رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەڕاوی نۆبێڵ: براوەکانی ١٩٨١ – ٢٠٠٠

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێرانی و ئامادەکردنی: ژیر دانا

لە بواری فیزیا

نیکۆلاس بلومبێرگن، ئارسەر لێنارد شاولۆ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر لەیزەری شەبەنگی.

کای ئێم سیبان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر شەبەنگی ئەلکترۆنی.

لە بواری کیمیا

کێنچی فوکوی، ڕۆڵد هۆفمان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی بیردۆز و کارە سەربەخۆکانیەوە لەسەر کارلێکە کیمیاییەکان.

لە بواری پزیشکی

ڕۆجەر دەبلیو سپێری

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیاریکردنی ئەرک و ڕۆڵی نیوەگۆی مێشک.

دەیڤد ئێچ هەبل، تۆرستن ئێن ویسڵ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیانەوە لەسەر سیستەمت بینایی.

لە بواری ئەدەب

ئیلیاس کاناتی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی جێپەنجە ئەدەبیەکەی و توانا هونەرییە بەرزەکەی.

لە بواری ئاشتی

ئۆفیسی نانسنی نێودەوڵەتی بۆ پەنابەران.

لە بواری ئابووری

جەیمس تۆبن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەکانی لەسەر بازاڕ و پەیوەندی بە بڕیارە ئابوورییەکان و کارمەند و نرخ و بەرهەم.

ساڵی ١٩٨٢

لە بواری فیزیا

ژێنیس جی ویڵسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بیردۆزێکی لەسەر تایبەتمنەدی و گۆڕانی قۆناغ.

لە بواری کیمیا

ئارۆن کلۆگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر کریستالۆگرافیکی ئەلکترۆن. لەگەڵ دۆزینەوەیەکی گرینگی لەسەر ناوکە ترشیە پڕۆتینیە ئاڵۆزەکان.

لە بواری پزیشکی

سون کەی بێرگستۆرم، بێنیت ئای ساموێلسن، جۆن ئاڕ ڤەین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر پرۆستاگلاندین.

لە بواری ئەدەب

گابریێل گارسیا مارکێز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕۆمان و کورتە چیرۆکە ناوازەکانی. کە تیایاندا ڕیالیزم و خەیاڵ تێکەڵ بەیەکترین و هەردوو پێکەوە کاردەکەن بۆ دەرخستنی کێشەکان مرۆڤ.

لە بواری ئاشتی

ئالڤا میردال، ئەلفۆنسۆ گارسیا ڕۆبلس

لە بواری ئابووری

جۆرج جەی ستیگلەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر پێکهاتەی پیشەسازی و چۆنیەتی کارکردنی بازاڕ و هۆکار و ئەگەرەکانی چۆنیەتی رێکخستنی خەڵک.

ساڵی ١٩٨٣

لە بواری فیزیا

سوبەرمانیان چاندەرساخار

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە تیۆریەکانی لەسەر چۆنیەتی پەرەسەندی ئەستێرەکان.

ویلیەم ئالفرێد فۆولەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە تیۆری و پراکتیکیەکانی لەسەر ئەو کارلێکانەی کە لەناو گەردووندا ڕوودەدەن.

لە بواری کیمیا

هێنری تۆبی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر چۆنیەتی گواستنەوەی ئەلکترۆن لەکاتی کارلێکەکان و بەتایبەت لە کارلێکی کانزا ئاڵۆزەکاندا.

لە بواری پزیشکی

باربرا ماکلینتۆک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەو بەشانەی بۆماوەیی کە بەرپرسن لە گواستنەوە.

لە بواری ئەدەب

ویلیەم گۆلدینگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕۆمانەکانیەوە، کە لەناویاندا گێڕانەوەیەکی ڕیالیستی و هەمەلایەنانە بوونی هەیە و کار بۆ دەرخستنی دۆخی مرۆڤی سەردەمەکەی خۆی دەکەن.

لە بواری ئاشتی

لیچ والیسا

لە بواری ئابووری

جێرارد دێبرۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند میتۆدێکی نوێوە کە لەناو بیردۆزی ئابووریدا کاردەکەن. وە کارەکانی لەسەر بیردۆزی هاوتایی گشتی.

