رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تاکگەرایی چییە، و چی نییە

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئایدیاڵی پیپی لۆنگستۆکین و لیزا سیمپسۆن

جینا گوستاڤسۆن

خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی ئوپسالا

وەرگێڕان: ئاراس ئەنۆر

Download PDF

[پیپی لۆنگستۆکین “Pippi Longstocking” کەسایەتی سەرەکی زنجیرە چیرۆکی مناڵانەی خەیاڵئامێزە، نووسەرەکەی ئەسترێد لیندگرین “Astrid Lindgren”ی سویدییە. لیزا سیمپسۆن “Liza Simpson” کەسایەتییەکی کارتۆنی زنجیرە تەلەفزیۆنی ئەنیمەیشنە]

کورتەیەک

زۆرجار پێشنیارکراوە کە تایبەتمەندی جیاکەرەوەی ڕای گشتی لە کۆمەڵگە ڕۆژئاواییە هاوچەرخەکان نەبوونی ڕێنمایی ئەخلاقی هاوبەشپێکراوە لە ژیاندا: هەموو شتێک وەک خۆی دەڕوات و قەبوڵکراوە. تەنیا ئایدیاڵێک’نمونەیەک’ کە جێماوە و قابیلی لەسەر وەستانە ئەو شتەیە کە پێێ دەگوترێت تاکگەرایی. ناوەکەی لە قەبوڵنەکردنی هیچ ڕۆڵ و بەها یان ئایدیاڵێکەوە لە ژیاندا هاتووە، لە جیاتی ئەوە، هەوڵێکە بۆ ئەوەی تا ئەو جێیەی کەسێک پێی خۆشبێت لە ژیانیدا ئازادبێت. لەم پەیپەرەدا، پرسی تێگەشتن لە تاکگەرایی دەخەمە ڕوو. من دەبێت مشتومڕی ئەوە بکەم، هەم لە ڕووی چەمکاندنەوە و هەم لە ڕووی ئەزموونکردنەوە، کە تاکگەرایی کۆمەڵیک ئایدیاڵی دیاریکراوە، و بە پێچەوانەشەوە لە نەبوونیدا. هەم بە بیردۆزەییکردن ‘نظری’ و هەم بە پێشکەشکردنی دوو لێکۆڵینەوەی نوێی ئەزموونکاری لەم پەیپەرەدا، یەکێکیان لەسەر هۆڵەندا و ئەوی تریشیان لەسەر زانیاری ڕاپرسی لە سوید، پشتیوانی مشتومڕەکەم’ئارگومێنت’ دەکەم. ئەمە دەرخەری ئەوە نییە کە وەهای دابنێین تەنیا لەبەر ئەوەی کەسێک تاکگەرایە بەو جۆرەی کە نرخاندن بۆ ئازادی تاک دەکات، هەروەها دەبێت قەبوڵی خودگەرایی’ئیگۆتیزم’ و بەرەڵایی و چێژگەرایی’هیدۆنیزم’ بکات. وە نە پێویستە تاکگەراکان تووشی جیاکردنەوە و نامۆبوون ببن و لەبەر بەدوای بەرژەوەندی کەسی چوونیان ئامانجێکی گەورەتریان لە ژیاندا نەبێت. لە کۆتاییدا یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان دوو جۆر ئایدیاڵی تاکگەرایی پێشنیار دەکات: یەکێکیان دەرەکی و بەرەو ئازادی کرداری ئاڕاستەکراوە (نمونەی پیپی لۆنگستۆکین) ئەوی تریان زیاتر ناوخۆییە و تیشک دەخاتە سەر ئازادی بیر (نمونەی لیزا سیمپسۆن).

پێشەکی

لە دەورەی سەدەی ٢١دا بە ئایدیاڵی ئازادی تاک دەورەدراوین. زۆرێکمان بە پاڵەوانەکانی منداڵان پیپی لۆنگستۆکین، لیزا سیمپسۆن، بێتی ناشرین “Ugly Betty”، هوکڵبێری فین “Huckleberry Finn” و هەندێکی دیکە لە کەلتوورە باوەکان ئاشناین، کە لە زۆر لایەنەوە وێنەی بەهای سەربەخۆیی تاک دەکێشن. یان ئەوەی ئازادییەکە لە جێی ڕێساکانی جیهانی پێگەشتوو شوێن پێی ئەقڵی کەسی دەکەوێت (پیپی لۆنگستۆکین)، یان ئەوەی ئازادییەکە هەڵگری بیروڕای جیاوازە و تاقیکردنەوەی بۆچوونی ئەندامی گروپێکی هاوتەمەنی کەسێک دەکات کە بۆ ئەوان بۆچوونەکە زۆر گرنگە (لیزا سیمپسۆن): ئەم پاڵەوانە کاریگەرانەی منداڵان کە هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان لە پابەندبوون بە ئازادی تاکەکەسییەوە هاوبەشن. ئێمە دەتوانین پاڵپشتی و خۆشکردنیان هەڵبژێرین و بە ڕاستڕەو، حەقیقی، ڕەسەن و پشت بەست بە خۆ ناویانببوین. یان دەتوانین هەڵسوکەوتیان قەبوڵ نەکەین و بە خودپەرست، ئینکار، تێکدەر یان یاخی ناویان ببەین. بەڵام ناتوانین نکۆڵی ئەوە بکەین کە ئەم پاڵەوانانەی منداڵان هەموو ئازادییەکی تاک وەک شتێکی خوازراو پێشکەش دەکەن. لەو مانایەوە من مشتومڕدەکەم، کە ئەوان لە بنەڕەتدا پاڵەوانی تاکگەرایین.١

لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر ئێمە تاقیکردنەوەی سیستەماتیکی کەممان بۆ بەهای خەڵک سەبارەت بە ئازادی تاک هەیە. ئێمە زۆر زیاتر لە چۆنێتی ڕەفتاری خەڵک دەزانین؛ بۆ نمونە، بەڵگەی زۆرمان هەیە کە بە ڕێژەیەکی زیاتر ئەمریکاییەکان یاری بۆڵینگ بە تەنها دەکەن، ئەمەش وەک زیادبوونی تاکگەرایی لەبەرچاو دەگیرێت. هەروەها هیچ نەبێت ئەوەش دەزانین کە زۆرێک لە زانایانی بواری کۆمەڵایەتی نیگەرانن لەوەی کە وەک ئاڕاستەیەکی گشتی دەیبینن، کە وادیارە نەوەی نوێ لە زۆر وڵاتی ڕۆژئاوایی جەخت لەسەر پیشە و ژیان و بەرژەوەندییەکانی ڕۆژانەیان دەکەنەوە زیاتر و زیاتر لە بابەتەکانی خەمی گشتی وەک سیاسەت؛ ئاڕاستەکانیش بە زۆری وەک مەیلی زیادکردنی تاکگەرایی ناودەبرێن.٢

مشتومڕ لەم پەیپەرەدا ئەوەیە، ئەم لێکۆڵینەوانە تەنها لە دوورەوە وێنە تەواوەکە بۆ ئێمە نمایش دەکەن- هەم کاتێک باس لە ئاڕاستە پەیوەندیدارەکانی سیاسی لە ڕای گشتی دەکرێت و هەم لە کاتی نیشانەکردنی بابەتی گشتی تاکگەراییدا. هێشتا پێویستە لەوە بکۆڵینەوە کە من باوەڕم وایە تێمایەکی ڕەچاندنە لە ڕای گشتیی زۆرێک لە کۆمەڵگاکاندا (نەک لە ئەمریکا بەڵکو لە زۆرێک لە وڵاتە ئەسکەندەناڤییەکان)، و لە ڕاستیدا بەشێکی بنەڕەتی لە تاکگەرایی پێک دەهێنێت: ئایدیاڵی ئازادی تاک، تا چەندێک بەربڵاوە و کام جۆری ئازادی دەنرخێندرێت.

ئامانجی من لەم پەیپەرە ئەوەیە دەست بکەم بە ئازادکردنی ئەم لایەنە نۆرماتیڤەی تاکگەرایی. لە لاپەڕەکانی کۆتاییدا جارێکیتر پیپی لۆنگستۆکین و لیزا سیمپسۆن دەبینینەوە. لەوێ ئەوە نیشان دەدەم کە هەر یەکێکیان نوێنەرایەتی ئایدیاڵێکی تایبەتی تاکگەرایی دەکەن، بەڵام بە ئاماژەدان بە چەمکاندنەکانی پێشووتری تاکگەرایی دەست پێدەکەم و دواتر ئاماژە بەو شتە دەکەم کە من بە لاوازی ئەوانی دەزانم. پاشان پێناسەیەکی تر بۆ تاکگەرایی پێشنیاردەکەم، و ئەم گفتوگۆیە پێنج گریمانە “hypotheses” بە ئەنجام دەگەیەنێت کە لەسەر زانیاری “Data” هۆڵەندا و سوید تاقیکراونەتەوە. ئەنجامەکان پشتگیری لە بەردەوامیپێدان و داواکانم دەکەن بەوەی هێشتا زیاتر لەوەی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو دانیان پێداناوە، باس و خواس دەربارەی تاکگەرایی ماوە.

کاری پێشوو لەسەر تاکگەرایی ٣

یەکێک لەو یەکەمین زانایانەی کۆمەڵناسی بۆ باسکردنی دیاردەی تاکگەرایی لە ڕای گشتیدا، خانەدانی فەڕەنسی ئەلێکسیس دی تۆکیوڤێل بوو “Alexis De Tocqueville”. لە کتێبی دووەمیدا لەسەر دیموکراسی لە ئەمریکا “Democracy in America” کە بۆ یەکەم جار ساڵی ١٨٤٠ بڵاوکرایەوە، باس لەوە دەکات کە تاکگەرایی خۆی لەوەدا بەرجەستە دەکات کە زۆربەی هاووڵاتییە ئەمریکاییەکان: “چیتر هەست بە وابەستەیی بە بەرژەوەندی هاوبەشەوە ناکەن؛ هەر یەکێکیان، بە وەستاوی، پێیوایە لە ناو کۆمەڵ سڕاوەتەوە یان پەراوێزخراوە بۆ ئەوەی تەنها گرنگی بە خۆی بدات”٤. ئەو زیاتر تێبینی ئەوە دەکات کە خودپەرستی “Selfishness”، “لە غەریزەی کوێرانەوە دروست دەبێت”، تاکگەرایی “Individualism” زیاتر “هەستێکی پێگەشتوو هێمنە” کە بە هەمان شێوەی دڵ لە مێشکیشدا دروست دەبێت و سەرچاوە دەگرێت. لە کۆتاییدا ئاماژە بە پارادۆکسێکی نیگەرانکەر دەکات: ئەگەر چی تاکگەرایی لە بنەڕەتدا “بنەچەی دیموکراسییە”، بەڵام گەورەترین هەڕەشەش لەسەر دیموکراسی پێک دەهێنێت، چونکە مرۆڤ بەرەو کەمتر و کەمتر لەگەڵ خەڵکبوون و کۆمەڵگەبوون بەشێوەیەکی گەورە دەبات: “تاکگەرایی، لە سەرەتادا، تەنها چاکەی ژیانی گشتی لاوازدەکات، بەڵام لە درێژمەودادا هێرس دەکات و هەموو ئەوانی تر تێک دەشکێنیت، و لە درێژە و بەردەوامیدا بۆ خۆپەرستییەکی ڕووت، قوتدەدرێت”.٥

لە فەڕەنسا چەمکی “Individualisme” بە پێچەوانەی “Individualism”ی ئینگلیزییەوە، هەمیشە بە کۆمەڵە نەرێنییەکان بارکراوە. ٦ بە لەبەرچاوگرتنی بنەڕەتەکانی فەڕەنسی لە نەریتی کۆمەڵناسیدا، زۆر سەیر نییە کە زۆر جار بە هۆی زانایانی ئاڕاستەکراوی کۆمەڵناسییەوە وەهایان دادەنا کە تاکگەرایی ئەگەر هەڕەشەش نەبێت ئەوا لانی کەم بە قوڵی بابەتێکی کێشاوییە.٧ نمونەی یەکێک لە کاریگەرترین کارەکانی ئەم دواییانەی تاکگەرایی ڕەچاودەکەین، لەلاین تیمێکی فرەپسپۆڕییەوە “Cross-disciplinary” تەواوکراوە، لە ژێر ناوی خووەکانی دڵ، تاکگەرایی و پابەندبوون لە ژیانی ئەمریکاییدا “Habits of the Heart, Individualism and Commitment in American Life” بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکرایەوە. نووسەران لەو باوەڕەدان کە تایبەتمەندی جیاکەرەوەی تاکی هاوچەرخی ئەمریکی: “ئامادەیە بۆ مامەڵەکردنی پابەندییە نۆرماتیڤەکان ‘پێوانەییەکان’ وەک زۆر ستراتیجی جێگرەوەی خود بەدەستهێنان ‘تحقیق الذات’ “Self-Fulfillment”. ئەوەی بەشداری پێنەکراوە یان وازیلێهێنراوە، چاوەڕوانییە نۆرماتیڤەکانن دەربارەی چی وا لە ژیان دەکات بەهای ژیانکردنی تێداهەبێت”.٨

نموونەیەکی تری ئەم دیدە نەرێنییە’نێگەتیڤە’ لەسەر تاکگەرایی لە کەلتووری نارسیزمی “The Culture of Narcissism” کرستۆڤەر لاشدا “Christopher Lasch” باسکراوە. لە ژێر سەردێڕی باڵاکردنی تاکگەرایی “The Apotheosis of Individualism”، لاش دووپاتی دەکاتەوە کە تاکگەرایی هاوچەرخ پێكهاتووە لە “هیدۆنیزمێکی ئێستایی ئاڕاستەکراو”، “کەڵتی بەکاربەری لەگەڵ دەستبەجێ بە خۆشی پێ ڕازیبوونی”، و “گەڕانێک بۆ چێژ و ڕزگاری دەروونی”: “بە دواداچوونی بەرژەوەندی خودی، کە پێشتر بە بەدواداچوونی ئەقڵانی بۆ بەدەستهێنانی قازانج و کەڵەکەکردنی سامان ناسێنراوە، بووەتە گەڕان بەدوای چێژ و ڕزگاری دەروونیدا”.٩

لە ڕاستیدا، لەو باوەڕەدام کە دەکرێت ئەوە بڵێین، کاتی زەنگی ئاگادارکردنەوەی تۆکیوڤێل بۆ داهاتووی دیموکراسی لە کۆمەڵگا تاکگەراکان بۆ زاڵکردنی بڕێکی بەرچاو لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر تاکگەرایی هاتووە: نەک تەنها لە کۆمەڵناسی و زانستی سیاسیدا، بەڵکو لە ئەنسرۆپۆلۆجی و دەروونناسی و فەلسەفەشدا. لە زۆربەی باسەکاندا کە لە پێشودا بینیومانن، تاکگەرایی بە بێ ڕەوشتی و خۆپەرستی یەکسان کراوە، یان ئەو بیرۆکەیەی کە ئەو جۆرە ڕەفتارانە بەجۆرێک لە جۆرەکان بیانووهێنەردەبن. تاکگەرایی وەهای لێ دەکرێت ببێتە مانای، یان لە خۆوە بەستراوەتەوە بە ماددەگەرایی، چیژگەرایی و تەنانەت نامۆبوونیش؛ چونکە تاکگەراکان بەو کەسانە پێناسە دەکرێن کە باوەڕیان وایە هیچ ئەرکێکیان بەرامبەر کەسانی تر نییە. زانایان پێشبینی ئەوە لە تێگەشتنی خۆیان بۆ مانای ژیان دەکەن کە پێکهاتووە لە تێکۆشانی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی خود. لەوەش زیاتر، کاتێک تاکگەراکان جگە لە بەدەستهێنانی خود ئامانجێکی گەورەتریان نییە، تەنانەت هەندێک جار پیشنیار دەکرێت کە لە درێژخایەندا، ڕازی نەبوونیان بە سازشکردن لەو ئامانجانە و حەزنەکردنیان بە پابەندییە نۆرماتیڤەکان دەبێتە هۆی بێ سەروبەرەیی  دەروونی و خەمۆکی، تەنانەت لە گەورەبوونی بارگرژی ناو کۆمەڵ- و لە ڕادیکاڵترین وەشان بۆمەترسی ئاژاوەگێڕی تەواو “Anarchy”، وەک ئەوەی هەندێک زانا پێشبینییان کردووە.١٠

