رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەڕاوی نۆبێڵ: براوەکانی ٢٠٠١-٢٠٢٠

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

ساڵی ٢٠٠١

لە بواری فیزیا

ئێریک کۆرنێڵ، وۆڵفگانگ کێتێرل، کارل ئی وەیمان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر کرداری شلکردنەوە.

لە بواری کیمیا

ویلیەم ئێس نۆڵس، ڕیۆجی نۆیۆری

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر کارای هاندەر و هایدرۆجین لە کارلێکەکاندا.

باری شارپلس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر کارای هاندەر و ئۆکساندن لە کارلێکەکاندا.

لە بواری پزیشکی

لیلاند ئێچ هارتوێڵ، تیم هەنت، سێر پۆڵ نێرس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر سووڕی خانە.

لە بواری ئەدەب

سێر ڤیدیادار سوراجپراساد نایپۆل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی هەبوونی زمانێکی یەکگرتووی بەهێز لە دەرخستنی بەشە چەپێنراوەکەی مێژوو.

لە بواری ئاشتی

نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆفی ئەنان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیهان.

لە بواری ئابووری

جۆرج ئەی ئەکرلۆف، مایکڵ سپێنس، جۆسێف ئی ستیجلایتز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەکانی لەسەر بازاڕ بە پشتبەستن بە زانیاری ناڕێک.

ساڵی ٢٠٠٢

لە بواری فیزیا

ڕەیمۆند دەیڤس جونیەر، ماساتوشی کۆشیبا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوەە بەهۆی کارەکانیان لە بواری ئەسترۆفیزیک. بەتایبەت  دیاریکردنی نیوترۆنی گەردوونی.

ڕیکاردۆ جیاکۆنی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی ەلسەر گەردوون و بەتایبەت دیاریکردنی سەرچاوەی تیشکەکانی ئێکس.

لە بواری کیمیا

جۆن بی فێن، کۆیچی تاناکا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێکی ئایۆناندن.

کێرت ووزریچ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی شەبەنگبینێکی موگناتیزی بۆ دیاریکردنی شێوەی سێ ڕەهەندی توخمەکان لەناو کارلێکەکاندا.

لە بواری پزیشکی

سیدنی برێنەر، ڕۆبەرت هۆرڤیتز، جۆن ئی سۆلستۆن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر بۆماوەیی و مردنی خانەکان.

لە بواری ئەدەب

ئیمرێ کێرتاژ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی نووسینەکانی لە بەشە ناشارستانییەکەی مێژوو.

لە بواری ئاشتی

جیمی کارتەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارە بەردەوامەکانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ناکۆکییە نێودەوڵەتیەکان و بەدەستهێنانی دیموکراسیەت و پەیڕەوکردنی مافەکانی مرۆڤ بەشێوەیەکی باشتر.

لە بواری ئابووری

دانیاڵ کاهنمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو پەیوەندیەی کە لةیوان سایکۆلۆجیای مرۆڤ و بڕیارە ئابووریەکان دۆزیەوە.

ڤێرنۆن ئێڵ سمیس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر میکانیزمێکی جێگرەوە بۆ بازاڕ.

ساڵی ٢٠٠٣

لە بواری فیزیا

ئەلێکسی ئەی ئەبریکۆسۆڤ، ڤیتالی ئێڵ گینزبۆرگ، ئەنتۆنی جەی لێجێت

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر سوپەرکۆندەکتەر و شلگازەکان.

لە بواری کیمیا

پیتەر ئاگرێ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کەناڵە ئاوییەکانی خانە.

ڕۆدریک ماکینۆن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کەناڵە ئایۆنیەکان.

لە بواری پزیشکی

پۆڵ سی لۆتەربێر، سێر پیتەر مانسفیڵد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر زرنگانەوەی موگناتیزی.

لە بواری ئەدەب

جۆن ئێم کۆیتزی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو توانایەی کە هەیبووە لە دەرخستنی ڕۆڵی لایەنێکی دەرەکی لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

شیرین عیبادی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەپێناو ئافرەتان و منداڵاندا. وە کارکردن بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بە گشتی.

