رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دەروونناسی سیاسی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

Facebook
Twitter
LinkedIn

کوانگ ئیل یون

ئەم توێژینەوەیە بەشێکە لە نامەی دکتۆرای نووسەر.

زانکۆی سوکمیونگ وەمێن

وەرگێڕان: ئاراس ئەنۆر

ووشە سەرەکییەکان: تاکگەرایی، کۆمەڵگەرایی، کەلتووری سیاسی، دەروونناسی سیاسی

Download PDF

١- ناساندن

لە سیاسەتی بەراوردکاریدا، پێویستمان بە چوارچێوەیەکی بیردۆزەیی هەیە کە بەراوردکارییەکی مانادار لە سیاسەت لە سەرتاسەری وڵاتاندا ئاسان بکات. فێرخوازانی زانستە سیاسییەکان بۆ ئەم مەبەستە چوارچێوەکانی هەڵسوکەوت یان ڕەفتاریی، دامەزراوەیی و کەلتووریان پێشخستووە. لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە نەهجی کەلتووری، دووڕیانێکی بیردۆزەیی بەرچاوهەیە کە لەوانەیە ببێتە بەربەست لە دەستنیشانکردنی لێکەوتەکانی ناساندنی تاک، دۆزینەوەی ئاستی مایکرۆ ‘ئاستە بچووکەکان’ “Micro-Level” بۆ کۆی گشتی، شیکردنەوەی ئاستی ماکرۆ ‘ئاستە گەورەکان’ “Macro-Level” یان بە پێچەوانەوە. ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر دابەشکردنی کارمان لە ژێر هەردوو شیکردنەوەی ئاستی مایکرۆ و ئاستی ماکرۆدا کردووە. ئەمەش بووە هۆی سەرکەوتن لە پێشخستنی بیردۆزە پێشکەوتووەکاندا لەسەر بنەمای دۆزینەوە ئەزموونکراوەکان لە هەر ئاستێکی شیکاریدا. لەگەڵ ئەوەشدا بۆشایی نێوان ئەم دوو ئاستانە پێویستە پرد بکرێت بۆ پاراستنی بەرهەمی ئەم جۆرە تایبەتمەندییانە. ئەم ووتارە پێشنیار دەکات کە نەهجی کەلتووری سیاسی، بە دیاریکراوی ئەو دانەیەی کە لەسەر تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی بنەماکراوە، وەڵامی ئەم داواکرییە بداتەوە.

مەبەست لەم پەیپەرە پێداچوونەوەی کارەکانی پێشووی کەلتووری سیاسی و دەروونناسی کەلتووربڕە بۆ ئەوەی جێگیربێت بۆچی پێویستمان بە ناساندنی ئەو جۆرە بونیادە کەلتوورییانەی وەک تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لە لێکۆڵینەوەی زانستی کاریگەرییە کەلتوورییەکان لەسەر پەسەندکردنی سیاسی و ڕەفتاری سیاسی هاووڵاتی هەیە. یەکەم، ووتارەکە لێکۆڵینەوەی ئەزموونی لەسەر کەلتووری سیاسی بۆ ئاستی تاک کە تا ڕادەیەکی زۆر بزربووە، پێشدەخات. دووەم، بە سوود وەرگرتن لە هەوڵی فرە زانستی، کارەکانی پێشوو لە بارەی تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییەوە دەکۆڵێتەوە بۆ ئەوەی دۆسیەیەکی بۆ دروست بکات بەوەی چۆن بتوانرێت توێژینەوەی زانستی کەلتووری سیاسی دەوڵەمەند بکرێت. سێیەم، ئەم پەیپەرە هەندێک لە چارەسەرەکان بۆ لێکۆڵینەوەی دەروونییە سیاسییەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی پێشنیار دەکات.١

[ئەم توێژینەوەیە لەلایەن “Sookmyung women’s University” توێژینەوەی (١-١١٠٩-٠٠١١) پشتیوانی لێ کراوە.]

[١- ئەم توێژینەوەیە بەشێکە لە وەشانی پێداچوونەوەی نامی دکتۆرای نووسەر (Yoon, 2010)]

٢- کورتەیەک لە مێژووی لێکۆڵینەوەی کەلتووری سیاسی

گرنگی پێدان و بەرژەوەندی هزری لە کەلتووری سیاسیدا دیاردەیەکی نوێ و مۆدێرن نییە. لەساتی ئەفڵاتوون و ئەرستۆوە، فەیلەسوفانی سیاسی پێشنیاریان کردووە کە کۆمەڵگەری، گرێدانی دەروونی مرۆڤ، بۆ بەردەوامیدان بە کۆمەڵگای سیاسی جا لەهەر فۆڕمێکدابێت گرنگە. لە مەزاجێکی هاوشێوەدا، سوڕی گۆڕانی سیاسیی، بە تێما دەروونناسییە کۆمەڵایەتییەکان ڕاڤەکراو، بەشێوەی دووبارە و ڕێکودروست لە سەدەی نۆزدەهەمدا دەردەکەوێت. کەواتە، ئەو ڕێکەوتنە گشتییەی کە کاری ئالمۆند “Almond” و ڤێربا “Verba” (١٩٦٣) لە لێکۆڵینەوەی کەلتووری سیاسیدا بنچینەییە بۆ ئەو ڕاستییە دەگەڕێتەوە کە دۆزێکیان بۆ ڕۆڵی گرنگی کەلتووری سیاسی یان “کەلتووری مەدەنی” چێ کردبوو تا دەقاودەق بێت، لە پێناو سەرکەوتنی حکومەت بە پشتبەستن بە شیکارییە ئەزموونییەکانی یەکێک لە یەکەم ڕاپرسییە گەورە بەرفراوانە بەراوردکارییەکان.

ئەو پرسوجۆ ئەزموونییەی لە کەلتووری سیاسیدا کراوە، لە سەرەتای ناساندییەوە بە زانستی سیاسی لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، بەشی خۆی لە بەرزی و نزمی هەیە. یەکەمین بوونی جەماوەری بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ پێداگری زۆری لەسەر باری میتۆدۆلۆجییەکەی دەگەڕێتەوە، بە سودوەرگرتن لە شیکاری ئاماری زانیاری ڕاپرسی نمونەی هەڕەمەکی لە سەرانسەری چەند وڵاتێک بە یاوەری خشتەی چاوپێکەوتنی ئاڵۆز دروستکراو، لە نێوان حاڵەتەکاندا. ئەم نەهجە سیستەماتیکی و چەندایەتییە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەلتووری سیاسی، جیاکارییەکی ڕوونبوو لە کەمکردنەوەگەرایی “reductionism” دەروون-شیکاری “Psycho-analysis” و مرۆڤناسی “Anthropology” کە لە دوای سەدەی ڕابردووەوە بەسەر بوارە زانستییەکەدا زاڵببوو. بەم شێوەیە لێکۆڵینەوە لە کەلتووری سیاسی لە دەیەی ١٩٦٠ و دەیەی ١٩٧٠دا لە سیاسەتی بەراوردکاری هاوچەرخ پێشەنگایەتی کردووە. ئەوان مەبەستیان دروستکردنی ‘زانین’ مەعریفەی گشتگیربوو سەبارەت بە هەڵسوکەوتی سیاسی تاک لە ڕژێمە سیاسییە جیاوازەکاندا لەسەربنەمای بیردۆزەکانی زانستی سەردەم و بەراوردکارییە سیستەماتیکییەکان.

سەرکەوتنی سەرەتایی توێژینەوەی ئەزمونگەریی کەلتووری سیاسی، لەلایەن بەرەنگارییە ئەکادیمییەکانی نیومارکسییەوە لە بەرەی چەپ و داکۆکیکارانی  هەڵبژاردنی ئەقڵانی لە بەرەی ڕاست، کەم بایەخ کرا. ئەوەی یەکەم ناکۆکی لەگەڵ بابەتیبوون “Objectivity” هەبوو بەشێوەیەکی گشتی، و بەتایبەتی ڕەخنەی لە مەیلی ڕۆژئاوایی نەژادچێتی کەلتووری سیاسی گرتبوو. ئەوەی دووەم بەو نەهجە بیردۆزەییە دووبارەیەی دوای ڕووداوەکان چێیان کردبوو کە دانی بە گریمانە بنەڕەتییەکەی ئەقلانییەتی جیهانیدا نەنابوو، بێ ڕێزیی کرد. بیردۆزەی هەڵبژاردنی ئەقڵانی “Rational Choice Theory” لە کۆتایی دەیەی ١٩٧٠دا بەسەر ڕژێمی زانستی سیاسیدا زاڵبوو لە کاتێکدا کاریگەری ڕەخنەکانی نیومارکسی تا خاڵی کەمبایەخی هەتا لە کۆمەڵەی ئەکادیمیشدا گرنگییەکەی کەم بووەوە.

هیچ ڕێکەوت نییە کە لە هەمان دەیەدا جەماوەری توێژینەوەی کەلتووری سیاسی هاوچەرخ کەم بووەوە. بەڵام بناغەی ڕەسەنی ئەقڵانی بۆ ئەو توێژینەوەیە هێشتا کارابووە، وەک ئەوەی ڕیسینگەر “Reisinger” (١٩٩٥، ٣٣١) لە ڕێی ئەم پرسیارەوە پوختەیەکی بەهێزیدا: “زانایان چۆن دەتوانن بەشێوەیەکی کارا جیاوازییەکانی نێوان نەتەوەکان لە سیاسەتدا ڕوون بکەنەوە بە بێ گرنگیدان بە ئاڕاستە کەسییەکان لە نێو کۆمەڵگادا؟” لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٨٠دا، زانا دیارەکانی کەلتووری سیاسی وەک وێلداڤیسکی “Wildavsky” (١٩٨٧)، ئێکستین “Eckstein” (١٩٨٨)، و ئینگلهارت “Inglehart” (١٩٨٨) کاردانەوەیان بەرامبەر بە ڕەخنەکان دروست کرد و هەوڵێ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی باڵانسیان لەو بوارەدا دا کە مۆدێلی هەڵبژاردنی ئەقڵانی بەسەریدا زاڵببوو، و ژیاندیانەوە.

هەروەها نیشانەکانی ئەو کاتانە بۆ جوڵانەوەی ڕێنیسانسی کەلتوور “The Renaissance of Culture” جێی پەسەندی بوون. زنجیرەیەک پێشکەوتنی مێژووی هەبوو کە بە تەنیا لەسەر کاریگەریی هۆکارە ئابوورییەکان حساب نەکراون. کاریگەری ئایین و دابونەریت لە هەموو جیهاندا هەستی پێکرابوو. گۆڕانکاری لە کەنیسە کاسۆلیکییەکاندا لە شەپۆلی سێیەمی پرۆسەی بە دیموکراسیکردندا ڕۆڵی سەرەکی بینی. ئیسلامیی ئسوڵگەرایی لە جیهانی ئیسلامدا بووە گرنگترین هۆکاری سیاسی. ناکرێت کەسێک بەبێ پەنابردن بۆ کۆنفیوشیزم، پەرەسەندنی ئابووری خێرا و بێوێنە لە خۆرهەڵاتی ئاسیادا ڕوونبکاتەوە. هەروەها لە کۆمەڵگا پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا، بەهاکانی ئایین و پاش-ماددەگەرایی “Post-materialism” نەک هەر کاریگەرییەکی بەهێز بەڵکو زیادکردنی کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی هەڵبژاردن ئەنجامداوە، لە کاتێکدا دەنگدانی چینی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو (Inglehart Huntington, 1991; Pye, 1997). هەموو ئەم دەرکەوتە کۆمەڵایەتییانە بانگەشەیان بۆ لێکدانەوەیەکی کەلتووری کرد، و خوێندکارانی کەلتووری سیاسی، هەم بە تێڕوانینی جۆراوجۆر و هەم بە یارمەتی توانا تەکنیکی و ئەزموونکارییە نوێیەکان وەڵامیاندایەوە.

بۆنمونە، ئینگلهارت (١٩٩٠؛ ١٩٩٧)، ئینگلهارت و باکەر (٢٠٠٠)، سەرەتا ئەزموونگەرییانە دووپاتیان لە ڕەوابوونی تێزە بنەڕەتییەکەی کەلتووری شارستانی کردەوە “The Civic Culture”، و ئابووری حەتمی و بیردۆزەی مۆدێرنبوونی هێڵییان “linear” ڕەتکردەوە. ئینگلهارت مشتومڕێکی بە بەڵگەبەهێزی سەرپێ خست لەوەی کە کەلتووری سیاسی گۆڕاوێکی ناوکۆیی زۆر گرنگە لە پەیوەندی درێژخایەنی نێوان گەشەی ئابووری و سەرهەڵدانی دیموکراسی جەماوەریدا کە هۆکارێکی سەرەکییە لە مانەوەی دیموکراسیدا. پوتنام “Putnam” (١٩٩٣؛ ٢٠٠٠) سەردەستێکی تری نەریتی کەلتووری شارستانییە و بەرپرسی ڕێنیسانسی توێژینەوەی کەلتووری سیاسییە لە چەند دەیەی دواییدا. گەڕانی بۆ وەڵامی پرسێک کە چی پێویست دەکات بۆ دروستکردنی دیموکراسییەکی باش، وای لێکرد کە لە دوو وڵاتی ئیتاڵیا (١٩٩٣) و ئەمریکادا (٢٠٠٠)، لە جیاوازییە کەلتوورییەکان ووردببێتەوە. وەڵامەکەی لە بیردۆزەی سەرمایەی کۆمەڵایەتی “Social Capital” یان “تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نۆرمە هاوبەشیپێکراوە ئاڵوگۆڕکراوەکان” بیننیەوە، کە لەو کاتەوە چەندین سیاسەت و هەروەها مشتومڕی ئەکادیمی بەرهەمهێناوە. هانتینگتۆن “Huntington” بەشدارییەکی گرنگی کرد لە بوژانەوەی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی، بەتایبەت دوای ڕووخانی کۆمۆنیزم. ئەو بە پوختی گریمانەی کرد “لە دنیای دوای جەنگی سارددا، گرنگترین جیاکاری لە نێو خەڵکدا ئایدۆلۆجی، سیاسی، ئابووری نین، بەڵکو کەلتوورین. گرنگترین بە گروپکردنی دەوڵەتەکان چیتر سێ بلۆکی جەنگی ساردنین، بەڵکو زیاتر لە حەوت یان هەشت شارستانییەتی گەورەی جیهانن” (١٩٩٦: ٢١). هەرچەندە کەموکورتی لە چارەسەرەکەیدا بۆ ناوچە کەلتوورییەکان و ڕوانگە ناحەزییەکانی لەسەر بنەمای بەڵگەی سەرپێی، بانگێشتی ڕەخنەی زۆری لە دیسپلینە جۆراوجۆرەکان کرد، بەڵام بە دڵنیاییەوە بواری کەلتووری سیاسی بە دووبارە گەورەکردنی ڕۆڵی کەلتوور لە ململانێ جیهانییەکان و هەروەها لە بە مۆدێرنکردن یان بە شارستانیکردندا تا خاڵی ناکۆکی و مشتومڕی زانستی، دەوڵەمەند کرد.