ئاڕاستەیەکی تر لە سەرنجی زانستی بەرامبەر تاکگەرایی، مەیلی فەرامۆشکردنی تاکگەراکانە و تەنها لە ئاستی کۆمەڵگادا تیشک خستنە سەر دیاردەکەیە. بۆ نمونە، ڕۆبێرت پوتنام “Robert Putnam” تاکگەرایی وەک “پێچەوانەی ڕێبازی کۆمەڵگایی” دەبینێت. لە مەزاجێکی هاوشێوەدا، ئولریچ بێک و زیگمۆند باومان “Ulrich Beck and Zygmunt Bauman” بنکۆڵی ئەو شتەیان کرد کە  پێیان دەووت بەتاکگەراییکردن یان بە دامەزراوەییکردنی تاکگەرایی، دەریانبڕی کە “بەتاکگەراییکردن چارەنووسە نەک هەڵبژاردن”. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە تاکگەرایی زیاتر نەخۆشییەکە یان کەشێکە وەک لە تایبەتمەندییەک کە کەسێک دەتوانێت لە ئاستی تاکدا هەیبێت. بە هەمان شێوەش مرۆڤناسەکانی “Anthropologists” وەک گیرت هۆفستێد “Geert Hofsted” و ماری دۆگلاس “Mary Douglas” دەستەواژەی تاکگەرایی بەکاردەهێنن بۆ نیشانەکردنی کەشی مۆڕاڵی، یان ئایدۆلۆجی کۆمەڵگایەک، تەواو سەربەخۆ لەوەی چ ئایدۆلۆجیایەک یان ئایدیاڵێکی تاکەکان دەورەی ئەو کۆمەڵگایانە دەدات.١١

لێکۆڵینەوەی دەروونناسی بە دڵنیاییەوە زۆرجار لە تاکگەراکان دەکۆڵێتەوە وەک لە کەلتوورە تاکگەراییەکان. زۆربەی لێکۆڵینەوە دەروونناسییەکان، دنیابینی و هەڵسوکەوتی تاکگەراییەکان پرسوجۆ دەکەن؛ بەدواداچوون دەکەن لەوەی ئایا بە ڕاستی تاکگەراکان سەربەخۆن؟، ئەزموونی سەربەخۆیی دەکەن؟. بۆ نمونە، تاکگەرایی زۆرجار پێوانە دەکرێت بەوەی داوا لە خەڵک دەکرێت بەوەی ئایا ڕازین یان ناڕازین لەگەڵ ئەو لێدوانەی کە “من زۆربەی کاتەکان پشت بە خۆم دەبەستم، من بە دەگمەن پشت بە خەڵک دەبەستم” یان “کاتێک کەسێک لە من باشتر ئەدا دەکات، هەست بە ڕاڕایی و هەڵچوون دەکەم”.١٢ لە ڕاستیدا، لە شرۆڤەی ئەم دواییانەی تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییدا، نووسەرەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە “یەکەی بنچینەیی و ناوەڕۆکی تاکگەرایی ئەوەیە کە تاکەکان لە نێوان و بەرامبەر یەکتریدا سەربەخۆن”.١٣ کلیل یان ووشە سەرەکییەکە لێرەدا گریمانەیە “assumption”. کاتێک گریمانە نییە، دەروونناسەکان هەوڵی پیشاندان و خوێندنەوەی تاکگەرایی دەکەن چ وەک دنیابینی “worldview”، یان وەک جۆرێکی دیاریکراوی خود “Self-Concept” یان وەک پێناسەیەکی دیاریکراوی باشبوون “Well-Being” یان وەک شێوازێک لە دانەپاڵ و وابەستەبوون “attribution Style” یان جۆرێک لە پەیوەندیگەرایی “relationality”.١٤

لە کۆتاییدا، ئەو لێکۆڵینەوە کەمانەی بۆ تاکگەرایی هەیە وەک “ئایدیاڵ”ی تاکگەرا دایاندەنێن و لەبەرچاویان دەگرین. لە کاتێکدا تاکگەرایی زۆرجار بە چێژگەرایی یەکسان کراوە، وەک ئەوەی لە سەرەوە بینیمان، هەروەها دەبێت پەیوەستکردنی بە بەهای دەستکەوتەکان، بە ڕۆحی کاربەدەستانە، و بە ئەفسانەی ئەمریکایی تاکگەرایی پتەو و پشت بەستن بە خودەوە لەبەرچاوبگیرێت. کەواتە دەبینین تاکگەرایی هەم بە داواکردن لە خەڵک بۆ بایەخدان بە گرنگی پیشەسازیکردن و کاری قورس، هەم بە وەڵامدانەوەی ئەوەی چەندێک نرخاندن بۆ چێژوشادی دەکەن، و چۆنێتی بوونی دڵشادی و فرەجۆری لە ژیاندا، پێوانە کراوە.١٥

ڕێگامبدەن ئەم کورتە لێکۆڵینەوەیە لەسەر تاکگەرایی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کورت بکەمەوە. من لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا مشتومڕی ئەوە دەکەم:

یەک – باوترین ڕوانگەی تاکگەرایی یەکسانکردنەیەتی بە بەدواداچوونی بەرژەوەندی خودی، کەواتە بە مانای سەرەکی تاکگەرایی واتە ڕێگەدانە بە خۆپەرستی “Egoism” بۆ دەستگرتن بەسەر خۆنەوویستیدا “Altruism”.

دوو – هەروەها تاکگەرایی بە نامۆبوون یەکسانکراوە، واتە جگە لە خود بە ئامانج گرتن، نەبوونی ئامانجی گەورەیە لە ژیاندا.

سێ –  لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، زۆرجار تاکگەرایی وەک تایبەتمەندییەکی کەلتووری لێکدەدرێتەوە نەک وەک تایبەتمەندییەکی کەسی.

چوار – کاتێک تاکگەرایی لە ئاستی تاکدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، زۆر جار وەک ڕەفتار و هەڵسوکەوت، گریمانە، یان شێوازێک لە دانەپاڵ و وابەستەبوون خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

پێنج – لەو حاڵەتانەدا، کاتێک تاکگەرایی وەک کۆمەڵیک ئایدیاڵی تاکەکان خوێندنەوەی بۆ دەکرێت کە دەتوانرێت پێوەی پەیوەستببن یان نا، ئەوا یان بە بەهای دەستکەوتەکان، یان بە چێژگەرایی، یان هەندێک جار بە هەردووکیان پێناسە دەکرێت.

بۆشایی ئەزموونی “The Empirical Gap

بەو پێیەی لە سەرەوە ووترا، من لەو باوەڕەدام بۆشاییەکی ئەزموونی گرنگ هەیە: ئێمە هێشتا کەمێک دەزانین لەوەی خەڵک چی دەزانن دەربارەی تاکگەرایی وەک کۆمەڵێک ئایدیاڵ، لەوەی چۆن بەها تاکگەراییەکان بۆ تاک پەیوەندییان بە یەکترەوە هەیە. لە درێژەی ئەم باسانەدا، هەوڵدەدەم ئەم مشتومڕانە بە ووردی بنووسمەوە.

لێکۆڵەرە کاریگەرەکانی وەک ڕۆناڵد ئینگڵهارت “Ronald Inglehart” وەهای دانابوو کە نیشانەگەلی تاکگەرایی لەسەر ئاستی تاک، وەک ئەوەی دەبێت لەسەر ئاستی وڵاتیش وەهابێت، هاوکۆکە و لە بیروڕادا پێکەوە پەیوەستن، وە لە هەردوو ئاستدا، پەیوەندییەکانی بە هەڵسوکەوت و ڕەفتاری دیموکراسیانەوە وەک یەکە.١٦ لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕاستییەی کە، بۆ نمونە، تاکگەرایی پێکدێت لە دە هەڵوێست لەسەر ئاستی نەتەوەیی و پەیوەندی ئەرێنی ئەم هەڵوێستانە بە دیموکراسی لەسەر ئاستی وڵات لەسەر بنەمای تۆماری تێکڕایی لە هەندێک پرسی ڕاپرسیدا، بە دڵنیاییەوە بە مانای ئەوە نایەت کە ئەمە پەیوەندی ڕاستەقینەیە لەسەر ئاستی تاک. بۆ تاکی هاووڵاتی، ئایدۆلۆجیایی تاکگەراێتی ڕەنگە کەمتر هاوکۆک بێت و لە هەندێک گۆڕاوی تر پێکبێت: وە کاریگەری لەسەر کەشی شارستانی ڕەنگە پێچەوانە بکرێتەوە، یان بە سادەیی بوونی نییە. بۆیە کاتێک لە ئاستی تاکدا بۆچوونەکان باسیان لێوە دەکرێت، ئێمە لە هەردوو ڕوانگەی کەمی زانین’معریفە’ و ئەو ڕاستییەی کە ئەو زانینەی هەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن زۆر جار پشت بەستە بە زانستی هەڵە ژینگەزانییەکان “Ecological Fallacies”، ئازار دەچێژین.١٧

هەروەها لەو ناڕێکییە ناوەکییەی نێو توێژینەوەکان کە گریمانەی ئەوە دەکەن تاکگەرایی لە هەردوو چێژگەرایی و بەهای دەستکەوتەکان پێکدێت، تێبینی بکەن. لانی کەم لە بیردۆزەدا، مەیلی ئەوەمان هەیە کە لە دیارخەر و دانەبڕاو وەک پێچەوانەی بە هێمنی شوێنکەوتەی چیژ بیربکەینەوە. کەوایە بە لایەنی کەمەوە، ئێمە پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە چۆن دەکرێت تاکگەرایی لە هەردوو ئەم شتانە پێک هاتیبێت جا بە ڕاستی پێکەوە گرێدراو و پەیوەندیداربن یان نا.

لەگەڵ ئەوەشدا و لە هەمووشی گرنگتر، لە نەریتە کەمتر ئەزموونگەری و زیاتر فەلسەفییەکەدا، وەک ئەوەی ستیڤن لوکەس “Steven Lukes” دەڵێت، بە گشتی تاکگەرایی هەم بە ئەو بیرۆکانەی کە [بەهایەک یان ئایدیاڵێک] دیاری و تایبەتی دەکەن و هەم بە ئەو بیرۆکانەی کە [ڕێگەی تێڕوانین لە تاک] دیاری و تایبەتی دەکەن، ناسێنراوە.١٨ ئایدیاڵەکان و بەهاکان کە لەلای ستیڤن لوکەس بە تاکگەرێتی دادەنرێن، نە چێژگەرایین و نە بەها بەدەستهاتووەکانن. ئەم بەهایانە، من لە دوو لاپەڕەدا مشتومڕیان لەسەر دەکەم، ڕەنگە پەیوەستبن بە تاکگەراییەوە، بەڵام نابێت وەک هەمان شتی تاکگەرایی پێناسەیان بۆ بکرێت. ئایدیاڵی تاکگەرێتی، لە پەڕەکانی داهاتوودا مشتومڕیان دەکەم، هەموو پێکەوە ناوەڕۆکێکی هاوبەشیان هەیە کە ئاڕاستەی دەستکەوتەکان و چێژگەرییان تێدا نییە.

لە جیاتی چێژگەرایی یان بەها دەستکەوتەکان، لوکەس سەربەخۆیی “autonomy”، تایبەتمەندێتی، و خودگەشەپێدانی ئاماژە پێ کردووە، کە هەموویان ئایدیاڵی بەرچاوی تاکگەرێتی دیاری دەکەن سەبارەت بەوەی کەسێک چۆن پێویستە بژی، کەسێک پێویستە بۆچی تێبکۆشێت. سەبارەت بەم بەهایانە زۆر کەم کراوە. هەروەها تێبینی دەکرێت کە ئەم بەهایانە هەمان ئەو شتانەنین کە بەکرداری دەکرێن. ئەوانە، زۆر بە سادەیی، ئەوەیە کە فەیلەسوفە سیاسییەکان پێیان دەڵێن چەمکەکانی باشی یاخود تێگەشتنەکان لە باشی “Conceptions of Good”.١٩

لە مەزاجێکی هاوشێوەی لوکەسدا، جۆرج کاتب “George Kateb” دەڵێت تاکگەرایی هەم ڕێبازێکی نۆرمەتیڤە و هەم تێوەگلانێکی خەڵکە لە کۆمەڵێک مەشق و کردار:

“وەک ڕێبازێک، بە مانای بە ئەقڵانی کردن بۆ خۆسەپاندنی ئەو کەسە نەهاتووە کە ئەپ بیرۆکەیە پێشکەش دەکات. بە مەبەست و مانای هەموو کەسێک هاتووە، یان لە شێوە دژەدیموکراسییەکەیدا، تەنها بۆ چەند جۆرێک لە خەڵک هاتووە، کە لەوانەیە ژمارەشیان کەم بێت”.٢٠

بە بەکارهێنانی زاراوەکانی کاتب، ئەوە دەزانین کە زۆربەی لێکۆڵینەوە ئەزموونگەرییەکانی پێشوو تەنها وەک “کۆمەڵێک مەشق و کردار” ئاڕاستەی تاکگەراییان کردووە، دیارە بێ ئاگان لەو ڕاستییەی کە هەر لێرەوەیە ئەوان بەهاکانی تاکگەرایی فەرامۆش دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا کۆدەنگییەکی بەرچاو هەیە کە گوایە بەهاکان جیاوازن لە ئامادەگییەکان’قابلیە، استعداد’. بیرۆکەی خەڵک لەوەی چی ڕاستە و خوازراوە جیاوازە لەوەی چی وەک ڕاستی “fact” ئەزموون دەکەن، هەر وەک چۆن جیاوازە لەوەی چی بە ڕاستی دەکەن؟.٢١

زیاد لەوەش، بە لەبەرچاوگرتنی لایەنی فەرامۆشکراوی تاکگەرایی دەکرێت لە ناو خودی ڕێبازی نۆرماتیڤ خۆیدا تەماشا بکرێت، دیارە بە داخەوە بەتایبەتی زۆر لە توێژینەوەکانی پێشوو کۆمەڵێک مەشق و کردار کە بە تاکگەرێتی ناودەبرێن زۆر بە پێچەوانەی بەهاکان، ئەخلاق، خوددیسپلین، و پرەنسیپەکان پێناسەیان کردووە. بەم کارەشیان ئاڵوگۆڕی توانای شاراوەی بەرهەمداریان لەگەڵ ووتوێژەکانی تاکگەرایی لە ئیتیک و بیردۆزەی سیاسیدا پچڕاندووە.

دواجار بە پەیوەستکردنی تاکگەرایی نزیک لە هەستی بێ ماناییبوون و بڵاوکردنەوەی ڕیژەگەرایی ئەخلاقی “Moral Relativism”- لە ووشەیەکدا [نامۆبوون]- توێژینەوەی پێشوو لە دەستنیشانکردنی ئەوەی تاکگەرایی لە ئەزموونکردندا چی بە سەرەکی دەگرێت، یاخود تاکگەرایی بەمانای چی دێت لە نێو ماڵە ئەزموونگەرییەکەی خۆیدا: ئەمریکا، شکست دەهێنیت. دوای هەموو شتێک، تۆکیوڤێل لە کاتی وەسفکردنی ئەو تێرمەی کە بە تایبەتی لە تایبەتمەندی کەسایەتی ئەمریکیدا بینی، لەو کاتەوە تاکگەرایی بە “بنەڕەتیترین بەهای ئەمریکییەکان” دادەنێت.٢٢ ئەگەرچی وەها دادەنرێت کە ئەمریکاییەکان تاکگەریی ترین کەسانی جیهانن، کەچی چەندین ڕاپۆرت ئەوە دەردەخەن کە ئەمریکاییەکان لەسەر چی ڕاستە و چی ڕاست نییە بۆچوونی زۆر ڕوونیان هەیە و بەرامبەر بوونی بەها مۆڕاڵییە گەردوونییەکان و مانای ژیان بە هیچ جۆرێک گومانگەرانین. ئەوان بۆ ئازادی تاک نرخاندن دەکەن، بەڵام نەک ئەو ئازادییەی کە هەرکەس هەرچییەکی پێ خۆشبێت بیکات، و نە ئازادی لە بنەما ئەخلاقییە گەردوونییەکان. بەڵکو وادیارە ئەوان لە شێوە بەرچاوە دیاریکراوەکاندا نرخاندن بۆ ئازادی دەکەن، وەک دەڕبڕینی خود، یان پشت بەستن بە خود. زۆرجار خەڵک شانازی بە تاکگەراییەوە دەکات. بە ڕاستی وەک ئەوەی یهۆشوا ئاریێلی “Yehoshua Arieli” لە کتێبی “تاکگەرایی و نەتەوەگەرایی لە ئایدۆلۆجیای ئەمریکایدا” “Individualism and Nationalism in American Ideology” جەختی لەسەر کردووە، تاکگەرایی لە ئەمریکادا لە پێناسەکراوەوە دوورە، لە جۆری نۆرمەتیڤە، شتێکی زۆر باشە.٢٣

بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، باوەڕم وەهایە کە ئەوە جێی داخە بە بانگەشەی ئەوانەی کە تانها بڕوایان وایە هیچ ئامانجێکی گەورەتر جگە لە چێژی کورتخایەن و خرۆشان و ژیانێکی جیاوازتر نییە، دەست پێ بکەین. ئەوە ڕاستییە کە ڕەنگە کەسێک لە باری دەرەکییەوە ئایدیاڵی ئەخلاقی سەپێنراو ڕەتبکاتەوە، مەرج نییە بەو مانایە بێت کە ئایدیاڵە ئەخلاقییە گەردوونیەکان ڕەتبکاتەوە بۆ خاتری گەڕان بەدوای ژیان لە پێناو چێژدا. بە پیچەوانەی ئەوەی کە چەندین لێکۆڵینەوەی دەروونناسی تاکگەرایی پێشبینیان کردووە، دسپلینی خودی یان ڕێکخستنی خود “Self-discipline” ڕەنگە هەموو جارێک بە کۆمەڵگەراییەوە پەیوەندیدار نەبێت بەڵکو لە وەشانێکی تاکگەراییدا بوونی هەبێت، وەک ئەو شتەی تاک کە بەهەمان شێوەی سەپاندنی خودی یان خودسەپێنی “self-imposed” لێی تێ دەگات و دەرکی پێ دەکات (پێویستە بۆ خاتری خۆم خۆم تەمبێ بکەم، بۆ خاتری ڕۆشنبیرکردنی ڕاستی/ڕاستەقینەیی/ باشترین خودی خۆم). ئەم تێکەڵاکردنە تەواو گونجاوە ئەزموونکارییانە پێویستە تاقی بکرێنەوە، نەک تەنها وەهایان دابنێین کە ڕاستن.