لە بواری ئابووری

ڕۆبەرت ئێف ئێنگل ٣

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنی لەسەر کۆمەڵێک میتۆد لەسەر ئابووری و کات و هەڵکشان.

کلیڤ دەبلیو جەی گرانگەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کاکردنی لەسەر کۆمەڵێک میتۆد لەسەر ئابووری و کات و داواکاری باو.

ساڵی ٢٠٠٤

لە بواری فیزیا

دەیڤد جەی گرۆس، دەیڤد پۆلیتزەر، فرانک ویلزێک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە لەبیردۆزی بەرکەوتنی بەهێزدا هێڵەکان ئازادن.

لە بواری کیمیا

ئارۆن چیچانۆڤەر، ئاڤرام هێرشکۆ، ئێروین ڕۆس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر هەڵوەشاندنی پڕۆتین و تایبەتمەندیەکانی.

لە بواری پزیشکی

ڕیچارد ئاکسل، لیندا بی بەک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر سیستەمی بۆنکردن.

لە بواری ئەدەب

یالفرید یالینێک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕوون و ڕەوانی لە زمانی ڕۆمان و شانۆنامەکانیدا و ئاماژەکردنی بەردەوامی بە کڵشێشە باوەکانی ناو کۆمەڵگا.

لە بواری ئاشتی

ڤانگاری موتا ماسای

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەپێناو دیموکراسی و ئاشتی.

لە بواری ئابووری

فین ئی کیدلاند، ئێدوارد سی پرێسکۆت

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر داینامیکی ئابووری بچووک و ئەو هێزەی کە بەردەوام کاریگەری هەیە بەسەر سووڕی کارەوە.

ساڵی ٢٠٠٥

لە بواری فیزیا

ڕۆی جەی گلۆبەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی پەیوەندی لەنیوان بیردۆزی کوانتەم و سیستەمی بینینەوە.

جۆن ئێڵ هۆڵ، تیۆدۆر دەبلیو هانش

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر دروستکردنی شەبەنگبینێکی لەیزەری.

لە بواری کیمیا

یڤێس چاوڤین، ڕۆبەرت ئێچ گرەبس، ڕیچارد ئاڕ شرۆک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر سەنتێزی ئۆرگانی.

لە بواری پزیشکی

باری جەی مارشاڵ، ڕۆبن وارن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی بەکتریایەکی نوێوە بەناوی هەلیکۆباکتەر پیلۆری.

لە بواری ئەدەب

هارۆڵد پینتەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شێوازە تایبەتەکەی لەناو شانۆنامەکانی.

لە بواری ئاشتی

ئاژانسی ئەتۆمی و ووزەی نێودەوڵەتی، محەمەد ئەلبەرادی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ڕێگەگرتنیان لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بەهۆی مەبەستی سەربازی.

لە بواری ئابووری

ڕۆبەرت جەی ئۆمان، تۆماس سی شێلینگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارکردنیان لەسەر ناکۆکی و رێککەوتنەکان بە بیردۆزی شیکردنەوە.

ساڵی ٢٠٠٦

لە بواری فیزیا

جۆن سی ماسەر، جۆرج ئێف سموت

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی تەنی ڕەش بەهۆی تیشکە مایکرۆییەکانی گەردوونەوە.

لە بواری کیمیا

ڕۆجەر دی کۆرنبێرگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر بنەڕەتەکانی لەبەرگرتنەوەی خانەیی.

لە بواری پزیشکی

ئاندرو زی فایەر، کرەیگ سی مێڵۆ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکەیان لەسەر بەیەکداچوونی ناوکە ترشی ڕایبۆس.

لە بواری ئەدەب

ئۆرهان پاموک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەرخستنی خەمە گەورەکانی ڕۆح و بەکارهێنانی شار و کولتوورەکەی بە شێوەیەکی سومبولی تایبەت.

لە بواری ئاشتی

محەمەد یونس، گرامین بانک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان بۆ گەشەپێدانی چینە نزمەکانی کۆمەڵگا.

لە بواری ئابووری

ئێدمۆند ئێس فێلپس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەکانی لەسەر مامەڵە و یاسای ئابووری بچووک.

