رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

كێشەی تاکگەرایی

Facebook
Twitter
LinkedIn

نووسین: گینا گۆستاڤسۆن

کاندیدی دکتۆرا

زانکۆی ئۆپسالا

وەرگێڕان: ئاراس ئەنوەر

Download PDF

بەشی یەک

پشکنینی پەیوەندییەکانی نێوان پشتبەستن بە خود، سەربەخۆیی، چاکە مەدەنییەکان

ئەم پەیپەرە یەکێکە لە کارە توێژینەوەکانی نامەی دکتۆراکەی نووسەر، کە لە وۆرکشۆپی SWEPSA لە نۆرکۆپینگ لە بەرواری ١٧-١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٧دا پێشکەشی کردووە.

پوختە

ئەم پەیپەرە گەڵاڵەی پڕۆژەی نامەی دکتۆراکەمە، کە مامەڵە لەگەڵ دەروونناسی سیاسی، بەها مەدەنییەکان و بەشدارییە سیاسییەکان دەکات. بە دیاریکراوتر، دەپرسم چۆن ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی کار لەسەر مەدەنی بوونی هاوڵاتی دەکات. چۆن ئەو ڕاستییەی کە کەسێک باوەڕی بە بنەمای سەربەخۆیی تاک هەیە کاریگەری لەسەر لێبووردەیی، هاوسۆزی، بەشداریکردنی کایەی گشتی سیاسیی دادەنێت؟ وە ئەو توخمانە چیین کە ئایدیاڵی تاکگەرایی پێکدەهێنن؟ ئایا بۆی هەیە لە چەند ڕەهەندی جیاواز پێکبێت؟ ئەگەر وابێت، ئایا ئەم تاکگەراییە جیاوازانە کەریگەری جیاوازییان لەسەر چاکەی شارستانی “فەزێڵەی مەدەنی” هەیە؟ لێرەدا بە کورتی سەرنج لە توێژینەوەی پێشوو لەسەر تاکگەرایی و دیموکراسی دەدەم، و پێشنیاری ئەوە دەکەم کە من بە نیازم بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجامی بدەم، بە دوایدا خۆهەڵدانێکی قوڵ بۆناو مەتەڵی ئەزموونی تاکگەرایی لە ئەمریکا و سوید دێت. پاشان من پۆلێنگەرییەکی ڕیشەیی و پێشینەیی بۆ ئەو شتەی ناوم لێناوە تاکگەرایی دەرەکی و ناوەکی گەشەپێدەدەم. هەروەها تاووتوێی ئەوە دەکەم کە بۆچی و چۆن پێشبینی کاریگەری ئەم ئایدیاڵە جیاوازانە لەسەر چاکەی مەدەنی بکەین. لەوەش زیاتر، پێشنیاری ئەوە دەخەمە ڕوو کە کێشە”بابەت”ی تاکگەرایی و مەدەنییەت، پەیوەندی بە پرسیاری گەورەترەوە هەیە کە چۆن لەلایەک هاوسەنگی مافی ئەرێنی یان کۆماریخواز “republican” بۆ خودگەشەپێدان لە ڕێگای بەشداریکردن، لەگەڵ مافی نەرێنی یان ئازادیخواز”liberal” بۆ تایبەتمەندی لەلایەکی ترەوە ڕابگرین. ئەم پڕۆژەیەی من، ناکۆکییەکی گونجاو لە دڵی دیموکراسی ئازادیخوازدا “لیبڕاڵ” بە دەست دەهێنێت؛ ئەوەی بنیامین کۆنستانت “Benjamin Constant” پێی دەڵێت، ناکۆکییەک لە نێوان ئازادی پێشینان و سەردەمییەکان.

پێشەکی

شتێک بناغەی دیموکراسی ڕۆژئاوای هەژاند. توێژینەوەکەی منیش لەگەڵ ئەو “شتێک”ە “something” مامەڵەدەکات، ئەو پلانە گەڵاڵەکراوەی لەم پەیپەرەدا پێشکەشی دەکەم. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستدا، زانایانی سیاسی کە گرنگیان بە جیهانی ڕۆژئاوا ئەدا، شاهیدی کەمبوونەوە و لێژبوونەوەی دەنگدەران و دابەزینی ڕێژەی ئەندامێتی لە پارتە سیاسییە تەقلیدییەکان، لەگەڵ دەرکەوتنی شێوازی ناباو و هەندێک جاریش توندوتیژی بەشداری سیاسی بوون. ئێمە بەرزبوونەوەی ئەجندایەکی سیاسی ‘نوێ’ی پەیوەست بە کێشەکانی شێوازی ژیانکردنمان بینیوە کە ناتوانرێت بەدرێژایی دووبەرەی هێڵی ڕاست و چەپی کلاسیکی دابەشبکرێت. لە پڕ، ئەو ڕاستییەی کە تا دێت زیاتر و زیاتر ئەمریکاییەکان بە تەنها بۆڵینگ دەکەن، بە دیاردەیەکی گرنگی سیاسی دادەنریت.١

بۆڵینگ کردن بە تەنیا بووەتە سیمبوڵێک کە بە یەکێک لە بنەڕەتیترین ئەو هێزانەی پێکهێنەری ئەمرۆی کۆمەڵگاکانمانن مەزەندە دەکرێت: تاکگەرایی یەک ڕێگا بۆ پێناسەکردنی ئەوەیە کە، شوناسگەلێکی کۆگەری هاوبەشپێکراوی سست و لاواز بەڵام جێگیرە، نۆرم و کەلتوورە هاوبەشەکان و هەڵکشانی هاوخەباتی ئایدیاڵی تاکی سەربەخۆیە، کە ناسنامەیە، شێوازی ژیان و بەهاکانی بەردەوام هەڵدەبژێردرێن نەک ئەوەی قەبوڵ بکرێن. ئەم ڕەوتە هەڵگری ناو و نازناوی زۆربووە: هێنانەپێشەوە و هاتنە سەرکاری پۆست-مۆدێرنیزم، ئازادیخوازی، شۆڕشی بێدەنگی پۆست ماتریاڵیزم، دژە-دەستەڵاتخوازی، سەربەخۆیی، ئازادبوون ‘ڕزگاربوون’، خود-دەربڕین، تەماع و ئاواتەکانی ئازادی، سەربەخۆیی کەسی، سەرهەڵدانی ئەقڵی کراوە، سەرهەڵدانی چینی داهێنەر، کەلتووری ئەنارشیزم و بەتاکگەراییکردن. وەها دەردەکەوێت کە سەرەڕای کەمی یاخود نەبوونی زاراوە هاوبەشەکان، بەڵام ئەو زانایانەی مامەڵە لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە کەلتوورییە دەکەن لەسەر یەک گریمانەی ناوەکی ڕێکبکەون، واتە یەکێک لە خێراترین گەشەی جوڵانەوەکانی ئەم سەردەمەمان، وادیارە کە سەرهەڵدانی ڕێبازی تاکی سەربەخۆ بێت.٢

ڕەنگە هەندێک خوێنەر لارییان هەبێت لەوەی کە گوایە سەرهەڵدانی تاکگەرایی دوو سەدە لەمەوبەر دەستی پێکردووە، لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسی و ئەمریکیدا. ڕەنگە هەندێک بڵێن تاکگەرایی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕێنیسانس، هەندێکی دیکەش ڕەنگە باس لەوە بکەن کە هەمیشە لە کۆمەڵگاکانی ئێمەدا بەجۆرێک لە جۆرەکان بوونی هەبووە. بۆ من، گەورەترین بەرژەوەندی لە ژێر ڕەوتی کەلتووری ووتراوی بەرەو ڕێژەیەکی زیاتری تاکگەرایی ڕانەکشاوە، بەڵکو زیاتر لە نێو خودی دیاردەکە خۆیدایە.