بۆیە دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونی بکرێینەوە و سەرنج بدەین ئایا ئەو کەسانەی باوەڕیان بە ئایدیاڵی تاکگەرێتی هەیە هەروەها بە گومانەوە نامۆ و چێژگەرایین. هەندێک لێکۆڵینەوەی لەو جۆرە هەن کە بۆ نمونە لە هاندانی پشت بە خۆ بەستن “Self-reliance” لە نێو چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان دەکۆڵێنەوە. بەڵام بە زانیاری من، کەمێک بەراوردکاری کەلتووربڕی “Cross-cultural” سیستەماتیکی هەیە کە لە ئایدیاڵی پشت بە خۆ بەستنی ڕاڵف واڵدۆ ئیمرسۆن “Ralph Waldo Emerson”، یان ئایدیاڵی ناتەبایی “Non-conformity” هێنری دەیڤد سۆرۆ “Henry David Thoreau” لێکۆڵینەوە دەکەن. کاتێک باس لەو کێشانە دەکرێت، تەنیا لە چوارچێوەی ئەمریکادان و بە دەگمەن پەیوەندییان بە دیاردەی گەورەتری تاکگەراییەوە هەیە کە بە لایەنی کەمەوە، دەکرێت بووترێت لە ڕووی فەلسەفییەوە بەشێکن لەو باسانە.٢٤

تەقەلای سەرەوە ئەوەیە ئەگەر بە ڕاستی ئێمە لە خەمی ئەو بڕەی تاکگەراییەدابین لە ڕای گشتیدا (وەک ئەوەی زۆرێک لە زانایانی کۆمەڵگا لەو خەمەدان)، دەبێت پاداشتەکە ئەوەبێت کە جەخت لە جۆری نۆرمەتیڤی تاکگەرایی بکەینەوە. خەڵک چۆن بیردەکەنەوە لە بارەی ئەوەی فەیلەسوفەکان ناویان ناوە ڕێبازی نۆرمەتیڤی تاکگەرایی؟ بۆچوونیان لەسەر پشت بەستن بە خود، سەربەخۆی و دژە تەباییگەرایی چییە؟ ئایا هۆکاری ئەزموونگەری هەیە بۆ باوەڕکردن بەوەی خەڵکانێک کە باوەڕیان بە پشت بەستن بە خود هەیە باوەڕیشیان بە دژە تەبایی هەیە؛ یان ئەوەی نرخاندنی سەربەخۆیی تاک لەگەڵ نرخاندنی چێژگەریی پێکەوە دێن و دەبنە ڕێژەگەری مۆڕاڵی؟ ئەمە ئەو بۆشاییە ئەزموونکراوەیە کە دەمەوێت لەم پەیپەرەدا لەسەری بکۆڵمەوە.

پێناسەیەک بۆ تاکگەرایی نۆرمەتیڤ “Normative Individualism

وەک لە سەرەوە پێشنیارم کردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بۆشاییە ئەزموونییەی تاکگەرایی وەک ڕێبازێکی نۆرمەتیڤ’العقیدة معیاریة’، بە بڕوای من ئەوەیە کە هەم زانایانی سیاسی، هەم کۆمەڵناس و دەروونناسان لە پێناسەیەکی بیردۆزەیی تاکگەرایی بە هەڵە لایانداوە، تا لە سەری دەستپێ بکەن. بە شێوە دەربڕینێکی کارتێکەر، زۆرجار تاکگەرایی ناوێکە زاناکان بۆ ناولێنانی هەرشتێکی کە وەهای دەبینن کەمی دەنوێنێت یان کورتهێنە’عجز’ بەکاری دەهێنن؛ چ لە خودڕێکخستن، خودنەویستگەرایی یان ئەخلاق.

سەیر ئەوەیە کە تەنانەت لەناو ئەو بیردۆزیارانەی کە بە شرۆڤە و شیکارییەوە لێکۆڵینەوەی تاکگەراییان کردووە، گفتوگۆیەکی گونجاوم دەربارەی ئەوەی ئەوە چییە کە وا لە ڕێباز دەکات بە پێچەوانەی شتێکی ترەوە تاکگەرایی بێت، نەمدۆزیەوەتەوە. هێشتاش ئێمە نامانەوێت بەراوردی سێوەکان و پرتەقاڵەکان بکەین، بۆیە گرنگە کە ناوەڕۆکێکی هاوبەشیان بدۆزینەوە.

سەربەخۆیی، تایبەتمەندی و خودگەشەپێدان، کە هەرسێ شێوەی تاکگەرایین،

“دەتوانرێن ببینرێن، و پاشان وەک سێ ڕووی ئازادی قسەیان لە بارەوە بکرێن- مەبەستمە کە، لە کاتێکدا لە یەکتری جۆدان، هەرسێیان بۆ بیرۆکەی ئازادی بنەڕەتیین و ئەو ئازادییە ناتەواوە کاتێک هەر یەکێک لەو سێ دانەیە، کەمبوو یان ئامادەگی نەبوو”٢٥

لوکەس داوادەکات، و هەروەها بەردەوامیش دەبێت:

“ئازادی تێکەڵەیەکە لە سەربەخۆیی کەسی، نەبوونی دەستتێوەردانی گشتی و هێزی خودگەشەپێدان”٢٦

هەرچەندە من باوەڕم وایە لۆکەس لە کۆتاییەکی هەڵەدا بە یەکەم بڕیاردانی (لەسەر بنەمای چی؟) ئەوەی کە جۆرەکانی ئازادی کامانەن و پاشان بڕیاردان لەسە جۆرێکی (ئازادی) کە هەموو جۆرەکانی تر سەربەون، دەست پێ دەکات، بڕوام وایە لێرەدا دەکەوێتە سەر شتێک. تاکگەرایی وەک ڕێبازێکی نۆرمەتیڤ، بۆ من، هەمان (ئایدیاڵی ئازادی تاکە)ە، یانی ئەو باوەڕەی کە ئازادی تاک لە جۆرێکدا بە سروشتی خۆی بەهادارە.٢٧ ئەو ئەو پێناسەیە کە من دەبێت لە ئێستادا بەکاری بهێنم. هەر ئایدیاڵێک، لە بەهای ئازادی تاک، ئازادی سەربەخۆیی (کە لێرەدا دەبێت هاومانا بەکاری بهێنم) جەخت بکاتەوە، ئەوا ئایدیاڵێکی تاکگەرێتییە.

پێناسەکەی من بۆ تاکگەرایی لەگەڵ دەرئەنجامەکانی ئەم دواییانەی مێتاشیکارییەکانی لێکۆڵینەوە دەروونناسییەکانی تاکگەرایی دەنگدەداتەوە، کە مشتومڕی ئەوەیان کردووە “بەرچاوترین تایبەتمەندی تاکگەرایی، وەک ئەوەی زۆربەی توێژینەوەکان پێناسەیان بۆ کردووە، بەهادانی سەربەخۆیی کەسییە”.٢٨ هەرچەندە لە چاو ئەو پێناسانەی پێشووتر باسیان لێوەکرا، جیاوازیگەلی بەرچاو هەیە. بەپێچەوانەی زۆربەی شیکارییەکانی پێشووی تاکگەراییەوە، من دیاردەکە بۆ پابەندبوونێکی دیاریکراو بە ئازادی بۆ ئەوەی هەرکەس هەرچی بوێت بیکات، یان ئازادی لە ئەرک یان ئازادبوون لە کۆتی بەها مۆڕاڵییە گەردوونییەکان، سنوردار ناکەم. بەڵکو ئەو چەمکەی من پێشکەشی دەکەن هەر پابەندبوونێک بە ئازادی تاکەوە لە خۆ دەگرێت، جا چ نرخاندنی ئەرک بێت بەسەر چیژدا یان بە پێچەوانەوە. بەم کارەش، ئامڕازێکم دەست دەکەوێت بۆ ناسینی لایەنی تاکگەرێتی کە زاناکانی کۆمەڵایەتی سەردەم بە دژە دەسەڵات، دژە ڕزگاری یان دژە بەهاکانی ئازادی ناوزەندیان کردووە. تا ئەو ڕادەیەی ئەم ئاڕاستانە بۆ بەهای ئازادی تاک ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە نۆرمەتیڤەکان دەبن، بۆ نمونە لە پەرەپێدانی بەهرە ڕەسەنەکانی تاک، یان لە پابەندبوونی تەواو بە ئایدیاڵێکی زاهیدانەی دیاریکراو کە کەسێک باوەڕی پێیەتی، پێموایە کە ڕاستە بڵێین هەموویان لە بنەڕەتدا ئاڕاستە تاکگەرییەکانن.٢٩

بۆیە بە پێناسەکردنی کرۆکی تاکگەرایی وەک پەیوەستبوون بە ئایدیاڵی ئازادی تاک، من خودپەرستی، خودنامۆبوون، چێژگەرایی گشتی و بەهای دەستکەوتەکان لەوەی تاکگەرایی چییە، دوور دەخەمەوە. لێرەوە بۆ ووردکردنەوەی چۆنێتی پەیوەندی ئەم ئایدیاڵانە بە تاکگەراییەوە و ئایا بەهاکردنی ئەم جۆر یان ئەو جۆری ئازادی پێکەوە پەیوەندیدارن، بۆ نمونە بەهاکردنی چێژ یان سەرکەوتن، دەکۆڵمەوە. لە جێی مامەڵکردنی وەک شتێک کە لە ڕێی پێناسەوە دەیزانین، من ئەمە دەکەمە پرسیارێک کە دەبێت بە ئەزموون وەڵامەکەی بدۆزرێتەوە.

بیردۆزە و گریمانەکان

ئەوە بەس نییە کە بە سادەیی بڵێین بوون بە تاکگەرا واتە بەهادان بە ئازادی تاک. هەروەها دەبێت ئەم ئازادییە پێناسە بکەین؛ واتە دەبێت لەسەر سروشتی ڕاستەقینەی خۆی نەریتێکی درێژی مشتومڕ دەستنیشان بکەین. وەک دیارە، من لەم پەیپەرەدا دەتوانم خەتێک بەسەر گفتووگۆیەکی لەو جۆرەدا بهێنم. هەرچەندە، هەوڵە زۆر کەم و کورتەکەی من بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە لێرەدا لە گریمانەیەکدایە سەبارەت بەوەی کە ئایا جیاوازی تاکگەراییەکان ئەبێت چی بێت؟.

یەکێک لە باوترین تێگەشتنەکان بۆ ئازادی، ئازادی دووانەییە ‘دایەدیک’ “Dyadic”، کە تێیدا ئازادی باشەیەکە کەسێک هەیەتی کاتێک لەلایەن هیچ کەس و لایەنێکەوە سنوردار نەکرێت (گرنگ نییە کەسەکە بەو ‘باشەیە’ چی دەکات یان دەیەوێت چێ پێ بکات). بیردۆزیارەکانی وەک ئیسحاق بەرلین “Isaiah Berlin” و جۆن گرەی “John Gray” بانگەشە بۆ ئەم پێناسەیەی ئازادی دەکەن و وا دیارە بۆ زۆرێک لە توێژینەوە ئەزموونگەراییەکان لەسەر ڕای گشتی دەربارەی ئازادی تاک، بوونەتە ئیلهام بەخش.٣٠

بەڕاستی ئەگەر بۆ پاڵەوانەکانی ئەو کەلتوورە جەماوەرییەی کە لە پێشەکییەکەدا باسکران بگەڕێینەوە، ئەوە ئاسانە ببینین کە ئەوان لەو ئاستەنگییانەی تێیدا بۆ ئازادی دەگەڕێن و داوای ئازادییان لێیان هەیە جیاوازن. پیپی لۆنگستۆکین لە ئەفسەری پۆلیسەوە هەتا مامۆستا و بە هەموو شتێک گاڵتەدەکات، دژی باڵا دەستەکان بەردەوام یاخی دەبێت و گاڵتە بەوان و دەسەڵاتەکەیان دەکات. کەچی لەگەڵ هاوتەمەنەکانی هیچ کێشەیەکی نییە و ڕێزیان لێ دەگرێت، و لە ڕاستیا زۆر کات بە بەکارهێنانی هێزە سروشتییەکەی هاوکارییان دەکات. لەلایەکی ترەوە، لیزا سیمپسۆن لە هەندێک لایەنەوە لە کچە گوێڕایەڵە دراوسێکەی پیپی-یەوە نزیکە و خاڵی هاوبەشیان هەیە وەک لە خودی پیپی خۆی. ئەو لە دژی دەسەڵات یاخی نابێت بەڵکو لە هاوتەمەنەکانی خۆی و فشاری گروپەکانیان و ڕای گشتی یاخییە؛ و بە دوای تێگەشتن و هاندانی پێگەشتووەکاندا دەگەڕێت.

بەڵام من باوەڕم وایە یەک لایەنی تر هەیە کە لیزا و پیپی جیاوازییان تێیدا هەیە، ئەوەی کە لە چ جێگە و کەشێکدا ئەوان دەیانەوێت ئازادبن؛ ئەمەش ئەو بوارەیە کە ڕوانگەی دایەدیکی لە گرنگی پێدانیدا شکستی هێناوە. لیزا سیمپسۆن زۆر زیاتر بە ئازادبوون و بیرکردنەوە لە خودی خۆیان و کاری ڕەسەنی تامکردن و ئەزموونکردنی بە خودی خۆی زیاد لەوەی کە بتوانێت هەرچی حەزلێیە بە ڕاستی ئەنجامی بدات، بە دانانی پێیەکانی لەسەر پشتی لە کاتی خەوتن یان نەچوونەوە و ئیهاملی کردن لە چوونەوە بۆ خوێندگا گرنگی دەدات، هەر وەک پیپی لۆنگستۆکین. وا دیارە ئێمە بۆ خاتری هەندێک لایەنی دیاریکراو، ئۆتۆماتیکی ئەو جێ و کەشەی خۆمان سنوردار دەکەین کە ئازادی تێیدا بەنرخترینە. کەمینەیەکیش باوەریان وەهایە کە بۆ ئەوەی هەموو تاکەکان لە هەمان کات و لە هەموو کەش و جێیەکدا ئازادبن، نرخاندنێکی یەکسانییە. تەنانەت قورسە بیهێنیتە پێش چاو کەسێک ئازادبێت لەوەی هەموو کردارێک کە بۆ خۆی گونجاو بیکات، چ مانایەک دەگەیەنێت.