ساڵی ٢٠٠٧

لە بواری فیزیا

ئالبێرت فێرت، پیتەر گرونبێرگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی بەرگرییە موگناتیزێکی گەورە.

لە بواری کیمیا

گێرهارد ئێرتل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر لێوارە ڕەقەکان.

لە بواری پزیشکی

ماریۆ ئاڕ کاپێچی، سێر مارتن ئێڤانس، ئۆلیڤەر سمیسیس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر بۆ‌هێڵی مشکەکان.

لە بواری ئەدەب

دۆریس لێسینگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئەزموونی ئافرەتبوونیەوە و ڕەنگدانەوەی ئەمە لە کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

پانێڵی ناحکومی گۆڕانی کەشوهەوا، ئالبێرت ئارنۆڵد جونیەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا.

لە بواری ئابووری

لیۆنید هۆرویز، ئێریک ئێس ماسکین، ڕۆجەر بی مایرسۆن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دانانی بناغەیەک بۆ بیردۆزی دیزاینکردن.

ساڵی ٢٠٠٨

لە بواری فیزیا

یوچیرۆ نامبۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی میکانیزمێک لە بواری فیزیای گەردیلەیی بچووکدا.

ماکۆتۆ کۆبایاشی، تۆشیهیدی ماسکاوا

توانیان خەڵاتەکە ببەنوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە سێ جۆر کوارک لە سروشتدا بوونی هەیە.

لە بواری کیمیا

ئۆسامۆ شیمۆمورا، مارتن چالفی، ڕۆجەر وای تسیەن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی پڕۆتینێکی نوێوە.

لە بواری پزیشکی

هارالد زو هاوسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤایرسۆێک کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

فرانسوا بارێ سینۆسی، لوک مۆنتاگنیەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤایرۆسێکی تایبەت بە بەرگری لەشی مرۆڤ.

لە بواری ئەدەب

ژان ماری گوستاڤ لێ کلێزیۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی پیشاندانی ڕوویەکی پیشان نەدراوی مرۆڤایەتی و بوونی سەرکێشیەکی زۆر لە کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

مارتی ئاهتیساری

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی بۆ وەستاندنی ناکۆکییە نێودەوڵەتیەکان.

لە بواری ئابووری

پۆڵ کروگمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەکانی بۆ ڕێکارەکانی مامەڵەکردن و چالاکی ئابووری.

ساڵی ٢٠٠٩

لە بواری فیزیا

چاڕڵس کوێن کاو

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر گواستنەوەی ڕووناکی بەناو فایبەردا.

ویڵارد ئێس بۆیڵ، جۆرج ئی سمیس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی هەستەوەرێکی تایبەتی سێمیکۆندەکتەر.

لە بواری کیمیا

ڤێکانترامان ڕاماکریشنان، تۆماس ئەی ستەیتز، ئەیدا ئی یۆناس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر ڕایبۆسۆم.

لە بواری پزیشکی

ئێلیزابێس ئێچ بلاکبێرن، کارۆل دەبلیو گرەیدەر، جاک دەبلیو زۆستاک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە چۆن کرۆمۆسۆمەکان بەهۆی تیلۆمەرەکانەوە پارێزراون لە هەڵوەشاندن.

لە بواری ئەدەب

هێرتا میولەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی سەرنجی زۆر و وردیەکەی لەناو زمانە شیعریەکەیدا.

لە بواری ئاشتی

باراک ئۆباما

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی گەشەپێدان بە دیبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی.

لە بواری ئابووری

ئێلینۆر ئۆسترۆم

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەکانی لەسەر بەڕێوەبردنی ئابووری. بەتایبەت ئابووری گشتی.

ئۆلیڤەر ویلیەمسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەکانی لەسەر بەڕێوەبردنی ئابووری. بەتایبەت ئابووری جێگیر.

ساڵی ٢٠١٠

لە بواری فیزیا

ئاندرێ گەیم، کۆنستانتین نۆڤۆسلۆڤ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی تاقیکردنەوەکانیان لەسەر گرافینی دوو ڕەهەندی.