خەمی من ئەوەیە کە ئایا تاکگەرایی بەوەی کە هەر هەبووە و هەیە یان ئەوەی ئایا زیادیکردووە یان نا، کۆمەك بە دیموکراسی دەکات یان کەموکورتی دەکات. لەسەر ئەم باسە کەمێک ڕێکەوتن و کێبڕکێ و هەلومەرج هەیە. ئایا تاکگەرایی دەبێتە هۆی زیادبوونی قبوڵکردنی کۆی گشتی “Pluralism”، بەوەش ببێتە هۆی ئەوەی دیموکراسی ئازاد زیاتر سەرنجڕاکێش بێت؟٣ یان زۆر کەمتربوونەوەی کۆمەڵگەرایی هەستی هاوسۆزی خەڵک لاواز دەکات؟ ئەگەر وابێت، ئایا ئەمە نابێتە هۆی نەک تەنها داخورانی بناغەی دووبارە دابەشکردنەوەی خوشگوزەرانی دەوڵەتەکان، بەڵکو ئەو چاکە مەدەنییانەش لاواز ناکات کە زۆرجار بانگەشەی ئەوە دەکرێت بۆ هەر سیستمێکی دیموکراسی گرنگن؟٤ بەکورتی، ئایا بەرزبوونەوەی تاکگەرایی بۆ دیموکراسی نیعمەتە یان دەردە؟

چی نەهج و شێواز و ڕێگاکەی من لە ڕێگا و شێوازی ئەوان جیادەکاتەوە؟

کەوایە چۆن پێویست دەکات لە دیموکراسی نزیک ببینەوە (یان، بە زمانێکی میتۆدۆلۆجی گۆڕاوی ناسەربەخۆ “پشتبەستوو”)؟ باوەڕم وایە یەکێک لە لاوازییەکانی توێژینەوەی پێشوو لەم بوارەدا ئەوەیە کە دیموکراسی یان وەک سەرمایەی کۆمەڵایەتی “Social Capital” یان وەک دامەزراوەی دیموکراسی “Democratic Institutions” بە چەمککراوە.٥ من لە جیاتی ئەوە مشتومڕی ئەوە دەکەم کە دەبێت سەرنجمان بۆ ئەوەی تاکگەرایی چۆن کاردەکاتە سەر چاکەی مەدەنی “Civic virtues” ئاڕاستەبکەین. دەبێت بپرسین چۆن ئەو ڕاستییەی مرۆڤ ئایدیاڵ یان ڕەنگە ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی لە ئامێزدەگریت، کاریگەری لەسەر لێبوردەییان، ویستی بەشداریکردن و هاوسۆزیبوون و هتد هەیە. بە مانایەکیتر، دەبێت چاودێری ئەوە بکەین کە چۆن تاکگەرایی کاردەکاتە سەر چاکەی مەدەنی کەسێک، سەربەخۆ لەو سەرمایە کۆمەڵایەتیەی کە لە پڕۆسەکەدا دروست دەبێت یان دەڕوخێت.٦

لاوازییەکی تری حاشاهەڵنەگر لەو توێژینەوانەی هەبووە لەسەر ئەوەی کە چۆن تاکگەرایی کاردەکاتە سەر دیموکراسی، وەک ئەوەی دەبینرێت گاڵتەجاڕانەیە، زۆربەیان نەک لەسەر ئاستی تاک بەڵکو لەسەر ئاستی کۆ ئەنجامدراون. زۆرجار وەها دەبینرێت کە نیشانەی تاکگەرایی لەسەر ئاستی تاک بەهەمان شێوە لەسەر ئاستی وڵاتدا دیارە وابەستە و پێکەوە گرێدراوە، و ئەوەی کە لینکەکانی هەڵسوکەوت و ڕەفتاری دیموکراسییانە لە هەردوو ئاستدا هەمان شتن. هەرچەندە، ئەو ڕاستییەی کە تاکگەرایی وەک بڵێی لە دە هەڵوێست لەسەر ئاستی نەتەوە پێکهاتووە و ئەم هەڵوێستانە لەسەر ئاستی وڵات پەیوەندی ئەرێنییان بە دیموکراسییەوە هەیە، لەسەر بنەمای ئەنجامی تێکرایی وڵات، بەمانای ئەوە نایەت کە ئەمە پەیوەندییەکە لە ئاستی تاکدا. بۆ تاکی هاوڵاتی، ڕەنگە خودی بیرۆکە و ئایدۆلۆجیای تاکگەرا کەمتر هاوکۆک و پێکەوەگرێدراو بێت و لە هەندێک گۆڕاویتر پێکهاتبێت و تەنانەت کاریگەریی لەسەر چاکەی مەدەنی پێچەوانەشبێت، یان بەسادەیی بڵێین بوونی نەبێت. بۆیە کە دێتە سەر بیرۆکەکانی ئاستی تاک، هەم لە ڕوانگەی کەمی یان نەبوونی زانین، و هەم لەو ڕاستییەوە کە ئەو زانینە ‘معریفە’ “Knowledge”یەی هەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن زۆر جار لەسەر بەنەمای هەڵە ژینگەییەکان “ecological fallacies” بووە.٧

گەورەیی و بەرچاوی سەرنجی ئاستی وڵات لە زیاتر بەبیردۆزەکردنێکی ڕوونکراوە لەوەی ئایدۆلۆجیای تاکگەرایی چییە و ئەگەری بوونی ئەو میکانیزمانە چیین کە دەبێتە نێوەندی پەیوەندییەکانی بە دیموکراسییەوە، ڕێگربووە و عەرقەلەی دروستکردووە. لە ڕاستیدا جێی سەرسوڕمانە کە زۆربەی توێژینەوەکان لەسەر ڕەهەندەکانی بەها بیردۆزەیین. زۆرجار شیکردنەوەی هۆکاری “factor analysis” بۆ مانادارکردنی زانیاری بێسەروبەر لە ڕاپرسییەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام پێشوەخت هیچ پێشبینی و گریمانەیەکی پێناسەکراو نییە.٨

ئەمە تاڕادەیەک جێی سەرسوڕمانە، چونکە لە بیردۆزەی سیاسیدا مشتومڕێکی زۆر سەبارەت بەم شتانە هەیە: ئایدیاڵەکانی سەربەخۆیی، تاکگەرایی و خۆبەڕێوەبەری.٩

لە کۆتاییدا، باوەڕم وەهایە کە پێویستە لایەنی پێوانەیی’مقیاسی”نۆرمەتیڤ’ “normative”ی تاکگەرایی بناسێنرێت. کۆمەڵناس و دەروونناسە کۆمەڵایەتییەکان کاریان لەسەر زۆر توێژینەوە و پوختەکردنەوەیان دەربارەی تاکگەرایی کردووە، بەڵام پرسیارەکانیان گرنگی بەوەداوە کە ئایا خەڵک سەربەخۆن، یان ئەزموونی سەربەخۆیی دەکەن؛ و ئایا ویست و قابیلیەتی ئەوەیان هەیە کە بەو جۆرە هەڵسوکەوت بکەن یان نا. هیچکام لەوانەی کارم لەسەر کردوون شیکاری (چۆن خەڵک نرخاندن بۆ تاکگەرایی دەکەن) نەکردووە؛ بە مانایەکی تر: تاکگەرایی وەک ئایدیاڵێک.١٠ هێشتاش کۆدەنگییەکی بەرچاو هەیە لەسەر ئەوەی کە بەهاکان لە ویست و قابیلیەتەکان جیاوازن. بیرۆکەی خەڵک دەربارەی ئەوەی چی ڕاستە و ئارەزوومەندانەیە لەوەی بە ڕاستی چی ئەزموون دەکەن جیاوازە، هەر وەک چۆن لەوەی بە ڕاستی خۆیان چی دەکەن جیاوازە.١١