توێژینەوەی کەلتووری سیاسی ئەم دواییە زیاتر ڕووی بەرەو بابەت و ڕوانگە جیهانییەکان کردووە، کە بە سەرچاوەی زیاتری زانیاری کۆکراوە بە ماوەیەکی دوورودرێژ لە سەرانسەری وڵاتاندا پرچەککراوە. بۆ نمونە هاریسۆن و هانتینگتۆن (٢٠٠٠)، لە سیمپۆزیمی “بەها کەلتوورییەکان و پێشکەوتنی مرۆڤ” وەک پسپۆڕانی دیاری ئەم بابەتە جۆراوجۆرانەی وەک لینکی نێوان بەهاکان و پێشکەوتن، بە جیهانیبوونی بەهاکان و “ئیمپریالیزمی کەلتووری”ڕۆژئاوا، جوگرافیا و کەلتوور، پەیوەندی نێوان کەلتوور و دامەزراوەکان، و گۆڕانی کەلتووری, کۆبوونەتەوە. بە بۆچوونی هاریسۆن “Harison” (٢٠٠٠)، سەرەڕای نەبوونی کۆدەنگی لەسەر بابەتەکان، بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بەها و هەڵوێستە کەلتوورییەکان هۆکاری گرنگ و فەرامۆشکراون لە “پێشکەوتنی مرۆیی”دا، هەر بۆیە بانگەشەی کرد بۆ “بەرنامەیەکی توێژینەوەی بیردۆزەیی کارپێکراوی گشتگیر بە ئامانجی تێکەڵکردنی بەها و هەڵوێستی گۆڕاو بۆ ناو سیاسەتی گەشەپێدان، پلاندانان، و بەرنامەڕێژی لە وڵاتانی جیهانی سێیەم و لە بەرنامەکانی دژەهەژاری لە ئەمریکا” (٢٠٠٠، xxxii).

هەروەها ئینگلهارتیش تێڕوانینی ژیانیی خۆی لەسەر کەلتووری سیاسی بۆ “بیردۆزەی گەشەپێدانی مرۆیی” لەگەڵ هاوکارانی لە دەروونناسی و زانستی سیاسیدا فراوان کردووە. سەرەتا بیردۆزەکەی لەگەڵ وێلزێل “Welzel” (٢٠٠٣)دا سەرپێ خست و بە “دۆخی گەشەپێدانی مرۆیی” لەگەڵ ئۆیسەرمان “Oyserman” (٢٠٠٤) و “قۆناغبەندی گەشەپێدانی مرۆیی” لەگەڵ وێڵزێل (٢٠٠٥) درێژەی لەسەردا. کارە هاونووسەرییەکەی ئەم دواییەی پێکدێت لە پەیوەندی نێوان گەشەپێدان، ئازادی، و بەختەوەری (Inglehart 2008). لەسەر بنەمای ڕاپرسی بەها جیهانییەکان، کە سێ دەیەیە دەسوڕێتەوە و زۆربەی بەشەکانی جیهانی لە خۆ گرتووە، ئەم نووسەرانە هەوڵ دەدەن ئەوە دەربخەن کە گەشەی ئابووری کۆمەڵایەتی، گۆڕانی کەلتووری ئازاد، و بە دیموکراتیزەکردن، دۆخێکی پێکەوەی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی دروست دەکات. ئەم قاڵبە کەلتوورییە یان “دۆخی گەشەپێدانی مرۆیی” وەک ئەوەی دایاننابوو، لە بوونیدا لە هەموو نەتەوە و ناوچە کەلتوورییەکان وەک گشتێک یان بەشێوەیەکی جیهانی هاوبەشی لە فراوانکردنی هەڵبژاردەی مرۆڤ و ئازادیدا کردووە.

بە کۆی گشتی، مێژووی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی “Political Culture Research” وەک مێژووی سیاسەتی بەراوردکاری “Comparative Politics” کۆنە. لە سەردەمی ئەو سەدەیەی کە زانستی سیاسی هاوچەرخ دەستی کردن بە دامەزراندنی خۆی وەک گۆڕەپانێکی ئەکادیمی سەربەخۆ، ناوبانگی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی وەک یەکێک لە ڕێگا گرنگەکان بۆ تێگەشتن لە هەڵسوکەوتی سیاسی لەسەر گەلان و ناوچە کەلتوورییەکان، پرشنگداربووە و تاریکداهاتووە. لە چەند دەیەی دواییدا، نەهجی کەلتووری سیاسی، بانگێشتی نوێکردنەوەی بەرژەوەندی کردووە لەگەڵ نیگەرانی سیاسەتی جیهانی و هەروەها توێژینەوە ژینگەییە پەسەندکراوەکان. نەهجی کەلتووری سیاسی ئێستا وەک یەکێک لە دوو پارادایمی زانستی گونجاو لەگەڵ بیردۆزەی هەڵبژاردنی ئەقڵانی لە زانستی سیاسیدا جێی بایەخە (ویڵداڤسکی، ١٩٨٧؛ ئێکستین، ١٩٨٨؛ ئینگلێهارت، ١٩٩٠؛ ڕۆز، ١٩٩٧؛ فوچس، ٢٠٠٧).

٣- گەڕاندنەوەی تاک بۆ کەلتووری سیاسی

ڕەنگە ڕەخنەش وەک بەرگریکاری لێکۆڵینەوەی کەلتووری سیاسی بوونی هەبێت. بەڵام ئەم بەشە تانیا تیشک دەخاتە سەر ئەو لایەنەی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی کە بووە هۆی ئەوەی لێپرسینەوەیەک لە لێکەوتەکانی دەروونناسی کەلتووری سیاسی دروست بکات. واتە بوونی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی، بە تایبەت لەم چەند دەیەی دواییدا گرنگی زۆری نەداوە بە لێکەوتەکانی کەلتووری سیاسی بۆ دەروونناسی ئەو تاکەی کە سیستەمی هەڵوێست و باوەڕی سیاسیی بە کەلتووری سیاسی شێوە دەگرێت و کاریگەردەبێت. تێبینی دەکەم، فەرامۆشکردنی نەهجی دەروونناسی سیاسی لە لێکۆڵینەوەی کەلتووری سیاسیدا لەسەر پێناسەکان و ئەو نەهجە پاشکۆ ئەزموونگەرییە زاڵەی لە خوێندنی ئەزموونکاری کەلتووری سیاسیدا هەیە، ڕەنگی داوەتەوە.

٣.١- پێناسە دەروونییەکانی کەلتووری سیاسی بەبێ دەروونناسی

کەلتوور و جۆرە تایبەتەکەی، کەلتووری سیاسی، بەشێوەیەکی ئاسایی وەک دیاردەی ماکرۆ “Macro-Phenomenon” پێناسەکراوە و لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە.٢ بۆ نمونە ئیلکینس “Elkins” و سیمۆنس “Simons” (١٩٧٩) ئەوەیان بەرزکردەوە کە “کەلتووری سیاسی موڵکی کۆمەڵگەراییە”، وەک نەتەوە، هەرێم، چین، کۆمەڵگای نەتەوەیی، ڕێکخراوی فەرمی و چەندێکی تر. بە بڕوای نووسەران تاکەکان کەلتووریان نییە، بەڵکو هەڵوێست و باوەڕ و بەهایان هەیە. ئەوان مشتومڕی ئەوەیان کرد کە دەبێت بە ووردی هۆکارەکانی ناساندنی یەکەی هەڵگری کەلتوور “Culture bearing unit” لە بارودۆخە جیاوازەکاندا پەرە پێ بدەین، بۆ ئەوەی سوودەکەی وەک چەمکێکی ڕوونکەرەوە لە دەرەوەی پۆلێنێکی دیکۆری، پوختە بکەین. هۆفستێد بەو بانگەشەیەی هاوڕابوو کە “کەلتوور پێشگریمانەی کۆمەڵگەراییە” (٢٠٠١: ٥) وە “بە بەرنامەڕێژی ئەقڵی کۆمەڵگەرایی کە ئەندامانی یەک جۆر لە خەڵک لەوانیتر جیادەکارەوە” پێناسەیکرد (٢٠٠١: ٩) و هەمان ئەو پێناسانەی لە کارەکانی تریدا بەکارهێناوە، لە نێویاندا چاپی یەکەمی دەرئەنجامەکانی کەلتوور “Culture’s Consequences” (١٩٨٠). تریەندیس “Triandis” لە چەندین کاردا باس لە پێناسەکەی ئەنترۆپۆلۆجیستی بەناوبانگ کلوکۆهن “Kluckhohn” دەکات کە “کەلتوور بۆ کۆمەڵگا وەک یادەوەرییە بۆ تاکەکان” وە درێژەشی داوە، کە “کەلتوور لەوەی لە ئەزموونی کۆمەڵگاوە کاری لەسەر کراوە پێکهاتووە، بۆیە شایەنی گواستنەوەیە بۆ نەوەکانی داهاتوو” (Triandis and Suh, 2002: 135).

[٢- لەم پەیپەرەدا، بە نیازنیم بە شێوەی چەمکاندن کەلتووری سیاسی لە کەلتوور جیابکەمەوە جگە لەوەی ئەوەی یەکەم بابەت و پرۆسێسە سیاسییەکان لە خۆدەگریت لە کاتێکدا ئەوەی دووەم بە گشتی کاروباری مرۆیی لە خۆدەگرێت، ئەوەی یەکەم وەک بواری خوێندن و لێکۆڵینەوە دادەنرێت. ئالمۆند “Almond” و ڤێربا “Verba” (١٩٦٣: ١٢) جیاکارییەکی هاوشێوەیان کرد: “ئێمە دەربارەی کەلتووری سیاسی قسە دەکەین وەک ئەوەی دەتوانین قسە لەسەر کەلتووری ئابووری یان کەلتووری ئایینی بکەین. ئەوە کۆمەڵە ئاڕاستەیەکە بۆ کۆمەڵێکی تایبەت لە بابەت و پرۆسە کۆمەڵایەتییەکان.” بۆ جیاکارییەکی چەمکیی گشتگیر لە نێوان کەلتوور و کەلتووری سیاسیدا بڕوانە پای “Pye” (١٩٦٥: ٨-٩) و ڤێربا (١٩٦٥: ٥٢١-٥٢٢)]

لەڕاستیدا، پێناسە دەروونی یان کەسییەکانی کەلتووری سیاسی هەبووە، کە لەسەر دەستەواژە دەروونییەکانی وەک ئاڕاستەکردن، هەڵوێست، کاریگەری، زانین، هەست، هەڵسەنگاندن و چەندی تر، نووسراون. بۆ نمونە، ئالمۆند و ڤێربا ئەو کەلتوورە سیاسییەیان پێشکەشکرد کە ئاماژەیە بۆ ئاڕاستە سیاسییە هەڵوێستییە دیاریکراوەکان بەرامبەر سیستەمی سیاسی و بەشە جۆراوجۆرەکانی، هەروەها هەڵوێستەکان بەرامبەر ڕۆڵی خود لە سیستەمەکەدا (١٩٦٣، ١٢). دەتوانین نمونەیەکی تری پێناسە دەروونییەکان لە کارەکانی ڤێربادا بدۆزینەوە، وەک ئەوەی کەلتووری بە سیستەمێک لە بیروباوەڕەکانی شێوەکانی کارلێکی سیاسی و دامەزراوە سیاسییەکان، پێناسەکرد (١٩٦٥: ٥١٦)، ئەو بیروباوەڕانەش سەبارەت بە سیاسەت، گریمانە یان مەرجی جەوهەریی، زۆرکات بەیان نەکراو یان بێ بەرەنگارییەکانن.

تەنانەت ئەم پێناسە دەروونییانە، مەبەستیان ئەوە نەبوو کە ئاماژە بە دەروونناسی بکەن لە ئاستی تاکدا بەڵکو مەبەستیان ئاماژەکردن بوو بە دەروونناسی کۆمەڵ. ئالمۆند و ڤێربا لە نەهجی کەلتووری سیاسی تاک ئاڕاستەکراودا بە تەنها پێشەنگ نەبوون. بەزووی و پاش ئەوەی پێناسەیەکی دەروونییان پێشکەشکرد، درێژەیاندا بە کەلتووری سیاسی کۆمەڵگا وەک سیستەمێکی سیاسی کە لە زانین “Cognition” و هەستەکان و هەڵسەنگاندنی خەڵکەکەیدا ناوەکییە (١٩٦٣: ١٣)، ئەمەش پێناسەی کارکردنە بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاپرسی بەراوردکاری پێنج نەتەوە. هەروەها ئینگلهارت کە لە دەیەی ١٩٨٠دا دەستی بە ڕێنیسانسی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی کرد، کەلتووری سیاسی بە مۆدەیەکی هاوشێوە پێناسەکرد: “لایەنی کەسی دامەزراوەکانی کۆمەڵگایەک، بیروباوەڕەکان، بەهاکان، زانین، و کارامەییەکان کە لە ناوخۆ و لەلایان خەڵکی کۆمەڵگایەکی دیاریکراوەوە چێ کراون، تەواوکەری سیستەمە دەرەکییە زۆرەملێی و ئاڵوگۆڕەکانی خۆیانن” (١٩٩٧: ١٥). هەروەها هاریسۆن و وهانتینگتۆن کەلتووریان بە “دەستەواژە پەتییە کەسییەکانی وەک باهاکان، هەڵسوکەوتەکان، بیروباوەڕەکان، ئاڕاستەکان، و گریمانە بنچینەییە بەربڵاوەکانی ناو خەڵک لە کۆمەڵگایەکدا” پێناسەکرد (٢٠٠٠: XV). کەوایە، پێناسەیەک بۆ کەلتووری سیاسی بەشێوەی دەروونناسی ڕەچاوکراوە، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەو پێناسەیە لە بونیادنەرە دەروونییەکان پێکهاتووە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی سەرچاوەی ئاستەکانی تاک یان کۆمەڵ.