لە بواری کیمیا

ڕیچارد هێک، ئی چی نێگیشی، ئاکیرا سوزوکی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارکردن لەسەر کارای هاندەری پالادیۆم.

لە بواری پزیشکی

ڕۆبەرت ئێدواردس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر پیتاندنی دەستکرد.

لە بواری ئەدەب

ماریۆ ڤارگاس لۆسا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی پیشاندانی هێزی تاک و ئەو کاریگەریەی کە دەکەوێتە سەری لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

لیو ژیابۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ لە چین.

لە بواری ئابووری

پیتەر دایمۆند، دەیڵ مۆرتینسن، کریستۆفەر پیساریدس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی شیکردنەوەی بازاڕ بەهۆی گەڕانەوە.

ساڵی ٢٠١١

لە بواری فیزیا

سۆڵ پێرلمۆتەر، بڕاین شمیدیت، ئادام ڕێیس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئاشکراکردنی ئەوەی کە گەورەبوونی گەردوون بەردەوام لە خێرابووندایە.

لە بواری کیمیا

دان شێچمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کوازیکریستاڵەکان.

لە بواری پزیشکی

بروس بێتلەر، یولیەس هۆفمان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر بەرگری زگماگی.

ڕاڵف ستەینمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی خانەی پەلدار و ڕۆڵەکەی لەناو سیستەمی بەرگری لەش.

لە بواری ئەدەب

تۆماس ترانسترۆمەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانەکەیەوە کە دەتوانێت بینێنێکی نوێی واقعیانەمان بداتێ.

لە بواری ئاشتی

ئێلێن جۆنسن سێرلیف، لەیما بۆوی، تەوەکول کارمان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی خەباتەکانیان بۆ بەرگریکردن لە مافی ئافرەت.

لە بواری ئابووری

تۆماس سێرجنت، کریستۆفەر سیمس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کار و لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر هۆکار و دەرئەنجام لەناو ئابووری بچووک.

ساڵی ٢٠١٢

لە بواری فیزیا

سێرجێ هارۆچێ، دەیڤد وینلاند

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بەکارهێنان و پێوانی تاکە سیستەمێکی کوانتەمی.

لە بواری کیمیا

ڕۆبەرت لێکۆویتز، براین کۆبیلکا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر پڕۆتینی جی دووانی.

لە بواری پزیشکی

سێر جۆن گۆردن، شینیا یاماناکا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە خانەی پێگەیشتوو دەتوانرێت دووبارە پڕۆگرام بکرێتەوە.

لە بواری ئەدەب

مۆ یان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تێکەڵکردنی چیرۆکی فۆلکلۆر و مێژوو لە کارەکانیدا و دروستکردنی ڕیالیزمێکی ساختە.

لە بواری ئاشتی

یەکێتی ئەوروپا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی هەوڵە ٦٠ ساڵەکەی بۆ بەرقەرارکردنی دیموکراسی لە ئەوروپا.

لە بواری ئابووری

ئاڵڤین ڕۆس، لۆید شاپلی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی بیردۆزی دانانی جێگیر و پراکتیککردنی دیزاینی بازاڕ.

ساڵی ٢٠١٣

لە بواری فیزیا

پیتەر هیگس، فڕانسوا ئێنگلەرت

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر پێکهاتەی گەردیلە لە ئاستە زۆر بچووکەکەیدا.

لە بواری کیمیا

مارتن کارپلەس، مایکڵ لێڤیت، ئاریا وارشێڵ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی مۆدێلی فرەشێوە بۆ سیستەمە کیمیاییە ئاڵۆزەکان.

لە بواری پزیشکی

جەیمس ڕۆسمان، ڕاندی شێکمان، تۆماس سودۆف

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر سیستەمێکی گواستنەوەی ناو خانەکان.

لە بواری ئەدەب

ئەلیس مەنڕۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا ناوازەکە لە نووسینی کورتە چیرۆک.

لە بواری ئاشتی

رێکخراوی رێگەگرتن لە چەکە کیمیاییەکان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لە دژی چەکی کیمیایی.