ساڵی ١٩٨٤

لە بواری فیزیا

کارلۆ ڕوبیا، سیمۆن ڤان دار میر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان بۆ ناوچە گەردیلەییەکانی دەبلیو و زێد.

لە بواری کیمیا

ڕۆبەرت بروس مێریفیڵد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر چەند ڕێگایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕیزکراوەی دۆخی ڕەق.

لە بواری پزیشکی

نیڵس کەی ژێرن، جۆرج کۆهلەر، سیزار مایلستن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی بیردۆزەکانیەوە کە سوودی بۆ سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ هەبوو. وە بەرهەمهێنانی چەند دژە تەنێک.

لە بواری ئەدەب

یارۆسلاڤ سیفرێت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە شیعریەکەی کە هەستە قووڵەکانی ڕۆحی مرۆڤی پیدەردەخست.

لە بواری ئاشتی

دێزمۆند مەپیلۆ توتو

لە بواری ئابووری

ڕیچارد ستۆن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی هەژمارە نێودەوڵەتیەکان.

ساڵی ١٩٨٥

لە بواری فیزیا

کلۆس ڤۆن کلایتزینگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەری هۆڵی کوانتەمی.

لە بواری کیمیا

هێربەرت ئەی هۆپتمان، جیرۆم کارلێ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێکی تایبەتەوە کە بۆ دۆزینەوەی پێکهاتە و شێوەی کریستاڵەکان بەکاردێت.

لە بواری پزیشکی

مایکڵ ئێس براون، جۆزێف ئێڵ گۆڵدستەین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر زیندەچالاکی کۆلیسترۆڵ.

لە بواری ئەدەب

کلۆد سیمۆن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تێکەڵکردنی چەند بابەت و شێوازی جیاواز لە ڕۆمانەکانیدا بۆ موونە شیعر و ئیلهامی وێنەکێشان و تێگەیشتن لە دۆخی مرۆڤ.

لە بواری ئاشتی

رێکخراوی نێودەولەتی پزیشکان بۆ رێگەگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی.

لە بواری ئابووری

فرانکۆ مۆدیلیانی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی شیکردنەوەکانی لەسەر پاشەکەوتکردن لە بازاڕە ئابوورییەکان.

ساڵی ١٩٨٦

لە بواری فیزیا

ئێرنست ڕەسکا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیزاینکردنی یەکەمین مایکرۆسکۆپ بۆ بینینی ئەلکترۆن.

جێرد باینینگ، هێنریچ ڕۆهرێر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دیزاینکردنی مایکرۆسکۆپێک بۆ بینینی دیاردەی تەنێلینگ.

لە بواری کیمیا

دەدلی ئاڕ هارشباخ، یوان تی لە، جۆن سیپۆلانی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر داینامیکی پڕۆسە کیمیایە سەرەتاییەکان.

لە بواری پزیشکی

ستانلی کۆهێن، ڕیتا لیڤای مۆنتالسینی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی فاکتەری گەشەکردن.

لە بواری ئەدەب

وۆڵی سۆینکا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تێڕوانینە فراوانە شیعریەکەی لەسەر بوون.

لە بواری ئاشتی

ئێڵی ویسڵ

لە بواری ئابووری

جەیمس بوچانان جونیەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی داڕشتنی بناغە بۆ بیردۆزێکی تایبەت بە ئابووری و بڕیاردانی سیاسی.

ساڵی ١٩٨٧

لە بواری فیزیا

جەی جۆرج بێدرۆنز، کەی ئەلیکزاندەر میولەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی سوپەرکۆندەکتیڤیتی لەناو ماددە سیرامیکیەکان.

لە بواری کیمیا

دۆناڵد جەی کرام، ژان ماری لێن، چاڕڵس جەی پێدەرسن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوە و بەکارهێنانەکانیان بۆ گەردیلە شێوە تایبەتەکان.

لە بواری پزیشکی

سوسومو تۆنێگاوا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی بۆماوەیی دژەزیندەییە جیاوازەکان.

لە بواری ئەدەب

جۆسێف برۆدسکی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە ڕوون و ڕەوان و شیعریەکەی لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

ئۆسکار ئاریاس سانچێز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی کە بۆ ئەمریکای ناوڕاست ئەنجامیدا و بووە هۆی ئەوەی کە ڕێکەوتنێک لەسەر گواتیمالا دروستببێت.