بیرۆکەی کەلتووری سیاسی وەک خەسڵەتێکی دەروونناسی کۆمەڵگەرایی، پێدەچێت لە لێکۆڵینەوە پاشکۆکەیدا، یەکە سەرەکییە پێکهێنەرەکەی، واتە تاک، دووربخاتەوە. دەکرێت لێکەوتەکانی ئەم دەرکردنە بە لایەنی کەمەوە لە دوو ڕووەوە دیاری بکەین: (١) نەبوونی درێژکراوە و ووردەکاری لە لێکەوتە دەروونییەکاندا. (٢) پەسەندنکردنی ڕاڤەی ماکرۆ.

یەکەم: پەیوەندی نێوان کەلتووری سیاسی کۆمەڵگەرایی و بونیادنەرە دەروونییەکانی تر لەسەر ئاستی تاک، کە بەشێکی زۆر گرنگە لە پێناسە دەروونناسییەکانی کەلتووری سیاسی، بەباشی دیاری نەکراوە. کاریگەرییەکانی کەلتووری سیاسی لەسەر ئاستی تاک بەزۆری لە پێناسەیەکدا بەڵام بەبێ درێژەپێدان جێگیرکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوانە بە دەگمەن دەکەونە بەر کاری نەشتەرگەریکردن یان تاقیکردنەوەی ئەزموونگەری.

لەساتی ئالمۆند و ڤێرباوە، خوێندکارانی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی بەشێوەیەکی سەرپێیی ئەم جۆرە چەمکانەی وەک هەڵوێست، ئاڕاستەکردن، بیروباوەڕ، کاریگەری، هەست، زانین، بەها، و چەندی تر، زۆرجار وەک پێکهاتەکانی کەلتووری سیاسی، بەکاریان هێناون و فراوانیان کردوون. بەڵام لەهەمان کاتدا، ئەوان زۆرجار ئەو بونیادە دەروونییانەیان وەک دەرئەنجامەکانی کەلتوور، بەڕاشکاوی یان بە پێچەوانەوە، تەنانەت لە هەمان کاردا، چەمکاندووە. ئالمۆند و پاوڵ “Powell” (١٩٧٨: ٢٥) پێناسەی کەلتووری سیاسییان وەک “کۆمەڵێک هەڵوێست، بیروباوەڕ، و هەست سەبارەت بە سیاسەتێکی ئامادە لە ناو نەتەوەیەکدا لە کاتێکی دیاریکراودا” کرد و پێشنیاری ئەوەیان کرد کە “ئەو شێوە هەڵوێستانەی لە ئەزموونی ڕابردوودا شێوەیان پێ دراوە، کاریگەری چڕوپڕیان لەسەر هەڵسوکەوتی سیاسەتی ئاییندە هەیە”. هەرچەندە دانیان بە ڕەخنەکەی باریی-داناوە “Barry” (١٩٧٠) لەسەر نەبوونی تایبەتمەندی میکانیزمی هۆکاری لە شیکاری کەلتووری سیاسیدا و ناساندنی ئەو جۆرە چەمکە دەروونناسییانە بە گونجاندنی هەڵوێست “Attitude consistency” یان سنوربەندیی کێشە “Issue constraint”، بەڵام نووسەران میکانیزمی هۆکاریی نێوان هەڵوێست و هەڵسوکەوتیان دەرنەبڕی، کە یەکێک بووە لە کێشە ناوەکییەکانی دەروونناسی ڕۆژئاوا.

ئیلکینز و سیمۆن ڕاشکاوانە ڕەتیانکردەوە کە بیرۆکەی کەلتوور تایبەتمەندییەکی تاک بێت، هەروەها کاریگەرییە سنوربەندییەکانی “Constraining effects” کەلتووری سیاسییان لەسەر معریفەی تاک بەیانکردووە. ئەوان کەلتووری سیاسییان وەک دەربڕینێکی کورت بۆ ئەقڵییەت پێشکەشکرد کە کاریگەری لەسەر سنوردارکردنی ئاگایی بۆ کەمتر لە مەودای تەواوی بەدیلەکانی ڕەفتار، کێشە، و چارەسەر هەیە کە بە لۆجیک گونجاون (١٩٧٩: ١٢٨)، هێشتا ووردەکارییان نەداوە لەسەر ئەوەی چۆن کەلتووری سیاسی کاریگەری لەسەر ئاگاییمان هەیە. ئالمۆند (١٩٨٠: ٢٦) جارێک ووتی “هێزی ڕاڤەکاری گۆڕاوی کەلتووری سیاسی، پرسیارێکی ئەزموونکارییە، بۆ گریمانە و تاقیکردنەوە کراوەیە”. بەڵام خوێندکارانی کەلتووری سیاسی، لە ئاستی دەروونناسی تاکدا بەدواداچوونیان بۆ ئەم ووتەیە نەکردووە.٣

[٣-بە پێچەوانەوە، کاریگەرییە کەلتوورییەکان لەسەر دەروونناسی تاک بەشێوەی ئەزموونکاری و هەروەها بیردۆزەیش لە دەروونناسی کەلتووری و کەلتووربڕدا بە فراوانی خوێندراون. بۆ نمونە، کەلتوور بەشێوەی مێتا-هێڵکاری یان هێڵکاری بناغەیی چەمکاندراوە (Oyserman, 2002). هەروەها ئەوەش نیشان دەدرێت کە زۆرجار کەلتوور خودڕاڤەیی و ئەرکی دەروونی پاشکۆی (مارکوس و کیتایاما، ١٩٩١)، هەست (کیتایاما و مارکوس، ١٩٩٤)، بەها (تریاندس، ١٩٩٥)، کەسایەتی (تریاندیس، ٢٠٠٢)، زانین (نیسبێت، ٢٠٠٣) دیاری دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەدەبیاتی ئێستای بەردەستمان لەم بوارانەدا کاریگەری کەلتوورییان لەسەر دەروونناسی سیاسیی تاک دەستنیشان نەکردووە.]

دووەم: پێشەنگی کۆمەڵگەرایی لە توێژینەوەی کەلتووری سیاسیدا، ڕوونکردنەوەی ماکرۆی ئاسان کردووە کە “یەک کڵێشەی کۆمەڵایەتی، بونیاد، یان قەوارەیەک بە ئاماژە بۆ دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی تر ڕووندەکاتەوە” (لیتڵ “Little”، ١٩٩١: ١٨٣). بۆ نمونە، فیوکس “Fuchs” (٢٠٠٧: ١٦٣)، وەک یەکێک لە کرۆکی پارادایمەکانی بەرنامەی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی گەشەی بەوەدا کە کەلتووری سیاسی دەبێت وەک دیاردەیەکی ماکرۆ ڕەچاوبکرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی کار لەسەر دیاردەیەکی دیکەی ماکرۆی بەردەوامی ڕژێمەکە بکات.

ئەم پەسەندییە بۆ شیکاری ماکرۆ، لەگەڵ مەیلەکانی دی توێژینەوەی ئەزموونکاری لە کولتووری سیاسیدا، بە کەلتووری مەدەنی “The Civic Culture” دەستی پێکرد، ئەمەش کاتێک ئالمۆند و ڤێربا هەوڵیاندا کەلتووری سیاسی لەگەڵ سیستەمی سیاسی دیموکراسیدا دیاری بکەن. هەروەها دەتوانین جۆرەکانی تری شیکاری ماکرۆ لە توێژینەوەی کەلتووری سیاسیدا لە کارەکانی ئینگلهارت (١٩٩٠؛١٩٩٧) و ئینگلهارت وباکەر (٢٠٠٠) بدۆزینەوە کە شوێنپێی سەرچاوەی گۆڕانی بەهای کەلتوورییەکانیان لە نێو خەڵکی جیهاندا هەڵگرتووە، لە نەریت و کەلتووری ڕزگاربوونەوە بۆ کەلتووری زانستگەری ئەقڵانی، کەلتووری خود دەربڕین “Self-expression” لەدوای گۆڕانکارییە کۆمەڵەیەتییە ئابوورییەکان لەسەر ئاستی سیستەم؛ هانتینگتۆن (١٩٩٦) کە پێشبینی ململانێکانی دوای جەنگی ساردی کرد لەسەر بنەمای شاریستانییەتە گەورەکان؛ پوتنام (٢٠٠٠) کە ئەدای حکومەتی وویلایەتەکانی ئەمریکای ڕوونکردەوە لەسەر بنەمای سەرمایەی کۆمەڵایەتی هەر وویلایەتێک؛ وێڵزڵ و هاوکارەکانی (٢٠٠٣) و ئینگڵهارت و وێڵزڵ (٢٠٠٥) کە هەوڵی ناساندنی کۆنیشانەکانی گەشەی مرۆییانداوە، لە نێو ئەوانی دیکەدا.

لەگەڵ ئەوەشدا بە دەگمەن دەتوانین لێکۆڵینەوە ئەزموونکارییەکانی کەلتووری سیاسی بدۆزینەوە کە لە لێکەوتە کەلتوورییەکانی هەڵوێستی سیاسی تاک دەکۆڵێتەوە ئەمەش سەرەڕای زیادبوونی داتا کەڵەکەبووەکانی ڕاپرسی لەسەر ئاستی نەتەوەکان. بێگومان نەهجی کەلتووری سیاسی تا ئێستا جەختی لەسەر بەستنەوەی کەلتوور لەگەڵ زۆر جۆری دیاردەی ماکرۆی ئابوری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا کردووە وەک بە دیموکراسیکردن، سەقامگیری و هیشتنەوەی دیموکراسی، گەشەی ئابووری، ناکۆکی نێوان نەتەوەکان، گەشەپێدانی مرۆیی و چەند شتی تر، بەڵام بە زەقی لێکەوتە کەلتوورییەکانی بۆ دەروونناسی سیاسی تاک فەرامۆش کردووە. بۆیە، ئێمە زانیاری تەواومان نییە لەوەی تاکەکانی ناو کەلتوورە جیاوازەکان چۆن لەبارەی کێشەکانی پەیوەست بە سیاسەت بیردەکەنەوە و وەڵام دەدەنەوە. بە مانایەکی تر، ئێمە بە ڕاشکاوی ئەو بیرۆکەیەمان تاقینەکردبووەوە کە کەلتووری سیاسی کاردەکاتە سەر هەڵوێست و ڕەفتاری سیاسی یان بە فراوانتر، دەروونناسی سیاسی تاک.

٣.٢- کێشەکان لە نەهجی تاکایەتییەوە بۆ کەلتووری سیاسی

بەدڵنیاییەوە، لە توێژینەوەی کەلتووری سیاسیدا چینێک کاری ئەزموونکاری هەیە کە وەک نەهجی تاک ئاڕاستە، نەهجی دەروونناسی بۆ کەلتووری سیاسی پۆلێنکراوە. ڕیسنگەر (١٩٩٥: ٣٣٠) تێبینی ئەوەی کردووە کە زۆربەی بەرگیرکارانی ئەم دواییەی توێژینەوەی کەلتووری سیاسی دەکەونە ناو ئەو نەهجە تاکایەتی، بە ڕاپرسی بنەماکراوەوە و بە زۆری لە کارەکانی ئالمۆنددا گەشەیکردووە. دەکرێت تێبینی ئەوە بکرێت، ئەو نەهجە زاڵە لە کەلتووری سیاسیدا، کە ئالمۆند چەمکاندوویەتی، ئەگەر تێکەڵاو و تێپەڕی ناو نەتەوەکان بووبێت تاکگەرایی نەبووە، ئەگەر لە ڕاستیدا تاک ئاڕاستەکراو “Individual-Oriented” بەڕاستی ناوی خۆی بێت لە ئاست کۆی گروپە کەلتوورییەکاندا، قابیلیەتی بەرهەمێکی عەیبداری ئەبێت.