دەرئەنجامی ئەو تەقەلایەی لە سەرەوە ووتراوە ئەوەیە کە هێشتاش ئێمە لەڕووی بیردۆزەییەوە لەسەر ئاستی تاک، لە لێکۆڵینەوەی ئەزموونی تاکگەرایی وەک ئایدیاڵێک و چۆنێتی کاریگەری لەسەر چاکەی مەدەنی، کەموکورتیمان هەیە. توێژینەوەکەی من هەوڵدەدات ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە. بەدیاریکراوی، من پێموایە نزیکبوونەوە لە بە بەرنامەکردنی تاکگەرایی وەک ئایدیاڵێک بۆ ڕوونکردنەوەی یەک لایەنی ناوەکی چاکەی مەدەنی، پێویستە، کە بریتییە لە بەشداری سیاسی، لە کاتێکی هەستیاری وەهادا کە ناوەڕۆکی چالاکی و جموجوڵی سیاسی لە گۆڕینی سروشتی خۆیدایە.  هەتا ئەم ساتەش، زۆرێک لە ڕاڤە شاراوەکان بۆ جیاوازی ئاستەکانی پابەندبوونی سیاسی کراون بە بەشی ‘توانین’ “Can-part” ناوبراون، یانی ئایا هاوڵاتیان ئەو سەرچاوە جیاوازانەیان هەیە کە بەشداریکردن داوایان لێ دەکات یان نیانە، و ئایا دەرفەتی بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانەیان بۆ ڕەخساوە یان نا. بەڵام بەشی ‘ویست’ “want-part” فەرامۆش کراوە. کەچی وادیارە سیاسەت چیتر بەزۆری لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری خۆت نییە (بەڕاستی گوماندەکرێت کە ئەوە هەروابووبێت یان نا). بەجێی ئەوە، وادیارە چالاکی و جموجوڵی سیاسی لە ئێستای دیموکراسییە هاوچەرخەکانی رۆژئاوادا زۆر کەمتر لە خەمی دابەشبوونە ئابوورییەکاندایە و لەجێی ئەوە پرسەکانی ئەخلاق و شوناسی بە گرنگی و شایەن وەرگرتووە.١٢ ئەگەر ئەوە ڕاستە، بێگومان دەبێت پرسێکی ئەزموونگەرابێت و گریمانەیەکی پێشوەخت نەبێت کە ئایا هەموو هاوڵاتیان هەمان هاندەریان بۆ بەشداریکردنیان هەیە یان نا. بە ڕوونی، زۆربوونی ژمارەی هاوڵاتیان دەتوانێت دەرفەتی بەشداریکردنیان پێ بدات، بەڵام هێشتاش نایانەوێت.١٣ بەڵام بۆچی؟ چ شتێک جیاوازی ئاستی هاندانەکانیان ڕووندەکاتەوە؟ ئالێرەدایە کە من باوەڕم وەهایە، بەها بنەڕەتییەکان، و بەتایبەتتر ئایدیاڵە تاکگەراییەکان دەبێت لە هەموو شتێکدا بایەخی جدییان پێ بدرێت.١٤


1 Robert D Putnam ,  Bowling Alone The Collapse and Revival of American Community ( New York : Simon and Schuster Paperbacks , 2000 ) , 256 . Robert D Putnam , ed .,  Democracies in Flux , the Evolution of Social Capital in Contemporary Society ( New York : Oxford University Press , 2004 ), 14 , 16 . Bo Rothstein , ” Sweden : Social Capital in the Social Democratic State ” in Democraciesin Flux , the Evolution of Social Capital in Contemporary Society , ed. RobertD Putnam ( New York : Oxford University Press , 2004 ) , 294

[ڕۆبێرت دی پوتنام “بۆڵینگکردن بە تەنها، داڕمان و ژیانەوەی کۆمەڵگای ئەمریکی، ٢٠٠٠”، “دیموکراسی لە گۆڕانی خێرادا، پەرەسەندنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکاندا، ٢٠٠٤”، بۆ ڕۆستێن “سوید: سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە دەوڵەتی سەۆسیال دیموکراتدا، ٢٠٠٤” ]

2 Zygmunt Bauman, “Foreword: Individually,Together,” in Individualization, ed. Ulrich Beck and Elisabeth Beck- Gernsheim (London: Sage Publications, 2002); Scott C. Flanagan and Aie-Ree Lee, “The New Politics, Culture Wars, and the Authoritarian-Libertarian Value Change in Advanced Industrial Democracies,” Comparative Political Studies 36, no. 3 (2003); Richard L Florida, The Rise of the Creative Class: And How It’s Transforming Work, Leisure, Community and Everyday Life (New York: Basic Books, 2002); Ronald Inglehart and Christian Welzel, Modernization, Cultural Change and Democracy, the Human Development Sequence (New York: Cambridge University Press, 2005); Christopher Lasch, The Culture of Narcissism, American Life in an Age of Diminishing Expectations (New York: W.W. Norton & Company, 1978); Milton Rokeach, The Open and Closed Mind (New York: Basic Books, Inc. 1960)

 [زیگمونت باومان، “پێشەکی: تاکگەری، پێکەوەیی،” لە بەتاکگەراییکردندا، ٢٠٠٢، سکۆت سی فڵاناگان و ئای ڕی لی “سیاسەتی نوێ، جەنگی کەلتوورەکان، و گۆڕینی بەهای ئازادیخوازی دەسەڵاتخواز لە دیموکراسییە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا، ٢٠٠٣”، ڕیچارد ئێل فلۆریدا “سەرهەڵدانی چینی داهێنەر، چۆنێتی گۆڕینی کار، پشوو، کۆمەڵگا و ژیانی ڕۆژانە، ٢٠٠٢”، ڕۆناڵد ئینگڵهارت و کریستیان وێلز “بە مۆدێرنەکردن، گۆڕانی کەلتووری و دیموکراسی، زنجیرەی گەشەپێدانی مرۆیی، ٢٠٠٥” کریستۆفەر لاش “کەلتووری نارسیزم، ژیانی ئەمریکایی لە سەردەمی کەمبوونەوەی پێشبینییەکان، ١٩٧٨”، میڵتۆن ڕۆکێچ “ئەقڵی کراوە و داخراو، ١٩٦٠”]

3 As suggested by Inglehart and Welzel, Modernization, Cultural Change and Democracy, the Human Development Sequence.; Michael Schudson, The Good Citizen: A History of American Civic Life (London: Harvard University Press, 1999); Alan Wolfe, One Nation after All (New York: Viking Press, 1998).

[ڕۆناڵد ئینگڵهارت و کریستیان وێلز “بە مۆدێرنەکردن، گۆڕانی کەلتووری و دیموکراسی، زنجیرەی گەشەپێدانی مرۆیی، ٢٠٠٥”، مایکڵ شەدسۆن “هاوڵاتی باش، مێژووی ژیانی شارستانی ئەمریکایی، ١٩٩٩”، ئالان وۆڵف “لە کۆتاییدا یەک نەتەوە، ١٩٩٨”]

4 As suggested by Putnam, Bowling Alone the Collapse and Revival of American Community.; Flanagan and Lee, “The New Politics, Culture Wars, and the Authoritarian-Libertarian Value Change in Advanced Industrial Democracies.”

[ڕۆبێرت دی پوتنام “بۆڵینگکردن بە تەنها، داڕمان و ژیانەوەی کۆمەڵگای ئەمریکی، ٢٠٠٠”، سکۆت سی فڵاناگان و ئای ڕی لی “سیاسەتی نوێ، جەنگی کەلتوورەکان، و گۆڕینی بەهای ئازادیخوازی دەسەڵاتخواز لە دیموکراسییە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا، ٢٠٠٣” ]

5 Putnam for example approaches individualism as a predisposition towards being a ‘loner’. He shows individualism to affect democratic virtues negatively through its negative effect on arenas where social capital is created, i.e. on networks, neighborliness and associations. Another common perspective is to look at individualism’s effects on democratic institutions at the national level. This focus, which is exemplified by Inglehart, has taken for granted that individualism and civic virtues, or a lack thereof, are in fact the same thing. I, however, argue that they should rather be seen as separate links in a chain of explanations and it is therefore an empirical question how they influence civic virtues. Putnam, Bowling Alone the Collapse and Revival of American Community, 24-26. Also see Robert Wuthnow, “The United States: Bridging the Privileged and the Marginalized?,” in Democracies in Flux: The Evolution of Social Capital in Contemporary Society, ed. Robert D Putnam (New York: Oxford University Press, 2004).; Lance W Bennett, “Ithiel De Sola Pool Lecture: The Uncivic Culture: Communication, Identity and the Rise of Lifestyle Politics,” PS: Political Science and Politics 31, no. 4 (1998). Inglehart and Welzel, Modernization, Cultural Change and Democracy, the Human Development Sequence, 238,56 . Also see Flanagan and Lee, “The New Politics, Culture Wars, and the Authoritarian-Libertarian Value Change in Advanced Industrial Democracies,” 242.