لە بواری ئابووری

ڕۆبەرت ئێم سۆلۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بیردۆزەکەی کە تایبەت بوو بە گەشەکردنی ئابووری.

ساڵی ١٩٨٨

لە بواری فیزیا

لیۆن ئێم لیدەرمان، مێڵڤن شوارتز، جاک ستەیبێرگەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێکی شەپۆلی نیوترۆنیەوە.

لە بواری کیمیا

یۆهان دیزەینهۆفار، ڕۆبەرت هیوبەر، هارمەت میشێل

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی پێشبینیەکەیان بۆ سێ ڕەهەندبوونی شێوەی ناوڕاستی فۆتۆسینسێتیک لەناو کارلێکەکاندا،

لە بواری پزیشکی

سێر جەیمس بلاک، گێرترود بی ئێلیۆن، جۆرج ئێه هیچینگس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان بۆ چەند پڕەنسیپێکی بەکارهێنانی دەرمان.

لە بواری ئەدەب

نەجیب مەحفوز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانی گێڕانەوە ڕیالیستیە بەهێزەکەیەوە کە لەڕێگایەوە توانی وەک عەرەبیک دەنگی خۆی بە هەموو مرۆڤایەتی بگەیەنێت.

لە بواری ئاشتی

لقی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

لە بواری ئابووری

ماوریس ئەلایس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بیردۆزەکەی بۆ بازاڕکردن و چاکسازی کردن لە بەرهەمدا.

ساڵی ١٩٨٩

لە بواری فیزیا

نۆرمان ئێف ڕامسی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی داهێنانی میتۆدێکی تایبەت بە ناوچەی بزوێنەر و بەکارهێنانی لە کاتژمێرە ئەتۆمییەکاندا.

هانس جی دێهمێلت، وۆلفگانگ پۆڵ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە دروستکردنی تەکنیکی تەڵەی ئایۆنەکان.

لە بواری کیمیا

سیدنی ئۆڵتمان، تۆماس ئاڕ چێک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی کارای هاندەر بۆ ناوکە ترشی ڕایبۆس.

لە بواری پزیشکی

جەی مایکڵ بیشەپ، هارۆڵد ئی ڤارمەس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی سەرچاوەی جینە ناچالاکەکان ناو ناوکە ترشی ڕایبۆس.

لە بواری ئەدەب

کامیلیۆ خۆزێ جێلا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی پەخشانە دەوڵەمەندەکانیەوە.

لە بواری ئاشتی

دالای لامای ١٤ (تێنزین گیاتسۆ)

لە بواری ئابووری

تریگڤێ هاڤێلمۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕوونکردنەوەکانی لەسەر بیردۆزی ئەگەری ئابووری.

ساڵی ١٩٩٠

لە بواری فیزیا

جێرۆم ئای فریدمان، هێنری دەبلیو کێندڵ، ڕیچارد ئی تایلەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان کە بووە هۆی دروستکردنی مۆدێلی کوارک لە فیزیای گەردیلەیی.

لە بواری کیمیا

ئیلیاس جەیمس کۆری

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی بیردۆزی و میتۆدۆلۆجیەک بۆ کیمیای ئەندامی.

لە بواری پزیشکی

جۆسێف ئی مۆرەی، ئی دۆناڵ تۆماس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چاندنی ئەندام و خانە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان.

لە بواری ئەدەب

ئۆکتاڤیۆ پاز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا دەربڕینەکەی کە ئاسۆییەکی فراوانی پیشاندەدا.

لە بواری ئاشتی

میخایل سێرگەڤیچ گۆرباچێڤ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کارانەیەوە کە یارمەتی دروستبوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا.

لە بواری ئابووری

هاری ئێم مارکۆڤیتز، مێرتۆن ئێه میلەر، ویلیەم ئێف شارپ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لە بواری دارایی ئابووری.

ساڵی ١٩٩١

لە بواری فیزیا

پیەر ژیل دێ جینس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند میتۆدێکەوە کە دەتوانرا لە سیستەمە سادەکانەوە بگوازرێنەوە بۆ سیستەمە ئاڵۆزەکان.