بۆیە پێشنیار دەکەم کە پێویستە وەک چەمکێکی سیانەیی ‘تریادیک’ “Triadic” نەک دووانەیی بیر لە ئازادی بکەینەوە، وەک ئەوەی جارێک گێڕاڵد ماککالوم “Gerald MacCallum” پێشنیاری کردووە. بە پێی ئەم ڕوانگەیە ئازادی شتێکی باشەی بەتاڵ نییە کە کەسێک هەیەتی هەر کاتێک سنوردار نەکرێت. پەیوەندییەکە کەسێک بۆ چالاکی دیاریکراو خاوەنداری ئەکات کاتێک کەسەکە لە بەشداریکردن و هاوبەشی کردنی ئەو پەیوەندییەدا سنوردار ناکرێت.٣١ ئەم ڕوانگەیە ڕەهەندێکی تر بۆ تاکگەرایی زیاد دەکات: لە کاتێکدا ئێمە ڕەنگە لەگەڵ یەکتر لەسەر جۆری کۆسپەکانی تاک کە دەبێت لێیان ڕزگار بکرێت ڕێک بکەوین، ڕەنگە هێشتا لەسەر ئەوەی کە دەبێت تاکەکان ئازادبن لە ئەنجامدانیدا ناکۆکبین. واتە چەند ئایدیاڵێکی جیاواز هەن کە دەتوانین سەربرزانە بۆ سەرخستنی ئازادی لەسەریان ڕێکبکەوین، بەڵام هێشتا لە جەختکردنەوە لەسەر کەش و جێیە جیاوازەکان بۆ ئازادبوون لێیان، ئاستەنگە جیاوازەکان بۆ ئازادبوون لێیان، و تەنانەت ئەوانەش کە هەوڵی ئازادبوونیان بۆ دەدرێت ناکۆکین. کاتێک دێتە سەر باسی تاکگەرایی، من پێشتر لە هەر پێناسەیەک سنوردارم کردووە بۆ ئەوەی تەنها بەسەر ئایدیاڵەکانی ئازادی تایبەت بە تاکدا جێبەجێ بکرێت، بەڵام هێشتا دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبین کە ئەم ئایدیاڵانە بە درێژایی دوو ڕەهەندی یەکەم جیاوازبن، بە گرنگیدان بەوەی سەبارەت بەچی و بۆ چ ئازادییەک ئازادی تاک زۆر بەهادارە.

ئەو قسانەی کە ووتران لە پێنج گریمانەدا کورت دەکەینەوە:

گریمانەی ١: تاکەکان ( لێرەدا تاکە نۆرمەتیڤەکان دەگرێتەوە) مەرج نییە شوێنکەوتنی بەرژوەندی خود لەسەر حسابی ئەوانیتر قەبوڵ نەکەن. واتە پێویست نییە لە بەدواداچوونی بەرژەوەندی خۆیان بە نرخی کەسانی تر پەشیمان بن.

گریمانەی ٢: تاکەکان مەرج نییە یان پێویست نییە نامۆببن (واتە، پێیان وابێت هیچ مانایەکی گەردوونی یان بابەتی لە جیهاندا بوونی نییە).

گریمانەی ٣: تاکەکان مەرج نییە یان پێویست نییە چێژگەرابن (واتە، چێژ و جۆش و خرۆش لە ژیاندا بەهادار بکەن).

گریمانەی ٤: تاکەکان مەرج نییە یان پێویست نییە دەستکەوت ئاڕاستەکراوبن.

گریمانەی ٥: چەند جۆرێکی تاکایەتی هەیە، بە پشت بەستن بەوەی لە چی دا ئازادی تاک دەنرخێنن و ئەوە چییە کە بەهای ئازادی تاک لە ئەنجامدانیدا دەنرخێنن.

تاقیکردنەوەی بیردۆزەکە: دۆزی هۆڵەندا

لێرە بە دواوە، من بە ئەنجامدانی دوو شیکاری هۆکاریی سەرەتایی لە گریمانەکانم دەکۆڵمەوە. هەردووکیان لەسەر بنەمای ماتریکسی پەیوەندی، بە بەکارهێنانی سڕێنەوەی لیست “listwise deletion” ئەنجامدراون، بۆ ئەوەی تەنها ئەو وەڵامدەرەوانە لە خۆ بگرێت کە وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە. ڤاریماکس ڕۆتەیشنم بەکار هێنا “Varimax Rotation”، باوترین خولانەوە بۆ ئەوەی کە ناونراوە دیزایینی ئۆرسۆگۆناڵ “Orthogonal Design”، کە تێیدا وەها دادەنرێت هۆکارە ژێربەژێرەکان لە یەکتری سەربەخۆبن. وەک ئەوەی لە شیکاری هۆکارییدا باوە، من ئەوەم بۆ دەرکەوت کە هەندێک لە هۆکارەکان تا ڕادەیەکی زۆر پێکەوە پەیوەستن (بە تایبەت لە لێکۆڵینەوەی یەکەمدا)، ئەمەش بوونی هۆکار بۆ تاقیکردنەوەی ئەوەی پێی دەڵێن دیزاینی نا-ئۆرسۆگۆناڵ “Non-Orthogonal Design” پێشنیار دەکات، کە تێیدا ڕێگە بە هۆکارەکان دەدات پێکەوە پەیوەست بن. هەرچەندە ئەم جۆرە دیزاینانە کەمتر بۆ لێکدانەوە و ڕوونکردنەوەن، من لێرەدا تەنها دەست بە شیکارییە نا-ئۆرسۆگۆناڵەکانەوە دەگرم: بە سادەیی، زۆر لە خۆگرن.٣٢

هەروەها تێبینی بکە، من چەند گۆڕاوێکم هەیە کە ناکرێت ڕەچاوی بەردوامییان بکرێت (یانی بە پێوەری کەمتر لە حەوت-ئاستی دەپێورێن “seven-level scale”). ڕێک و ڕوان قسە بکەین، ئەمانە دەبێت هۆکارێک بن لەسەر بنەمای هۆکاری تر شیبکرێنەوە، لێرەدا هاوکۆلکەی پەیوەندی پێشکەوتووی زیاتر لەوەی پێرسۆن “Pearson’s R” بەکاردەهێنم. هەرچەندە من لێرەدا بەر لایەنگیرییەک دەکەوم کە لەوانەیە وابکات هەر هۆکارێکی بارکردن کە هەیە بچووکتر لە بوونی ڕاستی خۆیان دەربکەون، ئەو هۆکاری بارکردنانەی من دەیاندۆزمەوە هێشتاش دەکرێت بە تۆکمە دابنرێن، وە دەکرێت پێشبینی بکرێت لە مۆدێلە پێشکەوتووەکە زۆر گەورەتربێت.٣٣

یەکەم لێکۆڵینەوە بە زانیاری ئایین لە کۆمەڵگەی هۆڵەندیدا پشت دەبەستێت، ڕاپرسییەک لەسەر بۆچوون و بەهای جیهانی لە هۆڵەندا ساڵی ١٩٩٠. ئەم زانیارییەم هەڵبژارد چونکە چەند بڕگەیەکی پرسیارییان تێدایە کە زۆر لە چوارچێوەی بیردۆزەیی منەوە نزیکن، کە تاڕادەیەک لە ڕاپرسییە گەورەکاندا دەگمەنە، بەو هۆیەی کە ئەوان سەرنج دەخەنە سەر هەڵسوکەوت و دونیابینییەکان نەک بەهاکان. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ هەر بیردۆزەیەک دۆزینەوەی پرسیارە تەواوەکان زۆر سەختە، ئەگەر مەحاڵ نەبێت، بەتایبەت بۆ لێکۆڵینەوەکەی من کە بە جیا لە زۆر لە لێکۆکۆڵینەوەکانی پێشوو جیادەبێتەوە. بۆیە من دەبوایە زۆر پرسیار نەک بە گشتی بەڵکو لە بارەی کەسییەوە لێرەدا جێگیر بکەم، بەو هیوایەی ئەم پرسیارانە وەک پاشکۆیەک بۆ پێوانەکردنی نەک تەنها ئەوەی خەڵک بۆ خۆیان دەیانەوێت بەڵکو ئەوەی کە پێیان وایە بەهایەکی جیهانییان هەیە، خزمەت بگەیەنن. بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە لەم بابەتە بگەم، گەڕان بە دوای ئەو پرسیارانەم هەڵبژاردووە کە خەڵک چۆن بیر دەکەنەوە “پێویستە ئێمە کەمتر یان زۆرتر گرنگی پێ بدەین” و هەروەها، لە توێژینەوەی دووەمدا، لەسەر ئەوەی کە ئەو شتانە چین کە خەڵک باوەڕی وایە تایبەتمەندی گرنگ بۆ ئەوەی منداڵەکانیان فێر بکەن. لەو باوەڕەدام، ئەم پرسیارانەی دواتر لەو بیرۆکەیەی خەڵک کە تەنها پرسی چێژی کەسییان نییە بەڵکو پرسی بەهاکانیشیانە نزیکترمان دەکەنەوە.٣٤

خشتەی ١: جۆرەکانی تاکگەرایی و چەمکە پەیوەندیدارەکانی

 تاکگەرایی جۆری یەکتاکگەرایی جۆری دووچێژگەرایینامۆبووندەسکەوت
چۆن IMP پابەند نەبوون بە یاساکانەوە: کردنی شتەکان بەپێی حەز: خود بڕیاردان: سەربەخۆبوون لە هەمووکەس: بێزارنەبوون دەربارەی بۆچوونەکان لەسەر ژینگە: ئاگایی بەرامبەر ئازادی کەسی: ئاگایی بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین: ئاگایی بەرامبەر کرانەوە بۆ بیرۆکەی نوێ: ئاگایی بەرامبەر ڕێگەدان بە خەڵک بۆ زیاتر قسەکردن: ئاگایی بەرامبەر خەباتی گەشەپێدانی کەسی: چۆن IMP چێژوەرگرتن لە ژیان: هەبوونی خۆشی: خواردن و خواردنەوەی باش: ئەزموونکردنی ڕووداوی نوێ: مانای ژیان واتە هەوڵدانی بۆ باشترینەکان: گومانکردن لە مانای ژیان: قورسە بڵێین ژیان ئامانجێکی هەیە: ژیان مانایەکی کەمی هەیە: چۆن IMP بەدەستهێنان لە ژیاندا: هەستکردن بە بەدەستهێنانی شتێک: ئاگایی بەرامبەر ماددەگەرایی کەمتر لە کۆمەڵگادا:  ٠.٧٣٢ ٠.٧٢٩ ٠.٦٢٦ ٠.٦٥٦ ٠.٤٦٧                          ٠.٧٢٥ ٠.٧٠٥ ٠.٦٨٩ ٠.٦٠٢   ٠.٥٧١                         ٠.٣٨٢                          ٠.٨١٩ ٠.٨١٣ ٠.٥٦٨ ٠.٥٣٦ ٠.٣٥٣                                                ٠.٧٨٩ ٠.٧٧١ ٠.٧٤٩                ٠.٣٤١                                   ٠.٧٦١ ٠.٧١٦ ٠.٤١٩

سەرچاوەی زانیاری: ئایین لە کۆمەڵگای هۆڵەندا ١٩٩٠.

میتۆدی دەرهێنان: شیکردنەوەی پێکهاتەی سەرەکی. میتۆدی خولاو: ڤاریماکس و ئاساییکردنەوەی کایسەر “Kaiser Normalization”. یەککەوتنی خولانەوە لە ٦ هەڵسوڕاندا. هۆکاری بارکردن لە ژێر ٠.٣دا دەسەپێنرێت. ئەمە بەهای تەواوی پچڕانی هەڕەمەکی نییە، بەڵکو بەڵکو لەسەر ئەو ڕاسپاردەکانی ئەدەبی شیکاری هۆکاری کە بەزۆری کەمترین ٠.٣ یان ٠.٤ پیشنیار دەکات، بنیادنراوە. لەگەڵ ئەوەشدا کێشەیەکی گشتییە کە هیچ ڕێکەوتنێکی باو دەربارەی چەندێتی نمرەی هۆکاری بەرز، لەسەر تەرازوو نییە (لامبێرت، ویلدت و دوراند ١٩٩١، پ٤٢١).

حاڵەتەکان لەلایەن پرۆسەی سڕینەوەی لیستی- یانی ئەم شیکارییە تەنیا لەسەر وەڵامی ئەو وەڵامدەرەوانەی کە هەموو وەڵامەکانیان داوەتەوە، بنیادنراوە.

گۆڕاوەکان بە داواکردن لە خەڵک بۆ ئەوەی گرنگی کێشەیەکی دیاریکراو هەڵبسەنگێنن، پێوانەکراون؛ بۆ نمونە ” من ئێستا لە ژیانمدا بە گرنگی دەزانم؛ بە بەدەستهێنانەوە ژیان ببەمە سەر” بە پێوەری ١-٥ خاڵ. ئایتمەکان لە “ئاگایی بەرامبەر…” بە پرسیارکردن لە خەڵک بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی “دەبێت زۆر زیاتر یان کەمتر گرنگی بدەین بە….” بە پێوەری ١-٥ خاڵ، پێوانەکراون.

دیارە یەکەم هۆکار کە نمایندەی ٪٢٠ی جیاوازی ڕوونکراوە دەکات، مامەڵە لەگەڵ جۆرێکی دیاریکراوی ئایدیاڵی تاکگەراییدا دەکات. هەموو گۆڕاوەکان بە قورسی باری ئەم هۆکارە دەکەن لەگەڵ بەرزڕاگرتنی سەربەخۆیی تاک لە کەسانی تر مامەڵە دەکەن: “نەبەستراو بە یاساکانەوە”، “ئەنجامدانی هەر شتێک کە حەزت لێیەتی” و “خود بڕیاردان” هەموو ئەمانە ئەوەن کە بە گشتی بە هۆکاری بارکردنی زۆر بەرز لە زانستی کۆمەڵایەتیدا دادەنرێن (٠.٧٢٦ و زیاتر). ئەم ڕەهەندە، بە پێچەوانەی ئەقڵی و کاردانەوەوە، وا دیارە لە ئایدیاڵی کردار-ئاڕاستەکراوی ئازادی تاکگەرایی دەدات. وەشانە نەرمەکانی ئازادی تاک وەک ئازادی ڕادەربڕین و خۆگەشەپێدان بە هیچ کلۆنجێک بار لەسەر ئەم هۆکارە نانێت، و هەروەها پرسیاری پێوانەی چێژگەرایی، نامۆبوون یان بەهای دەستکەوتەکان ناکات. ئەمەش پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەهای ئازادی تاک لەم جۆرەی خۆبەخۆبەستنەوە و توندە لە ڕاستیدا هەڵوێستێکە کە خەڵک لە چۆنێتی چێژگەری و نامۆبوونیاندا بە شێوەیەکی وەستاو سەربەخۆ وەریدەگرن.

دووەم هۆکار تاکگەرایی جۆری دوو، ٪٩.٦ی زیادەی جیاوازی لە زانیاریدا ڕووندەکاتەوە. ئەم لەو جێیەدا کە بارکردنی زۆر بەرز لەسەر کێشەکان دەدۆزینەوە، وەک؛ ئازادی کەسی ٠.٧٢٥، ئازادی ڕادەربڕین ٠.٧٠٥، کرانەوە بەرامبەر بیرۆکەی نوێ ٠.٦٨٩. دیارە لێرەدا ئێمە لەگەڵ ڕەهەندێکی نەرمتری تاکگەرایی مامەڵە دەکەین، ئەو جۆرەی کە ئازادی چالاکی کەسێک ئەوەندە لە یاساکانی خەڵکانی تر باڵاناکات، بەڵکو جۆرێک لە جۆرێک لە ئازادی هزری گەورەترە کە ڕەنگە پێی بڵێین سەربەخۆیی “autonomy” یان دژەپابەندبوون؛ ئازادی بۆ گەشەکردن و بیرکردنەوەی خودی کەسی. هەروەها جێی سەرنج و تێڕامانە کە پاش-ماددەگەرایی “Post-materialism” ئەم هۆکارە باردەکات- دەریدەخات کە نرخاندنی تاکگەرایی نۆرمەتیڤی ئەم جۆری ڕەنگدانەوەی و ناوەکییە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە ماددەگەراییەوە نییە بەڵکو لە ڕاستیدا بە دژە مادەگەراییەوە پەیوەندیدارە.

سێیەم هۆکار، چێژگەرایی، کە ٪٩.٣ی زیادکراو لە جیاوازییەکان ڕووندەکاتەوە، تەواو ڕاستە و دروستە. لێرەدا هەموو ئەو کێشانە دەدۆزینەوە کە بە خۆشی، خرۆشان و چێژوەرگرتنەوە لە ژیاندا پەیوەستن. هەر وەک چۆن گریمانەکراوە، چێژگەرایی ڕەهەندی تایبەت بە خۆیەتی. وەڵامی خەڵک سەبارەت بە چێژگەرایی هیچ بە وەڵامەکانییانەوە دەربارەی تاکگەرایی نۆرمەتیڤ پەیوەست نییە، و تەنیا تا چەند پلەیەک لەگەڵ بیروباوەڕەکانیان مانا و ئامانجی ژیان گرنگی پێ دەدەن و لەبەرچاوی دەگرن.