[بۆ نمونە پوتنام نەهجی تاکگەرایی وەک وویست و مەیلێک بۆ ‘تەنهایی’ دادەنێت. تاکگەرایی وەک کاریگەری نەرێنی لەسەر چاکە دیموکراسییەکان پشاندەدات، لە ڕێگای کاریگەری نەرێنییەوە لەسەر ئەو بوارانەی کە سەرمایەی کۆمەڵایەتی تێدا دروست دەبێت، بۆ نمونە تۆڕەکان، دراوسێیەتی و پەیوەندییە دەستەجەمعییەکان. تێڕوانینێکی تری هاوبەش ئەوەیە کە تەماشای کاریگەرییەکانی تاکگەرایی لەسەر دیموکراسی دامەزراوەکان لە ئاستی نەتەوەییدا بکەین. ئەم جەختە کە لەلایەن ئینگڵهارتەوە نمونەی بۆهێنراوەتەوە، بە هەند وەرگیراوە، ئەوەیە کە تاکگەرایی و چاکەی مەدەنی یان نەبوونیان لە ڕاستیدا هەر هەمان شتن. هەرچەندە من باس لەوە دەکەم ئەوانە دەبێت وەک لینکە جیاوازەکانی زنجیرەیەک لە ڕوونکردنەوەکان ببینرێن و هەر بۆیە پرسێکی ئەزموونگەرییە کە چۆن کاریگەرییان لەسەر چاکەی مەدەنی هەیە. ڕۆبێرت دی پوتنام “بۆڵینگکردن بە تەنها، داڕمان و ژیانەوەی کۆمەڵگای ئەمریکی، ٢٠٠٠”، ڕۆبێرت وویسنۆو “ویلایەتە یەکگرتووەکان: پردی نێوان سنوردارکردن و بەرفراوانبوون، گۆڕانی خێرای دیموکراسی، پەرەسەندنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگای هاوچەرخدا، ٢٠٠٤”، لانس دەبلیو بێنێت “وانەی حەوزی ئایسێل دی سۆلا: کەلتووری ناشارستانی: پەیوەندی، ناسنامە، سەرهەڵدانی سیاسەتی شێوازی ژیانکردن، ١٩٩٨”، ڕۆناڵد ئینگڵهارت و کریستیان وێلز “بە مۆدێرنەکردن، گۆڕانی کەلتووری و دیموکراسی، زنجیرەی گەشەپێدانی مرۆیی، ٢٠٠٥”، سکۆت سی فڵاناگان و ئای ڕی لی “سیاسەتی نوێ، جەنگی کەلتوورەکان، و گۆڕینی بەهای ئازادیخوازی دەسەڵاتخواز لە دیموکراسییە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا، ٢٠٠٣”]

6 I realize that this is not an exhaustive or satisfactory definition of civic virtues, values or civicness, which I here use synonymously. How to define these things and whether they can indeed be used synonymously is of course much too large an issue to settle in this paper.

[بۆم دەردەکەوێت کە ئەمە پێناسەیەکی تەواوکەر یان ڕازیکەر نییە بۆ چاکەکان و بەهاکان یان شارستانیەتی، کە من لێرەدا بەکاری دەهێنم بە هاوواتای چۆن پێناسەی ئەم شتانە بکەین و ئایا لە ڕاستیدا دەتوانن بە هاودەمی بەکار بهێنرێن بێگومان زۆر زۆرە کێشەیەکی گەورە بۆ جێگیر بوون لەم توێژینەوەیەدا]

7 Robert W Jackman and Ross A Miller, “A Renaissance of Political Culture?” American Journal of Political Science 40, no. 3 (1996): 635. This predominance of aggregate level focus is also reported in Eva G T Green, Jean-Claude Deschamps, and Dario Páez, “Variation of Individualism and Collectivism within and between 20 Countries: A Typological Analysis,” Journal fo Cross-Cultural Psychology 36, no. 3 (2005): 322. For examples of aggregate level studies, see the following: Geert Hofstede, Culture’s Consequences: Comparing Values, Behavior, Institutions and Organizations across Nations (Thousands Oaks, Calif.: Sage, 2001).; Inglehart and Welzel, Modernization, Cultural Change and Democracy, the Human Development Sequence; Shalom H Schwartz, “Mapping and Interpreting Cultural Differences around the World,” in Comparing Cultures: Dimensions of Culture in a Comparative Perspective, ed. Henk Vinken, Joseph Soeters, and Peter Ester (Leiden: Brill, 2004); Harry C Triandis, “Dimensions of Culture Beyond Hofstede,” in Comparing Cultures: Dimensions of Culture in a Comparative Perspective, ed. Henk Vinken, Joseph Soeters, and Peter Ester (Leiden: Brill, 2004). For an explanation of the well-known ‘ecological fallacy’, see W S Robinson, “Ecological Correlations and the Behavior of Individuals,” American Sociological Review 15, no. 3 (1950).

[ڕۆبێرت دەبلیو جاکمان و ڕۆس ئەی میلەر “ڕێنسانسی کلتوری سیاسی، گۆڤاری زانستی سیاسی ئەمریکی، 40، ژمارە 3 (1996): 635. ئەم زاڵییەی تەرکیزی ئاستی کۆکراوە هەروەها لە ئیڤا جی تی گرین و ژان کلۆد دێچمپس و داریۆ پائێز، “جیاوازی تاکگەرایی و کۆکردنەوە لە نێوان 20 وڵات: شیکردنەوەی تایپۆلۆژی”، گۆڤاری فۆ کرۆس سایکۆلۆجی 36، ژمارە 3 (2005): 322 بۆ نمونەکانی خوێندنی ئاستی کۆکراوە، ئەمەی خوارەوە ببینە: جێرت هۆفستێد، دەرئەنجامەکانی کلتور: بەراوردکردنی بەهاکان، ڕەفتارەکان، دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکان لە سەرانسەری نەتەوەکان (هەزارەها ئۆک، کالیف: سیج، 2001). ئینگلهارت و وێڵزێل، نوێکردنەوە، گۆڕانی کەلتووری و دیموکراسی، زنجیرەی گەشەپێدانی مرۆیی، شالۆم ئێچ شوارتز، “نەخشەکێشان و لێکدانەوەی جیاوازییە کولتوورییەکان لە جیهاندا” لە بەراوردکردنی کلتورەکان: ڕەهەندەکانی کلتور لە ڕوانگەی بەراوردی، ئێد هێنک ڤینکن، جۆزێف سۆتەرز، و پیتەر ئیستەر (لیدن: بریل، 2004) هاری سی تریاندیس، “ڕەهەندەکانی کلتور لە دەرەوەی هۆفستید”، لە بەراوردکردنی کلتورەکان: ڕەهەندەکانی کلتور لە ڕوانگەی بەراوردی، ئید. هێنک ڤینکن، جۆزێف سۆیتەر، و پیتەر ئیستەر (لیدن: بریل، 2004). بۆ ڕوونکردنەوەیەکی ناسراوی ‘مەڵاقەتی ئیکۆلۆژیک’، بڕوانە WS ڕۆبنسن، “پەیوەندیە ژینگەییەکان و هەڵسوکەوتی تاکەکان”، پێداچوونەوەی کۆمەڵناسی ئەمریکی 15، ژمارە 3 (1950).]

8 For an overview see Daphna Oyserman, Heather M Coon, and Markus Kemmelmeier, “Rethinking Individualism and Collectivism: Evaluation of Theoretical Assumptions and Meta-Analyses,” Psychological Bulletin 128, no. 1 (2002).

