ ئەوانی تردا یەک بخات ( بڕوانە بەڵگەی ئەزموونی لەلای Kim and Markus. 1999).

جیاوازییە هاندەرییەکان بۆ دروستکردنی وویستی هەڵبژاردنیش بە گشتی درێژ دەبێتەوە. خودی سەربەخۆ لەسەر ئۆتۆنۆمی’سەربەخۆ’ هەڵبژاردن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوانی تر جەخت دەکاتەوە، لە کاتێکدا خودی وابەستە زیاتر ئامانجی گشتی لەبەر چاو دەگرێت و زیاتر ئامادەدەبێت هەڵسوکەوتی خۆی ڕێک بخات بۆ باشتر گونجاندنی خۆی لەگەڵ ئەو گروپەی کە لەگەڵیدا هاوبەش و هاوسێیە. بۆ نمونە لە لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکان، هەڵبژاردەی تاک بۆ هاوسەر یان کار زیاتر لەلایەن خێزانەوە دروست دەکرێت بە بەراورد بە کەلتوورە تاکگەراکان کە هەلبژاردەکە لەلایەن تاک خۆیەوە دەکرێت. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە منداڵانی ئەوروپی و ئەمریکایی ئەو ئەرکانەی کە خۆیان پێیان باشە هەڵیان دەبژێرن لە کاتێکدا منداڵانی ئاسیای ئەمریکایی ئەو ئەرکانەیان پێ باشە کە لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵە نزیکەکەیانەوە بۆیان هەڵبژێردراون، بەڵام کاردانەوەی نەرێنیان هەیە کاتێک کەسێکی نامۆ لە دەرەوەی کۆمەڵەکەیان هەڵبژاردنی ئەرکیان بۆ دەکات (Iyengar and Lepper. 1999).

جیاوازی پەیوەندی

جیاکارییەک کە پەیوەستە بە تێگەشتن لە جیاوازی پەیوەدنییەکان لە نێوان تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییدا بیرۆکەی پەیوەندی نێوان ناو-گروپە “ingroup” بەرامبەر بە دەرەوەی-گروپ “outgroup”. خودی سەربەخۆ کاتێک بەرکەوتنی دەبێت بە هەمان شێوە لەگەڵ هەموو کەسدا مامەڵە دەکات لە کاتێکدا خودی وابەستە بە گرنگییەوە لەگەڵ پەیوەندییە خاوەن ئیمتیازەکان [ناو-گروپ] بەچاو پەیوەندییە کەمتر گرنگ و دووبارەکان [دەرەوەی- گروپ] مامەڵەی جیاواز دەکات. ئەمە لە کاردانەوەکاندا بۆ کردەی هەڵبژاردنش دەبینرێت، وەک ئەوەی لە سەرەوە باسکراوە: ئەوانەی لە کەلتوورە کۆمەلگەراکانن لە لە هەڵبژاردن بۆ کردنیان لەلاین کەسێکی ترەوە لە ناو-گروپ پێشوازی دەکەن، بەڵام لە هەڵبژاردن بۆ کردنیان لەلایەن کەسێکی ترەوە لە دەرەوەی-گروپ بێزاردەبن. بە پێچەوانەوە، ئەوانەی لە کەلتوورە تاکگەراکانن کاتێک کەسێک لە جێی ئەوان هەڵبژاردنیان بۆ دەکات، جا ئەو کەسە لە ناو-گروپ بێت یان لە دەرەوەی-گروپ، هەمان کاردانەوەی نەرێنیان دەبێت. هەروەها لێکۆڵینەوەکان کەمتر بێ کاریان [کەسێک بە بەلاشە لە نێو گروپدا بژی] لە کۆمەڵگەراکانی وەک چینییەکان و ئیسرائیلییەکان کاتێک ئەرکەکانیان لە ناو-گروپ ئەنجام دەدەن نەک لە دەرەوەی-گروپ دۆزیوەتەوە، لە کاتێکدا لە ناو ئەمریکاییەکاندا ئاستی بێ ئیش لە ناو-گروپ و دەرەوەی-گروپ هەمان ئاستە (Earley. 1993). کەسانی سەر بە کەلتوورە کۆمەڵگەراکان وەها نیشاندراون کە هەوڵی پشاندانی هاوبەندی زیاتر لە نێو ئەندامانی ئامادەبووی ناو-گروپدا بدەن.

جیاوازی لە هەڵسوکەوت پەیوەست بە ناو-گروپ و دەرەوەی-گروپ ڕەنگە، لانیکەم بەشێکی، ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی متمانەی گشتێنراو زیاتر لە کەلتوورە تاکگەراکاندا هەیە وەک لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکان (بڕوانە، Yamagishi and Yamagishi. 1994). ئەمە لێکەوتە شاراوە گرنگەکانن لە ئابووریدا وەک ئەوەی ئەدەبیاتێکی گەورەی زانستی ئابووری هەیە کە کاریگەرییەکانی متمانە لەسەر دەرئەنجامە ئابوورییەکان دۆکیومێنت دەکات. پەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان تاکگەرایی و متمانەدا هەیە و ئەم جیاوازییە ڕەفتارییانە ڕەنگە چۆنێتییەکەی ڕوونی بکەنەوە.