لە بواری ئابووری

یوجین فاما، لارس پیتەر هانسن، ڕۆبەرت جەی شیلەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەکانیان لەسەر نرخی سەرمایە.

ساڵی ٢٠١٤

لە بواری فیزیا

ئیسامۆ ئاکاساکی، هیرۆشی ئامانۆ، شوجی ناکامورا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی ڕووناکی شین کە سوودی زیاترە لە ڕووناکی سپی.

لە بواری کیمیا

ئێریک بێتزیگ، ستیفن هێڵ، ویلیەم مۆرنەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی جۆرە ماددەیەکی تایبەت بە تیشکدانەوە.

لە بواری پزیشکی

جۆن ئۆ کیف، مەی برێت کۆسەر، ئێدڤارد مۆسەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دیاریکردنی ئەو خانانەی مێشک کە کاریان لەسەر ئاڕاستەکردنە.

لە بواری ئەدەب

پاتریک مۆدیانۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی هونەرە تایبەتەکەی لە بەکارهێنانی یادەوەری.

لە بواری ئاشتی

کایلاش ساتیارسی، مەلالا یوسفزای

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی منداڵ.

لە بواری ئابووری

ژان تیرۆل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەی هێزی بازاڕ.

ساڵی ٢٠١٥

لە بواری فیزیا

تاکاکی کاجیتا، ئارسەر مەکدۆناڵد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە نیوترۆن بارستەی هەیە.

لە بواری کیمیا

تۆماس لینداڵ، پۆڵ مۆدریچ، عەزیز سەنسار

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر چاککردنەوەی دی ئێن ئەی.

لە بواری پزیشکی

ویلیەم کامپێل، ساتۆشی ئۆمورا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر وەستانەوە لە دژی مشەخۆری کرمی لوولپێچی.

تۆ یۆیۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لە چارەسەری مالاریا.

لە بواری ئەدەب

سڤێتلانا ئەلێکسیڤیچ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بوێریەکەی لە نووسیندا و  ناوەڕۆکێکی فرەڕەهەند.

لە بواری ئاشتی

دایەلۆگی چوارینەی نێودەوڵەتی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەپێناو بەرقەراربوونی دیموکراسی لە تونس.

لە بواری ئابووری

ئانگس دیتۆن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر هەژاری و هاریکاری ئابووری.

ساڵی ٢٠١٦

لە بواری فیزیا

دەیڤد تۆلێس، دەنکن هاڵدەین، مایکڵ کۆسترلیتز

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر قۆناغی تۆپۆلۆجی ماددە.

لە بواری کیمیا

ژان پیەر سەڤاج، سێر فرەیسەر ستۆدارت، بێرنارد فێرینگا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دیزاینکردن و ئامادەردنی سەنتێزێک لەسەر ئامێرە گەردیلەییەکان.

لە بواری پزیشکی

یۆشینۆری ئۆشومی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لەسەر کرداری خۆخۆری.

لە بواری ئەدەب

بۆب دیلان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی دەربڕینێکی نوێ لە گۆرانی ئەمریکیدا.

لە بواری ئاشتی

خوان مانوێل سانتۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کۆتایهێنان بە جەنگێکی ناوخۆی ٥٠ ساڵەیی.

لە بواری ئابووری

ئۆلیڤەر هارت، بێنیت هۆڵمستۆرم

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دەستکەوتەکانیان لەسەر بیردۆزی رێککەوتن.

ساڵی ٢٠١٧

لە بواری فیزیا

ڕەینەر وەیس، باری باریش، کیپ سۆرن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر هەستەوەرێکی تایبەت بە شەپۆلەکانی کێشکردن.

لە بواری کیمیا

ژاک دۆبۆشێت، خواکیم فرانک، ڕیچارد هێندەرسن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی مایکرۆسکۆپێکی نوێ.

لە بواری پزیشکی

جێفری هۆڵ، مایکڵ ڕۆسباش، مایکڵ یەنگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر میکانیزمێکی تایبەت بە سووڕی گەردیلەکان.