لە بواری کیمیا

ڕیچارد ئاڕ ئێرنست

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کارکردن لە موگناتیزی زرنگانەوەی ناوکی.

لە بواری پزیشکی

ئێروین نێهێر، بێرت ساکمان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان بۆ ئەرکی یەک چەناڵی ناو خانە.

لە بواری ئەدەب

نەدین گۆردیمێر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەوەی کە کارەکانی سوودێکی زۆریان بۆ مرۆڤایەتی هەبووە هەروەک ئەو وەسفەی کە ئەلفرێد نۆبێڵ کردبووی.

لە بواری ئاشتی

ئونگ سانگ سو کی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو خەباتەی ئەنجامیدا لەپێناو دیموکراسی و پەیڕەوکردنی مافەکانی مرۆڤ.

لە بواری ئابووری

ڕۆنالد ئێچ کۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندیەکانی نرخی مامەڵەکردن و بەرهەم.

ساڵی ١٩٩٢

لە بواری فیزیا

جۆرج چارپاک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئامرازێکی تایبەت بۆ دیاریکردنی بوون و نەبوونی گەردیلە.

لە بواری کیمیا

ڕودۆلف ئەی مارکۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە و کارەکانی لەسەر گواستنەوەی ئەلکترۆنەکان لەناو کارلێکە کیمیاییەکاندا.

لە بواری پزیشکی

ئێدمۆند ئێچ فیشەر، ئێدوین جی کرێبس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر پڕۆتینی هەڵگەڕاوە.

لە بواری ئەدەب

دێرێک واڵکۆت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانێکی شیعری و تێگەیشتنێکی فراوان بۆ مێژوو کە هیوا و ڕووناکیەکی زۆری تێدا بەدی دەکرا.

لە بواری ئاشتی

ڕیجۆبێرتا مێنچو توم

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر مرۆڤە جیاوازەکان و کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاوازیکردن بەرامبەریان.

لە بواری ئابووری

گاری ئێس بێکەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر مامەڵە ئابووریە بچووکەکانی و لێکۆڵینەوە لەسەر هەڵوێستی مرۆڤ لەکاتی مامەڵەی ئابووری و نائابووریشدا.

ساڵی ١٩٩٣

لە بواری فیزیا

ڕەسڵ ئەی هەڵس، جۆسێف ئێچ تایلۆر جونیەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ترپەکەرێکی نوێوە. ئەم دۆزینەوەیە ڕێگای خۆشکرد بۆ دۆزینەوەی زیاتر لە بواری کێشکردندا.

لە بواری کیمیا

کاری بی میولیس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی میتۆدێک کە بە میتۆدی زنجیرەی کارلێکە پۆلیەرییەکان ناسراوە.

مایکڵ سمیس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لە بواری پڕۆتیندا.

لە بواری پزیشکی

ڕیچارد جەی ڕۆبەرتس، فیلیپ ئەی شارپ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لەسەر جیاکردنەوەی بۆهێڵەکان.

لە بواری ئەدەب

تۆنی مۆریسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەوەی کە لەناو ڕۆمانەکانیدا زمانێکی شیعری بوونی هەیە کە بەهۆیەوە دۆخی ئەمریکای ئەو کاتەی پێدەرخستووە.

لە بواری ئاشتی

نێڵسۆن ماندێلا، فرێدریک ویلیەم دی کلێرک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە دژوەستانەوەیان بەرامبەر بە ڕژێمێکی ستەمکار و دواتریش دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتی لە ئەفریقای باشوور.

لە بواری ئابووری

ڕۆبەرت دەبلیو فۆگل، دۆگلاس سی نۆرس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر گۆڕانکاریە ئابووریەکان و داڕشتنەوەی بیردۆزی ئابووری بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە نوێیەکاندا.

ساڵی ١٩٩٤

لە بواری فیزیا

بێرترام ئێن برۆکهاوس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی شەبەنگپێوی نیوترۆنی.

کلیفۆرد جی شول

توانی خەڵاتەکە بباتەوە دروستکردنی تەکنیکی جیاکردنەوەی نیوترۆنەکان.

لە بواری کیمیا

جۆرج ئەی ئۆلا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر کیمیای کاربۆنی.