جیاوازی نێوان ناو-گروپ و دەرەوەی-گروپ چەندین لێکەوتەی هەیە لەگەڵ هەلی گواستنەوەی پەیوەندی “Relational Mobility”. دەبێت چاوڕوانی ئاستێکی بەرزتری هەلی گواستنەوە و جێگۆڕکێ لە کەلتوورە تاکگەراکاندا و ئاستی نزمتری گواستنەوە لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکاندا بکرێت. بێگومان لە کەلتوورە تاکگەراکاندا، لە شێوەی ئاڵوگۆڕێکی دووبەرەییدا دەتوانرێت ببینرێت. ئەگەر سوودی دوولایەنەی هەبێت، دەتوانرێت بەو جۆرە شێوە بگرێت و بپارێزرێت، و ئەگەر تەنها بۆ سوودی لایەنێکیان دەستی بەسەردا گیرا، دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە. پەیوەندییە بەردەستەکان بە پێی پێناسەکردن وەک خەڵات و پاداشتن، بۆیە خەڵک بە پشت بەستن بە دۆخی گەشەکردن و بەرژەوەندییان پەیوەندییەکان دەگۆڕن. بەڵام لە کەلتووری کۆمەڵگەرادا کەسێک لە تۆڕێکی پەیوەندی جێگیردا لە دایک دەبێت کە پابەندبوونی هەیە. لەبەر ئەمە کەسەکە ناچێتە ناو پەیوەندییە تۆڕییە کەسییە نوێیەکانەوە. بەهۆی ناچاربوون بەرامبەر تۆڕەکانی ئیستا، ئەو پەیوەندییانەی کە هەن کەمتر وەک پاداشت و سوود دەبینرێن. ئەمەش کاریگەری لاوەکی کارەکتەری نا خۆبەخشانەی تۆڕی پەیوەندی خەڵکە.

کورتی بکەینەوە، قەبارەیەکی گەورەی توێژینەوە لە دەروونناسی کەلتووربڕ هەیە کە جیاوازییەکانی نێوان کەلتووری تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دۆکیومێنتکردووە و جیاوازییەکان لە ڕوانگەی جیهانەوە، جیاوازی لە ژیریدا، و جیاوازی لە هاندان و ڕەفتاردا کۆکردووەتەوە. ئەو لێکۆڵەرانەی لە بوارەکەدا کاردەکەن، پێشنیار دەکەن کە درزی تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی لە ڕاستیدا درزێکی سەرەکی کەلتووری بەدیکراوە. خشتەی ١ جیاوازی نێوان توێژینەوەکانی دروونناسی کەلتووربڕی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی کورت دەکاتەوە.

خشتەی ١

 تاکگەراییکۆمەڵگەرایی
بینینی خود مۆدی خودزانین: گونجاندنی خود و گونجاندن:   پێویستی بە دوولایەنی نرخاندنی خود و خزمەتکردنی خود: ستراتیجەکانی کۆنتڕۆڵ:   پاداشتی سۆزداری:   شێوەکانی بیرکردنەوە سەرنج لەسەر ئاگایی:   شێوازی بیرکردنەوەی هۆکاری:     لایەندارییەکان:   تێگەشتن:     جیاوازی ڕەفتاری کۆشش بەرامبەر توانا:     دیاربوون یان خۆجێکردنەوە:   هەڵبژاردن:   جیاوازیی پەیوەندی: ئەو هەڵبژاردنانەی لەلایەن کەسانی ترەوە سەپێندراون: بەتاڵ یان تەمبەڵ:   متمانە:   گواستنەوەی پەیوەندی:خودی سەربەخۆ لە ڕێی گۆشەگیربوون. جەختکردنەوە لەسەر گونجاندنی خود بە نرخی ڕەقی. بەهێز، پێداگر لەسەر ڕێزگرتنی خود. کۆنتڕۆڵی سەرەکی؛ جیهان گۆڕین.   هاوبەشیکردن لەگەڵ چالاکییەکان یارمەتی تاک دەدات بۆ وەستان. شیکاری ئۆبجێکتەکان زیاتر لە باکگراوند.   هاوبەشییەکان لەسەر بنەمای یاسا لۆجیکییە ئەبستراکتەکان.   بنچینەی هەڵەی دانەپاڵ، لایەنداری ناو. سەرنجدان بە مانای ڕاشکاوانەی ووشەکان.     جەختکردنەوە لەسەر توانا، گۆڕینی شوێن و کار لە وەڵامی شکستهێناندا. دیاربوون زۆر گرنگە.   خۆ بە خۆ هەڵبژێر.   ڕەفتاری یەکسان جاڕسکەرن.   لەگەڵ هەموو یەکسان.   لەگەڵ هەموو یەکسان.   بەرز.خودی وابەستە لە ڕێی هەڵسەنگاندنی ئەوانیترەوە. جەختکردنەوە لەسەر گونجاندن بە نرخی گونجاندنی خود. کەمتر جێی بایەخن، جەخترکردن لەسەر دۆخی ئیسفنجی. کۆنتڕۆڵی لاوەکی؛ گونجانی خود لەگەل ژینگە. هاوبەشیکردن بە هارمۆنی کەسی.   گشتەکی ئۆبجێکتەکان پێکەوە لەگەڵ باکگراوند. هاوبەشییەکان لەسەر بنەمای کۆنتێکست یان پەیوەندییە کردارییەکان. نەبوونی بنچینەی هەڵەی دانەپاڵ، نەبوونی لایەنداری ناو. سەرنجدان بە مانای شاراوە و دەربڕینە دەنگی و جەستەییەکان.     جەخت لەسەر هەوڵدان، هەوڵی زیاتر لە وەڵامی شکستهێناندا.   هاوجێی بوون و خۆجێکردنەوە لە پەرچەکرداری گرنگدا. هەڵبژاردن بەرژەوەندی گروپ لە پێشچاو دەگرێت. ناو-گروپ دژی دەرەوەی-گروپ لە ناو-گروپ بکرێت خوازراوە، لە دەرەوەی-گروپ بکرێت بێزراوە. کەمتر لەگەڵ ناو-گروپ لە چاو دەرەوەی-گروپ. زیاتر بە ناو-گروپ وەک لە دەرەوەی-گروپ. نزم.