یەکەم، وەستان لەسەر وەڵامەکانی ڕاپرسی ئاستی تاک وا لە نەهجی کەلتووری سیاسی ناکات تاک ئاڕاستەکراو یان دەروونناسییانە بێت، وەک ڕیسینگەر و ئەوانیتر پێشنیاریانکرد. وەک لە سەرەوە باسکرا، پەسەندی شیکردنەوەی ماکرۆ لە توێژینەوەی کەلتووری سیاسیدا، کە یەکە سەرەکییەکەی شیکردنەوەیە لە بوارەکەدا، بووە هۆی بەکارهێنانی زانیاری ڕاپرسی کۆکراوە بۆ وڵاتێک. کەوایە لێکۆڵینەوە لەسەر بنەمای ڕاپرسی و کەلتووربڕ کە ئەم نووسەرانە وەک نمونەی ئەو نەهجە تاکگەرایە ئاماژەی بۆ دەکەن، لە ڕاستیدا لە کۆدا یان لە کۆکراوە و دەستەجەمعیدا باشتر لێی تێگەشتوون، بەتایبەت ئەگەر ئەو توێژینەوەیە بەراوردکاری نێوان نەتەوەیی “Cross-National” کردبێت. دووەم، وەک ئەوەی ئینگڵهارت و ئەوانیتر ئاماژەیان بۆی کردووە، ئەو نەهجی تاکگەرایەی مەبەستییەتی ئاستی نێوان بەدەستهاتوو “Cross-level inference” بکات بەبێ ئەوەی زانیاری لە ئاستی کۆدا بەکاربهێنێ لە بەرامبەر نەنگیی تاکگەرایانە لاواز دەبێت. نەنگی تاکگەرایانە “Individualistic Fallacy” ئاماژە بەو گریمانە نادرووستە دەکات کە دەکرێت دەرەنجامی ئاستی کۆ لە دۆزینەوەکانی ئاستی تاکدا بکێشرێت، چونکە پەیوەندی ئاستی تاک “Individual level” نوێنەرایەتی هێز و ئاڕاستەی هاوشێوە دەکات لە ئاستی کۆدا “Aggregate level”. ویلزێل و ئینگڵهارت (٢٠٠٧) ئەوەیان پێشخست کە مەترسی لە کردنی نەنگی’هەڵە’ بە ناو تەواوی ئەدەبیاتی کەلتووری سیاسی بڵاودەبێتەوە، وەک زۆربەی لێکۆڵینەوە سیاسییە دیارخەرەکانی هەڵوێستی ئاستی تاک کە وەها دائەنرێن لە سەر ئاستی کۆمەڵگا کاریگەرییان هەبێت. بە واتایەکیتر، کۆکردنەوەی وەڵامەکانی ئاستی تاک بۆ بەراوردی کەلتووربڕی نەنگی تاکگەرایانە دروست ناکات بەڵکو دەرەنجامێکی نەنگ دەربارەی تایبەتمەندی یان پەیوەندییاکان لە ئاستی کۆدا تەنها لەسەر بنەمای ئاستی تاک دروست دەکات. لە زۆبەی توێژینەوەی کەلتووری سیاسیدا دۆزەکە بەم جۆرە بووە. (پیتەرس “Peters”، ١٩٩٨؛ ئینگڵهارت و وێڵزێل، ٢٠٠٣؛ وێڵزێل و ئینگڵهارت، ٢٠٠٧).

بە کۆی گشتی، کاریگەرییە کەلتوورییە سیاسییەکان لەسەر تاک زۆرجار لە بیردۆزەیەکی کەلتووری سیاسیدا بە بێ درێژەپێدانی گونجاو یان بوون بە بابەتی تاقیکردنەوەی ئەزموونکراو، پشتگوێ خراون. وە پەیوەندی نێوان کەلتووری سیاسی و دیاردە کۆمەڵایەتییە ئابوورییەکانی تر بابەتی زاڵی بوارەکە بووە. لەوەش زیاتر، نەهجی تاک ئاڕاستەکراو بۆ کەلتووری سیاسی ناتەواوبووە، بەو مانایەی کە لە ڕاستیدا یان توێژینەوەیەکی کۆمەڵگا سەنتەرکراوبووە ئەگەر بەراوردکاری بووبێت، یان زنجیرەیەک توێژینەوەی ناو وڵاتەکە بووە ئەگەر تاکگەرایانە بووبێت.

من بانگەشەی ئەوە ناکەم کە دەبێت کەلتوور دووبارە پێناسە بکەینەوە یان دایڕێژینەوە وەک خەسڵەتی دەروونی تاک، نە هیچ کام لە پێناسەی دەروونناسی و نەهجی تاکگەرایی بەراوردکاری لە پێناسە و نەهجەکانی تری کۆمەڵگا ئاڕاستەکراوەکاندا باڵادەستن. جگەلەوەش من بە نیازنیم ئەو ڕوونکردنەوە مایکرۆیە پەرە پێ بدەم کە دەبێت کەلتوور لە ڕوانگەی تاکەوە ڕوون بکرێتەوە، چونکە داکۆکیکارانی تاکگەرایی میتۆدۆلۆجی بەرەو پێش دەبرێن (لوکاس، ١٩٧٣). من بەردەوامی بەوە دەدەم کە لێکۆڵینەوەیەک لە لێکەوتەکانی کەلتووری سیاسی لە ئاستی تاکدا زۆر دواکەوتووە، سەرەڕای زیادبوون و کەڵەکەبوونی زانیاری ڕاپرسی لە سەرانسەری جیهاندا. خۆشبەختانە، ئێمە زۆرێک لێکۆلێنەوەمان لەسەر دەروونناسی کەلتووری و دەروونناسی کەلتووربڕ هەیە، دەتوانین بۆ ئەم مەبەستە بەکاریان بهێنین.

٤- بۆچی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی؟

 وەک لە سەرەوە باسکراوە، کەلتوور بە زۆری بۆ کۆمەڵگاکانن – بۆ نمونە نەتەوەکان، گروپە نەژادی یان ناوچەییەکانی ناو نەتەوەیەک یان لە نێوان نەتەوەکان، و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە هەمەجۆرەکان تەرخان دەکرێت. بە پێچەوانەوە، زۆر جار هەڵوێستی سیاسی، پەسەندی، بیروباوەڕ و ڕەفتار بۆ تاک تەرخان دەکرێت. کەواتە، بۆ ئەوەی لە چۆنێتی پەیوەندی کەلتوور بە تاکەوە تێبگەین، سەرەتا پێویستە ڕەهەندەکانی جیاوازی کەلتووری دیاری بکەین (تریاندیس، ١٩٨٨: ٣٢٣). لە ڕاستیدا، دیاریکردنی ڕەهەندەکانی کەلتوور وەک ئامانجی سەرەکی دەروونناسی کەلتووربڕ پێشنیارکراوە. بە بۆچوونی لێونگ “Leung” و بۆند “Bond” (١٩٨٩) سەرەتا پێویستە بتوانرێت جیاوازییە کەلتوورییە چاودێریکراوەکان بە چەند ڕەهەندێکی دیاریکراوی کەلتوورەوە گرێبدات کە گریمانەی ئەوەیان لێ دەکرێت جیاوازییەکانیان بەرهەمهێنابێت، بۆ ئەوەی بیردۆزەیەکی جیهانی ڕاست لە دەروونناسی بونیادبنێین کە کاریگەری کەلتوور لەبەرچاوبگرێت.

وەهادیارە دەروونناسان کە بایەخ بە لێکەوتەکانی کەلتووری لەسەر کارکردنی دەروونی تاک دەدەن لەسەر گرنگترین ڕەهەندەکانی جیاوازی کەلتووری ڕێککەوتوون، کە تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییە. بە بۆچوونی ئۆیسەرمان و هاوکارانی، هەڵتۆقینی سەرەکی دەروونناسی کەلتووری لە دوو دەیەی ڕابردوودا لەسەر بنەمای کەلتووری مۆدێل لە ڕووی جیاوازی ئاستەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لەناو گروپەکاندا بووە (ئۆیسەرمان، ٢٠٠٢ب: ١١١). لە ڕاستیدا تریاندیس و کارە هاوبەشەکەی “تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی: ڕوانگەکانی کەلتووربڕی لەسەر پەیوەندییەکانی خودی ناو گروپ”، بە یەکێک لەو لێکۆڵینەوانە هەڵبژێردراوە کە دیسپلینی دەروونناسی گۆڕیووە (هوک “Hock”، ٢٠٠١).

پاشان، چۆن خوێندکارانی کەلتووری سیاسی کە هەوڵ ئەدەن کاریگەرییە کەلتوورییەکان لەسەر تاک شیبکەنەوە، سوود لە دەستکەوتە ئەکادیمییەکان لەلایەن دیسپلینی نزیک لەو بابەتەوە وەردەگرن؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، من ڕەخنەییانە، هەم بیردۆزەیی و هەم ئەزموونکاری، لەسەر گرنگی ڕەهەندە کەلتوورییەکان لەم بەشانەی دواییدا، پێداچونەوەیەک بە بژاردەیەک لە ئەدەبی دەروونناسیدا دەکەم.

٤.١ سوودەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی وەک ڕەهەندە کەلتوورییەکان

لە نێوا توانا شاراوەکانی ڕەهەندە کەلتوورییەکاندا کە بۆ ڕێکخستنی بونیادە دەروونییە هەمەجۆرەکانی وەک هەڵوێست، ڕەفتار، کاریگەری، زانین، بەها و شتی لەو جۆرە یارمەتیمان دەدات، چ شتێک زۆر تایبەتە بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی؟

لەبەر هۆکارە کردارییەکان، پێویستە لە تێبینییەکانی هانتینگتۆنەوە دەستپێ بکرێت. وەک لە سەرەوە باسکرا، هانتینگتۆن (١٩٩٦) پێشبینی کرد کە ناکۆکییە گەورەکانی جیهان لە دوای جەنگی ساردەوە بە درێژایی “هێلەکانی هەڵەی کەلتووریی جیاکردنەوەی شارستانییەتەکان” ڕوودەدەن، و پێشنیاری ئەوەی کرد کە جیاوازی نێوان کەلتووری تاکگەرایی خۆرئاوایی و کەلتووری کۆمەڵگەرایی ناخۆرئاوایی چەند درزی گەورە “Cleavages” پێک دەهێنێت. تریاندیس (١٩٩٥: ١٣-١٥) بەو بۆچوونە ڕازیبوو و باشتر کاری لەسەرکرد، و بانگەشەی ئەوەی کرد کە نزیکەی ٪٧٠ی دانیشتوانی جیهان کۆمەڵگەران و زۆرێک لەو گروپانە لەگەل تاکگەراییەکەی شارستانییەتی ڕۆژئاوا ناکۆکن. لەگەل کۆتایی هاتنی جەنگی سارددا، پەیوەندی نێوان ئەم دوو گروپە کەلتوورییە بە یەک ناپەسەندە تا دێت زیاتردەبێت، لە کاتێکدا وڵاتانی کۆمیونیستی پێشوو دەستیانکرد بە کردنەوەی سنورەکانیان و گۆڕان لە ئابووری تۆتالیتاری و فەرمانییەوە کە وەها دادەنرا بە لای کۆمەڵگەراییەوە پەسەند بێت، بۆ ئابووری بازاڕ کە وەها دادەنرێت بەلای تاکگەراییەوە پەسەند بێت. سەرەڕای ئەوەش جیهانگیری خێرا و بەردەوام کە جیهان بچووکتر و بچووکتر دەکات لەگەڵ پێشکەوتنی بێوێنەی تەکنەلۆجی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆجی گواستنەوە، کارلێک و بەرکەوتنی مەجازی و ڕاستەقینەی لە نێوان تاکگەرا و کۆمەڵگەرادا ئاسانکردووە. هەربۆیە توانای شاراوەی چەند جۆری تری ناکۆکی جیهانی زیادیکردووە. لەسەر بنەمای ئەم تێبینییە واقعی و کردارییانەی ئابووری کۆمەڵایەتی و گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە جیهاندا، کەلتوورناسەکان داوای تێگەشتنی باشتریان لەبۆ ئەو چوارچێوە کەلتوورییە دژبەرانە کردووە.

لە ڕووی بیردۆزەییەوە، دەروونناسە کەلتوور ئاڕاستەکراوەکان وەک پێویست بۆ پێشکەوتنی زانستیی بوارەکانی دەروونناسی کەلتووری و دەروونناسی کەلتووربڕ داکۆکیان لە تاکگەرایی وکۆمەڵگەرایی کردووە. بۆ نمونە، دەروونناسانی کەلتووری بونیادنەرە ناڕەوانەکانی’غامض’ کەلتوور ڕووندەکەنەوە، بۆ بەستنەوەی ڕاستەخۆی میکانیزمی’ئالیەت’ دەروونی لە ئاستی تاکدا بۆ ڕەهەندێکی کەلتووری لە ئاستی کۆدا بە چەمکاندن و بەکردەوەکردنی بونیادی هاوتەریب لە هەردوو ئاستی شیکردنەوەدا ئاسانکاری دەکەن. سەرباری ئەوەش. ئەوان مشتومڕیان لەسەر ئەوە کردووە کە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی چەندین ڕەهەندی دەستگیر، هاوکۆک و وابەستە، و تاقیکاری ئەزموونکاریی هەمەجۆری کەلتووری پێشکەش دەکەن بە دابینکردنی بوارەکە بە تێمایەکی ڕێکخراو و جەختکردنەوە لەبۆ پێشبینی و لێکۆڵینەوە. ئەم بونیادە کەلتووریانەش هەروەها ڕێگا بە ڕێگا بە تێکەڵکردنی بەرهەمداری معریفی دەدەن کە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەدا کۆدەبنەوە، لەوانە؛ زانستی مرۆڤناسی “Anthropology”، دەروونناسی، زانستی سیاسی، … هتد (تریاندیس، ١٩٨٨؛ کیم، ١٩٩٤؛ هۆفستێد، ٢٠٠١؛ ئۆیسەرمان، ٢٠٠٢ب؛ ئۆیسەرمان و ئەسکەڵ، ٢٠٠٨).

بەکۆی گشتی، جیهان دوای جەنگی سارد داوای بەرژەوەندییە نوێیەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی کردووە، دوو چوارچێوەی کەلتووری دژبەیەک بە سەرچاوی سەرەکی نوێی ململانێی جیهان لە داهاتوودا دادەنرێن. لەگەڵ جیهانگیری خێرا و گۆڕینی ڕژێمی سیستەمی سۆڤییەتدا، کارلێکردن و بەرکەوتنەکانی نێوان دوو بۆچوونی کەلتووری لە زیادبووندا دەبێت و تێگەشتنێکی دروست لە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی بە دڵنیاییەوە زۆر پێویستە. لە ڕووی بیردۆزەییەوە، ئەم ڕەهەندانە وەک بنەمای ڕێکخستنی بنەڕەتی کەلتوورەکان پێشخراوە و گەشەی پێدراوە کە دەبێت لە بونیادنانی مۆدێلی زانستی لە دەروونناسیدا سوودیان لێ وەربگین.