[بۆ تێڕوانینێکی بەرچاو دیتنی دافنا ئۆیسەرمان و هیتەر ئێم کۆون و مارکوس کێملمایەر و “دووبارە بیرکردنەوەی تاکگەرایی و کۆکردنەوە: هەڵسەنگاندنی گریمانە تیۆرییەکان و میتا-شیکردنەوەکان، بولتنێکی دەروونی 128، ژمارە 1 (2002).]

9 J S Taylor, Personal Autonomy (New York: Cambridge University Press, 2005), 1.

[جەی ئێس تەیلۆر، خۆبەڕێوەبەریی تاکەکەسی (نیویۆرک: چاپەمەنی زانکۆی کامبریج، 2005)، 1.]

10 See for example Mary Douglas, Risk and Blame (London: Routledge and Kegan Paul, 1992), 106; Oyserman, Coon, and Kemmelmeier, “Rethinking Individualism and Collectivism: Evaluation of Theoretical Assumptions and Meta-Analyses.”; Harry C Triandis, “Converging Measurement of Horizontal and Vertical Individualism and Collectivism,” Journal of Personality and Social Psychology 74, no. 1 (1998). Anu Realo et al., “Three Components of Individualism,” European Journal of Personality 16 (2002). Valery Chirkov et al., “Differentiating Autonomy from Individualism and Independence: A Self- Determination Theory Perspective on Internalization of Cultural Orientations and Well-Being,” Journal of Personality and Social Psychology 84, no. 1 (2003).

[ببینە بۆ نمونە ماری دۆگلاس، مەترسی و لۆمە (لەندەن: ڕۆتلێج و کیگان پاول، 1992)، 106؛ ئۆیسەرمان و کۆۆن و کیملمایەر، “دووبارە بیرکردنەوە لە تاکگەرایی و کۆکردنەوە: هەڵسەنگاندنی گریمانە تیۆرییەکان و میتا-شیکردنەوەکان”؛ هاری سی تریندیس، “پێوانەی بەیەک گەیشتنی ئاسۆیی و ستوونی تاکگەرایی و کۆکردنەوە، ڕۆژنامەی کەسایەتی و دەروونناسی کۆمەڵایەتی 74، ژمارە 1 (1998). ئەنۆ ڕیلۆ و ئئت، “سێ پێکهاتەی تاکگەرایی”، ڕۆژنامەی ئەوروپایی کەسایەتی 16 (2002). ڤالێری چیرکۆف و هەروەها، “جیاکردنەوەی خۆبەڕێوەبەری لە تاکگەرایی و سەربەخۆیی: خود- تێڕوانینی تیۆریی دیاریکردن لەسەر ناوەوەیکردنی ئاڕاستە کولتوورییەکان و باشبوون، گۆڤاری کەسایەتی و دەروونناسی کۆمەڵایەتی 84، ژمارە 1 (2003).]

11 Naturally, the boundaries between ideology and predispositions or cultural frames are sometimes blurred, and this is not the place to reach a clear-cut dichotomy between the two. But I believe that the issue of how much a person values independence can still be separated both from how much independence he believes to have in his own existence or whether he actually lives up to his own ideals of striving for independence. Gian Vittorio Caprara et al., “Personality and Politics; Values, Traits, and Political Choice,” Political Psychology 27, no. 1 (2006); Wolfgang Jagodzinski, “Methodological Problems of Value Research,” in Comparing Cultures: Dimensions of Culture in a Comparative Perspective ed. Henk Vinken, Joseph Soeters, and Peter Ester (2004), 98-101.

[بەشێوەیەکی سروشتی هەندێک جار سنووری نێوان ئایدیۆلۆژیا پێشکەوتوەکان یان چوارچێوەی کەلتووری لێڵ دەکرێت و ئەمەش نەک شوێنێک بۆ گەیشتن بە دوو پچڕانی ڕوون لە نێوان هەردووکدا. بەڵام من لەو باوەڕەدام کە ئەو کێشەیەی کە مرۆڤ چەندە بەها دەدات سەربەخۆیی هێشتا دەتوانێت جیابکرێتەوە لە چەند سەربەخۆیی کە پێی وایە لە بوونی خۆیدا هەبێت یان کە ئایا ئەو لە ڕاستیدا لە سەر ئایدیاکانی خۆی دەژی کە بۆ سەربەخۆیی تێدەکۆشا گیان ڤیتۆریۆ کاپرارا و سیاسەت؛ بەهاکان، سیفەتەکان و هەڵبژاردنی سیاسی، سایکۆلۆجی سیاسی 27، ژمارە 1 (2006) وۆلفگانگ جاگۆدزینسکی، “مێتۆدیۆلۆجی کێشەکانی توێژینەوەی بەها، لە بەراوردکردنی کلتورەکان: ڕەهەندەکانی کولتوور لە ڕوانگەی بەراوردکارییەوە 98-101، هێنک ڤینکن، جۆزێف سۆیتەر و پیتەر ئیستەر(2004)]

12 Flanagan and Lee, “The New Politics, Culture Wars, and the Authoritarian-Libertarian Value Change in Advanced Industrial Democracies,” 250-57.

[فلاناگان و لیی، “سیاسەتی نوێ، شەڕی کەلتووری و گۆڕانی بەهای ئازادیخوازی دەسەڵاتخواز لە پێشکەوتودا 250-57 دیموکراسی پیشەسازی]

13 Michael W Foley and Bob Edwards, “Is It Time to Disinvest in Social Capital?,” Journal of Public Policy 18, no. 2 (1999): 168. With the exception of the norm that it is a duty to vote, I think it is fair to say that ideals have been somewhat marginalized in the classic models explaining political participation. This is partly because they have been considered too hard to measure. S Verba, K L Schlozman, and H E Brady, Voice and Equality: Civic Voluntarism in American Politics (Cambridge, MA.: Harvard University Press, 1995), 286.; Sidney Verba, Nie H Nie, and Jae-on Kim, Participation and Political Equality (Chicago: The University of Chicago Press, 1978), 5.

[مایکڵ دەبلیو فۆلی و بۆب ئێدواردز، “ئایا کاتی ئەوە هاتووە لە پایتەختی کۆمەڵایەتی جیاببیتەوە؟” ڕۆژنامەی سیاسەتی گشتی 18، ژمارە 2 (1999): 168- جگە لەو نۆرمانەی کە دەنگدان بە ئەرک دەزانم بە دادپەروەرانە بڵێم کە ئایدیاکان تا ڕادەیەک پەراوێزخراوە لە مۆدێلە کلاسیکیەکان کە باس لە بەشداری سیاسی دەکەن ئەمەش بەشێکی لەبەر ئەوەیە کە ئەوانیش لەبەرچاو گیراون زۆر قورسە بۆ پێوانەکردن ئێس ڤێربە و کەی ئێڵ سچلۆزمان و ئێچ ئی برادی دەنگ و یەکسانی: خۆویستی مەدەنی لە سیاسەتی ئەمریکادا (کامبریج، MA.: چاپخانەی زانکۆی هارڤارد، 1995)، 286. سیدنی ڤێربە و نی نی و جەی ئۆن کیم بەشداری و یەکسانی سیاسی (شیکاگۆ: زانکۆی شیکاگۆ پرێس، 1978)، 5]

14 Gian Vittorio Caprara et al., “Personality and Politics: Values, Traits and Political Choice,” Political Psychology 27, no. 1 (2006): 4.

[گیان ڤیتۆریۆ کاپرارا و هەروەها، کەسایەتی و سیاسەت: بەهاکان، سیفەتەکان و هەڵبژاردنی سیاسی، سایکۆلۆجی سیاسی 27، ژمارە 1(2006): 4.]