لە بواری ئەدەب

کازورو ئیشیگورو

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانی بەکارهێنراو لە ڕۆمانەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

کەمپەینی نێودەوڵەتی بۆ وەستانەوە لە دژی چەکی ئەتۆمی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانیان لە دژی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

لە بواری ئابووری

ڕیچارد تالێر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەستکەوتەکانی لە بواری ئابووری ڕەفتاری.

ساڵی ٢٠١٨

لە بواری فیزیا

ئارسەر ئاشکین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی ئامێرێکی تایبەت کە لە سیستەمی بایەلۆجیدا بەکاردێت.

جێرارد مۆرۆ، دۆنا ستریکلاند

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدی تایبەت بە ترپە کورتەکان.

لە بواری کیمیا

فرانسیس ئارنۆڵد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر پەرەسەندی ئەنزیمەکان.

جۆرج سمیس، گریگۆری وینتەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی پیشاندانی پێپتید و دژە تەنەکان.

لە بواری پزیشکی

جەیمس ئالیسۆن، تاسوکۆ هۆنجۆ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لە بواری چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا.

لە بواری ئەدەب

ئۆلگا تۆکارزۆک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای گێرانەوەکەی کە سنوورەکانی دەبەزاند.

لە بواری ئاشتی

دێنیس مۆکویجی، نادیە موراد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لە دژی دەستدرێژی سێکسی وەک چەکێکی ناو جەنگ.

لە بواری ئابووری

ویلیەم نۆرداوس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی پەیوەندی لەنیوان ئابووری و گۆڕانی کەشوهەوا.

پۆڵ ڕۆمەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی داهێنانە تەکنەلۆژیەکان لە بواری شیکردنەوەی ئابووری.

ساڵی ٢٠١٩

لە بواری فیزیا

جەیمس پیبڵس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی بیردۆزیەکانی لەسەر کۆزمۆلۆجی.

مایکڵ مایەرم دیدیەر کوێلۆز

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی هەسارەیەک کە لە سیستەمێکی لێکچوو لەگەڵ سیستەمی خۆردا دەسووڕایەوە.

لە بواری کیمیا

جۆن گودنە، ستانلی ویتینگهام، ئاکیرا یۆشینۆ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی باتری لیسیۆم-ئایۆن.

لە بواری پزیشکی

ویلیەم کەیلین جونیەر، سێر پیتەر ڕاتکلیف، گرێگ سمێنزا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە چۆن خانە هەست بە هەبوونی ئۆکسجین دەکات.

لە بواری ئەدەب

پیتەر هاندکێ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارە کاریگەریەکانی کە ئەزموونێکی بلیمەتانەمان پیشاندەدات.

لە بواری ئاشتی

ئابی ئەحمەد عەلی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی بۆ نەهێشتنی ناکۆکی نێودەوڵەتی بەتایبەت کێشەی سنوورەکانی ناوچەی ئیریتریا.

لە بواری ئابووری

ئابیجیت بانەرجی، ئیسەر دۆفلۆ، مایکڵ کرەیمەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی هەژاری.

ساڵی ٢٠٢٠

لە بواری فیزیا

ڕۆجەر پێنرۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کونی ڕەش و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی.

ڕەینهارد جێنزڵ، ئەندریا گیز

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی تەنی زەبەلاحی یەکگرتوو لەناوڕاستی گەلەستێرەکەمان.

لە بواری کیمیا

ئیمانوێک کارپێنتەر، جێنیفەر دۆدونا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێک بۆ دەستکاریکردنی بۆهێڵ.

لە بواری پزیشکی

هارڤی ئاڵتەر، مایکڵ هیوتن، چاڕڵس ڕایس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤایرۆسی جگەری جۆری سی.

لە بواری ئەدەب

لویس گلۆک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیعرەکانی کە تیایدا دەنگی تاک دەکات بە دەنگێکی گەردوونی.

لە بواری ئاشتی

پرۆگرامی جیهانی خواردن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لە دژ وەستانەوەی بەرامبەر بە برسێتی.

لە بواری ئابووری

پۆڵ میلگرۆم، ڕۆبەرت وێڵسن توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان بۆ جۆرێک سیستەمی نوێی مەزادکردن.