٥- نەهجی ئەزموونگەری بۆ تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

لە جیاوازییەکی دیاریکراودا لەگەڵ توێژینەوەی کەلتووری پێشوو کە بەشێوازێکی ڕێژەیی “relativistic”، لە نێو نەهجەکانی تردا بە نەهجی ئیتنۆگرافی “Ethnographic” پۆلێنکراوە، کاری هۆفستێد بۆ بونیادنانی مۆدێلێکی زانستیی شێوەکاری کەلتووری لەسەر شیکاری ئەزموونگەریی ڕاپرسی فراوانی تاکەکانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان ئامانجداربووە. زۆر ئاسانکاری بۆ توێژینەوەی ئەزموونکاری، کەلتووری و کەلتوربڕ لە چەند دەیەی دواتردا کردووە، بە دابینکردنی چوار شێوازی کەلتووری سەربەخۆ کە لە داتای ڕاپرسی چوار نەتەوەی جیاواز دیاریکراوە.

مۆدێلی ئەزموونکاریی کەلتووری هۆفستێد لەو پێنج ڕەهەندە پێکهاتووە کە لە شیکردنەوەی هۆکاریی تێکڕایی تۆماری ناوخۆیی ڕێژەی فەرمانبەران لە بەها پەیوەندیدارەکانی شوێنی کاردا ناسێنراوە و دیاریکراوە.٤ تاکگەرایی وکۆمەڵگەرایی (IDV)، لە چاپی یەکەمدا جەختی سەرەکی لەسەر یەکێک لەو ڕەهەندە کەلتوورییە ڕێکخستنییانەیە و بەم جۆرە پێناسەی کردووە:

تاکگەرایی بەرگری لەو کۆمەڵگایە دەکات کە پەیوەندی لە نێوان تاکەکاندا ناجۆرە و قەیراناوییە: چاوەڕوانی ئەوە لە کەسەکان دەکرێت کە تەنها چاوەدێری وویست و بەرژەوەندی خۆیان و خێزانەکانیان بکەن. کۆمەڵگەرایش بەرگری لەو کۆمەڵگایە دەکات کە خەڵکەکەی لە لەدایکبوونیانەوە هەتا گەورەبوونیان لە نێو گروپەکەیاندا لە پەیوەندییەکی بەهێزدا یەکدەستن و پێکەوەهەلدەکەن، کە بەدرێژایی ژیانیان بەردەوام لەو ئاڵوگۆڕە دڵسۆزانە پرسیارهەڵنەگرەدا پارێزگارییان لێ دەکات. (هۆفستێد، ٢٠٠١: ٢٢٥)

[٤- ڕەهەندەکانی تر مەودای هێز، نێرسالاری و خۆبەدوورگرتن لە نادڵنیایی دەگرێتەوە. لە چاپی دووەمدا (٢٠١١)، هۆفستێد ڕەهەندی پێنجەمی زیادکرد، ئاڕاستەکردنی درێژخایەن بەرامبەر کورتخایەن لەسەر بنەمای تۆماری زانیارییە فراوانەکەکە.]

وەک لە پێناسە و میتۆدناسییەوە بۆ دەستنیشانکردنی ڕەهەندە کەلتوورییەکان ڕوونکراوەتەوە، شیکردنەوەکەی هۆفستێد بۆ کەلتوور ژینگەزانییانەیە “ecological”. بە واتایەکیتر، هۆفستێد ئەو چوارچێوە کەلتووریانەی بە ئاماژە بۆ کۆمەڵ نەک تاکەکان پێناسەکردووە، وەک ئەوەی بۆ کەلتووری کرد و ڕاشکاوانە لە هەمان ئاستی کۆدا، لە بنچینە و دەرئەنجامەکانی ڕەهەندە کەلتوورییەکانی کۆڵییەوە (بۆ نمونە، سامانی نەتەوەیی و سیستەمی سیاسی و پەروەردەیی). سەرەڕای ئەوەش، پێویستە تێبینی ئەوە بکەین کە ئەو تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی وەک دوو ڕەهەندی جۆدا لەیەکتر نەبینیووە. IDVی نزم واتە ئاستی بەرزی کۆمەڵگەرایی و IDVی بەرز واتە ئاستی نزمی کۆمەڵگەرایی.

ئەم شیکردنەوە ڕێچکەشکێنە کەموکوڕی خۆی هەیە: یەکەم، پێناسەی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی سادەکراوە، لەسەر پەیوەندی نێوان تاک و ناوگروپ “ingroup”، یانی تاک سەربەخۆبێت یان پشت بە ناوگروپ ببەستێت سەنتەرکراوە. وەها دەردەکەوێت، ئەمە پەیوەندی بەو ڕاستییەوە هەبێت کە ڕەهەندەکە ئەزموونکارانە وەرگیراوە نەک بیردۆزەییانە. دووەم، وەک ڕوونکردنەوەیەکی ماکرۆ، نەیتوانی هەڵوێست و هەڵسوکەوتی تاکەکان ڕوونبکاتەوە. بەدڵنیاییەوە هۆفستێد دانیبەوەدانا کە کارەکەی بەباشی مەبەستەکەی نەپێکاوە، باسی ئەوەی کرد کە یەکەیەکی جیاوازی شیکاری، تاک یان کۆ، پێویستی بە شێوازێکی جیای بیردۆزەیی هەیە بۆ ئەوەی لە دۆسییەکەی ئەودا خۆی لە هەڵەی ژینگەزانیی “Ecological Fallacy” بە دووربگرێت. هۆفستێد ئەوەی ئاشکراکرد کە بە گشتی نابێت ئێمە پەیوەندی ناوسیستەم لەگەڵ پەیوەندی نێوان سیسیتەم بە ژینگەزانییەوە تێکەڵبکەین یان بیانشێوێنین بەسەر یەکدا. ئەو بڕە لە هەڵە “fallacy” کاتێک ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە کە تایبەتمەندییەکان و پەیوەندییەکانی کەسێک لە ئاستی تاکدا لەسەر بنەمای کۆمەڵ “aggregate” بونیادنراوە.

شیکردنەوەی ماکرۆی هۆفستێد بۆ تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی، خانەخوێی شیکردنەوەی ئاستی تاکی لە بۆ چوارچێوە کەلتوورییەکان، بە دەستپێشخەری تریاندیز و هاوکارەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. گۆڕانکارییەکانی جەختی ئەکادیمی لە ئاستی شیکردنەوە ڕەنگە پەیوەندی بەو ڕاستییەوە هەبێت کە جێبەجێکردنی میتۆدەکەی هۆفستێد هەتا ئەوپەڕی لە نێو کات و سەرچاوەدا چردەبێتەوە و ئەو سەرنجەش بۆ ئەو ڕێگایانەی کە چوارچێوە کەلتوورییەکان کاریگەری لەسەر تاکەکان هەیە گۆڕاوە (ئۆیسەرمان. ٢٠٠٢).

لە نێو ئەو بەشدارییە زۆرانەی تریاندیز “Triandis” بۆ دەروونناسی کەلتووربڕ کردوویەتی، سێ دانەی گرنگ هەن کە شایەنی تێبینین. یەکەم، ئەو پێناسە کۆمەڵ سەنتەرییەکەی هۆفستێد بۆ تاکگەرایی IND و کۆمەڵگەرایی COL، هەم وەک چەمک و هەم ئەزموونگەرییانە پوختەکردەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە شێوازە جیاوازەکانی پێوانەکردنی نیشانە کەلتوورییەکان بە یەک دەگەن و چوار خەسڵەتی پێناسەکراو، کە جیایان دەکاتەوە دابین دەکات (تریاندیز. ١٩٩٠): (١) پێناسەی خود لە COLدا وابەستەیە و لە INDدا سەربەخۆیە. (٢) ئامانجە کەسی و کۆمەڵییەکان لە COLدا بە نزیکەیی یەکدەگرنەوە، بەڵام لە INDدا یەکناگرنەوە. (٣) ئاگایی زهنی لە COLدا کە ڕێنومێنی زۆربەی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی دەکات، نۆرمەکان و پابەندییەکان و ئەرکەکانیش دەگرێتەخۆ، بەڵام لە INDدا ڕەفتارە کەسییەکان، پێویستییە کەسییەکان، ماف و ڕێکەوتنەکان دەگرێتەخۆ. (٤) لە COLدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکان دۆخێکی باوە، تەنانەت ئەگەر زیانمەندیش بن، بەڵام لە INDدا جەخت لەسەر شێکردنەوە ئەقڵانییەکانی سوود و زیانەکانی پاراستنی پەیوەندییەکانە (تریاندیز. ١٩٩٥). هەروەها تریاندیز بە پێچوانەی هۆفستێدەوە، کۆمەڵگەرایی بە شێوەیەکی سەربەخۆ چەمکاند و پێوانکرد و جەختی لەسەر سروشتی ئامانج-دیاریکراوی “Target-Specific” کۆمەڵگەرایی کردەوە. تێبینیکرد کە کۆمەڵگەرایی لە نیگەرایی بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو لە خەڵک و پەیوەندی نێوان کەسەکان باشترە، بۆ نمونە، دوورخستنەوەی نامۆ و بێگانەکان و پەرۆشنەبوون بۆ تەواوی مرۆڤ لە گردووندا (هوی و تریاندیز. ١٩٨٦، تریاندیز. ١٩٨٨). بەو تایبەتمەندییە تەسکە، تریاندیز لایەنی نۆرمەتیڤی کۆمەڵگەرایی لابرد بەڵام پێویستی بە کردەوەیەکی ڕوونی بونیادنراو بە بیرهێنایەوە.

دووەم، تریاندیز بە ڕاشکاوی هەردوو ئاستی جیاوازی شیکاریی تاک و کۆی جیاکردەوە، و هەوڵیدا بەهۆی  داڕشتنی خەسڵەتە کەسییە گۆڕاوەکانی وەڵامدەرەوەی نیشانە کەلتوورییەکان، پێکەوە گرێیان بداتەوە، واتە، ناباو، نامۆ، بێ هاوتا یاخود تاکێتی “idiosyncratic” بۆ تاکگەرایی و ئەویتربوون، وویست زاڵی ئەویتر، و خۆنەویستی و گشت وویستی “allocentric” بۆ کۆمەڵگەرایی، و لەسەرەتاوە نەهجی ڕەهەندی بەکاربرد (تریاندیز. ١٩٩٥). ئەم میتۆدۆلۆجییە بلیمەتیانەیە گرنگە چونکە پێشنیاری ئەو شێوازەی کردووە کە ئەم بونیادە کەلتوورییانەی هەردوو ئاستی شیکاری لە هەمان مۆدێلدا، واتە لە یەک مۆدێلدا پێکەوە گرێبدەینەوە، وە لێکۆڵینەوە لە لێکەوتەکانی ئەو جیاوازییانەی ڕەهەندێک لە ئاستێکی شیکردنەوەدا بۆ ئاستەکەی تری ئاسان کردووە، کە دواتر شیکردنەوەی ئەزموونگەرانە لەسەر بابەتەکە پێویستی بە بەدواداچوون هەیە.

سێیەم، تریاندیز و هاوەڵەکانی هاوبەشییەکی بەرچاویانکرد لە شێوازی شیکردنەوەی ئەزموونی کەلتوور بۆ هەڵبژاردن و چوارچێوەکردنی بابەتەکانی لێکۆڵینەوە. بەو مانایەی کە خۆی پێشڕەویکرد و لێکۆڵینەوەی دەروونناسی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دامەزراند، واتە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی کاریگەری نیشانە کەلتوورییەکان کە کار لەسەر دەروونی تاک دەکەن. نمونەی بابەتەکان بریتین لە کاریگەری تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لەسەر چەمکی خود یان خودناسی، خود باوەڕی “Self-Conception” (تریاندیز. ١٩٨٩)، هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی (تریاندیز. ١٩٩٠)، باشبوون (سوهـ. ١٩٩٨) و کەسایەتی (سوهـ و تریاندیز. ٢٠٠٢). لەگەڵ ئەوەشدا شایەنی تێبینییە، کە تریاندیز تا ڕادەیەکی زۆر لێکەوتەکانی ئەو نیشانەی کەلتووریانەی بۆ سیاسەت هەڵسەنگاند و جەختی لەسەر سیستەمی سیاسی بوو نەک، نەک لەسەر دەروونناسی تاک.

شوارتز “Schwartz” بە دانانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لە چوارچێوەی بەها بنچینەییەکانی مرۆڤدا ئاسۆی گۆڕەپانەکەی فراوانترکرد. مەبەستی سەرەکی ئەو بۆ لێکۆڵینەوە لە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی پوختکردنەوەی پێناسە گەلێکبوو کە لەو سەردەمەدا لەلایەن تریاندیزەوە بۆ بونیادە کەلتوورییەکان زاڵبووبوون، و بەو خەسڵەتانەی کە لەسەرەوە باسکراوە، دیاردەکرێن. لەو کارەدا شوارتز چوارچێوەی بەها جیهانییەکان کە گەشەی پێدابوو و بەردەوامبوو لە ئەنجامدانی، نەخشەکێشا (شوارتز. ١٩٩٠، شوارتز. ٢٠٠٦، شوارتز. ٢٠١٠).

پێناسەکردنی بەهاکان بە “خوازراو، ئامانجی گوازەرەوەی بارودودۆخەکان، جیاوازی لە گرنگیدا، کە وەک بنەمای ڕێنومێنیکار لە ژیانی خەڵکیدا کاردەکەن” (شوارتز و باری. ٢٠٠١: ٢٦٩)، شوارتز ئەوەی پێشخست کە گوایە دە جۆری بەهای جیهانی لەسەر ئاستی تاک بوونی هەیە و بەشێوەیەکی ئەزموونگەرییانە و پشتبەستوو بە زنجیرەیەک ڕاپرسی فرە ئاستی-نەتەوەیی پشتڕاستیانی کردەوە. لەسەر بنەمای ڕەخنەی “خزمەت بە بەرژەوەندی کێ دەکات”، ئەم ئامانجە هاندەرانەی پۆلیێنکرد بۆ بەهای جۆری تاکەکەس، کە “کە خزمەت بە بەرژەوەندی خودی تاک دەکات، و مەرج نییە لەسەر حسابی هیچ کۆمەڵەیەک بێت”، وە جۆری کۆمەڵگەرا کە “جەخت لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەوانیتر “others” دەکات” بەڵام دیسانەوە مەرج نییە داوای قوربانیدانی تاک بکات. بۆ نمونە بەهاکانی وەک چێژگەرایی “hedonism”، دەستکەوت “achievement”، خۆئاڕاستەکردن “self-direction”، هێزی کۆمەڵایەتی “social-power” و هاندان “stimulation” بە بەهای جۆری تاک پۆلێن کراون لە کاتێکدا بەهاکانی وەک هاوبەندی کۆمەڵایەتی “prosocial”، سنوردارکردن “restriction”، ئاسایش “security” و نەریت “tradition” بە جۆری کۆمەڵ پۆلێن کراون. ئەو بەهای پێگەشتن “maturity”ی وەک بەهای هەردوو جۆرەکە دەستنیشانکرد چونکە “خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو جۆری تاک و کۆمەڵ دەکات” (شوارتز. ١٩٩٠).