چوارەم هۆکار، نامۆبوون، کە ٪٦.٥ی زیادەی جیاوازی زانیارییەکان ڕووندەکاتەوە، ئەمیش هەروەها بۆ لێکدانەوە زۆر ئاسانە. لێرەدا ئەو کەرەستانەی کە کەم باوەڕی بە مانای ژیان دەپێون، دەدۆزینەوە؛ زۆر جار وەها بیری لێ دەکرێتەوە کە لە نزیکەوە پەیوەندی بە بەهاکردنی سەربەخۆیی تاکەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لێرەدا ئێمە پێکهێنەری ڕەهەندی تایبەتی ئەم کێشانە دەدۆزینەوە.

لە کۆتاییدا، ڕەچاوی پێنجەم هۆکار دەکەین، دەستکەوتەکان، کە ٪٥.٣ی جیاوازی ماوە لە زانیارییەکان ڕووندەکاتەوە. سەرنجڕاکێش ئەوەیە دەبینین کە بەهای “سەربەخۆبوون لە هەمووکەس” نەک تەنیا لەسەر یەکەم هۆکار ٠،٦٥٦ بە قورسی باردەکات، بەڵکو لەسەر کۆتا هۆکار ٠.٣٤١ باردەکات. هەرچەندە ئەم بەرزترین بارکردنانە لێرەدا، لە “بەدەست هێنان لە ژیاندا” ٠.٧٦١ و “هەست کردن بە بەدەستهێنانی شتێک” ٠.٧١٦ ەوە دێن.

باوەڕم وایە کە کەمتر یان زیاتر لە بەڵگەی پشتڕاستکردنەوەی چوار لە پێنج گریمانەمان لێرەدا دۆزیوەتەوە. گریمانەی ١ ناتوانرێت وەڵامبدرێتەوە، چونکە چونکە هیچ کەرەستەیەک نەبووە کە بەدوداچوونی بەرژەوەندی خودی لەم ڕاپرسییەدا بپێوێت. لەگەڵ ئەوەشدا من باوەڕم وایە کە دادپەروەرانەیە بڵێین گریمانەی ٢ پشتگیرییەکی زۆری بەدەست هێناوە، چونکە دەرکەوت کە هۆکاری ناومۆبوون زیاتر خۆیەتی. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پەیوەستبوونی کەسێک بە ئازادیی تاکەوە، هیچ پەیوەندییەکی زۆری بەوە نییە کە ئایا ئەوانیش نامۆن یان نا. دیارە بە سادەیی کە ئەمانەش شتانێکی جیاوازن. هەروەها، بەو جۆرەی کە هیچ کام لە بەها چێژگەراییەکان بارنەکراون لەسەر هیچ کام لە هۆکارە تاکگەراییەکان و بە پێچەوانەشەوە، لەو باوەڕەدام دەتوانین بەو دەرئەنجامە بگەین کە گریمانەی ٣ پشتڕاستکراوەتەوە و چێژگەرایی جۆدایە لە تاکگەرایی، لەو دوو جۆرەی کە لێرەدا دۆزیوماننەتەوە. سەبارەت بە گریمانەی ٤، هۆکارگەلێک هەن بۆ زیاتر ووریابوون لە دەرئەنجامەکانماندا. هەرچەندە دوو بەندە سەرەکییەکەی دەستکەوت تەنیا لەسەر هۆکارەکەی خۆیان بارکراون، بەڵام پرسیاری گرنگی پێوانەکردنی سەربەخۆیی تاکیش هەمان کاری کردووە. بە ڕوونی دیارە کە سەربەخۆیی تاک لەگەڵ کێشەکانی دەستکەوت تێکەڵ دەبێت نەک چێژگەرایی. پێدەچیت ئەم بابەتە شایەنی زیاتر لێ ووردبوونەوە بێت.

لە کۆتاییدا و لە هەمووی گرنگتر ئەم ئەنجامانەی پێکەوە بەدەستهاتوون ئاماژە بە هەندێک پشتڕاستکردنەوەی گریمانەی ٥ دەکەن: بە ڕاستی وا دیارە لە ناوخۆدا چەند ڕەهەندێکی جیاوازی تاکگەرایی نۆرمەتیڤ هەیە. تەنیا لەبەر ئەوەی کەسێک بەهای ئازادی تاک لەوانی تر و لە چالاکی کەسیدا دەنرخێنێت (جۆری یەکەمی تاکگەرایی) مانای ئەوە نییە کە کەسەکە بە هەمان شێوە بەهای هزری و جۆری ناوەکی ئەو ئازادییە دەنرخێنێت کە ئێمە بەڵگەکانیمان لە (تاکگەرایی جۆری دووەم)دا دۆزیوەتەوە، و بە پێچەوانەوە. ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامان بێت من تەنها لێرەدا هیچ جۆرە ڕەهەندییەکم نەدۆزییەوە بەڵکو بە ڕاستی ئاماژەکانی ڕەهەندییەکان بە درێژایی ئەو هێڵانەی مانای بیردۆزەیی دروست دەکەن، بەو چوارچێوەیەی پێشتر باسم لێوە کردووە، بەو پێیە کە ئایدیاڵەکانی ئازادی دەتوانن هەم بە پێی کەش و جێ و هەم ئەو بەربەستانەی کە دیاری دەکەن جیاوازبێت.

دۆزی سوید

من هۆکاری شیکردنەوەی دووەمم لەسەر بنەمای زانیاریارییەکانی سوید لە ڕاپرسییە بەها جیهانییەکانی ساڵی ١٩٩٠دا بەکارهێناوە. جگە لەوەی ئەمە ڕێگام پێدەدات گریمانەکەم لەسەر نمونەیەکی تر تاقی بکەمەوە (بەشێوەیەکی جەوهەری و سەرنجڕاکێشتر بۆ خوێنەرانی ئەسکەندەناڤیا)، ئەم حاڵەتەی دووەم پێوانەی تەواو جیاواز لە تاکگەرایی دەگرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە پشتگیری ئەو ئەنجامانەی یەکەم دەکات کە پێشنیار دەکات ئەنجامەکان بەڕاستی بەشێکبن لە ئاڕاستەیەکی گەورەتر و شایەنی لێکۆڵینەوەی زیاتربن.

خشتەی ٢: تاکگەرایی و خودگەرایی

 تاکگەرایی جۆری یەکبەهانەهێنانەوە بۆ بەرژەوەندی خودیبەهای دەستەکەوتەکانوێناکردنلێبووردەیی
بەهانەهێنانەوە بۆ تەڵاق: منداڵ لەباربردن: هاوڕەگەزبازی: یوسەنەیزیا “کوشتنی هێواش”: لەشفرۆشی: جۆرییەتی منداڵ بۆ سەربەخۆیی: بەهانەهێنانەوە بۆ نەدانی کرێی گواستنەوە: نەدانی باج: داخوازی قازانجەکانی حکومەت: وەرگرتنی بەرتیل: جۆرییەتی منداڵ بۆ دیاریکردن، درێژەپێدان: هەستی بەرپرسیارێتی: وێناکردن “خەیاڵکردن”: لێبووردەیی و ڕێزگرتن:  ٠.٨٢١ ٠.٧٩٥ ٠.٧١٢ ٠.٥٤٢ ٠.٤٤٤   ٠.٣٦٧            ٠.٣٩٥       ٠.٧٢٣ ٠.٧٢٣ ٠.٦٠١ ٠.٥٢٧                            ٠.٨٩١   -٠،٣٧٣                              -٠.٦٩٧ ٠.٥٢٠        -٠.٣١٧                         ٠.٨٤٢

سەرچاوەی زانیاری: ڕاپرسی بەها جیهانییەکان، سوید،١٩٩٥.

شێوازی دەرهێنان: شیکردنەوەی پێکهاتەی سەرەکی. شێوازی خولانەوە: ئاساییکردنەوەی کایسەر و ڤاریماکس. خولانەوەکە لە ٨ کاتدا بە یەک گەشتن. بارکردنی هۆکارەکان لە ژێر ٠.٣دا دەسەپێنرێن. پرسیارەکان لێرەدا “چەند بە بەهانە هێنانەوەوە دەیدۆزیتەوە کە….” بە پێوەری ١-٩ خاڵ؛ “جۆرییەتی منداڵ لەو لیستەی کە دەیدۆزیتەوە زۆر گرنگە دەربهێنە” (ئەمە گۆڕاوێکی نابەهایە: باسکراوە یان باس نەکراوە).

پێشنیاری یەکەم هۆکار دەکەم، کە نزیکەی ٪٢٠.٥ی جیاوازییەکان ڕووندەکاتەوە، لەگەڵ ئازادی دەرەکی و جۆری چالاکی-ئاڕاستەکراو کە لە یەکەم هۆکاری خوێندنەوەی پێشووی (تاکگەرایی جۆری یەک) دۆزیمانەوە، مامەڵە دەکات. هەرچەندە ئێمە لەگەڵ پێوانەی فراوانتر مامەڵە دەکەین، ئەم هۆکارە ئاڵۆڵزتر و قورستر لێکدەدرێنەوە. لە ڕاستیدا، ڕەنگە لە یەکەم ڕوانیندا وەها دەرکەوێ کە ئێمە ڕەهەندێکی پارێزخوازی لە بەرامبەر ئازادی خوازی “conservatism VS Liberalism”، یان ئەخلاقی ئایینی لەبەرامبەر ئەخلاقی زانستگەرایی “Religious Morality VS Secularized Morality” ببینین، نەک ڕەهەندێکی تایبەت بە ئازادی تاک ببینین. ئەمەش لەبەر ئەوەی بەرزترین بارکردنی ئایتمەکان لێرەدا، بەهانەهێنانەوەی جیابوونەوە ٠.٨٢١، منداڵ لەباربردن ٠.٧٩٥ و هاوڕەگەزخوازی ٠.٧١٢ یە. بەڵام ئەوەشتان بیر نەچێت کە ئێمە گرنگی پەروەدەکردنی منداڵ بۆ هەبوونی جۆرییەتی سەربەخۆیی دەدۆزینەوە.٣٥ ئەم بارکردنە گۆڕاوانە پێکەوە لەگەڵ هاوڕەگەزخوازی و منداڵ لەباربردن سەرنجڕاکێشە؛ وە پێشنیار دەکات کە ئەم هۆکارە لەگەڵ، کەسێک لە کۆتاییدا چەندێک سەربەخۆیی تاک بەهاداردەکات، شتێکی بۆ کردن هەیە. پێشنیارەکەی من ئەوەیە، لە دۆزی سویددا لانی کەم (زانینی ئەوەی کە سوید وڵاتێکی زانستگەرایە و بە هەڵوێستە ئازادیخوازەکانی لەو بابەتانەدا ناسراوە)، ئەم هۆکارە بە ڕاستی لەگەڵ ئەوەی کە کەسێک چەندە بەهای ئازادی بۆ ئەوە دەنرخێنێت کە بتوانێت بەدڵی خۆی بژی تا ئەو دەمەی کەسەکە ئازاری کەسیتر نەدات، مامەڵە دەکات. ئەمەش ئەو ڕاستییە دەردەخات کە بەهانەهێنانەوە بۆ فێڵکردن لە باج یان بەرتیلدان کە خەڵکی تریش تێوە دەگلێنێت، بەهیچ شێوەیەک بەقورسی ئەم هۆکارە بارناکات.

هۆکاری دووەم، زیادەی ٪١١،٨٩ی جیاوازییەکان ڕووندەکاتەوە، پێدەچێت جۆرێکی تر لە “ئازادی” پێوانە بکات؛ ئازادییەکی بێ هیوا یان خودگەرییانە “Egoistic” کە تیژ و کاریگەر دەرکەوێت. لێرەیا ئەو کەرەستانە دەدۆزینەوە کە پێوانەی بەهانەهێنانەوە بۆ هەر شتێک دەکەن کە کەسێک دەیەوێت بیکات کاتێک کاریگەری خراپی لەسەر ئەوانیتر هەیە. پێشنیار دەکەم ئەم هۆکارە بە بەهانەهێنانەوەی بەرژەوەندی خودی “The justifiability of Self-interest” ناوبنێین، چونکە کەرەستەکانی ئێرە بە ڕوونی لەگەڵ پێدانی ئەولەوییەتی باشەی خودی بەسەر ئەوانی تردا مامەڵە دەکات. تێبینی بکە، بەهانەهێنانەوەی لەشفرۆشی نەک تەنیا لەسەر یەکەم هۆکار پێکەوە لەگەڵ کێشەی ئازادی تاکدا، بەڵکو بارکردنێکی مامناوەندی لەسەر ئەم هۆکارە. ڕەنگە ئەمە پێشنیاری ئەوە بکات کە لانیکەم لە سوید (بە دانانی یاسایەکی تاڕادەیەک توند لە دژی لەشفرۆشی)، قەبوڵکردنی لەشفرۆشی بەندە بە قەبوڵکردنی بەرژەوەندی خودییەوە. ڕەنگە بەدواداچوون لەم بابەتەدا و بەراوردکردن لەگەڵ زانیاری وڵاتانی تردا، بایەخداربێت.

ئەو هۆکارانەی ماونەتەوە تەنها زیادەی ٪٧.٨؛ ٪٧.٦ و کەمتر لە ٪٣.٧ بە ڕیز کۆی جیاوازییەکان ڕوون دەکەنەوە. جێی پرسیارە بڵێین، ئایا پێویستە لێکیان بدەینەوە، چونکە تەنها دوو گۆڕاو لەسەر هەر یەکێکیان لەگەڵ زیاتر لە مامناوەندی بارکردنی هۆکارەکان هەیە.٣٦ بەڵام دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە بەهای دەستکەوتە نمونەییەکان لە دیاریکردن و درێژەپێدان هێشتاش دووبارە لەسەر هۆکارەکەی خۆیان باردەکرێنەوە؛ زۆر بە ڕوونی ئەوان لە هەردوو بەهای ئازادی-ئاڕاستەکراوەکان و بەهادانی لێبووردەیی و خەیاڵ جیاکراونەتەوە. ئەمە دیسان ئەوە دەردەخات کە بەهای دەستکەوت و سەرکەوتن شتێکی جیاکراوەیە لە بەهای ئازادی تاک؛ کەسێک دەتوانێت گرنگی زۆر بە یەکێکیان بدات و بەوەی تریان نا.

کورتی بکەینەوە، من لەو باوەڕەدام ئەم لێکۆڵینەوەی دووەمە لە گریمانەی یەک جەخت دەکاتەوە، یانی ئەوەی کە تاکەکان مەرج نییە لە شوێنکەوتنی خۆڕایی و ئازادانەی بەرژەوەندی خودی خۆیان پەشیمانبن کاتێک ئەگەر لەسەر حسابی کەسانی تریش بێت. هەروەها هەندێک بەڵگەی لاوازمان لە بەرژەوەندی گریمانەی ٤ دۆزیوەتەوە، یانی تەنیا لەبەر ئەوەی کەسێک ئازادی تاک بەهاداردەکات ئەو کەسە مەرج نییە دەسکەوت بەهادار بکات و لە ژیاندا بەرەوپێش بچێت.

دوو ڕەهەندی تاکگەرایی

لەوەی شوێنی کەوتووین، تیشک دەخەمە سەر ئەوەی پێشتر پەیوەندیدار بە گریمانەی ٥ شرۆڤەکرا و ڕەنگە سەرجڕاکێشترینیان بێت، بە ناوی ڕەهەندایەتی لە ناو تاکگەراییدا. چی لە ژێر تەمی ناوی تاکگەرایی جۆری یەک و جۆری دوودا شاراوەیە؟

تاکگەرایی جۆری یەک: هۆکاری پیپی لۆنگستۆکین

وەک ئەوەی پێشتر خەتم بە سەریدا هێناوە، زۆر جار ئایدیاڵەکانی سەربەخۆیی تاک وەک نەبوونی ئایدیاڵ لێی تێگەشتوون. بەشێوەیەکی بەشەکی بۆ ئایدیاڵی تاکگەرایی جۆری یەک وەها دەر ئەکەوێت کە ڕاست بێت، بەهاکردنی ئازادی خەڵکی تر لە ئەنجامدانی ئەوەی کە تۆ ئەتەوێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، لە هەردوو لێکۆڵینەوەکەدا، ئەو گۆڕاوانەی کە بە قورسی لەسەر ئەم ڕەهەندە باردەکەن چیرۆکی ئایدیاڵی نێگەتیڤمان بۆ ناگێڕنەوە کە تەنها داوای چەند سنورێکی دیاریکراو دەکات بۆ ئەوەی لاببرێن. ئەوە تەنها ئایدیاڵێکە دەربارەی ئەوەی کە کەسێک پێویستە لە کردنی هەر کارێک ئازادبێت، ئەمەش واتە بوونی ئەنجامدانی چالاکی لە ژیانی کەسەکەدا.