بەشی دوو

تەواوی ئامانجی من لەم پڕۆژەی توێژینەوەیەدا دۆزینەوە و دەرخستنی پێکهاتەی ئایدۆلۆجیای تاکگەراییە و چۆنێتی کاریگەرییەتی لەسەر چاکەی مەدەنی کەسێک. جەختکردنەوەی سەرەکی من ئەزموونی دەبێت و ئەوە پێشینە و بەشداریکردنە ئەزموونکارییەکانە کە سەرنجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە پێکدەهێنێت. هەرچەندە لە کاتێکدا کرۆکی لایەنەکانی توێژینەوەکەم هێزی هاندەرانەی بنەماکان و بەهاکانە بەڵام لێکۆڵینەوەکەم لەو جێیەوە دەستپێدەکەم کە وەها دەردەکەوێت بۆ گەڕان بەدوای ئایدۆلۆجیا پەیوەندیدارەکاندا سەروشتی بێت؛ کە لە ژێربواری بیردۆزەی سیاسیدایە “political theory”. بەدرێژایی ڕێگاکە، هیوادارم بتوانم هەندێک بەشداری بیردۆزەیی بکەم.١٥

بۆنمونە، کاتێک بیر لە چۆنێتی پەیوەندی تاکگەرایی بە شارستانیبوونەوە دەکەمەوە، پێویستە بە تەماشاکردنی ناکۆکییە شیاوەکانی نێوان دوو ئایدیاڵی شارستانی’مەدەنی’ زۆر جیاواز، لە کێشەکە نزیکببمەوە، ئەویش جیاوازی نێوان ئەوەی پێی دەوترێت ئازادی”liberal” پێشینان یان نەریتی و ئازادی مۆدێرن. جۆن ڕاولز “John Rawls” ئەو تەنگەژەیەی “dilemma” کە ڕووبەڕووی دەوڵەتی لیبڕاڵ دیموکرات دەبێتەوە بەم شێوەیە دەبینێت: لەبەر ئەو ڕاستییەی کە هەمیشە ناڕازیبوونی بێئەنجام لەسەر پرسی ئەخلاقی لەوەی ‘ژیانی باش چییە؟’ بوونی دەبێت، هەر دەوڵەتێکی دامەزراو لەسەر بنەمای ئایدیاڵێکی ئەخلاقی لەوجۆرە دەنگە ناڕازییەکان دەدۆزێتەوە کە دەبێت بیانچەوسێنێتەوە. چارەسەرەکەی ئەو بۆ ئەم کێشەیە بانگەشەکردنە بۆ دەوڵەتێکی بێلایەنی شیاو و دادپەروەر. هاوڵاتیان لەسەر بنەمای دامەزراوە تەنکەکان “Shallow foundations” دەبێت پشتگیری لە ماف و دامەزراوە دیموکراسییەکان بکەن. واتە دەبێت هەم نیانی ئایینی و هەم ئازادی هەڵبژاردن لە زەمینەیەکی بێلایەندا، وەک بەشێک لە کردەیەکی سیاسی “political” بەڵام نەک بە بیرێکی ئەخلاقیی دادوەری، تێکەڵ بکەن و لە ئامێزیان بگرن. پێشنیارەکەی ڕاوڵز لە بیردۆزەی سیاسی نۆرمەتیڤدا بەشێوەیەکی بەرفراوان کاریگەری هەبووە. بەڵام توخمێکی گرنگ کە لەم ووتوێژەدا پشتگوێ خرابێت ئەوەیە کە ئایا جێگرەوەکەی ئەو ‘چارە، ئەڵتەرنەیتیڤ’ لە ژیانی ڕاستەقینەدا بەجێیە و قابیل بە کرداریکردنە. ئایا هاوڵاتیان توانای هەڵگرتنی چەند ئایدیاڵێکی ئەخلاقییان هەیە بەبێ ئەوەی ئەو ئایدیاڵانە لە پێشخستن و سەرخستنی جۆرێک لە ئازادی بەسەر جۆرێکی تری ئازادییدا پێشڕەوییان بکات؟ ئەمە ئەوەیە کە من دەبێت بیبینم کاتێک لە بەشی دووەمی پڕۆژەکەمدا لەسەر چۆنێتی کاریگەرییەکانی تاکگەرایی لەسەر چاکەی مەدەنی’شارستانی’ لێکۆڵینەوە دەکەم. بێگومان، ئەگەر وەها دەرکەوت کە هەندیک لە هاوڵاتییان تا چەند دەکرێت ئازادی جیاواز پەسەند بکەن و ڕاهێنانی لەسەر بکەن، دەکرێت بدرێتە پاڵ باوەڕە قوڵە تاکخوازییەکەی خۆیان، ئەوا ڕەنگە پرسیار بکەین ئایا هیواکانی ڕاوڵز ڕاستی’واقعی’ بوون یان ئەگەر جێگرەوەی ناکۆکییە ئازادییەکان بە بێ چارەسەر مایەوە چی؟.١٦

دیزاینی توێژینەوەکەم بەم شێوەیە لەسەر پەیوەندی فرەڕژێمی “cross-disciplinary” نێوان دوو ژێربواری زانستی سیاسی وەستاوە: خوێندنەوەی بەها سیاسییەکان وەک بیرۆکە (بیردۆزەی سیاسی) و خوێندنەوەی بەها سیاسییەکان وەک ئاڕاستە دەروونییەکان کە دەبێتە هۆی هەندێک هەڵوێست و ڕەفتاری تر (دەروونناسی سیاسی).

ئەو پرسیارە سەرەکەییەی لە سەرەتای ئەم پەیپەرەوە ئاماژەی پێکراوە، ڕێنیشاندەری توێژینەوەکە دەبێت: چی وا لە تاکگەرایی دەکات لە هەندێک حاڵەتدا شارستانی بێت و لە هەندێک حاڵەتی تردا شارستانی نەبێت؟ ئەم پرسیارە دوو پرسیاری لاوەکیتر دروستدەکات: ئایدیاڵ یان ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی چیین؟ پرسیاری دووەم لەسەر پەیوەندی هۆکاری شیاو بە شارستانیبوونەوە جەخت دەکاتەوە: ئایا چۆن ئایدیاڵ یان ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی کاریگەری لەسەر چاکەی مەدەنی دروست دەکەن؟

ئەم لێکۆڵینەوەیەی کە من دەیکەم دەکرێت بۆ چوار بەش دابەش بکرێت، وەک ئەوەی لە شێوەی١ لە خوارەوە پیشاندراوە.

پرسیاری گشتی     چی وا لە تاکگەرایی دەکات لە هەندێک حاڵەتدا شارستانی بێت و لە هەندێک حاڵەتدا شارستانی نەبێت؟

پرسیاری توێژینەوەکان:   یەک/ ئایدیاڵ یان ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی چین؟ دوو/ چۆن ئایدیاڵ یان ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی کاریگەری لەسەر چاکەی مەدەنی دروست دەکات؟

بەشدارییە بیردۆزەییەکان ١-پەرەپێدانی نیشانەزانی بۆ ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی.  ٣-تاووتوێکردنی تەنگەژەی پێکدادانی ئازادییەکان.

بەشدارییە ئەزموونییەکان ٢-بەراوردکردنی زانیاری بە نیشانەزانی: هەتا چ مەودایەک خەڵکی ئایدیاڵ/ئایدیاڵەکانی تاکگەرایی لەخۆدەگرن؟    ٤-شیکاریکردنی تەنگەژەی پێکدادانی ئازادییەکان لە واقعدا.

لە بەشی (١)دا، دەبێت لەسەر بنەمای بیرۆکەی فەیلەسوفە سیاسییەکان پەرە بە نیشانەزانی تاکگەرایی بدەم. لە بەشی (٢)دا، دەبێت لێکۆڵینەوە لەوە بکەم کە ئایا ئەم نیشانەزانییەی من واقع هەڵدەگرێت. لە بەشی (٣)دا، ئەوەی ناومنابوو تەنگەژەی پێکدادانی ئازادییەکان، یانی پێکدادانی گونجاوی نێوان جەختکردن لەسەر ئازادییە نەریتییەکان یان ئازادییە مۆدێرنەکان، دەبێت پەرەپێبدەم. لەوەوە دەکرێت چەند پێشنیارێک فرتەبکەن لە بارەی ئەوەی چۆن تاکگەرایی دەبێت کاریگەری لەسەر چاکە مەدەنییە جیاوازەکان هەبێت؛ و ئەمانەش بەشێوەیەکی ئەزموونکارانە لە بەشی (٤)دا تاقی دەکرێنەوە.