سەرەڕای ئەوەی ئەم پۆلێنکردنەی جۆری بەها گەردوونییەکان تاڕادەیەکی زۆر دوولەتییە “dichotomous”، شوارتز دۆسیەیەکی بەهێزی لە دژی دروستکرد. مشتومڕی ئەوەی کرد کە دوولەتی یاخود دوو لایەنی بابەتی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی، کەسێک بەرەو چاوپۆشیکردن لەو بەهایانە دەبات کە بەشێوەیەکی مەبدەئی خزمەت بە هەردوو جۆری IND و COL دەکەن (بۆ نمونە حیکمەت، ژیری)، ئەو بەهایانەی کە ئامانجە گەردوونییەکانی کۆمەڵگەرایی پەروەردەدەکەن زیاتر لە ناو گروپ، پشتگەوێ دەخرێن (بۆ نمونە بەها گەردوونییەکانی وەک یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی)، وە بەرزکردنەوەی گریمانەی هەڵە کە گوایە بەهاکانی IND و COL هەر یەکەیان لە جەمسەرە دژیەکیەکاندا کۆنیشانەی پێکەوەی پێک دەهێنن. هەروەها گریمانەی ئەوەی کرد کە بەرژەوەندی تاک و کۆمەڵ، وەک ئەوەی لە پۆلێنکردنی بەهادا ڕوونکراوەتەوە، مەرج نییە بە یەکتری ناکۆکبن.

بێگومان، یەکەم دوو هۆکار داوای پێناسەی زۆر ووردتردەکەن بۆ ئەو بونیادانە، کە دیارە تریاندیز پێی ڕازیبووە. وەک لەسەرەوە باسکرا، تریاندیز هەوڵیدا کە لایەنی نۆرمەتیڤی IND و COL ڕزگار بکات و جەخت لەسەر سروشتی ئامانجی دیاریکراوی دووەمیان بکاتەوە. جگەلەوەش، تریاندیز ١٩٩٥ هۆکاری سێیەمی ناساند، کە بریتیبوو لە ئەگەری لەسەریەک ستوونی یاخود گۆشەستوونی (Orthogonality) نیشانە کەلتوورییەکان.

دوو خاڵی تر هەیە کە شوارتز کردوونی و پێویستە لێرەدا ئاماژەیان بۆ بکرێت: یەکەم، ئەو لە بەرامبەر کۆتا لێکدانەوەی شیکردنەوەی ئەزموونکاری بۆ IND و COL لە هەردوو ئاستی شیکردنەوەدا هۆشداری دەدات و زیاتر جەخت لەسەر بنەمای بیردۆزەیی، تایبەتمەندی سەرەکی ڕەهەندە کەلتوورییەکان دادەنێت. شوارتز بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو بەها گەردوونییەکانی ئاستی تاک و ئاڕاستەکانی بەهای کەلتووری – بۆ نمونە، سەربەخۆیی بەرامبەر ئاوێتەبوون، یەکسانیخوازی بەرامبەر هەڕەمیخوازی، و هارمۆنی بەرامبەر گەورەداری- لە بنچینە و بنەما پیشینەکەوە “a priori” خواستووە، لە جیاتی پشتبەستن بە شیکردنەوەی هۆکاریی ژینگەیی کە هۆفستێد کردی. کەسێک بە ئاسانی دەتوانێت بەوە ڕازی ببێت کە شیکردنەوەی ئەزموونی پێ ڕووتانەی کۆتا “post hoc” بەرەوە هیچ شوێنێکمان نابات چونکە هەر دەرئەنجامێکی شیکردنەوەکە دەبێت بۆ لێکدانەوە کراوەبێت. دووەم، ئەو بەردەوامبوو لەوەی کە دەبێت ئاستەکانی تاک و کەلتوور بۆ هەردوو مەبەستی چەمک و ئەزموون جیابکرێنەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە بەها جیاوازەکان لە ئاستی تاک یان ئاستەکانی تری بەهای کەلتووری لە هەر ئاستێکدا پێکەوەبن پشت بە هۆکارە کردارییەکان دەبەستێت لە هەر ئاستێکدا. بۆ نمونە، دۆزینەوەی تاکەکەسێک کە لە هەمان کاتدا بەهای بێفیزی و دەسەڵات پەسەند بکات، ئاسان نابێت. بەڵام گەلێک کە تێکڕای پەسەندکردن بۆ دەسەڵات تێیدا بەهێزە هەوڵ دەدات ببێتە ئەو نەتەوەیەی کە تێکڕای پەسەندکردنی بەهێز بۆ ملکەچبوون هەیە. نەتەوەیەک کە بە کەلتوورێکی هەڕەمی دیاری دەکرێت، دەبێت ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە هەبێت کە بەها بە دەسەڵات دەدەن و ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی دیکە هەبن کە بەها بە ملکەچبوون دەدەن.

هۆفستێد و تریاندیز دانیانناوە بە پێویستی شێوازی جیادا بە پێی ئاستی شیکردنەوەکان بەڵام ئەوە شوارتزە کە لەسەر بنەمای ڕاپرسییە فرەئاستییە کەلتووربڕەکان ئەنجامیداوە. شوارتز چوارچێوەی بەهای ئاستی تاکەکەسی بۆ شیکردنەوەی ئاستی کەلتووریی “بەرجەستەبوونی بەهای زاڵ” درێژکردووەتەوە و بۆ هەر ئاستێکی شیکاری بونیادێکی بەهای جۆدای بە ناوی “quasi circumplex” پێشکەشکرد. هەروەها هۆکارە کردارییەکانی هەر ئاستێکی جیاوازی بەشێوازێکی ئەزموونکاری جیاکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە لە ئاستە هاوشێوە و هاوئاستەکاندا کار لەسەر بەهاکان دەکەن.

لە کۆی گشتیدا، کارەکەی شوارتز ڕێگەی پێداین دان بە پێویستی نزیکبوونەوەی کەلتوور لە هەردوو ئاستی شیکاریدا بنێین، لەسەر بنەمای بیردۆزەی پێشوەختە، بۆ ئەوەی تێگەشتنێکی تێروتەسەلتر لە بابەتەکە بەدەست بهێنین. ئێستا ئێمە ئەو ڕاستییە بەرز دەنرخێنین کە لۆجیکی کەلتوور جیاوازە لە لۆجیکی تاک. پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن دەبێت بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامەکان لە هەردوو ئاستدا، شیکردنەوەی جیاجیا لە گشتێکی ماناداردا بکەین.

دواجار ئینگلهارت “Inglehart” و ئۆیسەرمان “Oyserman” (٢٠٠٤) شیکردنەوەیەکی یەکپارچەیان بۆ کارەکانی هۆفستێد، تریاندیز، و شوارتز پێشکەشکرد. ئەمان بە سەرکەوتووی نیشانیاندا کە IDVی هۆفستێد، تاکگەرایی-کۆمەڵگەرایی تریاندیز، چەسپاندنی-سەربەخۆیی شوارتز و ڕەهەندی بەهای ڕزگاری- خوددەربڕنی یەکەم نووسەر بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەردوو ڕوانگەی چەمکی و ئەزموونییەوە بەسەریەکداچوون. سەرنجدان لە بەهاکانی ڕزگاری/خوددەربڕین، ئەم نووسەرانە ئەو ڕەهەندەیان پێشخست کە نەک تەنها ئەوەی کە بە ماوەیەکی درێژ پێوانەکراوە بەڵکو دەتوانێت بۆ تێکەڵکردنی هەموو ئەو ڕەهەندە ناتەبایانە بۆ ناو چوارچێوەیەکی بیردۆزەیی مانادار یارمەتیدەربێت. لە ڕاستیدا، ئینگڵهارت و ئۆیسەرمان دووپاتیانکردەوە کە تەنها یەک ڕەهەند لە پێکهاتەی سەرەکی شیکاریدا دەرکەوت “Principal Component Analysis” (PCA) و ئەو ڕەهەندەیان بە تەواوی بە ڕێژەی ٪٧٨ی جیاوازییە نەتەوە تێپەڕییە  ڕەهەندە کەلتوورییەکان هەژمارکرد. ئەم ڕەهەندە بەشێوەیەکی بێ ئەندازە بەهێز لەگەڵ نەهجی جیاوازی پێوانەکان، جۆری جیاوازی نمونەکان و ماوەی جیاوازی کاتدا سەرهەڵدەدات. بەم شێوەیە، ئینگڵهارت و ئۆیسەرمان دۆسیەی بەڵگەیەکی بەهێزیان دروستکرد کە ئەم ڕەهەندە کەلتوورییانە، سەربەخۆ لەلایەن هۆفستێد، تریاندیز و ئینگڵهارتەوە ناسێنراون، بە نەرمی لەو بونیادە هاوشێوەیەی ژێرەوە دەدەن کە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕادەیەیە کە خەڵک بەسەر پێویستیەکانی ڕزگاری و مانەوەدا پێشەنگی سەرەکی بە سەربەخۆیی و هەڵبژاردنی تاک دەدەن.

بە کورتی، کارەکەی ئینگڵهارت و ئۆسەرمان لە لێکۆڵینەوەی دەروونناسی کەلتووریدا بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە بە جۆرێک ئەو ڕێگایەی کێشا، کە چۆن فێرخوازانی کەلتوور تێکەڵ بە کارە جیاوازەکانی بیردۆزەیەکی ماناداری گشتی هەم لە ڕووی بیردۆزەیی و هەم بە شێوەیەکی ئەزموونکراو بکەن وچۆن ئێمە دەتوانین لە سەرچاوەکانی زانیاری سوودوەربگرین کە لە ماوەیەکی زۆردا بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشتر و پێشهات و دەرەنجامەکانی گؤڕانی کەلتووری کۆکراونەتەوە، کە دەبێت ببێتە یەکێک لە گرنگترین ئەجێنداکانی توێژینەوەی بابەتی دەروونناسی کەلتووربڕ لە داهاتوودا.

٥.١ مێتا شیکاریی ئۆیسەرامن سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

ئۆیسەرمان و هاوکارەکانی گشتگیرترین ڕانانیان لە لێکۆڵینەوە ئەزمونییەکانی سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی کردووە لە کارێکیاندا بە ناونیشانی: “دووبارە بیرکردنەوە لە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی: هەڵسەنگاندنی گریمانە بیردۆزەییەکان و مێتا شیکارییەکان (٢٠٠٢). ” کە زیاد لە ٢٥٠ لێکوڵینەوە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ تا ١٩٩٩ لەخۆ دەگرێت. ئەم مێتا شیکارییە فراوانە هەوڵی دا وەڵامی دوو پرسیاری زۆر گرنگ بداتەوە کە لە لایەن کۆمەڵێک ڕێباز و میتۆدی فراوانی نێو ئەدەبیاتی بوارەکەوە دەوروژێندران: ئایا ئەمریکییە ئەوروپییەکان بەراورد بە کۆمەڵگاکانی دیکە لە ڕووی تاکگەراییەوە باڵاترن و لە ڕووی کۆمەڵگەراییشەوە نزمترن؟ ئایا ئەو گریمانانەی لە ڕووی بیردۆزەییەوە سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی بۆ ئەرکی دەروونناسی وەرگیراون لە ڕووی خود هەڵسەنگاندن “Self-concept” خۆشگوزەرانی، شێوازی دەرەنجامگەرایی، پەیوەستی، لە ئەدەبیاتی ئەزمونگەراییدا پشتڕاست کراونەتەوە؟

نووسەرەکان لە ڕێگەی دابینکردنی چاوپێداخشاندنێکی گشتی بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییدا وەک نەریتێکی ئاڕاستەیی -توجیهی- دەستیان بە شیکارییەکانیان کرد. لە جیاتی خستنەڕووی پێناسەی جێگرەوە بۆ تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی، پێکهاتەی بنچینەیی بیردۆزەیی هەریەک لەم پێکهاتانەیان خستەڕوو و لەسەر بنەمای ئەو پێناسانەی بەکاردەهێنران دەستیان بە وردەکاریی بابەتەکانیان کرد. بۆ نموونە پێکهاتەی بنچینەیی تاکگەرایی ئەو تاکە گریمانکراوانەن کە سەربەخۆن و بەدەرن لە کاریگەریی یەکتر، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەرایی گریمانەی ئەو کۆمەڵ و دەستانەیە کە تاکەکان تێیدا بە شێوەیەکی یەکسان ناچار دەکەن و پەیوەستی یەکتریان دەکەن. لەسەر بنەمای بابەتی لێکۆڵینەوەکە ئەو کەرەستانەی لەسەر پێوانەی تاکگەرایی، کۆمەڵگەرایی بیست و حەوت خاڵ پێکدەهێنن، حەوت پێکهاتەی تاکگەرایی پێناسە دەکەن کە پێکدێن لە: سەربەخۆیی، هەوڵدان بۆ ئامانجی خود، کێبڕكێی کەسی و بردنەوە، جەختکردنە سەر خاڵە نایابەکانی خۆت، بیرکردنەوە و کارەکانت هەمیشە لەبەرچاوی کەسانی دیکە نەبێت، خۆناسین و بوونی ناسنامەیەکی بەهێز، دەربڕینی پێداویستییەکانت بە شێوەیەکی ڕوون و ڕەوان، هەروەها پێکهاتەکانی کۆمەڵگەراییش پێکدێن لە: بە هەند وەرگرتنی نزیکی لە کەسانی دیکە وەک بەشێکی سەرەکیی خۆت، ویست و ئارەزووت بۆ ئەوەی سەر بە کۆمەڵێک یاخود گرۆهێک بیت، ئەرک و قوربانیدان، گرنگیدان بە هارمۆنییەتی کۆمەڵەکەت، گەڕان بەدوای ئامۆژگاریدا بۆ گەیشتنە بڕیار، گۆڕینی خۆت بە گوێرەی ژینگە، تەرکیز خستنە سەر پلەبەندیی هەڕەمی و بڕیارەکانی دەوڵەت، هەروەها پەسەندکردنی کاری دەستەجەمعی. بە گوێرەی ئەم نووسەرانە، ئەم بنەما و بوارانە %٨٨ی پێکهاتەی هەریەکێک لەو بوارانەی لە مەودای شیکارییەکەدا هەبوون پێکدەهێنێت، کە ئەمەش ئەوە دەردەخات ئەوانە پێکهاتەی جەوهەریی پێناسە ئەزموونییە بەردەستەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایین.