پرسیارێک سەرهەڵدەدات؛ ئەو جیاوازییانەی کە دەکرێت لە نێوان تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی، کە ڕەنگە بە ئابوورییەوە پەیوەستبن، کامانەن؟ توێژینەوەکەی گۆردۆنیچینکۆ و ڕۆلاند (٢٠١٠) پێشنیار لە ڕووی هاندەری کەلتوورییەوە پەیوەستە بە داهێنانەوە دەکەن. بە باسکردنی لێکەوتە گونجاوەکانی توێژینەوەی دەروونناسی کەلتووربڕ لەسەر ئەدای ئابووری ئەم بەشە کۆتایی پێ دەهێنین. ئەمەش بە یارمەتی خشتەی ٢ ئەنجام دەدرێت.

خشتەی ٢

 تاکگەراییکۆمەڵگەرایی
نوێکاری (ئابووری یان کۆمەڵایەتی): هەماهەنگی: تایبەتکردن: موڵکایەتی: چارەسەری ناوەکی:   هەڵوێست بەرامبەر حکومەت:   توانای کاری بەکۆمەڵ: بەهای ئازادی: بەهای یەکسانی: بەهای برایەتی: هەڵوێست بەرامبەر کۆچکردن: پەیوەندی خێزانی: پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: گواستنەوەی جێۆگرافی: گرێبەستی کار:پاداشتی پێگەی کۆمەڵایەتی لە وەستان بەرەو نوێخوازی زیاتر. تەنها لە ڕێی هاندانی تاکەوە. نوێکاری چڕ. تاک. لە ڕێی یاسای فەرمییەوە.   بێ متمانەیی، سەپاندنی سنور.   لاواز بە بێ هاندەر. بەهێزە. بەهێزتر، لەسەر بنەمای یاسا. لەسەربنەمای ئیتیک-ئەخلاق. کراوەیە. لاواز. زیاتر لەسەر بنەمای بازاڕە. بەرز. نەرم، فلێکسەبڵ.تەبایی بەرەو نوێخوازی کەمتر.   خۆبەخۆکردنی ئامانجی کۆمەڵەکە. هەماهەنگی چڕ. لەسەر بنەمای گروپ. نافەرمی ناوگروپ و فەرمی دەرەوەی گروپ. جیاکاری بەهێزتر لە نێوان فەرمانڕەوای بەخشندە و خراپ. بەهێز. لاوازە. لاوازتر، لەسەر بنەمای گروپ. لەسەر بنەمای گروپ. داخراوە. بەهێز، پلەبەندی. کەسوکار و بازاڕ. نزم. درێژماوە.

کەڵکی تاکگەرایی لە نوێگەریدا لەلای گۆرۆدیچینکۆ و ڕۆلاند (٢٠١٠) بۆ تێگەشتن لە بنەما دەروونناسییەکان دەکرێت دووبارە بەسەریان بکەینەوە. پێویستی لەسەر پێ وەستان و پاداشتی باری کۆمەڵایەتی کە پەیوەستن بە دەستکەوتی تاکەوە لە خودی سەربەخۆ و پێویستی بە خودنرخاندنەوە وەرگیراون. تاکەکان لەم دەستکەوتانەدا دڵنیایی لە تایبەتمەندی و بەهرەی کەسایەتی تایبەتی خۆیان دەبینن، هەر بۆیە هاندەدرێن بۆ دۆزینەوەی ئەو تایبەتمەندییانە لە ڕێگای دەستکەوتەکانیانەوە. ئەو کەسانەی کە هاوبەشی هەمان کەلتوور دەکەن، بەو دەستکەوتانە سەرسامدەبن و بە دەرئەنجامی کەسایەتی نائاسایی لەبەرچاویان دەگرن. بەم شێوەیەیە کە دەستکەوتی تاکەکەسی پێگەی کۆمەڵایەتی بەتاکەکان دەبەخشێت. لە کەلتوورە کۆمەڵگەراکاندا کەمتر فشار لەسەر پاڵنەری دەستکەوتی تاکەکان دەکرێت، لەجێی ئەوە پاڵنەر بۆ هاوئاهەنگبوون گرنگییەکی زۆر بە خۆوە دەبینێت. هەتا توانای گونجانی تاک بەهێزبێت، زیاتر دەتوانێت بە سیفەتی ئیسفنجی و کۆششی داهێنان لە دەست خستنی باشترین بۆ خزمەتی ئامانجی گروپەکە شانازی بکات. ئەم توانایە لەلایەن گروپەوە دەناسرێتەوە پێی سەرسام دەبن، پاداشتی پێگەی کۆمەڵایەتی “Social Status” بە تاک دەگەیەنێت.

جیاوازی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لە پاڵنەری دەستکەوتی تاک بەرامبەر هەماهەنگیدا دەبێت لە بنەمادا کاریگەری لەسەر بەرژەوەندی بەراوردکاری و تایبەتکردن لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا هەبێت. ئەو وڵاتانەی کە زیاتر کەلتووری تاکگەرایان هەیە، دەبنە تایبەتمەند لەو سێکتەرانەی کە نوێگەری-چڕن لە کاتێکدا ئەو وڵاتانەی کە زیاتر کەلتووری کۆمەڵگەران دەبێت تایبەتمەنددەبن بەو سێکتەرانەی کە زیاتر هەماهەنگییان هەیە، واتە کە بەرهەمهێنان پێویستی بە پرۆسەیەکی کۆکراوەیی ئاڵۆز هەیە و سەرکەوتن لە هاوئاهەنگی چالاکی هەمەچەشنە پێشمەرجێکی سەرەکی ئۆپەراسیۆنێکی کارامەیە. لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کە بەو ئاڕاستەیە ئەنجامماندا، مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی بوونی ئەم جۆرە سوودە بەراوردکارییەیە کە بەستراوە بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییەوە.