تاکگەرایی و شارستانیبوون ‘مەدەنییەت’

لەبەر ئەوەی زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە تەوەرە سیاسییەکان هەیە کە ڕەنگە تاکگەرایی کاریگەری لەسەریان هەبێت، هەندێک خوێنەر ڕەنگە بپرسن بۆچی من دیاریکراوم یان هەڵبژێردراوم بۆ ئەوەی جەختم لەسەر دیموکراسی شارستانی هەبێت، بەڵام لەسەر باسی وەک نمونە هاوسۆزی ئابووری جەختم نەبێت. بەدڵنیاییەوە دەبێت تاکگەرایی بەتوندی کاریگەری لەسەر ئەگەرەکانی دووبارە دابەشکردنەوەی سامانی دەوڵەت هەبێت، بۆ نمونە وەک ئەوەی سوێد؟ هەرچەندە بەوڕادەیەی کە دەکرێت پشتیوانی لە دەوڵەتی خوشگوزەران (یانی هاوسۆزیبوون بەمانای یەکسانیخوازی زیاتر) جیابکرێتەوە لە پشتوانی لە دامەزراوە دیموکراتەکان (یانی هاوسۆزیبوون بەمانای بەشداری زیاتر) کارێکی گونجاوە، و من زیاتر جەخت لەمەی دووەمیان دەکەمەوە. ئەمە بۆ نکۆڵیکردن نییە لەوەی کە ئەوەی پێشوو یەکێک لە کێشە هەرە بەپەلەکان پێکدەهێنێت بۆ ئەوەی زانایانی سیاسی هەر ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن. بەڵام من باوەڕم وەهایە پەیوەندییەکانی نێوان تاکگەرایی و شارستانیبوون زۆر لەوە ئاڵۆزترە و هەربۆیە زیاتر وەڵامی وروژێنراو و چاوەڕواننەکراومان بۆ دابیندەکات. چاکە مەدەنییەکان لەخۆیاندا مەتەڵێک دروستدەکەن.

بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، ئەوەی ڕاستییەکی بێ ڕکابەربوو کە “لە هەموو گەلاندا، خەڵک بە گۆڕینی سەرچاوە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەشداریکردن نیازدارن”.١٧ لەگەڵ ئەوەشدا دۆزینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخست کە ئەوە هاوڵاتییە زۆر ڕۆشنبیر و باش پەروەردەکراوانەی دەوڵەتە پاش پیشەسازییە دیموکراسییەکانە ئەمڕۆ کەمتر و کەمتر لە سیاسەتدا بەشداری دەکەن، بە بەراورد لەگەڵ پێشینانیان.١٨ لەژێر ڕۆشنایی ئەم دۆزینەوانەدایە کە تاکگەرایی نەک هەر دەبێتە دیاردەیەکی فێڵاوی کەلتووری بەڵکو دەبێتە دیاردەیەکی سیاسی قابیل بە تەقینەوە. وەک لە ماوەیەکی نزیکدا دەیبینین، زۆرێک لە لێکۆڵەران لەو گۆڕانکارییە شارستانییانەی کە هەیە تاکگەرایی بە بەرپرسیار دەزانن.

چۆنێتی پێناسەکردنی تاکگەرایی بێگومان خۆی لە خۆیدا ئەرکی لێکۆڵینەوەیە. لێرەدا بەجێی لەبیرکردنی سنوری بیردۆزەیی چەمکەکە، من پێویستە پراگماتیبم و لەو توێژینەوە ئەزموونگەرییە ئێستاییەی لەسەر ماناپێدان و جدییەتی تاکگەرایی و چۆنێتی ئیمکانی دروستکردنی کاریگەری لەسەر شارستانیبوون دەکرێت، خاڵی جیاکەرەوەی خۆم دابنێم. یەکەم، نهجێکی گەشبینانەی ڕۆناڵد ئینگڵهارت “Ronald Inglehart” هەیە، کە باس لە گەشەی تاکگەرایی وەک بەرزبوونەوەی بەهاکانی خود-دەربڕین “self-expression” یان ئازادیبەخشین “emancipative” دەکات کە جەخت لە سەربەخۆیی، خۆسەری و دەستکەوت دەکات. ئینگڵهارت دانبەوەدادەنێت کە بەهاکانی خود-دەربڕین دەبێتە هۆی کەمبوونەوە و دابەزینی شێوازە تەقلیدییەکانی بەشداری سیاسی، بەڵام لە هەمانکاتدا پێی باشترە فشار لە بەهاکان بکرێت بۆ تاودانی مۆدەکانی بەشداریکردنی بەرەنگاری نوخبەیی و زیادکردنی نیانی و قەبوڵکردن لە دەرەوەی گروپ. ١٩

دووەم، ڕۆبێرت پوتمان “Robert Putman” مان هەیە، کە لایەنەکانی کێبڕکێ و ئیگۆ-سەنتەریی تاکگەرایی هێڵ بە ژێردادێنێت، پێکەوە لەگەڵ جەختکردنەوەی ئەم هێڵ بەژێرداهێنانە لەسەر بێهاوتایی هەر تاکێک. ئەو لەوەی کە تاکگەرایی دەبێتە هۆی زیادبوونی نیانی و تۆلێرانسی کەمینەکان هاوڕایە، بەڵام بەپێچەوانەی ئینگڵهارتەوە، نیشانیدەدات کە ئەوەی تاکگەرایی وا لە خەڵکی دەکات لە پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی پاشەکشەبکەن و ڕۆحی کۆمەڵایەتییان لاوازدەبێت زۆر مەترسیدارە.٢٠

لە کۆتاییدا، ئێمە زانایانی وەک سکۆت سی فلاناگان “Scott C. Flanagan” و ئای-ری لی “Aie-Rie Lee” دەدۆزینەوە کە تاکگەرایی  وەک گۆڕانێکی کەلتووری بەردەوام لەبەهاکانی دەستەڵاتخوازییەوە بۆ ئازادیخوازی لە دیموکراسی ڕۆژئاوادا باس لێدەکەن. ئەو بەها ئازادیخوازییە بڵاوانەی ئەوان دۆزیویانەتەوە توخمەکانی خود-دەربڕین، سەربەخۆیی و ڕێژەگەری ئەخلاقی پێکدەهێنن. دەرئەنجامە سیاسییەکان وادیارە هەم زیادبوونی تۆلێرانس و هەم بەرزکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر مافە مەدەنییەکان، و لە هەمان کاتدا گەشەسەندنی جەمسەرگیری سیاسی و پابەندبوون بە ڕێوشوێن و یاساکانی ئێستاوە.٢١

بەدڵنیایەوە ئەو سێ ڕوانگەیەی سەرەوە لە پێناسەکانیاندا بۆ تاکگەرایی جیاوازییان هەیە. بەڵام باوەڕم وایە هێشتاش دروستە بڵێم ئەوانیش لەسەر هەمان دیاردە قسە دەکەن. هەر سێ ڕوانگەکە هاوڕان لەوەدا کە ئێمە شاهیدی گەشەسەندنی پاڵپشتین بۆ بەها تاکگەراییەکان کە ڕێژەگەری ئەخلاقی، خود-لێبوردەیی، بیرکراوەیی و بڵابونەوەی نائامادەبوون بە ڕەزایەتدانی بۆچوونەکانی ئەوانیتر دەگرێتەوە. لەوەش زیاتر، تەنانەت بۆچوونیان لەسەر دەرئەنجامەکانی تاکگەرایی زۆر لەیەک دوورن. هەرچەندە ئینگڵهارت و پوتنام لە جەختکردنەوە لەسەر چۆنێتی فۆڕمی شارستانیبوون ناکۆکن؛ بەڵام هەردووکیان و فلاناگان و لی-ش هەمان ئاڕاستە پێناسە دەکەن: نوێترین نەوە لە دیموکراسییەکانی ڕۆژئاوای پاش پیشەسازی بەهایەکی نەزانراویی ئێستایی لەسەر کرانەوە بە ئاڕاستەی گۆڕان و لەسەر کەسیەتی مەدەنی و لەسەر ئازادییە سیاسییەکان دادەنێن؛ بەڵام لەسەر حسابی خەڵکیتر مەیلی ئاسانکاریکردن بۆ خۆیان و ڕێزنەگرتن لە یاسا و ڕێوشوێنەکان و لە ناو کۆمەڵگادا بوون بە سوارەی ئازادیان هەیە. وەک ئەوەی فلاناگان و لی دەیڵێن، بەهێزترین ” پشتیوانانی مافی ژنان و کەمینەکان” ئەوانەن کە بە هەر نرخێکبێت “تەنانەت ئەگەر بە قوربانی کردنی ئەوانیتریش بێت” لە دووی خود-تەحقیقکردن ‘تحقیق الذاتی’ “Self-actualization” دەگەڕێن.٢٢