من باوەڕم وایە کە دەتوانین ئەم ئایدیاڵە وەک ڕەهەندی پیپی لۆنگستۆکین بۆ تاکگەرایی تەرخان بکەین. پیپی دەخەوێت و پێیەکانی لەسەر سەرینەکە دادەنێت، ڕەتیدەکاتەوە بچێتە قوتابخانە و خۆی و منداڵە دراوسێکانی بە حەبی خەیاڵ چارەبکات کە ئەو پێیوایە لە گەشەکردن و بەسەربردنی کاتی خۆشی منداڵان ڕێگری دەکات. وەک ئەوەی زۆرێک مشتومڕیان لەسەر کردووە، پیپی ئایدیاڵێکی دیاریکراو نیشان دەدات سەبارەت بەوەی کە ژیانی چاکە “virtuous life” چییە، وە وادیارە هەردوو ڕەخنەگر و بەرگریکارانی ڕازین بەوەی کە کرۆکی ئایدیاڵی پیپی ئەوەیە کە لە جیاتی ڕاهاتن بەوەی کە خەڵکی تر یان جۆری دەسەڵاتە جیاوازەکان پێت بڵێن چی بکە، لە شوێنپێ هەڵگرتنی ئەو هاندەرانە و ئەو ڕێنیشاندەرانە ئازادبیت.٣٧

پیپی لەسەر ئەو بیرۆکەیەی کە پێویستە منداڵان لە وویستەکانی خۆیان دابماڵرێن و تەمبێ بکرێن، ئەوەی کە خەیاڵ و غەریزە زگماکییەکانیان پێویستە بە یاسا تەمبێ بکرێن، جەنگ ڕادەگەیەنێت. بەشێکی بەرچاو لە دیدی ئەو لەسەر ژیان بریتییە لە پاراستنی ڕەسەنایەتی خۆی، ئازادی ئەوەیە کە بەڕاستی چی دەوێت بیکات نەک ئەوەی کە هەموو جیهان و بەتایبەتی گەورەکانی پێی دەڵێن کە چی بکات. هەروەها ئەو جۆرە ئازادییەی کە نوێنەرایەتی دەکات زیاتر بە کردن و کردەوەی ئەوەی چی دەوێت ئاڕاستەکراوە، نەک بە بیرکردنەوەی ئەوەی چی دەوێت. بۆیە من باوەڕم وایە پیپی نوێنەرێکی باشی ئایدیاڵی ئازادی کاری دەرەکیی- ئەو تاکانەیە کە بوونی توانای چالاکی سنوردارنەکراو لەلایەن کەسانی ترەوە بەهاداردەکەن.

ئەم ئایدیاڵی بەرەو کەسانی تر ئاڕاستەکراوەی تاکگەرایی بە تەنها ڕەتکردنەوەی فەرمان نییە لەلایەن کەسانی ترەوە، بەڵکو ڕەتکردنەوەی ناچالاکیشە “Passivity”، بۆ ئەوەیە وەستاوبێت بۆ چالاکی لە کاتێکدا ئەوانی تر لەسەر چۆکن. گرنگە ببینین کە پاڵەوانی هەرە گەورەی نوێنەرایەتی ئەم جۆرە فەزیلەتی تاکگەراییە تەنها تاکە کەسێک نییە کە بەرەنگاری هەرکەسێک ببێتەوە کە هەوڵ ئەدات بە ترس سنورداری بکات، بەڵکو کەسێکە کە ئازادە لەوەی دەیەوێت بیکات؛ بۆ گۆڕینی دەوروبەری، شارەزابوون لە سروشتی دەوروبەری، لە ژیان پێشبکەوێت و ئەوەی دەیەوێت ئەنجامی بدات. لە جیاتی پیپی، نوێنەرانی ئەم ڕەهەندە ڕەنگە کەسێکی نیشتەجێ، شوانی مانگا ‘کاوبۆی’، ڤایکینگ یان تەنانەت سۆپەرمانەکەی نیتچە بێت “Ubermensch”- هەر هەموویان نەک هەر ئەوەی لەلایەن کەسانی ترەوە سنوردار نەکرێن، بەڵکو کار و کردەوە و چالاکییان لەلایەن کەسانی ترەوە سنوردار نەکرێن.

تاکگەرایی جۆری دوو: هۆکاری لیزا سیمپسۆن

جۆری دووەمی تاکگەرایی لە لێکۆڵینەوەکەی هۆڵەندادا دۆزیمانەوە، بە بەراورد بە ڕەهەندی پیپی، زیاتر بەرەو ناوەوە و ئازادی هزری ئاڕاستەکراوە. باوەڕم وایە ئەمە مانایەکی بیردۆزەیی دەدات. ئایدیاڵی سەربەخۆبوون و خودئاڕاستەکردن لە بیرکردنەوەی کەسێکدا جیاوازە لەوەی کە ڕەسەنایەتی ئازادی لە کردەوەکانی خۆیدا نیشاندەدات.

لە مێژوودا ئەم دوو جۆرە لە چاکە “Virtue” لەلایەن چەند بیرمەندی جیاوازەوە پەسەندکراوە. لانی کەم جۆن ستیوارت میل “John Stuart Mill” و ژان ژاک ڕۆسۆ “Jean-Jacques Rousseau” ئەوەی یەکەمیان پەسەندکردووە بەڵام ئەوەی دووەمیان نا. بۆ میل، ئازادی کەسێک لەوەی بیەوێت بچێت بۆ یاری بۆکسێن کەم بەها بووە- ئەوەی زۆر بۆی گرنگ بووە ئازادبوونە بە مانای ژیانکردن وەک کەسێکی خودئاڕاستەکراو، ئەو کەسەی کە ئەقڵی خۆی سەبارەت بە پەسەندییەکانی خۆی پێکدەهێنێت بە بێ ئەوەی شوێن پێی جەماوەر بکەوێت، بە بێ ئەوەی سازش لەسەر ڕەسەنایەتی خۆی بکات. بەهەمان شێوە و بە پێچەوانەی تێنەگەشتنی باو، ڕۆسۆ (وەک کانت “Immanuel Kant”) جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەنرخترین مرۆڤی ئازاد دەکرێت بریتی نەبیت لە بێ گرێوپەنابوون لەلایەن کەسانی ترەوە لە پەیڕەوکردنی غەریزەکانی خۆیدا؛ بەڵک لە شارەزاکردنی غەریزەکانی خۆی وە ژیان کردن بەپێی بنەما ئەخلاقییەکان کە خۆی بە سەربەخۆیی هەڵیبژاردوون. ڕۆسۆ ئاماژە بەوە دەکات کە، پشاندانی ڕەسەنایەتی بە هەر نرخێک بێت “la fureur de se distinguer”، دژوێژییەکی تەواوە “Paradoxically” کە وادەکات زۆر پشت بەوانیتر ببەستیت. ئەوەی گرنگە بیرکردنەوەیە لە بیرۆکەکانی خۆت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ پێکیان بهێنیت.٣٨

وەشانی کەمێک جیاواز لەم ئایدیاڵە پێکدێت لەوەی پێی دەووترێت دژە-پابەندوون یاخود دژە-هاوئاهەنگبوون. دژە-هاوئاهەنگەکانی وەک هێنری دەیڤد سۆرۆ “Henry David Thoreau” دەڵێن “کۆمەڵگا لە هەموو شوێنێک لە پیلانگێڕیدایە دژی پیاوەتی هەموو ئەندامەکانی”. جۆن ستیوارت میلیش وەک هەمیشە مشتومڕی دژە-هاوئانگەکان دەکات و دەڵێت کە دوژمنانی بیری ئازاد بە پلەی یەکەم کە کەلەپچەی ڕای گشتی پێکدێت. میل بە نابەدڵییەوە دەگاتە ئەم دەرئەنجامە “ئەگەر ئێمە ئەسڵ و ڕەسەن نەبین و تەنها شوێن بۆچوونی جەماوەر بکەوین، ئێمە مرۆڤ نین بەڵکو مانگا و ماڵاتین”. بۆ ئەو، ئەو کەمینەیەی کە بوێری هەڵگرتنی بۆچوونی ڕەسەنایەتییان هەیە “خوێی زەوین”ن. میل وەهای دادەنێت کە هەر مرۆڤێک خاوەن کەسایەتییەکی بێ وێنەیە؛ هەر بۆیە خەت هێنان بەژێر پێویستی هەر کەسێک بۆ هاندان و ڕۆشنبیرکردنی کە تایبەتی بکات و لەوانی تری جیابکاتەوە، مانادارە: ئەوە ‘تاکگەرایی’ ئەو کەسەیە.٣٩ تێبینی بکە ئەم بیریارانە ناڵێن هۆکاری سەرەکی ڕاستودروستی سیاسەت، دابونەریت، کۆدی ئەخلاقی و کۆدەنگی کەلتووری زاڵن کە دەبێت شەڕیان بکەین کە لە ڕووی جەستییەوە لە ئەنجامدانی ئەم کار یان ئەو کار ڕێگرن. گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئازادی تاک، بە ووتەی ئەوان، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە کۆمەڵگا بیر و ئەقڵ و ئارەزوومان داگیردەکات، کە ئەگەر ئێمە ڕەنگدانەوەی لەسەر بکەین و بە ڕاستودروستی لە خۆمان بپرسین بۆمان دەردەکەوێت ئەو بیر و ئەقڵ و ئارەزووانە بە ڕاستی هێ ئێمە نین. سۆرۆ دەڵێت “لاسایی کردنەوە خۆ کوژییە”.٤٠

نوێنەری هاوچەرخی ئەم جۆرە تاکگەراییە لیزا سیمپسۆنە. پێچەوانەی پیپی لۆنگستۆکین، ئەو کچە زۆر پێچەوانەی نمونەی کچە جەماوەرییەکانە. ئەو منداڵێکی زوو بە باشی پێگەشتووە و گوێڕایەڵی مامۆستایە، ڕەتی دەکاتەوە سازش لەسەر بۆچوونەکانی بکات و هەر بۆیە زۆر جار لە هاوتەمەنەکانی دوور دەکەوێتەوە. لە ڕاستیدا، ئەو کارەکتەری دڵخوازی دروستکەرانی لیزا سیمپسۆنە، ئەمەش لەبەر ئەوەی، وەک دەڵێن، لیزا باشترین نمونەی “ئایدیاڵیزم و کەلەڕەقییە” لە هەمان کاتدا.٤١ لەکاتێکدا بارت-ی “Bart” برای لە بەرامبەر هەر جۆرە دەسەڵاتێک یاخی دەبێت، لیزا بۆ تاموچێژی ڕەسەنی ئازادی خۆی دەجەنگێت و هەڵگری ئەو بۆچوونانەیە کە لەلایەن زۆرینەی چینی مامناوەندی ناوچەی سپرینگفیڵدەوە کارتێکراو نابن.

پوختە

لەم پەیپەرەدا، ئەو شتەی بانگەشەی بۆ دەکەم و و پێم وایە فەرامۆش کراوە و هێشتا جۆرێکی زۆرگرنگە لە تاکگەرایی لە ڕای گشتیدا، خستومەتە ڕوو. ئەم تاکگەراییەی من مشتومڕم دەربارەی کردووە، بریتییە لەو بیرۆکەیەی کە ئازادی تاک لە خۆیدا بەهادارە، پیادەکردنی ئازادی تاک چاکەیە ‘فضیلە’، شتێکە دەبیت بۆی تێبکۆشی.

گفتوگۆی توێژینەوەی پێشوو بۆ پێنج گریمانە هاتە جۆش، سەبارەت بە پەیوەندی بەها و نرخی ئازادی تاک و بەدواداچوونی بەرژەوەندی خود، نامۆبوون، چێژگەرایی و بەهای دەستکەوتەکان. پێشنیارم کرد کە توێژینەوەی پێشوو کەم تا زۆر ڕاشکاوانە هەڵە بووە لە گریمانەکردنی ئەوەی کە لینکێکی بۆماوەیی لە نێوان تاکگەرایی لە لایەک و ئەم چەمکانەی سەرەوە لەلایەکی تر هەیە. لە کۆتاییدا منیش گریمانەی ئەوەم کرد کە چەند جۆرێک لە تاکگەرایی بوونی دەبێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی بەلایەنی کەمەوە لە ڕووی بیردۆزەییەوە ئازادی تاک دەتوانێت جیاوازبێت لەسەر ئەوەی کەسێک ئازادی لە چیدا دەنرخێنێت و کەسێک ئازادی بۆ چی دەوێت و بەم شێوەیە بۆ ئایدیاڵەکانی تایبەت بە ئازادی تاک پێویست دەبێت کە لە جۆرە جیاوازەکانی سنوربدەنییەکان و هەروەها کەش و ژینگە جیاوازەکانی ئازادی جەخت بکەنەوە.

چەند گریمانەیەک لاینیکەم بەشێوەیەکی بەشەکی بە دوو لێکۆڵینەوەی ئەزموونکاری پشتڕاستکرانەوە، یەکێکیان لەسەر زانیارییەکانی هۆڵەندا و ئەویتریان لەسەر سوید. هیچکام لەوان پەیوەندی بۆماوەیی نێوان تاکگەرایی و چێژگەراییان پیشان نەدا. هەروەها هەندێک دووپاتکردنەوە لەسەر پێشنیارەکەی من هەبوو کە تاکگەراکان مەرج نییە بە بەلاش خۆری و خۆپەرستی تەواو، ڕازی ببن، وە تاکگەرایی شتێکە لە مێشکی خەڵکدا جیاوازە لە بەهای دەستکەوت و نامۆبوون.

دواجار و لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر، یەکەم لێکۆڵینەوە ئاماژە بە بوونی دوو جۆری ئایدیاڵی تاکگەرایی دەکات. یەکێکیان من پێی ئەڵێم هۆکاری پیپی لۆنگستۆکین کە جەختکردنەوەیە لەسەر چالاکی ئازادی بە ئاڕاستەی ئەوانی تر. ئەوەی تریان کە بە هۆکاری لیزا سیمپسۆن ناوم هێناوە، زیاتر تیشک دەخاتە سەر ئازادی بیرکردنەوە ناوەکییەکان.

هۆکاری ئەوەی ئایدیاڵەکانی سەرەوە بە چەمکە تاکگەراییەکان ناو دەبەم، دووبارەی دەکەمەوە، کە هەردووکیان لەسەر بەهای بنەڕەتی و میراتی ئازادی جەخت دەکەنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەسەر پشتبەست بە چ کەش و ژینگەیەک فشار بۆ ئازادی دەکەن یان ئەوەی کە لەلایەن کێوە فشار لە ئازادییەکانیان دەکرێت جیاوازن، وە ئەو پرسیارانەیش کە وەڵامیان بۆ دەدەنەوە، بەو مانایەبێت زۆر جیاوازن. لایەنگرانی هۆکاری پیپی لۆنگستۆکین دەپرسن: “ئایا ئەوە منم کە ئازادم لەوەی هەرچیم پێ خۆشە بیکەم، یان کەسانی تر پشتم دەگرن؟”. لایەنگرانی هۆکاری لیزا سیمپسۆن دەپرسن: “ئایا من ئازادم لە بیرکردنەوە لە خودی خۆم؟ ئایا من بە ڕاستی چیم دەوێت؟”.

لەو باوەڕەدام تا ڕادەیەک هەردوو ئایدیاڵەکە لە کەلتووری هاوچەرخماندا هەن. ڕەنگە ڕەهەندی سێیەم و چوارهەمیش لە تاکگەرایی بوونیان هەبێت کە تەنیا بە بەکارهێنانی پرسیاری جیاواز دەتوانین بیاندۆزینەوە. هەروەها زۆر گرنگە بزانین کام گروپ لە (ژنان بەرامبەر پیاوان، نەوە لاوەکان بەرامبەر بەتەمەنەکان هتد) بەشداری کام ئایدیاڵی تاکگەرایی دەکەن. ئەمانە و چەندین پرسیاری تر دەکرێت لە توێژینەوەکەی مندا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان لەسەر بکرێت. ئەوەی لەم پەیپەرەدا ئەنجامم داوە ئەوەیە کە چەند بەڵگەی سەرەتایی لە بەرژەوەندی گریمانەکانم بە دەست بهێنم، ببنە دەرخەری ڕاستی بەرهەمداری سەر ڕێ کەوتنی تاکگەرایی وەک کۆمەڵێک ئایدیاڵی تایبەت بە سەربەخۆیی تاک.