لە بواری پزیشکی

ئالفرێد جی گیلمان، مارتن ڕۆدبێل

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی پڕۆتینی جی و ئەرکیان لەناو خانەکاندا.

لە بواری ئەدەب

کێنزابۆرۆ ئۆوی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە شیعریەکەی کە توانای دروستکردنی جیهانێکی خەیاڵی فراوانی هەبوو.

لە بواری ئاشتی

یاسر عەرەفات، شایمۆن پێرێس، یایژاک ڕابین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.

لە بواری ئابووری

جۆن سی هارسەنای، جۆن ئێف ناش جونیەر، ڕەینهارد سێلتن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی شیکردنەوەکانیان لەسەر بیردۆزی هاوسەنگی لە دەرەوەی دامەزراوەکان.

ساڵی ١٩٩٥

لە بواری فیزیا

مارتن ئێڵ پێرل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی لیپتۆنی تاوەوە.

فرێدریک ڕەینس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیاریکردنی نیوترۆنیۆوە.

لە بواری کیمیا

پۆڵ جەی کروتزن، ماریۆ جەی مۆلینا، ئێف شێروود ڕۆلاند

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر کیمیای بەرگەهەوا و بەتایبەت چینی ئۆزۆن.

لە بواری پزیشکی

ئێدوارد بی لویس، چریستیان ڤۆلهارد، ئێریک ئێف وایکاوس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی توانایان بۆ کۆنترۆڵکردنی بۆماوەیی لە قۆناغی دروستبوونی کۆرپەلەدا.

لە بواری ئەدەب

سیمەس هێنێی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بوونی جوانیەکی شیعری لە کارەکانیدا لەپاڵ بوونی ئەخلاق لە قووڵاییدا.

لە بواری ئاشتی

جۆسێف ڕۆتبلات، کۆنفرانسەکانی پوگواش بۆ زانست و کاروبارە نێودەوڵەتیەکان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی وەک هەڕەشەیەک لەکاتی بوونی ناکۆکی نێوان وڵاتان.

لە بواری ئابووری

ڕۆبەرت ئی لوکاس جونیەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی گریمانەیەک لەسەر پێشبینیکردنی ئەقڵانی کە بەهۆیەوە تێگەیشتنمان بۆ ئابووری بەرەوپێشچوو.

ساڵی ١٩٩٦

لە بواری فیزیا

دەیڤد ئێم لی، دۆگلاس دی ئۆشەرۆف، ڕۆبەرت سی ڕیچاردسن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی چالاکی بەرزی هیلیۆم ٣.

لە بواری کیمیا

ڕۆبەرت کێرل جونیەر، سێر هارۆلد کرۆتۆ، ڕیچارد ئی سمۆڵەی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند جۆرێکی نوێی کاربۆن.

لە بواری پزیشکی

پیتەر سی دۆهێرتی، ڕۆڵف ئێم زینکەرنەیگل

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی تایبەتمەندیەکانی خانەکانی بەرگری لەش.

لە بواری ئەدەب

ڤیلاڤا زیمبۆرسکا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە شیعریەکەیەوە کە دەیتوانی بەهۆیەوە بە شێوەی تەنز دۆخی مرۆڤ دەربخات.

لە بواری ئاشتی

کارلۆس فیلیپ بێلۆ، خۆزێ ڕامۆس هۆرتا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان بۆ بەرپابوونی ئاشتی لە تەیمووری ڕۆژهەڵات.

لە بواری ئابووری

جەیمس ئەی میرلەس، ویلیەم ڤیکری

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیانەوە لەسەر بنەڕەتی بیردۆزی ئابووری.

ساڵی ١٩٩٧

لە بواری فیزیا

ستیڤن چو، کلۆد کۆهێن تانۆدژی، ویلیەم دی فیلیپس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێک بۆ هێواشکردنەوە و بەگیرهێنانی گەردیلەکان بە لەیزەر.

لە بواری کیمیا

پۆڵ دی بۆیەر، جۆن ئی واکەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەنزیم و ئەدینۆسینی سیانە فۆسفات.

جینس سی سکۆو

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەو ئەنزیمانەی کە لەڕێگای ئایۆناندنەوە دەگوێزرێنەوە.

لە بواری پزیشکی

ستانلی بی پروزنەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی پرایۆنەکان.

لە بواری ئەدەب

داریۆ فۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی گەڕانەوە بۆ سەدەکانی ناوڕاست و بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی.

لە بواری ئاشتی

کەمپەینی نێودەوڵەتی نەهێشتنی مین، جۆدی ویلیەمس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لابردنی بەشێکی زۆر لە مین و ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانی.

لە بواری ئابووری

ڕۆبەرت سی مێرتۆن، مایرۆن ئێس سکۆڵس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێک بۆ دەستکەوتنی بەهای داتاشراوەکان.

ساڵی ١٩٨٨

لە بواری فیزیا

ڕۆبەرت بی لاولین، هۆرست ئێڵ ستۆرمەر، دانیاڵ سی تسوی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی جۆرێکی نوێ لە شلگاز.

لە بواری کیمیا

واڵتەر کۆهن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی هاوکێشەیەکی تایبەت بە چڕی.

جۆن ئەی پۆپڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی میتۆدێکی ژمێرکاری بۆ کیمیای کوانتەمی.

لە بواری پزیشکی

ڕۆبەرت ئێف فێرچگۆت، لویس جەی ئیگنارۆ، فێرید موراد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی نیتریکی ئۆکسید لە کۆئەندامی سووڕی خوێندا.

لە بواری ئەدەب

خۆزێ ساراماگۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی هەبوونی خەیاڵێکی بەهێزی پڕ تەنز کە یارمەتیدەربوو بۆ دەرخستنی دۆخی ژیان و مرۆڤ.

لە بواری ئاشتی

جۆن هیوم، دەیڤد تریمبل

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە ڕێگاچارەی گەیشتن بە ئاشتی لە ئێرلەندای باکوور.

لە بواری ئابووری

ئەمارتیا سێن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر سیستەمی چاودێری ئابووری.

ساڵی ١٩٩٩

لە بواری فیزیا

گێراردیۆس هۆفت، مارتینۆس ڤێلتمان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر پێکهاتە و شێوەی کوانتەمی ئەلکترۆی لاواز.

لە بواری کیمیا

ئەحمەد زیوەیل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر گۆڕانی دۆخ لە ماوەیەی زۆر کورتدا.

لە بواری پزیشکی

گۆنتەر بلۆبڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئاشكراکردنی ئەوەی کە پڕۆتینەکان بەرپرسن لە ناردنی ئاماژە لەناو خانەکاندا.

لە بواری ئەدەب

گۆنتەر گراس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەرخستنی ڕوویەکی شاردراوەی مێژوو لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

رێکخراوی مێدیسین سان فرۆنتیە

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارە مرۆڤدۆستیەکانیان لە چەندین وڵاتی جیاواز.

لە بواری ئابووری

ڕۆبەرت ئەی مەندڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئاڵوگۆڕ و بەهای دراو.

ساڵی ٢٠٠٠

لە بواری فیزیا

ژێرۆس ئای ئالفێرۆڤ، هێربەرت کرۆیمەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی سێمیکۆندەکتەرێکی تایبەت.

جاک ئێس کیلبی

تواننی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕۆڵی لە دروستبوونی سێرکتی ناوەکی.

لە بواری کیمیا

ئالان جەی هیگەر، ئالان جی ماکدیارمید، هیدێکی شیراکاوا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی پۆلیمەری گەیەنەر.

لە بواری پزیشکی

ئارڤید کارلسن، پۆڵ گرینگارد، ئێریک ئاڕ کێندڵ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ئەو ئاماژە گەیەنراوانەی کە لەناو دەمارە خانەکاندا هەن.

لە بواری ئەدەب

گاو ژینگیان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو تازەگەریانەی کە لەناو ئەدەبیاتی چینیدا دروستیکردن.

لە بواری ئاشتی

کیم دای یۆنگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر بەرپابوونی ئاشتی لە کۆریا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

لە بواری ئابووری

جەیمس جەی هێکمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردن لەسەر بیردۆزێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی نموونەکان.

دانیاڵ ئێڵ مەکفادن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کار و شیکردنەوەکانی لەسەر هەڵبژاردنە دابڕاو و سەربەخۆکان.