ئەو وێنەیەی لەم باسانەی تاکگەرایی و کاریگەرییان لەسەر شارستانیبوون ‘مەدەنییەت’ دەردەکەوێت، ئەگەر بەشێوەیەکی کاریگەر وەسفی بکەین، ئەوەیە کە یەکێک لە گروپە بەرپرسە بەتەمەنترە سەرسەختەکان بە گروپێکی ئەقڵکراوەی ئازاد جێگەی دەگیرێتەوە. ڕەنگە ئەم وەسفە وەک کاریکاتێرێک دەربکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا من لەو باوەڕەدام کە تێگەشتنێکی باوی پەسەندکراو بۆ دۆخی پۆستمۆدێرن بە باشی پوختە دەکات، ئەو وەسفەی کە بە سەرسوڕمانەوە لەلایەن هەردوو ڕەخنەگر و لایەنگرانی تاکگەراییەوە پشتگیری دەکرێت.٢٣

ئارگومێنتی من لەم چەند لاپەڕەیەی خوارەوەدا ئەوەیە کە ئێمە هۆکارمان هەیە بۆ پرسیارکردنی ئەم وێنەیەی تاکگەرایی وەک هێزێکی نادیار کە لە هەمان کاتدا تعصوب ‘سەرسەختی’ و هاوسۆزی گسک دەدات. دەبێت مشتومڕی ئەوە بکەم کە پەیوەندی نێوان تاکگەرایی و دیموکراسی ناتوانێت بەو جۆرە سادەبێت کە ئەم بیردۆزانە هەڵیدەگرن، لەبەر ئەو هۆکارە سادەیەی ئەمریکاییەکان و سویدیەکان پێدەچێت لە پەیوەستییەکی قوڵیان لەگەڵ بەها تاکگەرییەکان هاوبەشی بکەن، بەڵام هێشتاش لە شارستانیبووندا جیاوازییەکی گەورەیان هەیە. ڕێگەمبدە لێرەدا ڕوانینێکی خێرات پێبدەم لە دۆزینەوەکانی هەردوو حاڵەتەکەدا کە لە ڕوانگەی منەوە تۆڕێک لە پەیوەندی نێوان تاکگەرایی و دیموکراسی پێشنیاردەکات، وەک لەوەی “نەهجی ئازادی- جێ گۆڕکێکردن- سەرسەخی” ڕێگامان پێ دەدات بیبینین.

15 In this paper, I sometimes speak of the ‘ideology of individualism’. This is in line with Robert N Bellah et al., Habits of the Heart, Individualism and Commitment in American Life (London: University of California Press, 1996), 302. Also considerthe suggestion that, in the Swedish case at least, there is reason to speak of “organized individualism”. Rothstein,”Sweden: Social Capital in the Social Democratic State “, 309. I believe that the ‘ideology of individualism’ captures theparadoxical nature of individualism as a contemporary mass belief system that might very well have political consequences similar to other more classic ideologies. However, I realize that this is an unorthodox way to use theconcept of ideology and that I may need to revise this later.

لەم پەڕەیەدا هەندێک جار باس لە “ئایدیۆلۆژیای تاکگەرایی” دەکەم. ئەمە لە گەڵ ڕۆبێرت ئێن بێلاه و ئئت، ھەستەکانی دڵ، تاکگەرایی و پابەندبوون لە ژیانی ئەمەریکادا (لەندەن: چاپەمەنی زانکۆی کالیفۆرنیا، ١٩٩٦)، ٣٠٢. هەروەها ڕەچاوی ئەو پێشنیارە بکەن کە لە کەیسی سویددا بەلایەنی کەمەوە هۆکار هەیە بۆ قسەکردن لەسەر “تاکگەرایی ڕێکخراو” ڕۆستێن، “سوید: پایتەختی کۆمەڵایەتی لە دەوڵەتی سۆسیال دیموکرات”، 309 من باوەڕم وایە کە ‘ ئایدیۆلۆجیای تاکگەرایی ‘ سروشتی پارادۆکسیکی تاکگەرایی وەک سیستەمێکی باوەڕی جەماوەری هاوچەرخ دەگیرێت کە لەوانەیە زۆر بە باشی دەرەنجامی سیاسی هاوشێوەی ئایدیۆلۆژیا کلاسیکیەکانی تر هەبێت. هەرچۆنێک بێت، من تێدەگەم کە ئەمە ڕێگایەکی بێ ڕەوشتانەیە بۆ بەکارهێنانی چەمکی ئایدیۆلۆژیا و لەوانەیە پێویست بکات دواتر پێداچوونەوەی بۆ بکەم.

16 John Rawls, Political Liberalism (New York: Columbia University Press, 1993), 4-5.

17 Sidney Verba, Norman H Nie, and Jae-On Kim, Participation and Political Equality: A Seven Nation Comparison

(Cambridge: Cambridge University Press, 1978), 73.

18 Olof Petersson et al., Demokratirådets Rapport 1998: Demokrati Och Medborgarskap (Stockholm: SNS Förlag, 1998), 86,

95.; Putnam, ed., Democracies in Flux, the Evolution of Social Capital in Contemporary Society, 2.

19 Inglehart and Welzel, Modernization, Cultural Change and Democracy, the Human Development Sequence, 257-262.

20 Putnam, Bowling Alone the Collapse and Revival of American Community, 351-52.

21 Flanagan and Lee, “The New Politics, Culture Wars, and the Authoritarian-Libertarian Value Change in Advanced

Industrial Democracies,” 267.

22 Ibid.: 256.

23 See for example Putnam, Bowling Alone the Collapse and Revival of American Community, 258. Also see Thorleif Pettersson

and Kalle Geyer, Värderingsförändringar I Sverige, Den Svenska Modellen, Individualismen Och Rättvisan (Stockholm: Utbildningsförlaget Brevskolan, 1992), 9. Finally note that, although there is much discussion over this, it is beside the

issue here whether this change in values is the effect of a generational or a life-cycle change, as discussed in Inglehart and

Welzel, Modernization, Cultural Change and Democracy, the Human Development Sequence, 94.

بۆ نمونە بڕوانە پوتنام، بە تەنها بۆلینگ تێکشکان و ژیانەوەی کۆمەڵگەی ئەمریکی، 258. هەروەها تۆرلیف پێترسن و کالێ گایەر، ڤیردێرینگسفۆرندرینگەر ئای سێڤەریگ، دێن سۆنسکا مۆدێلین، تاکپەرستین ئۆچ روتڤیسان (ستۆکهۆڵم: ئۆتبیلدینگزفۆرگ برێڤسکۆلان، 1992)، 9 لە کۆتاییدا تێبینی ئەوە بکە کە هەرچەندە گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر ئەوە دەکرێت، بەڵام ئەمە جگە لەو مەسەلەیەی لێرەدایە کە ئایا ئەم گۆڕانە لە بەهاکان کاریگەری نەوە یان گۆڕانی بازنەیی ژیانە، وەک لە ئینگلهارت و وێڵزێل، نوێکردنەوە، گۆڕانی کەلتووری و دیموکراسی، زنجیرەی گەشەپێدانی مرۆیی، ٩٤.