پەراوێزەکان:

١- بەدڵنیایەوە کەسێک دەپرسێت، ئایا کتێبی منداڵان بە ڕاستی دەتوانێت دەربارەی کەلتووری ئێمە هیچ شتێکمان پێ بڵێت. لێرەدا باوەڕم وایە وەڵامدانەوەی ئەوە ئاسانە، هەرچەندە زۆربەی زۆری جەماوەر و خوازیارانی کتێبی منداڵان بۆ شێوازی گێڕانەوەیان دەگەڕێتەوە کە پێیان نووسراوە، ئەم چیرۆکانە هەڵگەری ناوەڕۆکێکی حاشاهەڵنەگری نۆرمەتیڤن. ڕەنگە پەیامی ئەخلاقییان لە چیرۆکە جنییەکانی گریم “Grimm” و سلۆڤێنلی پیتەر “Slovenly Peter” کەمتربێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم چیرۆکانە لێرەدا، شێوازی چاولێکراو “Role model” بۆ منداڵان دەستەبەر دەکەن، چارەسەرن بۆ ئەو کێشانەی کە دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، ئیلهام بەخشن بۆ ئەنجامدانی ئەو شتەی کە بەکاری سەربەرزانە دادەنریت، و بۆ پەرەپێدانی ئەو شتەی کە بە تایبەتمەندییە بەنرخەکان دادەنرێن، دەیڤد جاک زیپس “David Jack Zipes”. چڵەدارەکان و بەردەکان “Sticks and Stones”، سەرکەوتنی کێشەداری ئەدەبی منداڵان لە سلۆڤێنلی پیتەرەوە بۆ هاری پۆتەر “Harry Potter” (London: Routledge, 2002).

٢- بۆ نمونە بڕوانە ڕۆبێرت دی پوتنام “Robert De Putnam”، بۆلێنکردن بە تەنها، ڕووخان و هەستانەوە کۆمەڵگەی ئەمریکی “Bowling Alone, The Collapse and revival of American community” (New York: Simon and Schuster Paperbacks, 2000).

٣- ئەم بەشە هەموو گفتوگۆکانی توێژینەوەی پێشوو لە خۆناگرێت کە پێویستە. من هێشتا کار لەسەر زۆربەی ئەم دەقە دەکەم.

٤- ئالێکس دی تۆکیوڤێل “Alexis De Tocqueville” دیموکراسی لە ئەمریکا “Democracy in America” (Ware: Wordsworth Editions, 1998)،٢٠٨.

٥- هەمان سەرچاوەی پێشوو،٢٠٥.

٦- ستیڤن لوکاس “Steven Lukes”، تاکگەرایی، چەمکە سەرەکییەکان لە زانستی کۆمەڵایەتیدا “Individualism, Key Concepts in the Social Science” (Oxford: Basil Blackwell, 1973).

٧- کاتێک دەڵێم ‘وەهایان دادەنا’، لەبەر ئەوەیە کە من پرسیار ناکەم لەوەی ئەو دیاردەیەی زۆرێک لە کۆمەڵناسان پێی دەڵێن تاکگەرایی، ڕەنگە لە دەرئەنجامدا بە ڕاستی ببێتە هۆی کێشە. بەڵکو ئەوەی من ڕەخنەی لێ دەگرم ئەو جۆرە دەستپێکەیە کە تاکگەراییان پێ چەمکاندووە.

٨- هەندێک جار، نووسەرەکان پێناسەیەکی فراوانتر و ئەرێنیتریان بۆ تاکگەرایی وەک باوەڕێک بە شکۆی زگماگی مرۆڤ بەکارهێناوە، “Bellah, Habits of the Heart, Individualism and Commitment in American Life, 334″. لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕم وایە، ئەم پێناسەیە زۆر بەرفراوانە بۆ ئەوەی بۆ پۆلێنکردنی ئەزموونگەری سوودبەخشبێت. لە ڕاستیدا، ئەگەر چی نووسەرەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەکاری دەهێنن، بەڵام هەوڵ نادەن ئەم تاکگەراییە فراوانتر و ئەرێنیتر بە ئەزموون بارکراو چێوە پێ بدەن، بەڵکو هەوڵیانداوە تاکگەرایی پاش هەموو ستێک وەک هاومانا بۆ تایبەتیگەرایی و ئیگۆ-سێنتەری بخوێننەوە, ” Robert N Bellah, Habits of the Heart, Individualism and Commitment in American Life, (London: California University press, 1996), 48.” ئەم لێکدانەوەیە لەلایەن جۆرج کاتبەوە پشتیوانی لێ کراوە، “Democratic Individualism and its Critics, Annual Review of Political Science 6 (2003): 301.”.

٩- لاش “Lash”،کریستۆڤەر “Christopher”. کەلتووری نارسیزم “The Culture of Narcissism”، ژیانی ئەمریکاییەکان لە دەمی کەمبوونەوەی چاوەڕوانییەکان “American life in an Age of Diminishing Expectations”. New York: W.W. Nortn&Company,1978. P.66-69.

١٠- نمونەی ئەو بیرۆکەیەی کە تاکگەرایی بەرەو کەئابە “Depression” دەبات، دەتوانرێت لەلای “Seligman”، “Martin E”، “Gilham”، “Jane”، زانستی گەشبینی و هیوا “The Science of Optimism and Hope”: چەند ووتارێک دەربارەی شەرەفمەندیی “Essays in Honor”، Martin E.,Selgiman, Philadelphia: Templeton Foundation Press, 2000; چاپتەری ٢٥، بدۆزرێتەوە. ئەو بیرۆکەیەی کە تاکگەرایی بەرەوە تەنگەژە “Tension” و تاکڕەوی “Anarchy” دەبات دەتوانرێت لەلای “Scott C. Flanagan” و “Aie-Ree Lee”، جەنگە نوێیەکەی سیاسەت، کەلتوور، و گۆڕانی بەهای ئازادی-دەسەڵاتخوازی لە دیموکراسی پیشەسازی پێگەشتوو “The New Politics, Culture Wars, and the Authoritarian-Libertarian Value Change in Advanced Industrial Democracies”، خوێندنەوە سیاسییە بەراوردکارییەکان “Comparative Political Studies” ٣٦، ژمارە ٣ (٢٠٠٣):٢٦٧، بدۆزرێتەوە. هەروەها بڕوانە “Richard M. Merelman”، دروستکردنی شتێک لە خۆمان: لەسەر کەلتوور و سیاسەت لە ئەمریکا “making something of Ourselves: On Culture and Politics in United States” (Berkeley and Los Angeles: University of California Press, 1984) ؛ Robert D Putman, Bowling Alone the Collapse and Revival of American Community (New York: Simon and Schuster Paperbacks, 200), 351-52. Christopher Lash, The Culture of Narcissism, American Life in an Age of Diminishing Expectations

(New York: W.W. Norton & Company, 1978). (More ref! Giddens, Habermas…)

١١- Zygmunt Bauman، “Forward: Individuality, Together” لە بەتاکگەراییکردندا، گۆڕاوە لەلایەن ئولڕیچ بێک و ئێلیزابێس بێک گێرنشیم، London: Sage Publications, 2002,p (p.xvi)؛ دۆگلاس، ماری “Risk and blame” London Routledge and Kegan Paul, 1992, p.106، گیرت هۆفستێد “دەرئەنجامە کەلتوورییەکان: بەها بەراوردکارییەکان، ڕەفتار، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی دەوڵەتان” “The Culture Consequences: Comparing Values, Behavior, Institutions and Organizations across Nations” (Thousands Okas, Calif: Sage, 2001)؛  Robert D Putnam, Bowling Alone the Collapse and Revival of American Community (New York: Simon and Schuster Paperbacks, 2000, p 355)

١٢- هاری سی تریاندس، ” کۆکردنەوەی پێوانەی ئاسۆیی و ستوونی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی”،Journal od Personality and Social Psychology، ٧٤، ژمارە ١ (١٩٩٨) ل. ١٢٠. شالۆم چ شوارتز، “نەخشەکێشان و لێکدانەوەی کەلتووری لە سەرتاسەری جیهاندا” بەراوردکاری کەلتووری: ڕەهەندە کەلتوورییەکان لە ڕوانگەی بەراوردکارییەوە، هێنک ڤێنکێرن، جۆزیف سۆیتەرس، و پیتەر ئیستەر، (Leiden: Brill, 2004). ‌هاری سی تریاندس، “Dimensions of Culture Beyond Hofstede”، بەراوردکاری کەلتووری: ڕەهەندە کەلتوورییەکان لە ڕوانگەی بەراوردکارییەوە، Henk Vinken، Joseph Soeters، Peter Ester.

١٣- Daphna Oyserman، ‌Heather M Coon، Markus Kemmeleier، “تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی: هەڵسەنگاندن بۆ گریمانە بیردۆزەییەکان و میتا- شیکارییەکان” Psychological Bulletin 120, No 1 (2002)

١٤-بۆ نموونە ، هەروەها بنیاتنانی لەسەر لێکۆڵینەوەکانی پێشوو ( لەوێدا لەنێو کارە کاریگەرەکەی ڕۆکێچ لەسەر سروشتی بەها مرۆییەکان لە ساڵی ١٩٧٣. هاری تریاندس دەڵێت تاکبوون (یان ‘Idiocentric’ بەوجۆرەی کە پێی باشە ناو لە دیاردەکە بنێت) دەکرێت لە چوار خاڵدا کورت بکرێتەوە. آ: هەبوونی پێناسەیەکی خودشوناسی تاک کە زیاتر پشت بە لایەنی تاکەکەسی دەبەستێت، نەک دەستەجەمعی. ب: بە ئەولەوییەتکردنی ئامانجە تاکەکەسییەکانی تاک بەسەر ئامانجەکانی گروپدا.ج: جەختکردن لەسەر ئەقڵانییەت بەسەر پەیوەندیداربووندا لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا. د: هەڵوێستەکان زیاتر لە نۆرمە کۆمەلایەتییەکان ڕێنیشاندەردەبن. هاری سی تریاندس، “لێکنزیککردنەوەی پێوانەی ئاسۆیی و ستوونی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی” گۆڤاری کەسایەتی و دەروونناسی کۆمەڵایەتی ٧٤، ژمارە ١ (١٩٩٨). هەروەها بڕوانە ئانو ڕێلۆ “سێ پێکهاتەی تاکگەرایی” گۆڤاری تاکگەرایی ئەوروپی، ١٦، ٢٠٠٢. ڤێرلی چیرکۆڤ”differentiating Autonomy from individualism and Independence: A self Determination Theory on Internalization of Cultural Orientating and Wellbeing “. Journal of Personality and Social Psychology 84, No 1 (2003).

١٥-Shalom H Schwartz and L Sagiv , ” Identifying Culture- Specifics in the content and Structure of Values ,” Journal of Cross-Cultural Psychology  26 (1995); بواز   شولرووف ، جۆن هاتی و ڕۆبین دیکسۆن ” گەشەپێدانی ئامرازێکی نوێی پێوانەسازی بۆ تاکگەرایی و کۆکراوەیی ” گۆڤاری هەڵسەنگاندنی دەروونی پەروەردەیی 25 ، ژمارە 4 ( 2007 ) : 385 – 6 ؛   هاری سی تریەندیس و سی مەککەسکەر و سی ئێچ هوی ” چەند میتۆدی لێکۆڵینەوە لە تاکگەرایی و کۆلێڤیویزم ” ، گۆڤاری کەسایەتی و سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتی 59 ( 1990 ) ؛ P.J. Watzon and Ronald J. Morris , ” Individualist and Collectivist Values : Hypotheses Suggested by Alexis De Tocqueville ,” The Journal of Psychology 136 , no 3 ( 2002 ) : 265 . هەروەها بڕوانە Henrik Oscarsson ، ” Om Individualizing ” in  Det Hyperindividualiserade Samhället  ed . Bjereld . Ulf, et al. ( Umeå: Boréa, 2005).

١٦-Inglehart and Welzel , Modernization  , Cultural Change and Democracy , the Human Development Sequence,2004 .

١٧-Robert W Jackman and Ross A Miller , A Renaissance of Political Culture ? ” American Journal of Political Science 40 , no 3 ( 1996 ) : 635 . ئەم پێشگریکردنە لە ئاستی کۆی بایەخدا هەروەها لە ئیڤا جی تی گرین و ژان کلود دیشامپ و داریو پاێز دا باس دەکرێت ، ” جیاوازی تاکگەرایی و کۆمڵگەرایی لە نێو و لە نێوان 20 وڵاتدا : شیکارییەکی تیپۆلۆتیکی ” Journal fo Cross -Cultural Psychology 36 ، no 3 ( 2005 ) : 322 . بۆ ڕونکردنەوەیەک لە ‘ فاڵسی ‘ ‘ ئەکۆلۆجی ‘ ناسراو ‘ بڕوانە W S Robinson ، ” Ecological Correlations and the Behavior of Individuals ” American Sociological Review 15 ، no 3 ( 1950 ) .

١٨-لۆکاس، تاکگەرایی،  هەندێکی تر کە باس لە بیرۆکەی جیاواز دەکەن کە زۆرجار پێی دەڵێن تاکگەرایی دۆگلاس بایر ” ئایا خەڵک لە منداڵاندا چ بەهایەکی پێ باشترە؟ ” شیکارییەکی بەراوردکاری ی بەڵگەی ڕاپرسی لە پازدە وڵاتەوە ” لە سایکۆلۆژیای بەهاکان: The Ontario Symposium، ed. Clive Seligman ، James M. Olson, Mark P Zanna (1996), 302. “On Individualizing, 2005” لە ڕوانگەی ئەوان ئەمانە پێکهێنەری تاکگەرایین ، کە پێکهاتەی دیکە نۆرماتیویش دەگرێتەوە.

١٩-  Rawls, John “A Theory of Justice” Oxford : Oxford University Press , 1973 .

٢٠- کەیتب، جۆرج “تاکگەرایی دیموکراتیک و رەخنەگرانە” ساڵانەی زانستی سیاسی ٦، ٢٠٠٣، ل، ٢٧٥- ٢٧٦

٢١-بە سروشتی، سنووری نێوان ئایدیۆلۆژیا و پێشگیرییەکان یان چوارچێوەی کولتووری هەندێک جار لێڵ دەبێت ، ئەمەش شوێنی گەیشتن بە دوواکارییەکی ڕوون و ئاشکرا نییە لە نێوان ئەو دووانە . بەڵام من لەو باوەڕەدام کە مەسەلەی  ئەوەی کە مرۆڤ تا چەند بەها و نرخی سەربەخۆیی دەدات هێشتا دەکرێت جیابکرێتەوە هەردووک لەو سەربەخۆییەی کە باوەڕی وایە لە بوونی خۆیدا هەبێت یان لە ڕاستیدا تا سەر بە ئایدیاکانی خۆی دەژی لە خەبات کردن بۆ سەربەخۆیی . گیان ڤیتۆریۆ کاپرارا و ئەل. “کەسایەتی و سیاسەت؛ بەهاو تایبەتمەندیو هەڵبژاردنی سیاسی، سایکۆلۆژیای سیاسی 27، ژمارە 1 (2006)؛ وۆلفگانگ جاگۆدزینسکی ، ” Methodological Problems of Value Research ,” in Comparing Cultures : Dimensions of Culture in a Comparative Perspective ed . Henk Vinken , Joseph Soeters , Peter Ester ( 2004 ), 98 – 101 .

٢٢-سیرز و فونک 1991 : ” The Role of Self-Interest in Social and Political Attitudes ” ، in Mark P. Zanna ( ed . ) ، Advances in Experimental Social Psychology ، Vol .24 ، San Diego : Academic Press ، p . 77 .

٢٣-Yehoshua Arieli , Individualism and Nationalism in American Ideology  ( Cambridge , Massachusetts : Harvard University Press , 1964 ) , Ch .9 , 12 ,13 . هەروەها بڕوانە گریگۆری بی مارکۆس ” تاکگەرایی ئەمریکی بەخۆدا دادەنرێ ” لە هاووڵاتی و. James H. Kuklinski (Cambridge University Press، 2001) 402; Herbert McClosky and John Zaller , The American Ethos , Public Attitudes toward Capitalism and Democracy ( Cambridge , Massachusetts : Harvard University Press , 1984 ) , 288 . گیلەن 1999 بۆچی ئەمریکییەکان ڕقیان لە خۆشگوزەرانییە (ref.) Sniderman , Paul M , Brody , Richard A , ” Coping : The Ethic of Self – Reliance ” , American Journal of Political Science , Vol . 21 , No .3 ( 1977 ) : 501 – 521 .