سەبارەت بە پرسیاری یەکەم وەڵامەکە لەوە ئاڵۆزترە کە چاوەڕوان دەکرێت. لە سەرێکەوە، ئەمەریکییەکان هەروەک لە ڕێگەی وەڵامەکانیانەوە بۆ پێوەرەکانی تاکگەرایی و شێوازی پێناسەکردنی خۆیان و ئەو بەڵگانەی لایان باوەڕپێهێنەر و هاندەریانە، دووپاتیان کردووەتەوە تاکگەران. لە سەرێکی دیکەوە بە هەمان ئەندازە ڕوونە کە وابەستەی یەکترن و حەز بە نزیکی لە ئەندامانی کۆمەڵگاکەیان دەکەن، بۆ ئامۆژگارییەکانیان دەگەڕێن، کە ئەمانە هەموو دەرخەری ئەو ڕەهەندە کۆمەڵگەراییەکەن. وەڵامی پرسیاری دووهەم زۆر ڕوون نییە کە بەڵگەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ سایکۆلۆژییە فرەجۆرەکان، نەوەک سایکۆلۆژییەتێکی تاک یاخود گشتی بە تەنها. بە دەربڕینێکی دیکە، کاریگەرییە سایکۆلۆژییە تێبینیکراوەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی بەو لایەدا دەشکێنەوە کە زۆر گەورە و  چەند بارە نەبن.  سەرەڕای ئەوەش، تەرکیز خستنە  سەر بەراوردی وڵاتێکی دیاریکراو یاخود لایەنێکی دیاریکراوی سایکۆلۆژیی کرداری لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا ڕیسک بە دۆزینەوە گشتییەکانی لێکۆڵینەوەکانەوە دەکات.

لە وەڵامی ئەم پرسیارانەدا، ئەم لێکۆڵینەوە گشتگیرە، دوو کێشەی لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دەخاتەڕوو. یەکەم، مرۆڤ ناتوانێت سەرنجی ئەوە نەدات کە غیابێکی بەرچاوی ئەو لێکۆڵینەوانە هەبوون کە گریمانە سایکۆلۆژییەکانی ئەم بنەما کلتوورییانە لە بواری سایکۆلۆژیای سیاسەتدا هەڵدەسەنگێنێت. لەنێو ژمارەیەکی زیاتری لێکۆڵینەوەکاندا، بە مێتا شیکارییەکانیشەوە، بە دەگمەن لێکۆڵینەوەیەک دەدۆزیتەوە کە کاریگەرییە کلتوورییەکانی سەر هەڵوێست یان ڕەفتاری تاک لێکبداتەوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەست بێت بە بابەتە سیاسییەکانەوە یان گریمانە سایکۆلۆژییی سیاسییەکان بدۆزێتەوە. هەر وەک لە بەشی پێشوودا مشتومڕی لەبارەوە کرا، چ بە هۆکاری تیۆری چ بە هۆکاری پراکتیکی حەزێکی نوێبووەوە لە کلتووری سیاسەتدا هەیە. بەڵام گەر شیکردنەوەی گشتی Macro explanation- کە ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کلتوور کاریگەری لەسەر دیاردەی گشتیی کۆمەڵایەتیی ئابووری هەیە- لانیکەم تەنها لە بواری زانستی سیاسیدا بووەتە بابەتێکی زاڵ. ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بە مەیلی دیسپلینەوە هەبێت، بە تایبەتی لە بواری سیاسەتی بەراوردکاریدا، کە تەرکیز دەخاتە سەر لێکەوتی کۆمەڵایەتیی ئابووری، سیاسیی گشتی، وڵات وەک یەکەیەک بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوە هەڵدەبژێرێت. لێرەدا ئەوە ڕوونە کە ئەو لێکۆڵینەوەیەی هەڵسەنگاندن بۆ گریمانە سایکۆلۆژییە سیاسییەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دەکات تەنانەت پێویستە لەسەر ئاستی سایکۆلۆژیی کلتووربڕیش ئەنجام بدرێت، کە تەرکیز و چاوی ئەکادیمی لەسەر ئەو شێوازە کلتوورییە بووە کە چوارچێوەی کاریگەریی تاک لەخۆ دەگرێت (ئۆیسەرمان. ٢٠٠٢آ).

دووهەم هەروەک ئۆیسەرمان و هاوکارەکانی دانیان پێدا ناوە بابەتی هەژموونی دەرەکی لە کلتووری هەنووکەیی لێکۆڵینەوە سایکۆلۆژییە ئاڕاستەکراوەکاندا سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لەئارادایە. بە دەگمەن کەسێک ئەوە ئاشکرا دەکات کە پشتڕاستی بکاتەوە ئەم دۆزینەوانە بتوانرێت بۆ دونیای واقیع بگشتێنرێن، لە کاتێکدا زۆربەی داتاکان لە خوێندکارانی زانکۆوە وەرگیراون و لەوەش خراپتر تەنها زانکۆی دوو بۆ سێ وڵات. بە گوێرەی قسەی ئۆیسەرمان زیاد لە %٨٠ی لێکۆڵینەوەکانی بواری مێتا شیکاری کە لەنێو خوێندکارانی زانکۆ و کۆمەڵێک توێژینەوە نەتەوەبڕەکاندا بەکارهاتوون لە بەراوردی نێوان خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکادان کە نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا دەکات لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆکانی ژاپۆن، هۆنگ کۆنگ، کۆریا کە نوێنەری ڕۆژهەڵاتن وەرگیراون. ڕەنگە ئەمە پەیوەست بکرێت بەو حەقیقەتەوە کە ئەوان لەسەر بنەمای تاکگەرایی، کۆمەڵگەرایی، سەربەخۆیی، پشت بە یەکتر بەستن، دەوروبەر سەنتەری، خود سەنتەری، کە بێگومان ئەمانە مەودای لێکۆڵینەوەکانیان بەرتەسک کردووەتەوە.

٦- لێکۆڵینەوەی سایکۆلۆژیی سیاسی سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

لە کۆتا بەشدا چەند چارەسەرێک دەخەمەڕوو کە پێویستە لە لێکۆڵینەوەی گریمانەکانی سایکۆلۆژیی سیاسیی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی سوودی لێ ببینین. پێکدێن لە شیکاری فرەئاست، وێناکردن و بەگەڕخستنێکی وردودرشتی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لەسەر بنەمای ئاستی شیکاری و بەکارهێنانی فراوانی ئەو داتا ڕاپرسییانەی نەتەوەبڕن.

٦.١ ئاستی شیکاری و فرەئاستیی شیکاری

زۆربەی دەروونناسە کەلتووربڕەکان هەر لە -هۆفستێد- ەوە، مشتومڕی ئاستە جیاوازەکانی شیکارییان کردووە ئەوانیش تاکگەرایی و کەلتوورین، کە پێویستە بە مەبەستی بیردۆزە و هەروەها ئەزموونیش جیابکرێنەوە. هۆفستید چەندین لێکۆڵینەوەی فرەئاستی سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی کردووە جەخت لەوە دەکاتەوە کە شیکارییە “ژینگەیی” یاخود گشتگیرییەکانی نابێت بۆ شیکردنەوەی سایکۆلۆژیەتی تاک بەکاربهێنرێت. ئەم نووسەرە لە ڕووی بیردۆزەیەوە مشتومڕی ئەوە دەکات کە “تاکگەلی زۆر و زەوەند نین، بەڵکو گشتن و ناشتوانین لەڕووی داینامیکی کەسایەتیی تاکەکانەوە لە لۆجیکی ناوەکییان تێبگەین.” (٢٠٠١: ١٧) لە ڕووی ئەزموونییەوە بانگەشەیەکی جێگای مشتومڕی کرد کە دەستتێوەردانە ئاستبڕەکان دەگات بە جۆرێک لە هەڵە، کە ئەویش یان هەڵەی ژینگەییە یان هەڵەی پێچەوانەی ژینگەی (تاکەکەسی). بە هەمان شێوەی هۆفستێد ئەو هۆکارەی پشتڕاست کردەوە کە بۆچی جەختی لە شیکاری کەلتووریی ئاستی نەتەوە کردۆتەوە.

تریاندیز لەگەڵ هۆفستێددا هاوڕا بوو بە جۆرێک کە ئەو جۆرێک لە تێرمینۆلۆژی “وشەسازی” بردە پێشەوە –بۆ نموونە دەوروبەر سەنتەری و خود سەنتەری وەک کەسایەتی یارمەتیدەری تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایین- شیکارەکانی ئاستی تاکەکەسی جیاکردەوە لە ئەو شیکارییانەی ئاستی کەلتووری. هەرچەندە تریاندیز جەختی لە شیکاری ئاستی تاکەکەسی کردووەتەوە، بێ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە ئاستێکی کەلتووریدا زانیارییەکان تێکهەڵکێش بکات، هەڵبەت جگە لە کارە پێداچوونەوەکانی نەبێت. (١٩٨٩؛ ١٩٩٥) سەرەڕای ئەوەش، وەک بابەتێکی “پێوانەیی” گەیشتە بابەتی ئاستی شیکارەکان، نەک وەک تێکهەڵکێشکردنی ئەو زانیارییانەی لە هەردوو ئاستە شیکارییەکەدا چنگ کەوتوون. (تریاندیز. ١٩٩٥)

شوارتز لە بابەتی بەدەستهێنانی تێڕوانینێکی تەواو سەبارەت بە کەلتوور جەختی لەسەر گرنگیی جیاکردنەوەی ئاستەکانی شیکاری کردووە. لە هەریەک لە ئاستەکانی شیکاریدا پێکهاتەی بەها جیاوازەکانی لەڕووی ئەزموونییەوە تاقی کردەوە و وێنای کردن، پاشان بەها گەردوونییە پەیوەستەکانی  ئاستی تاکەکەسی و ئاڕاستەکانی بەهای کەلتووری پەیوەست کرد بۆ گەیاندنی لقەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی. لە ڕێگەی ئەنجامدانی شیکاری جیاواز و بەهۆی ئەوەوە تەرکیز خستنە سەر جیاوازییەکانی نێوان ئاستەکانی شیکاری، کەچی شوارتز وا دەردەکەوێت شکستی لەوەدا هێنا بێت کە بە شێوەیەکی سیستماتیکیتر دەرەنجامی ئاستە جیاوازەکانی شیکاری تێکهەڵکێش بکات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە زانیاری ڕاپرسییە کەلتووربڕەکانی خۆی لەسەر پێوەرێکی گەورە بەکارهێناوە.

ئینگڵهارت هەموو ئەوانەی ڕوونکردۆتەوە کە دەکەونە چوارچێوەی تێکڕای ئاستی شیکاری کەلتوورییەوە و هەروەها چ کاتێکیش پێویستمان پێی دەبێت. لەم کارەیدا، ئەو خراپ تێگەیشتنە باوەی سەبارەت بە هەڵەی ژینگە هەیە ڕاست کردووەتەوە. بە گوێرەی ئینگڵهارت، ئەو حەقیقەتەی کە کەلتوور پێکدێت لە تاکەکەن هیچ دۆزینەوەیەک سەبارەت بە گریمانە سیاسییە، کۆمەڵایەتییە- ئابوورییەکانی کەلتوور بە بێ بەڵگە لە ئاستی تاکدا پووچەڵ ناکاتەوە. بە دەربڕینێکی دیکە، بابەتێکی باوەڕپێهێنەری دروستکرد کە هەندێک لە پەیوەندییەکان یان بە تەواوی ژینگەین یان وەک واقیعێکی ژینگەیی تەنها لە ئاستە تێکڕاکەدا بوونیان هەیە و بۆیە پێویستاین بە پاڵپشتی ئەزموونی نییە لە داتای ئاستی تاکەکەسیدا. بۆ نمونە، دیموکراسی تەنها لە ئاستی تێکڕا و گشتیدا بوونی هەیە، بۆیە گریمانەی ئەو باوەڕەی کە تاکەکان کاریگەرییان لەسەر دیموکراسی هەیە، تەنها بەو مانایە دێن کە تێکڕا و ئاستە گشتییەکەی ئەم باوەڕانە –بۆ نموونە باوەڕە گشتییەکانی پەیوەست بە ئاستی کەلتووری- کاریگەرییان لەسەر دیموکراسی هەیە. (ئینگڵهارت و وێڵزێل، ٢٠٠٣؛ ئینگڵهارت و وێڵزێل، ٢٠٠٧)

بە کورتی و بە پوختی، زۆربەی خوێندکارانی کەلتوور لەسەر ئەوە کۆکن کە پێویستمان بە بنەما و بەندوباوی جیاواز هەیە، هەم لە ڕووی بیردۆزە و ئەزموونیشەوە، ئەمەش بە گوێرەی ئاستەکانی شیکاری لە لێکۆڵینەوەی کەلتووردا. بە لەبەرچاوگرتنی گریمانەکانی زاڵێتیی ئەو پێناسانەی کەلتوور کە بە ئاڕاستەی کۆمەڵگەرایین، بۆ بەندوباوە سایکۆلۆژییەکان، هەوڵی جیاوازی، پێناسە چەمکی و کردارییەکانی کەلتوور بە ئاڕاستەیەکی دروستی بوون. کەچی هێشتا بە دەگمەن وا دەردەکەوێت کە هەوڵیاندابێت ئەو زانیارییانە تێکهەڵکێش بکەن کە لە ئاستە جیاوازەکاندا بەدەست هاتبن. بە دەربڕینێکی دیکە، وا دەردەکەوێت بژاردەی شیکاری بۆ لێکۆڵینەوەی ئەزموونی سەبارەت بە کەلتوور هەم لە ئاستە تاکگەراییەکەیی و ئاستە گشتییەکەشیدا سنوردار بووە، گەر هەڵەی دەستتێوەردان ئاستبڕەکان لابدەین، ئەوا دەبێت بە هەڵەی تاکگەرایی یان ژینگەیی.