لێکەوتەکانی تر هەن کە لە ڕوانگەی دامەزراوەکانەوە گرنگن. یەکەم، لێکەوتی زۆر سروشتی، ئەوەیە لە کەلتووری تاکگەریدایە، موڵکایەتی دەبێت هی تاک بێت لە کاتێکدا لە کەلتوورێکی کۆمەڵگەرادا دەبێت زیاتر لەسەر بنەمای گروپ بێت. ئەم تێهەڵکێشانە لەلایەن مێژوونووسی ئینگلیزی ماکفارلەینەوە “Macfarlane” دروستبووە کە بۆی دەرکەوت کەلتووری تاکگەرایی لە ئینگلتەرا هەر لە سەرەتای سەدەی سیانزە و ڕەنگە زووتریش بوونی هەبووە. یەکێک لە بەڵگە سەرەکییەکان کە ماکفارلەین هێناویەتی، ئەوەیە کە موڵک و زەوی لە ئینگلیستانی سەدەکانی ناوەڕاستدا هی تاک بووە نەک خێزان، بە پێچەوانەی حاڵەتی ئەو کاتەی کیشوەری ئەوروپاوە. دایک و باوک مافی ئەوەیان هەبووە کە منداڵەکانیان لە میراتدا دەربکەن، ژنان چێژیان لە مافی موڵکداری وەرگرتووە کە ئەو کات ئەو مافە لە جیهاندا زۆر دەگمەن بوو. زەوییەکان زیاتر لە هەموو شوێنێکی تر فرۆشراون و بۆ منداڵان و پەیوەندییە ئابوورییەکان نەگوازراونەتەوە بەڵکو جیاواز لە حاڵەتی وڵاتانی تر بۆ مامەڵەکردن زەوییەکان کراون بە پارەی کاش. پێکهاتەی بنەڕەتی خێزان پێشتر خێزانی ناوەکی بوو و پەیوەندی بە کۆمەڵگای ناوخۆییەوە زۆر لاوازبوو. تێڕوانینی ماکفارلەین سەرنجڕاکێشە چونکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە جیاوازی کەلتووری لە سەرانسەری وڵاتان لەوانەیە زۆر کۆنتربێت لەوەی کە زۆرجار لەلایەن مێژووناسانی جیهانی مۆدێرنەوە بیری لێ دەکەنەوە.

لە کاتێکدا تاکگەرایی بە سروشتی خۆی بەرەو بیرۆکەی موڵکدارێتی تاک دەچێت، هەروەها بەرەو بەکارهێنانی یاسای فەرمی وەک میکانیزمی چارەسەری سەرەکی ململانێ دەچێت. بێگومان ئەو تاکانەی کە لەگەڵ یەکتری لە ململانێدان، پێویستیان بە دەسەڵاتێکی ناوبژیوان هەیە لەسەر بنەمای ڕێسای نەناسراو کە دەبێت بەسەر هەموواندا جێبەجێ بکرێت لە پێشبینی ئەوەی کە ململانێ ڕەنگە لەناو تاکە نەناسراوەکاندا بەرزببێتەوە. پاراستنی یاسای فەرمی دەبێتە گرنگییەکی زۆر کاتێک تاکەکان هیچ پارێزگارییەکی گروپییان نییە و دەبێت خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن. بە پێچەوانەوە لە کەلتووری کۆمەڵگەرادا دەبێت جیاوازی لە نێوان ناکۆکییەکانی ناو-گروپ و دەرەوەی-گروپ بکرێت. ململانێکانی ناو-گروپ دەبێت بە شێوەی نافەرمی لە ڕێی پەیوەندییەکانی دەسەڵات لە ناو خزمایەتی گروپدا چارەسەربکرێت. ململانێکانی دەرەوەی-گروپ بە پێچەوانەوەیە، پێویستی بە هەندێک میکانیزمی فەرمی چارەسەری ناکۆکی هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە شتەکان ئاڵۆزتر بن لە ژێر سایەی تاکگەراییدا چونکە هاودەستیی بەکۆمەڵ بە ئاسانی دەتوانێت ناکۆکی نێوان تاکەکانی سەر بە خێڵ یان تیرە جیاوازەکان بگۆڕێت بۆ ململانێی نێوان خێڵە جیاوازەکان. هەروەها، وەک خێڵە جیاوازەکان قەبارەی جیاوازیان هەیە، ڕەنگە لایەنێک پێی باش بێت هەڕەشە و توندوتیژی بەکاربهێنێت لە جێی ناوبژیوانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دەبنە هۆی بوونی بۆچوونی جیاواز لەسەر حکومەت. ڕوانگەی تاکگەرێتی لەسەر حکومەت مەیلی بە ئاگاداربوونە لە ئەگەری پێشێلکارییەکانی حکومەت بەرامبەر پاڵنەری دەستکەوتی خودی تاک. بۆیە کاتێک کەلتووری تاکگەرایی لە یاسا و ئەو بەشە دادگەرییەی حکومەت کە وەک ئامێرێکە بۆ چارەسەری ناکۆکی و ململانێکانی نێوان تاکەکان پێشوازی دەکات، متمانە بە دەسەڵاتی جێبەجێکردن ناکەن و لە سەپاندنی سنور بەسەر ئەوەی دووەمیاندا خوازیارن. بەم شێوەیە لە ڕوانگەی تاکەوە کاریگەرییەکانی حکومەت لەسەر تاک دەبینرێت. هەروەها کەلتووری تاکگەرایی بۆ داهێنان و تاقیکردنەوەی دامەزراوەیی لە چاکسازی حکومڕانیدا کراوەیە، بە ڕۆحی سنورداکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە، بە شێوەی دیموکراسییانە بڕیاری لەسەر بدرێت و هەروەها دەشکرێت لە حاڵەتی شکستدا دیموکراسییانە ئاڕاستەکەی بگۆڕدرێت. کەلتووری کۆمەڵگەرایش لەلایەکی ترەوە، زیاتر پێداگری لەسەر گرنگی هەبوونی حکومەتێکی بەخشندە دەکات، پێچەوانەی حکومەتی نێرسالاری، مەبەست لە حکومەتی بەخشندە واتە بوونی ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە دروستکردنی سەقامگیری و فەرمانی ڕێکخستن لە نێوان هۆز و خێڵە جیاوازەکاندا. بەخشندەیی لێرەدا تایبەتمەندییەکی گرنگە وەک دەستێوەردانی چالاک لە فەرمانڕەوایی چاودێری کۆمەڵایەتی کە بۆ پاراستنی ڕێکخستن لە نێوان کۆمەڵگەرا جیاوازەکاندا پێویستە. پێویستی بە سەپاندنی کۆسپ لەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکار بەم شێوە لە بیرکردنەوە زۆر نامۆیە. لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانی کێبڕکێی هەڵبژاردن بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات، لە کاتێکدا بۆ کەلتووری تاکگەرایی کە بەهای کێبڕکێی نێوان تاکەکان دەکات زۆر سەرنجڕاکێشە، بە ناحەز و مەترسی لەسەر هارمۆنی لە چاوی کۆمەڵگەراکانەوە دەردەکەوێت.

کەلتووری تاکگەرێتی زیاتر لە کۆمەڵگەرێتی بە کێشەی چالاکی بە کۆمەڵی هەرەوەزەوە دەناڵێنێت. تەنها هاندانی تاک دەبێتە هۆی تاکەکان بەشداری لە کاری بە کۆمەڵدا بکەن، لە کاتێکدا لە کەلتووری کۆمەڵگەرادا خەڵکەکە بە ئاسانی خۆبەخشی دەکەن. ئەو ڕاستییەی کە کاری بە کۆمەڵ لە سایەی کەلتووری کۆمەڵگەرادا ئاسانترە، بەو مانایە نییە کە بڕیاری زیاتر بۆ خۆتێهەڵقورتاندن لە کاری بە کۆمەڵ هەبێت. بۆ نمونە خەڵک نایەوێت لە دیکتاتۆری بەخشندە یاخی ببن لەبەر نەبوونی دەستکەوتی بەدەستهاتوو و مەترسییە ئاشکراکانی ناسەقامگیری. لە کەلتووری تاکگەرییدا، سەرەڕای شکستەکانی کاری بەکۆمەڵی بەهێز، خەڵک یاخی دەبن، تەنانەت دژی دیکتاتۆری بەخشندەش، ئەگەر گروپە دیاریکراوەکان وەها بیربکەنەوە کە بەرژەوەندییەکانیان زەوت دەکرێن، و وەک ئەوەی لە سەرەوە ووترا، هەوڵی تاقیکردنەوەی نوێگەری دامەزراوەیی دەدەن کە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکاری دەچەسپێنن. لەگەڵ ئەوەشدا، وەها دەردەکەوێت کە لە دابینکردنی باشەی گشتیدا سوودی هەبێت و بە هەماهەنگییەکی تا ڕادەیەک کارامەیی چالاکییەکانی حکومەت مەرجداربێت لەسەر چۆنێتی دەسەڵاتی جێبەجێکاری.

بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، و برایەتی لەلایەن هەردوو کەلتووری تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییەوە جیاواز سەیردەکرێن. ئازادی لە کەلتووری تاکگەریدا بەهایەکی بەرزی هەیە، بۆ دابینکردنی هەلومەرجی دەسکەوتی خودی پێویستییە. یەکسانی لە بەردەم یاسادا بە هەمان هۆکار بەهایەکی بەرزی هەیە چونکە نایەکسانی لە بەردەم یاسادا ئازادی ئەو گروپانەی کە کەمتر لەلایەن یاساوە پارێزراون پێشێل دەکات. بەهای ئازادی لە کۆمەڵگای کۆمەڵگەرادا کەمتر دەنرخێنرێت، چونکە ئازادی زیاتری تاکەکەسی لەوانەیە لەسەر هارمۆنیای ناو-گروپ مەترسی دروست بکات. بە ڕەچاوکردنی هەڵوێستی جیاواز بەرامبەر گرنگی پاراستنی یاسا، یەکسانیش بەهای کەمتری دەبێت و پلەبەندیش “Hierarchy” بەرز دەنرخێنرێت، چونکە یەکسانی وەک هۆکاری هێنانی هارمۆنی زیاتر بۆ کۆمەڵەکە دەبینرێت بەتایبەتی ئەگەر یەکسانی لەلایەن حوکمڕانێکی پیاوسالاری بەخشندەوە بەڕێوەببرێت. بۆ بەهای برایەتیش، لە هەردوو کەلتووردا ئامادەیی هەیە بەڵام بە بناغەیەکی زۆر جیاوازەوە. لە کەلتووری تاکگەرادا، بەشداریکردن لە چالاکی برایەتیدا بۆ هاوکاریکردنی خەڵک لەسەر یاسا ئەخلاقییەکان کە پێناسەی بەرپرسیارێتی تاکەکەسی دەکەن و یاسا ڕەفتارییەکان کە پێناسەی پێویستی هەڵسوکەوتی باش دەکەن، بنیادنراوە. لە کەلتووری کۆمەڵگەرادا، چالاکییە هاوشێوەکان لەسەر بنەمای پابەندبوون بە گروپەوە بنیادنراون. ڕەنگە جیاوازییەکە وورد دەرکەوێت بەڵام ئەوە زۆر گرنگە کە پابەندوونە ئەخلاقییەکان لە کەلتووری تاکگەرادا بەرامبەر هەموو کەس بەهەمان شێوە دەبێت: چاوەڕوان دەکرێت تاک بە هەمان شێوە لەگەڵ هەموو تاکەکاندا هەڵسوکەوت بنوێنێت. بە پێچەوانەوە لە کەلتووری کۆمەڵگەرادا، پابەندبوونەکان لە ناو گروپ و کۆمەڵەکەدا گرنگە زیاتر داخوازی لەسەر دەبێت بەڵام بەرامبەر بەو کەسانەی کە لە دەرەوەی گروپ و کۆمەڵەکەدان زۆر شل و بێ ئەرزش پێناسە دەکرێت یان هەر هیچ پێناسە ناکرێت.

مامەڵەکردن بەرامبەر کەیسی کۆچکردن “Immigration” لە کەلتوورەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییدا جیاوازە. کۆمەڵگای تاکگەرا بەرامبەر بە کۆچکردن زۆر کراوەترە، دابینکردنی بەهرە و کار بۆ کۆمەڵگا بە ئەرێنی سەیردەکرێت. کۆمەڵگای کۆمەڵگەرا بەرامبەر کۆچکردن زۆر زیاتر داخراوە، وەک هاتنی ئەو کەس و گروپانەی سەر بە گروپی کۆچ بۆکراو نین، ڕەنگە وەک هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکە تەماشا بکرێن.

وابەستەی خێزانیش لە کەلتوورە جیاوازەکاندا جیاوازە، لە کۆمەڵگای تاکگەرادا لاوازە و لە کۆمەڵگای کۆمەڵگەرادا بەهێزە. کۆمەڵگا تاکگەراکان بە خێزانە ناوەکییەکان دەناسرێنەوە هەر کە منداڵەکانیان سەربەخۆ بوون ماڵ بەجێ دەهێڵن لە کاتێکدا کۆمەڵگا کۆکەرەوەکان زیاتر بە پێکەوە ژیانی چەند نەوەیەک لە ناو خێزاندا و وابەستەیی بەهێز بە خێزانە گەورەکەوە دەناسرێنەوە.  سەرەنجام، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای تاکگەرادا زیاتر لەسەر بنەمای بازاڕە تاکەکان ناتوانن وەک ئەوەی لە کۆمەڵگای کۆمەڵگەرادا هەیە، پشت بە هاوکاری خێزانە گەورەکە ببەستن.

هەروەها دەبێت گواستنەوەی جوگرافی لە کۆمەڵگای تاکگەرادا زیاتربێت بەچاو کۆمەڵگای کۆمەڵگەراوە. لە کۆمەڵگای تاکگەرادا، تاکەکان دەیانەوێت لە پەیوەندی پیشەیی و کۆمەڵایەتیدا کە زۆرترین دەرفەت بۆ خۆیان ببەن بەبێ ئەوەی بەهۆی ناچارکردنەوە بارگرانییان هەبێت، بەشداری بکەن. لە کۆمەڵگای کۆمەڵگەرادا تۆڕی پابەندییە دوولایەنییەکان لە ناو گروپەکاندا بۆ گواستنەوە جوگرافییەکان بارگرانی دروست دەکەن.

لێکەوتەیەک پێدەچێت ڕاستەوخۆ لە ڕوانگە جیاوازەکانەوە هاتبێت، سەبارەت بە ڕۆڵی پەیوەستی هەوڵ و توانا کە پەیوەندی بە گرێبەستی کار و تەرخانکردنی کارەوە هەیە. لە ڕوانگەی تاکگەراییدا، نواندن زیاتر پەیوەندی بە تواناوە هەیە وەک لە هەوڵدان. ئەگەر کرێکارێک ئەدای لاوازبێت، کاردانەوەی تاکگەرایی ئەوەیە کە دووبارە کرێکارەکە بۆ شوێنکارێکی تر تەرخان بکرێت، یان ئاسانتر لەوە، دەریدەکات. لە ڕوانگەی کۆمەڵگەراییدا، لاوازی لە ئەدادا بە شێوەیەکی سەرەکی بە نەبوونی کۆشش یان هەوڵ نەدان لێکدەدرێتەوە. سەرپەرشتیارەکان وەها هەست دەکەن کە ئەرکیانە هەوڵبدەن هیزێکی زیاتر لە کۆششکردن لە کرێکارەکان دەربهێنن. لەم ڕوانگەیەدا پەیوەندی درێژخایەن بەسوودە چەنکە سەرپەرشتیاران باشتر دەتوانن چاودێری ئەو کرێکارانە بکەن کە باشتر دەیانناسن و کرێکاریش لە بەرامبەردا کاری زیاتر و باشتر دەکات. وەها دیارە کە کەلتووری تاکگەرایی، دڵخوازی تەرخانکردنی مامەڵەی نەرمە لە کاردا، لە کاتێکدا کەلتووری کۆمەڵگەرایی مەیلی دروستکردنی پەیوەندی درێژخایەن لە کاردا دەخوازێت. ئەمە لێکدانەوەیەکە بۆ ئەو جیاوازییانەی لە بازاڕی کاردا هەیە کە بۆ زانینی ئێمە پێشنەخراوە.

بێگومان چەندین لێکەوتەی تر لە جیاوازی نێوان تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی هەیە کە دەتوانرێت بدۆزرێنەوە. ئەم گفتوگۆ زۆر سەرەتاییە لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیاری چەندین پەیوەندی گرنگ دەکات لە نێوان تاکگەرایی و گۆڕاوی دامەزراوەیی یان ئابووریدا. بەم جۆرە تاکگەرایی داخوازییەک بەرزدەکاتەوە بۆ پاراستنی مافی موڵکایەتی، بۆ حوکمی یاسا، بۆ ئەو دامەزراوانەی کە دەسەڵاتی جێبەجێکاری سنورداردەکەن. تاکگەرایی بە کرانەوەی زیاتری کۆچکردن، گواستنەوەی جوگرافی، لاوازی وابەستەیی خێزان و زیادکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کە لە بازاڕەوە سەرچاوە دەگرن پەیوەست دەبێت. کۆمەڵگەرایی بە توانای زیاتری هەماهەنگی سوودبەخش لە چڕی هەماهەنگی بەرهەمهێناندا، توانای زیاتر بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکانی کاری بە کۆمەڵدا کە دەبێتە هۆی باشتربوونی دابینکردنی باشەی گشتی و کارایی باڵای ڕێکخراوەیی حکومەت، پەیوەست دەبێت. کۆمەڵگەرایی بە داواکاری زیاتری سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەمتری ئەزموونکردنی دامەزراوەی تاقیکاریدا پەیوەست دەبێت. ئەم هەموو جیاکارییانە چەندە پێکەوە پەیوەستن بە ئاشکرا بابەتی سەلماندن و دووپاتکردنەوەن. تەنانەت زەحمەتتر ئەوەیە کە پەیوەندی هۆکاری لە نێوان ئەم گۆڕاوە جیاوازانەدا لابدەین.

دەرئەنجام

ئەدەبی دەروونناسی کەلتووربڕ ئەوەی دامەزراندووە کە درزی نێوان تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی بونیادێکی بنەڕەتییە بە چەند ڕووییەوە. ئەم ئەدەبە یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر تێگەشتن لە ماناکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی وەک درزێکی کەلتووری. توێژینەوە سەرەتاییەکانمان لینکێکی بەهێزی هۆکاری لە تاکگەراییەوە بۆ نوێخوازی و گەشەی درێژخایەن دۆزییەوە. ئەدەبی دروونناسی کەلتووربڕ پێشنیاری جۆراوجۆر دەکات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر. ئەم جیاکارییە کە لە ئەدەبیاتی دروورنناسیدا زۆر بەرهەمداربووە، بێگومان لە ڕووی تێگەشتن لە جیاوازییەکانی کەلتووربڕ بە درێژایی ڕەهەندە ئابووری و دامەزراوەییەکان چەندین لێکەوتەی هەیە. گفتوگۆکانی ئەم پەیپەرە تەنیا هەنگاوێکی بچووکە بەو ئاڕاستەیەدا.

سەرچاوەکان:

Baland, J.M, C. Guirkinger and C. Mali (2007) “Pretending to be Poor: Borrowing to Escape forced solidarity in Credit Cooperatives in Cameroon” Mimeo Universite Notre Dame de la Paix Namur.

Banfield, E.C. (1958). The Moral Basis of a Backward Society. Free Press.

Cavalli-Sforza, L. L., P. Menozzi, and A. Piazza (1994). The History and Geography of Human Genes. Princeton University Press.

Choi, I., & Choi, Y. (2002). Culture and self-concept flexibility. Personality and Social Psychology Bulletin, 28, 1508-1517.

Comola and Fafchamps (2010) “Are Gifts and Loans between Households Voluntary?” mimeo Oxford.

Earley, P. C. (1993). East meets West meets Mideast: Further explorations of collectivistic and individualist work groups. Academy of Management Journal, 36, 319-348.

Fearon, J.(2003) “Ethnic and Cultural Diversity by Country,” Journal of Economic Growth 8(2), 195-222.

Gorodnichenko, Y. and G. Roland (2010). “Culture, Institutions and the Wealth of Nations”, CEPR Discussion Paper No 8013.

Gorodnichenko, Y. and G. Roland (2011) “Which Dimensions of Culture Matter for Long-Run Growth?” American Economic Review Papers and Proceedings 101(3): 492-498.

Grosjean, P. (2009) “The Contributions of Spatial Proximity and History to Cultural Integration: A Gravity Approach”, mimeo, UC Berkeley.

Guiso, L., P. Sapienza and L. Zingales (2006) “Does Culture Affect Economic Outcomes?,” Journal of Economic Perspectives, 20 (2),23-49.

Guiso, Luigi, Paola Sapienza, and Luigi Zingales (2008), “Social Capital as Good Culture”, Journal of the European Economic Association 6: xxx-xxx.

Guiso, L., P. Sapienza and L. Zingales (2009) “Cultural Biases in Economic Exchange,” Quarterly Journal of Economics 124(3), 1095-1131.

Heine, Steve J. (2008) Cultural psychology. W. W. Norton & Company.

Heine, Steve J. (2010) “Cultural Psychology” in Handbook of Social Psychology, Susan T. Fiske, Daniel T. Gilbert, Gardner Lindzey (ed.) , pp. 1423-1465.

Heine, S. J., Takemoto, T., Moskalenko, S., Lasaleta, J., & Henrich, J. (2008). Mirrors in the head: Cultural variation in objective self-awareness. Personality and Social Psychology Bulletin, 34, 879- 887.

Heine, S. J., Kitayama, S., Lehman, D. R., Takata, T., Ide, E., Leung, C., & Matsumoto, H. (2001). Divergent consequences of success and failure in Japan and North America: An investigation of selfimproving motivations and malleable selves. Journal of Personality and Social Psychology, 81, 599- 615.

Hofstede, G. (2001) Culture’s Consequences: Comparing Values, Behaviors, and Organizations Across Nations. 2nd edition. Sage Publications. Iyengar, S. S., & Lepper, M. R. (1999). Rethinking the value of choice: A cultural perspective on intrinsic motivation. Journal of Personality and Social Psychology, 76, 349-366.

Jakiela, P. and O. Ozier (2011) “Does Africa Need a Rotten Kin Theorem? Experimental evidence from Village Economies” mimeo, UC Berkeley.

Ji, L. J., Peng, K., & Nisbett, R. E. (2000). Culture, control, and perception of relationships in the environment. Journal of Personality and Social Psychology, 78, 943-955.

Ji, L. J., Zhang, Z., & Nisbett, R. E. (2004). Is it culture or is it language? Examination of language effects in cross-cultural research on categorization. Journal of Personality and Social Psychology, 87, 57-65.

Kanagawa, C., Cross, S. E., & Markus, H. R. (2001). “Who am I?”: The cultural psychology of the conceptual self. Personality and Social Psychology Bulletin, 27, 90-103.

Kim, H. S., & Markus, H. R. (1999). Deviance or uniqueness, harmony or conformity? A cultural analysis. Journal of Personality and Social Psychology, 77, 785-800.

Kitayama, S., Duffy, S., Kawamura, T., & Larsen, J. T. (2003). Perceiving an object and its context in different cultures: A cultural look at New Look. Psychological Science, 14, 201-206.

Kitayama, S., Markus, H. R., & Kurokawa, M. (2000). Culture, emotion, and well-being: Good feelings in Japan and the United States. Cognition and Emotion, 14, 93-124.

Knack, S., and P. Keefer (1997) “Does Social Capital Have an Economic Payoff? A Cross-Country Investigation,” Quarterly Journal of Economics 112(4), 1251-1288.

Kühnen, U., Hannover, B., Schubert, B. (2001). The semantic-procedural interface model of the self: The role of self-knowledge for context-dependent versus context-independent modes of thinking. Journal of Personality and Social Psychology, 80, 397-409.

Landes, D. S. (1998) The Wealth and Poverty of Nations. Norton Publishers, New York.

Ma, V., & Schoeneman, T. J. (1997). Individualism versus collectivism: A comparison of Kenyan and American self-concepts. Basic and Applied Social Psychology, 19, 261-273.

Macfarlane, A. (1978) The Origins of English Individualism: Family, Property and Social Transition.

Blackwell, Oxford.

Masuda, T., Gonzalez, R., Kwan, L., & Nisbett, R. E. (2008). Culture and aesthetic preference: Comparing the attention to context of East Asians and European Americans. Personality and Social Psychology Bulletin, 34, 1260-1275.

Masuda, T., & Nisbett, R. E. (2001). Attending holistically vs. analytically: Comparing the context sensitivity of Japanese and Americans. Journal of Personality and Social Psychology, 81, 922–934.

Mezulis, A. H., Abramson, L. Y., Hyde, J. S., & Hankin, B. L. (2004). Is there a universal positive bias in attributions?: A meta-analytic review of individual, developmental, and cultural differences in the self- serving attributional bias. Psychological Bulletin, 130, 711-747.

Morling, B., Kitayama, S., & Miyamoto, Y. (2002). Cultural practices emphasize influence in the United States and adjustment in Japan. Personality and Social Psychology Bulletin, 28, 311-323.

Mokyr, J. (2010) “Culture, Institutions and Modern Growth” presentation at the conference Understanding Institutions and Development: The Legacy and Work of Douglass C. North St Louis Nov.4-6 2010.

Miyamoto, Y., & Schwarz, N. (2006). When conveying a message may hurt the relationship: Cultural differences in the difficulty of using an answering machine. Journal of Experimental Social Psychology, 42, 540-547.

Norenzayan, A., Choi, I., & Nisbett, R.E. (2002). Cultural similarities and differences in social inference: Evidence from behavioral predictions and lay theories of behavior. Personality and Social Psychology Bulletin, 28, 109-120.

Oyserman, D., Coon, H. M., & Kemmelmeier, M. (2002). Rethinking individualism and collectivism: Evaluation of theoretical assumptions and meta-analyses Psychological Bulletin, 128, 3-72.

Peng, K., & Nisbett, R. E. (1999). Culture, dialectics, and reasoning about contradiction. American Psychologist, 54, 741-754.

Platteau, Jean-Philippe , (2000) Institutions, Social Norms and Economic Development, Harwood Academic Publishers Newark New Jersey.

Putnam, R.D. (1994) Making democracy work: Civic traditions in modern Italy. Princeton Univ. Press.

Roland, G. (2004) “Understanding Institutional Change: Fast-moving and Slow-moving Institutions.” Studies in Comparative International Development 38: 109-131.

Suh, E. M. (2002). Culture, identity consistency, and subjective well-being. Journal of Personality and Social Psychology, 83, 1378-1391.

Suh, E., Diener, E., Oishi, S., & Triandis, H. C. (1998). The shifting basis of life satisfaction judgments across cultures: Emotions versus norms. Journal of Personality and Social Psychology, 74, 482-493.

Tabellini, G. (2008) “Institutions and Culture. Presidential Address European Economic Association,” Journal of the European Economic Association 6: 255-294.

Tardif, T. (1996). Nouns are not always learned before verbs: Evidence from Mandarin speakers’ early vocabularies. Developmental Psychology, 32, 492-504.

Uslaner, E. (2005) “Trust as a Moral Value”, in Dario Castiglione, Jan W. van Deth, and Guglielmo Wolleb, eds., Handbook of Social Capital, Oxford University Press.

Yamagishi, T., & Yamagishi, M. (1994) Trust and commitment in the United States and Japan. Motivation and Emotion, 18, 9-66