٢٤- سندیرمان و برۆدی. ١٩٧٧. بۆ سەرچاوەی زیاتر سەریری ئەوانەی سەرەوە بکە، چونکە بە هۆی کێشەی EndNote ەوە هەندێک زانیاری وونبووە.

٢٥- لوکاس، ١٩٧٣. ل. ١٢٧

٢٦- Ibid، ل، ١٣١

٢٧-ئەمە بۆ نکۆڵیکردن نییە لەوەی کە تاکگەرایی بە دروستی بۆ دیاردەیەکی دیکەی دەرەوەی مەودای ڕای گشتی بەکار بهێنرێت ، وەک نموونە میتۆدۆلۆژی یان تاکگەرایی ئایینی.

٢٨-Oyserman , Coon , Kemmelmeier ” Rethinking Individualism and Collectivism : Evaluation of TheOretical Assumptions and Meta – Analyses .

٢٩- لەڕاستیدا ئاماژە هەیە لەڕاپرسییەکانی بەردەستدا لەسەر بوونی ئەم دۆکترینە نۆرماتییەی تاکگەرایی کە من ناتوانم بە دەستیان بخەم. کێشەکە ئەوە بووە ، کە بەهۆی نەبوونی ڕوونییەکی چەمکیی و بیردۆزییەوە کە لێرەدا لەسەرەوە جەختم لەسەرکردەوە ، ئەم بەهایانە بە هەڵوێستی ئەبستراکت و و دەقاودەق و تەنانەت ڕەفتاری زیاترەوە کە ئەم ڕاپرسییانە دەیانپێون بە یەک دەست ماونەتەوە.. Zygmunt Bauman , “Foreword: Individually, Together,” in Individualization, ed. Ulrich Beck and Elisabeth Beck-Gernsheim (London: Sage Publications, 2002); فلاناگان و لی”سیاسەتی نوێ. جەنگی کلتووری و گۆڕینی بەهای ئازادی خوازی دەسەڵاتخواز لە دیموکراسیە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا ڕیچارد ئێڵفلۆریدا ، سەرهەڵدانی چینی داهێنەر : و چۆنیەتی گۆڕینی کار ، کات بەسەر ، کۆمەڵگە و ژیانی ڕۆژانە ( New York : Basic Books ، 2002 ) ؛ ڕۆناڵد ئینگلەهارت   و کریستیان ویلزل ، مۆدێرنیزەکردن ، گۆڕانی کولتووری و دێموکراسی ، زنجیرەی گەشەپێدانی مرۆیی  (نیویۆرک زانکۆی کامبرێج، ٢٠٠٥)  لاش، “The Culture of Narcissism, Americans life in an Age of Diminishing Expectations ” Milton Rokeach ,  The Open and Closed Mind ( New York : Basic Books , Inc . , 1960 ) .

٣٠-بەرلین، “دوو چەمکی ئازادی”؛ گرەی” لەسەر ئازادی نەرێنی و ئەرێنی” کاری ئەزموونگەری لەسەر تاکگەرایی لە ڕای گشتیدا زۆرجار لەم ڕوانگەیەوە لەسەر ئایدیالی ئازادی جیادەبێتەوە وەک تەنیا یەکێک لە ئازادبوون لە وانی تر بەبێ ئەوەی دیاری بکات لە چیدا ، فلانگان و لی ” سیاسەتی نوێ ، شەڕە کولتورییەکان ، و گۆڕانی بەهای ئازادی – دەسەڵاتخواز لە دیموکراسیە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا ” ، ئینگلهارت و ویڵز ، مۆدێرنیزەکردن ، گۆڕانی ڕۆشنبیری و دێموکراسی ، زنجیرەی گەشەپێدانی مرۆیی؛ پوتنام، بۆلینگ یاری بۆلینگ بە تەنها داڕمان و ژیانەوەی کۆمەڵگای ئەمریکی.

٣١-ماکالوم، جیراڵد “ئازادی نەرێنی و ئەرێنی” The Philosophical Review  73 , no 3 ( 1967 ) : 312 –

٣٢- مەبەست لە شیکردنەوەی فاکتەرێک دۆزینەوەی نموونەی مانادارە لە نێوان ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕاوی چاودێریکراودا

 گریمانە بنەڕەتیەکە ئەوەیە کە زۆرێک لە گۆڕاوەکانی ‘مانیفێست’ تێکەڵەی هێڵی چەند گۆڕاوێکی ‘درەنگ’ ن (بە باشتری وەک کەمی گونجاو) بە وتەیەکی تر ، ئامانج ئەوەیە کە تا چەند دەکرێت لە جیاوازی چەند گۆڕاوێکی بەردەستدا بە چەند ڕوون بکاتەوە. تێبینی گریمانەیی یان ‘فاکتەر’، کیم و مولەر ١٩٧٨، ل٤٣، ل٦٨.

٣٣- بڕوانە بۆ نموونە کیم ، نی و ڤێربا : Factor Analysis ، Statistical Methods and Practical Issues ، Sage University Press ، ( 1977 ) : ل ٥٦

٣٤-هەروەها گریمانەکانی من لێرەدا تاڕادەیەک گشتین و مامەڵە لەگەڵ ئەوە دەکەن کە ئایا خەڵک جیاوازییەکی گشتی لەنێوان ئایدیا جیاوازەکاندا دروست دەکات ؛ مەبەستیان ئەوەیە کە بەشێوەیەکی جیهانی پیادەی بکەن نەک بۆ کەلتوورە دیاریکراوەکان یان ماوەی کات . کەواتە، ئەوەی لە داتای هۆڵەندی دا دەیبینین لەوانەیە بۆ نەتەوەکانی تریش ڕاست بێت.

٣٥-ئەم بەندە زۆر نزمتر دەکات بەڵام هێشتا بەرز (0,367) هەرچەندە، لەوانەیە پێشبینی ئەوە بکەین کە ئەم ژمارەیە بەو ڕاستییە ی کە سەربەخۆیی منداڵ وەک گۆڕاوێکی دوولەتوو دەپێورێ، بەتاڵ بکرێتەوە؛ کەواتە، لەڕاستیدا، دەتوانین پێشبینی بکەین کە ئەو فاکتەرانەی کە باردەکەن زۆر بەرزتر بن.

٣٦- خاڵی کۆتایی پێشنیارکراو لێرە بە سێ ئەنجام دراوە؛ یانی ئەگەر فاکتەرێک کەمتر لە سێ گۆڕاوی بارکردنی بەرزی تێدا بێت ، زۆر مانای نییە لێکدانەوەی گەورەی بۆ بکرێت ، کیم ، نی و ڤێربا : شیکردنەوەی فاکتەر ، میتۆدی ئامار و مەسەلەی پراکتیکی ١٩٧٧

٣٧-بۆ گفتوگۆ یەک ، بڕوانە بۆ نموونە پاول ئیلیزەل ، ” بژی پیپی لۆنگشگت : ئەو کچەی لەگەڵ پلاکیتی سووردا گەڕانەوەیە” The Independent،26 August 2007

٣٨- یەکێک لەو هۆکارانەی کە من باوەڕم وایە میل هەمان بڕی ئازادی دەرەکی لە کردەوەدا داوا ناکات وەک ئەوەی لە بیردا دەیکات ئەوەیە کە ئەو زۆر دژی ئەو کەلەتەیە کە پیاوانی خۆسەپاندن و بەهێز بە زۆر دەسەڵات ئەبەن و ئەوانی تر ناچار دەکەن کە ئیتاعەی بکەن . ئەو کەم و زۆرو زەوەندانەی کە ‘ خوێی زەوی ‘ ن کە ستایشی دەکات لە کەمینەیەکی چەسپاوی سوپەر مرۆڤەکان پێک نەهیڵن بەڵکو کەمینەیەکی بیرکەرەوە دژە هاوپێوەکانن ، کە ئازادن لە چاندنی کەسایەتی خۆیان ، کەسایەتی بێ هاوتای خۆیان ، جۆن ستیوارت میل ، On Liberty و Considerations on Representative Government ( Oxford : Blackwell , 1946 ) ، Ch. III . Beckman , “Personal Independence and Social Justice: Contradictions of Liberal Virtues,” 76. ڕۆسۆ، ناوبژیوان، دیار نییە

٣٩- Mill, On Liberty, 1946: p.?

٤٠- Henry David Thoreau , Walden , or Life in the Woods ; on the Duty of Civil Disobedience  ( New York : Collier Books , 1986 ) page

٤١- ref!

سەرچاوەکان

Arieli, Yehoshua. Individualism and Nationalism in American Ideology. Cambridge, Massachusetts: Harvard University Press,

1964.

Baer, Douglas, James Curtis, Edward Grabb, and William Johnston. “What Values Do People Prefer in Children? A Comparative Analysis of Survey Evidence from Fifteen Countries.” In The Psychology of Values: The Ontario Sympiosium, edited by Clive Seligman, James M. Olson and Mark P. Zanna, 299-328, 1996.

Bauman, Zygmunt. “Foreword: Individually,Together.” In Individualization, edited by Ulrich Beck and Elisabeth Beck-Gernsheim. London: Sage Publications, 2002.

Beckman, Ludvig. “Personal Independence and Social Justice: Contradictions of Liberal Virtues.” In Virtues of Independence and Dependence on Virtues, edited by Ludvig Beckman and Emil Uddhammar. New Brunswick, New Jersey: Transaction Publishers, 2003.

Bellah, Robert N, Richard Madsen, William M Sullivan, Ann Swidler, and Steven M Tipton. Habits of the Heart, Individualism and Commitment in American Life. London: California University Press, 1996.

Benn, S.I., and W.L Weinstein. “Being Free to Act, and Being a Free Man.” Mind 80, no. 318 (1971): 194-211.

Berlin, Isaiah. “Two Concepts of Liberty.” In Contemporary Political Philosophy, edited by Robert E Goodin and Philip Pettit. Oxford: Blackwell Publishing, 1997.

Binding, Paul. “Long Live Pippi Longstocking: The Girl with Red Plaits Is Back.” The Independent, 26 August 2007.

Caprara, Gian Vittorio, Shalom H Schwartz, Christina Capanna, Michele Vecchione, and Claudio Barbaranelli. “Personality and Politics; Values, Traits, and Political Choice.” Political Psychology 27, no. 1 (2006): 1-27.

Chirkov, Valery, Richard M Ryan, Youngmee Kim, and Ulas Kaplan. “Differentiating Autonomy from Individualism and Independence: A Self-Determination Theory Perspective on Internalization of Cultural Orientations and Well-

Being.” Journal of Personality and Social Psychology 84, no. 1 (2003): 97-110.

Chong, Dennis. “How People Think, Reason, and Feel About Rights and Liberties.” American Journal of Political Science 37,

no. 3 (1993): 867-99.

de Tocqueville, Alexis. Democracy in America. Ware: Wordsworth Editions, 1998.

Douglas, Mary. Risk and Blame. London Routledge and Kegan Paul, 1992.

Emerson, Ralph Waldo. Essays and Lectures. New York: Library of America, 1983.

Flanagan, Scott C., and Aie-Ree Lee. “The New Politics, Culture Wars, and the Authoritarian-Libertarian Value Change in Advanced Industrial Democracies.” Comparative Political Studies 36, no. 3 (2003): 235-70.

Florida, Richard L. The Rise of the Creative Class: And How It’s Transforming Work, Leisure, Community and Everyday Life. New York: Basic Books, 2002.

Gray, John. “On Negative and Positive Liberty.” Political Studies 28 (1980): 507-26.

Guisinger, Shan, and Sidney J. Blatt. “Individuality and Relatedness.” American Psychologist 49, no. 2 (1994): 104-11.

Inglehart, Ronald, and Christian Welzel. Modernization, Cultural Change and Democracy, the Human Development Sequence. New York: Cambridge University Press, 2005.

Jagodzinski, Wolfgang. “Methodological Problems of Value Research.” In Comparing Cultures: Dimensions of Culture in a

Comparative Perspective edited by Henk Vinken, Joseph Soeters and Peter Ester, 2004.

Kateb, George. “Democratic Individualism and Its Critics.” Annual Review of Political Science 6 (2003): 275-305.

Kim, Nie and Verba: Factor Analysis, Statistical Methods and Practical Issues, Sage University Press, (1977): p.56.

Lasch, Christopher. The Culture of Narcissism, American Life in an Age of Diminishing Expectations. New York: W.W. Norton &Company, 1978.

Lukes, Steven. Individualism, Key Concepts in the Social Sciences. Oxford: Basil Blackwell, 1973.

MacCallum, Gerald. “Negative and Positive Freedom.” The Philosophical Review 73, no. 3 (1967): 312-34.

Markus, Gregory B. “American Individualism Reconsidered.” In Citizens and Politics, Perspectives from Political Psychology, edited by James H. Kuklinski: Cambridge University Press, 2001.

McClosky, Herbert, and John Zaller. The American Ethos, Public Attitudes toward Capitalism and Democracy. Cambridge, Massachusetts: Harvard University Press, 1984.

Merelman, Richard M. Making Something of Ourselves: On Culture and Politics in the United States. Berkeley and Los Angeles:

University of California Press, 1984.

Mill, John Stuart. On Liberty and Considerations on Representative Government. Oxford: Blackwell, 1946.

Oscarsson, Henrik. “Om Individualisering.” In Det Hyperindividualiserade Samhället?, edited by Bjereld. Ulf, Marie Demker,

Jan Ekencrantz and Ann-Marie Ekengren, 59-80. Umeå: Boréa, 2005.

Oyserman, Daphna, Heather M Coon, and Markus Kemmelmeier. “Rethinking Individualism and Collectivism:

Evaluation of Theoretical Assumptions and Meta-Analyses.” Psychological Bulletin 128, no. 1 (2002): 3-72.

Putnam, Robert D. Bowling Alone the Collapse and Revival of American Community. New York: Simon and Schuster Paperbacks, 2000.

Rawls, John. A Theory of Justice. Oxford: Oxford University Press, 1973.

Realo, Anu, Kati Koido, Eva Ceulemans, and Jüri Allik. “Three Components of Individualism.” European Journal of Personality 16 (2002): 163-84.

Rokeach, Milton. The Open and Closed Mind. New York: Basic Books, Inc., 1960.

The Linguistic Turn, (1967).

Sears and Funk 1991: “The Role of Self-Interest in Social and Political Attitudes”, in Mark P. Zanna (ed.), Advances in Experimental Social Psychology, Vol.24, San Diego: Academic Press, p.1-91.

Schwartz, Shalom H, and L Sagiv. “Identifying Culture-Specifics in the Content and Structure of Values.” Journal of Cross-

Cultural Psychology 26 (1995): 92-116.

Seligman, Martin E., Gilham, Jane, ed., The Science of Optimism and Hope: Essays in Honour of Martin E. Seligman, Phuladelphia: Templeton Foundation Press, 2000

Shulruf, Boaz, John Hattie, and Robyn Dixon. “Development of a New Measurement Tool for Individualism and

Collectivism.” Journal of Psychoeducational Assessment 25, no. 4 (2007): 385-401

Sniderman, Paul M,, Brody, Richard A, “Coping: the Ethic of Self-Reliance”, American Journal of Political Science,

Vol.21, No.3 (1977):501-521

Thoreau, Henry David. Walden, or Life in the Woods; on the Duty of Civil Disobedience. New York: Collier Books, 1986.

Triandis, Harry C. “Converging Measurement of Horizontal and Vertical Individualism and Collectivism.” Journal of Personality and Social Psychology 74, no. 1 (1998): 118-28.

Triandis, Harry C, C McCusker, and C H Hui. “Multimethod Probes of Individualism and Collectivism.” Journal of

Personality and Social Psychology 59 (1990): 1006-20.

Watzon, P.J., and Ronald J. Morris. “Individualist and Collectivist Values: Hypothese Suggested by Alexis De Tocqueville.” The Journal of Psychology 136, no. 3 (2002): 263-71.

Williams, Bernard. “From Freedom to Liberty: The Construction of a Political Value.” Philosophy and Public Affairs 30, no.

1 (2001): 3-26.

Zipes, David Jack. Sticks and Stones – the Troublesome Success of Children’s Literature from Slovenly Peter to Harry Potter. London:

Routledge, 2002.