هەر وەک گوتمان، من مشتومڕی ئەوە دەکەم کە خوێندکارانی کەلتووری سیاسی پێویستە سوود لە نموونەی فرەئاستی ببینن یان کە تێیدا زانیاریی ئاستە تاکی و کەلتوورییەکەش بە هەمان شێواز تێکهەڵکێشکراون تا تێڕوانین و ڕەفتاری ئاستە تاکەکەسییەکە ڕوونبکرێتەوە. ئەمە نەوەیەکی نوێی تەکنیکی شیکارییە لە سایکۆلۆژیی کەلتووربڕدا ئەو حەقیقەتە بەهەند وەردەگرێت کە تاکەکانی نێو هەمان ژینگە –لێرەدا هەمان نەتەوە دەگرێتەوە- مەیلی ئەوەیان هەیە زیاتر هاوشێوەی یەکتر بن یان پێکەوە بن بۆ ئەوەی تێرمینۆلۆژیی -زاراوەسازیی- نمونەیی فرەئاست لەنێو چوارچێوە جیاوازەکاندا بەکاربهێنین. لەوەش زیاتر، ئەو ڕاستییە دووپات دەکاتەوە کە لە پێکهاتەی ئەم داتا گشتییانەدا، هەمەچەشنییەکان لە ئاستی تاک دا دەبێت بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاستی چوارچێوەیی -کۆنتێکستچواڵ- و هەروەها هەمان ئاستی تاکەکەسی ڕوون بکرێنەوە. (ئۆیسەرمان و ئەسکەڵ، ٢٠٠٨)

ڕێگای فرەئاستی گونجاوترین ڕێگایە بۆ شیکاری ئەزموونی کەلتووری سیاسی، لەبەر ئەوەی شتێکی عەقڵانییە گەر گریمانەی بەها، هەڵوێست، ڕەفتاری سیاسیی تاکەکان لە هەمان وڵاتدا بکەین کە وەک یەکن، وەک لە وڵاتە جیاوازەکانی دیکەدا، چونکە لەژێر هەمان سیستەمی پەروەردەییدا گەورەبوون و هەمان ئەزموونی مێژووییان هەبووە. لە ڕاستیدا هۆفستێد پێشنیاری ئەوەی کردووە کە نموونەی فرە ئاستی دەتوانرێت بۆ خۆلادان لە هەڵە ئاستبڕەکان بەکاربهێنرێت و هەروەها “دەتوانێت تێڕوانینێکی پێویست دابین بکات بۆ کارکردنی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان.” (٢٠٠١: ١٧)

٦.٢ پێچەوانەیی بنەماکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

لە لێکۆڵینەوەی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی یەکێک لە گرنگترین پرسیارە بیردۆزەیەکان کە گریمانەی میتۆدۆلۆجیی قوڵی هەیە ئەوەیە کە ئاخۆ چەمکەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دووئاڕاستە و پێچەوانەن یان لە شوێنێکی سنوردار و پشتپێبەستراودان. (ئۆیسەرمان. ٢٠٠٢آ)بە دەربڕینێکی دیکە، خوێندکارانی کەلتوور مشتومڕی ئەوەیان کردووە ئاخۆ بەها، هەڵوێست، ڕەفتاری تاکگەراکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێچەوانەی کۆمەڵگەراکانە. بۆیە بەم دڵنیاییە دوو جەمسەرە دژەوە، ئەگەر کەسێکی تاکگەرا دەناسیت، ئەوا دەتوانیت بەدڵنیاییەوە پێشبینی ئەوە بکەیت کە کەسێکی کۆمەڵگەرا نییە. لە ئاستە کەلتوورییەکەیدا، مشتومڕی ئەوەیان کردووە کە ئاخۆ زانینی ئەوەی کە وڵاتێک تا چ ڕادەیەک کۆمەڵگەرایە وا دەکات پێشبینی ئەوە بکەیت تاکگەراییەکەی لە چ ئاستێکدایە.

من پێشنیاری ئەوە دەکەم کە دەروونناسە کەلتووربڕەکان وەک بنەماگەلێکی فرەڕەهەندی لە ئاستە تاکگەراییەکەدا و یەک ڕەهەندی و تەواوکەریی لە ئاستە کەلتوورییەکەدا وێنای تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی بکەن و بیخەنە گەڕ. یەکەم ئاستە تاکگەراییەکە، فرەڕەهەندێتیی بنەماکان لە ڕووی بیردۆزەیەوە لە لایەن ئارگۆمێنتەکانی ترێندسەوە سەبارەت بە ئاماژە گرنگە جۆراوجۆرەکان و پۆلێنبەندییە پشتپێبەستووەکانی بنەماکان پاڵپشتیکراون، کە پێکهاتەی جەختکردنەوەی شوارتز لەسەر بەهاکان تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییش لەخۆدەگرێت، هەروەها شیکارییە ناوەڕۆکییەکەی ئۆیسترمان سەبارەت بەو پیوەرانەی هەن. سروشتی ئامانجی دیاریکراوی کۆمەڵگەرایی هەروەها پاڵپشتی چوارچێوەی دیاریکراوی بەرجەستەکردنی بنەماکە دەکات. بۆیە ئۆیسرمان و هاوکارەکەی ئەوەیان خستووەتەڕوو کە “ڕەنگە وا دروستتر بێت بەرجەستەکردنی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی وەک دونیابینی کە جیاوازن لەو بابەتانەی دەیانخەنە بەرچاو.” (٢٠٠٢آ: ٥) بە دەربڕینێکی دیکە،   تاکەکان دەتوانن لە یەک کاتدا دوو بەهای کەلتووری کە وا دەردەکەوێت پێچەوانەی یەکتر بن هەڵبگرن، چالاککردنی هەریەک لەم بەهایانەش بەندە بە بارودۆخ و ناوەڕۆکی ئەو بابەتەی ڕەفتاری لەگەڵ دەکەن. هۆفستید، پەیڕەوی دوو ئاڕاستەیی لە ئاستی کەلتووریدا دامەزراند، پاڵپشتیی نمونەی فرەڕەهەندی لە ئاستە تاکگەراییەکەیدا دەکرد. (١٩٩٤؛ ٢٠٠١؛ ٢١٥-٢١٦)

لە ئاستە کەلتوورییەکەیدا، عەقڵانیترە وەک بابەتێکی یەک ڕەهەندی چەمکی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دابڕێژرێن، چونکە ئەوانەی پاڵپشتی کۆمەڵگەرایی دەکەن بەرامبەر ئاماژەی بارودۆخە کورت مەوداکان پەست دەبن، بە پێچەوانەی بەها کەلتوورییە تاکگەراییەکانەوە، هەروەک فرەڕەهەندێتی لە ئاستە تاکگەراییەکەیدا پێشنیاری دەکات.  سەرەڕای ئەوەش، پەیڕەوی یەک ڕەهەندیی دوو ئاڕاستەیی پەیوەندی بەو شێوازەوە هەیە کە خوێندکارانی کەلتوور پێناسەی ڕەهەندەکانی ئاماژە کەلتوورییەکانیان کردووە. بە ڕای ئۆیستەرمان و هاوڕێکانی (٢٠٠٢آ: ٨-٩) پەیڕەوی تاک ڕەهەندی دوو ئاڕاستەیی وا دەردەکەوێت تەنانەت لەنێو ئەو لێکۆڵەرانەشدا باو بێت کە لێکۆڵینەوە لە شیمانە سایکۆلۆژییەکانی ئەم ئاماژانە دەکەن. زۆرینەی ئەو ١٧٠ لێکۆڵیەنەوەیە بە ئەوانەشەوە کە پێکدەهاتن لە مێتا شیکاری تەنها بە یەکێک لە بنەماکان دەپێوران.

٦.٣ دەسەڵاتی دەرەکی  

هەر وەک ئۆیسەرمان پێشنیاری کردووە، لێکۆڵینەوەی سایکۆلۆژیی کەلتووربڕ لە بابەتی دەسەڵاتی دەرەکیدا لاواز بووە، جا ئێمە بتوانین دۆزینەوەکانی لێکۆڵینەوە لە دونیای واقیع بگشتێنین یاخود نا.

ڕەخنەکان لە هەندێک ڕووەوە دەسەڵات و کاریگەرییان هەبووە. زۆربەی زۆری لێکۆڵینەوەی ئەزموونیی کەلتوورەکان نموونەی تەنها دوو سێ کەلتووریان بەراورد کردووە، کە وەک نەتەوەی جیاواز خراونەتەڕوو (شوارتیز، ١٩٩٤؛ ئۆیسەرمان، ٢٠٠٢آ) لە لێکۆڵینەوەکانی ڕەفتاری بەراوردکاریی سیاسی دا، کە تێیدا توێژینەوەی کەلتووربڕ سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی کە وەک ئەم پەیپەرە ئاماژەی بۆ دەکات، هەمان بابەتی هاوشێوەی هەبووە. بە گوێرەی جێنینگس (٢٠٠٧)، لێکۆڵینەوە نەتەوەبڕەکان سەبارەت بە کاریگەرییە سیاقییەکان بۆ کۆمەڵێک وڵاتی کەم بچووک دەبێتەوە، ئەمیش بە ناوی لێکوڵینەوەن پێنج نەتەوە پێشەنگەکە، لێکۆڵینەوەی کەلتووری شارستانیکەلتووری شارستانی. بەدەر لەوەش، ئەو بەراوردە کەلتووربڕانەی کە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی ئاستی تاک دەکات سووک و ئاسان پێکدێت لەو نموونەی خوێندکارانی ئاسایی زانکۆ، زۆربەیان کە بەشدارییان کردووە لە لێکۆڵینەوەکەدا لە هەمان کاتدا لە خولی سایکۆلۆژی دا بەشدارییان کردووە (ئۆیسەرمان، ٢٠٠٢آ). تەنانەت لەوەش زیاتر، تاقیکردنەوە زانستییەکە میتۆدی لێکۆڵینەوەی زانستی لە سایکۆلۆژیادا پەیڕەو کردووە، بە تایبەتی بۆ دامەزراندنی هۆکاریی لە ئاستە تاکگەراییەکەیدا، زۆربەی کات بابەتی ڕەخنەی گشتاندنی هاوشێوە بووە، ئەویش بەهۆی ژینگەی ئەو تاقیگەی بە شێوەیەکی ورد بۆی دیاریکراوە.

کێشەی وڵات و کەلتوورە بچووکەکان، هەروەها ئەو نموونانەی نوێنەرایەتییان ناکەن بەهۆی سەرچاوە سنوردارەکانی لێکۆڵینەوەوە، شتێکە ناتوانیت خۆتی لێ ببوێریت. لەوەش زیاتر، لەبەر ئەوەی بە ڕوون و ئاشکرا هەمەچەشنیی ئاستی کەلتووری و نەتەوەیی چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوە میتۆدە تاقیکارییەکان تەنها لە ئاستی شیکاریی تاکگەراییدا جێبەجێ دەکرێن. پێویستە ددان بەو ڕاستییەشدا بنێین کە ئەم کێشانە بۆ خۆیان هیچ دۆزینەوەیەک لە لێکۆڵینەوە نەتەوەبڕەکاندا ناکەن کە لانیکەم یەکێک لەم میتۆدانە بەکاربهێنێت کە ناگشتێنرێن یاخود بێ پاڵپشتی نابن. هەر وەک لە لایەن ئۆیسەرمان و هاوکارەکانی لە بواری مێتا شیکاریی فراواندا پێشنیار کرا، تەنها یەک دانە ڕێگا نییە، بەڵکو چەندین ڕێگای هەمەچەشن هەن تا حەقیقەتە زانستییەکان بزانین. هەر دۆزینەوەیەکی میتۆدێکی زانستی بە بێگومان لە لایەن میتۆدە جیاوازەکانی دیکەوە پشتراست دەکرێتەوە. هۆفستیدیش ئەم نەریتی هەمەچەشنێتییەی میتۆدانەی پشتڕاست کردەوە کە پێی دەڵێت: “سێگۆشەی پڕۆگرامیی” (٢٠٠١؛ ٥)

بۆ ئەوەی بابەتی گشتاندنی دۆزینەوەی لێکۆڵینەوەکان دیاری بکەین، لە ڕۆحییەتی سێگۆشەی پڕۆگرامییدا، من بەرگری لەوە دەکەم کە پێویستە سوود لە ڕاپرسییەکی نەتەوەبڕی پێوەر فراوان، کە زۆر زیاتر نوێنەرایەتیی کەلتوور و نەتەوەکان بکات، چ لە ڕووی ژمارەی نەتەوەکانەوە چ لە ڕووی نوێنەرەکانیانەوە، هەروەها شێوازی هەڵبژاردنی نموونەکانیش. بۆ نموونە ئێمە لەنێو هەموویاندا داتای تەکنەلۆجیی هۆتسفدمان هەیە، کە لە لایەن بۆند و هاوکارەکانییەوە پەرەی پێدراوە، هەروەها ڕاپرسیی بەهای شوارتز، پڕۆگرامی لێکۆڵینەوەی کاریگەریی ڕەفتاری ڕێکخراوەیی و سەرکردایەتیی جیهانیی، ڕاپرسیی بەها جیهانییەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەستن.