رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەڕاوی نۆبێڵ: براوەکانی ١٩٦١ – ١٩٨٠

Facebook
Twitter
LinkedIn

ساڵی ١٩٦١

لە بواری فیزیا

ڕۆبەرت هۆفستەیدەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کە لەسەر شوێنی ئەلکترۆنەکان کردی لەناو گەردیلەدا و ئەو دۆزینەوانەی دواتری کە کە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی هاتنە کایەوە.

ڕودۆلف لودویگ مۆسباوەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینوەکانی لەسەر تیشکی گاما و دۆزینەوەی ئەو کاریگەریەی کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

مێلڤن کالڤن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕۆڵی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لەسەر ڕووەکەکان.

لە بواری پزیشکی

جۆرج ڤۆن بێکسی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیاریکردنی ئەو میکانیزمە فیزیایەی کە لەناو لوولپێچی گوێچکەی ناوەوەدا ڕوودەدات.

لە بواری ئەدەب

ئیڤۆ ئاندریچ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تواناکەی لە بەکارهێنانی مێژووی وڵاتەکەی و کردنیان بە تێمای ناو کارە ئەدەبییەکانی.

لە بواری ئاشتی

داگ هایلمەر کارل هامەرسکیۆلد

ساڵی ١٩٦٢

لە بواری فیزیا

لیڤ دەیڤدۆڤیچ لانداو

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بیردۆزە گرینگەکانی لەسەر ماددە و بەتایبەت لەسەر هیلیۆمی شل.

لە بواری کیمیا

ماکس فێردیناند پیرۆتز، جۆن کاودری کێندرو

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر شێوەی پڕۆتین.

لە بواری پزیشکی

فڕانسیس هاری کریک. جەیمس دوەی واسن، ماوریس هیو فرێدریک ویلکنس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی شێوەی ناوکە ترش و پێشبینی کردنی ئەوەی کە چۆن گۆڕانکاریان بەسەردێت لەناو خانەی زیندوودا.

لە بواری ئەدەب

جۆن ستەینبێک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای تێکەڵکردنی ڕیالیزم و خەیاڵئامێزی لە کارەکانیدا و گونجاندنی هەردووکیان بۆ دروستکردنی ئەدەبیاتێکی تایبەت.

لە بواری ئاشتی

لاینس کارل پۆڵینگ

ساڵی ١٩٦٣

لە بواری فیزیا

یوجین پۆڵ ڤیگنەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بیردۆزەکانی لەسەر ناوکی گەردیلە و توخمە سەرەتاییەکان.

ماریا جیۆپارت مەیەر، هانس دی یانسن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی شێوەی ناوکی گەردیلە.

لە بواری کیمیا

کارل زیگلەر، جولیۆ ناتا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی بیردۆزەکانیان لە بواری کیمیا و تەکنەلۆژیا و بەتایبەت پۆلیمەرەکان.

لە بواری پزیشکی

سێر جۆن کاریو ئیکلەس، ئالان لۆید هۆدکین، ئاندرو فیڵدینگ هەکسلی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ئەو ئایۆناندنەی کە لەناو دەمارە خانەکاندا ڕوودەدات.

لە بواری ئەدەب

جۆرجس سێفریس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کاریگەریە زۆرەی مێژوو و کولتووری یۆنان کە بەسەری بووە و لەناو کارەکانیدا خۆیدا ڕەنگیداوەتەوە.

لە بواری ئاشتی

کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، کۆمەڵەی کۆمەڵگەکانی خاچی سوور

ساڵی ١٩٦٤

لە بواری فیزیا

چارلس هاوەرد تاونس، نیکۆلای جینادیڤیچ باسۆڤ، ئەلیکزاندەر میخایلۆڤیچ پرۆخۆرڤ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر کوانتەمی ئەلکترۆنەکان. کە دواتر سوودێکی زۆری گەیاند بە دروستبوونی بڵندگۆ و لەیزەر.

لە بواری کیمیا

دۆرۆسی کرۆوفوت هۆدکین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەیەکی کە بەهۆیەوە شێوەی تەنەکانی بەهۆی تیشكی ئێکسەوە ئاشكرا دەکرد.

لە بواری پزیشکی

کۆنراد بلۆچ، فیدۆر لینین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دیاریکردنی ڕۆڵی کۆلیسترۆڵ لە کرداری زیندەچالاکیدا.

لە بواری ئەدەب

ژان پۆڵ سارتەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بوونی هەوڵێکی زۆر لەناو کارەکانیدا بۆ ڕۆیشتن بەرەو ڕاستی و دەرخستنی ئازادی ڕۆحی مرۆڤ. کە کاریگەرییەکی گەورەی بەسەر کەسانی دوای خۆیەوە هەبوو.

لە بواری ئاشتی

مارتن لوسەر کینگ جونیەر

ساڵی ١٩٦٥

لە بواری فیزیا

سین ئیترۆ تۆمۆناگا، جولیان شوینگەر، ڕیچارد فاینمن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر کوانتەمی ئەلکترۆداینامیک.

لە بواری کیمیا

ڕۆبەرت بێرنس وودوارد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەستکەوتەکانی لە کیمیای ئەندامیدا.

لە بواری پزیشکی

فرانسوا جەیکب، ئاندرێ لوۆف، ژاک مۆنۆد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆس و ئەنزیمەکان بەهۆی بۆهێڵەکانەوە.

لە بواری ئەدەب

میخایل ئەلکیزاندرۆڤیچ شولوخۆڤ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای لە دەرخستنی دۆخی خەڵکی ڕووسیا بەهۆی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە مێژووەوە.

لە بواری ئاشتی

لقی چاودێری داهاتی منداڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان

ساڵی ١٩٦٦

لە بواری فیزیا

ئالفرێد کاستلەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوە و بەرەوپیشبردنی ڕێگایەک بۆ زانینی ڕێژەی لەلەرەر لەناو گەردیلەکان.

لە بواری کیمیا

ڕۆبەرت ئێس میلیکان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر بۆندە کیمیاییە جیاوازەکان و دۆزینەوەی شێوەی گەردیلەکان بەهۆی سیستەمت ئۆربیتاڵەکانەوە.

لە بواری پزیشکی

پەیتۆن ڕۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەو ڤایرۆسانەی کە کاریگەریان لەسەر وەرەم هەیە.

چاڕڵس برێنتن هەگینس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی چارەسەرێکی هۆرمۆنی بۆ شێرپەنجە پڕۆستات.

لە بواری ئەدەب

شامول یوسف ئاگنۆن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی مۆتیف کە دەرهاویشتەی کۆمەڵگای جوولەکە بوون.

نیڵی ساکس توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی چارەنووسی ئیسرائیل بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٦٧

لە بواری فیزیا

هانس ئالبرێخت بێس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کارلێکی ناو گەردیلەکان. بەتایبەت ئەو کارلێکەی کە هۆکاری دروستبوونی ووزەی ئەستێرەکانە.

لە بواری کیمیا

مانفرێد ئیگن، ڕۆناڵد جۆرج نۆریش، جۆرج پۆرتەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ئەو کارلێکە کیمیاییانەی کە بە ماوەیەک کورت و بە خێراییەکی ئێجگار زۆر ڕوودەدەن.

لە بواری پزیشکی

ڕاگنەر گرانیت، هاڵدان کێفەر هارتلاین، جۆرج واڵد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئاشکراکردنی پێکهاتەی فیزیۆلۆجی و کیمیایی چاو.

لە بواری ئەدەب

مێگێل ئانخێل ئۆستریۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی بنەچەی خۆی وەک هندیەکی سووری کیشوەری ئەمریکا لەناو کارە ئەدەبیەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٦٨

لە بواری فیزیا

لویس واڵتەر ئەلڤارێز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر توخمە سەرەتاییەکان. کە دواتر توانرا بەهۆی ئەو کارانەوە بەرەوپێش چوونێکی گرینگ بەدەستبهێنرێت بەتایبەت لە کارکردنی تۆپە هایدرۆجینیەکاندا.

لە بواری کیمیا

لارس ئۆنساجەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی داڕشتنی یاسایەکەوە کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا سوودی هەبوو لە پڕۆسەی پێچەوانەی ناو کیمیای گەرمیدا.

لە بواری پزیشکی

ڕۆبەرت دەبلیو هۆڵی، هار گۆبیند خۆرۆنا، مارشاڵ دەبلیو نیرنبێرگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی وەرگێڕانی کۆدە بۆهێڵیەکان و تێگەیشتن لێی.

لە بواری ئەدەب

یاسوناری کاواباتا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا گێڕانەوە ناوازەکەی کە زۆر بەباشی بیرکردنەوە و دنیابینییە یابانیەکەی دەردەخست.

لە بواری ئاشتی

ڕینێ کاسین

ساڵی١٩٦٩

لە بواری فیزیا

مۆرەی گێل مان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی پۆلێنکردنی توخمە سەرەتاییەکان و دیاریکردنی ئەوەی کە کامیان کارلێک لەگەڵ یەکتریدا دەکەن.

لە بواری کیمیا

دێرێک بارتۆن، ئۆد هاسڵ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارکردن لەسەر چەمکی گونجاندن ناو کیمیا و بەکارهێنانەکانی ئەم چەمکە.

لە بواری پزیشکی

ماکس دێلبرەک، ئالفرێد دی هارشی، سەلڤادۆر ئی لۆریا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی شێوە و پێکهاتەی ناوەکی ڤایرۆسەکان.

لە بواری ئەدەب

ساموێل بێکێت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی چەندین فۆڕمی نوێ بۆ نووسینی ڕۆمان و دراما کە لەناو کارەکانی خۆیدا ڕەنگیاندەدایەوە.

لە بواری ئاشتی

رێکخراوی نێودەوڵەتی کار

لە بواری ئابووری

ڕاگنار فریش، ژان تینبەرجن

توانیان خەڵاتەکە ببنەوە بەهۆی دروستکردنی چەند مۆدێلێکی داینامیکی بۆ شیکردنەوەی پڕۆسە ئابوورییەکان.

ساڵی ١٩٧٠

لە بواری فیزیا

هانس ئۆلۆف ئالڤێن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر فیزیای پلازما.

لویس یوجین فیلیکس نیڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی کە سوودێکی زۆریان هەبوو لە ئیشکردن لەگەڵ دۆخی ڕەقی مادەکان لەناو فیزیادا.

لە بواری کیمیا

لویس ئێف لیلوار

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی نیوکلۆتایدی شەکر و دەرخستنی ئەو پەیوەندیەی هەیەتی بە کاربۆهیدراتەکانەوە.

لە بواری پزیشکی

سێر بێرنارد کاتز، ئۆلف ڤۆن یولەر، جولیۆس ئاکسلرۆد

توانانی خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی میکانیزمە تایبەتەکان دەمارە خانەکان و چۆنیەتی ئیشکردنی ڕاگەیاندنەکان تیایاندا.

لە بواری ئەدەب

ئەلیکزاندەر ئایزاڤیچ سۆلژینسین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانێکی باشی ئەو بنەما ئەخلاقیەی کە لەناو ئەدەبیاتی ڕووسیدا بەکاردەهات.

لە بواری ئاشتی

نۆرمان ئی بۆرلاوگ

لە بواری ئابووری

پۆڵ ئەی ساموێلسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانیەوە کە زانستی ئابووری و ئامارزانیان بەرەوپێشبرد.

ساڵی ١٩٧١

لە بواری فیزیا

دێنیس گابۆر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوە و گەشەپێدانی میتۆدێکی تایبەت بە هۆلۆگراف.

لە بواری کیمیا

جێرارد هیرزبێرگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر شێوە و جیۆمەتری تەنۆلکەکان.

لە بواری پزیشکی

ئێرڵ سەزەرلاند جونیەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی میکانیزمێک کە هۆرمۆنەکان کاری پێدەکەن.

لە بواری ئەدەب

پابلۆ نێرودا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە شیعریەکەیەوە کە تیایدا خەون و خەیاڵی بە زیندوویی دەگەیاند.

لە بواری ئاشتی

ویڵی براندت

لە بواری ئابووری

سیمۆن کاوزێنتس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕوونکردنەوەکانی بۆ گەشەکردنی ئابووری کە یارمەتیەکی زۆری بەخشی بە زانستی پڕۆسە ئابوورییەکان.

ساڵی ١٩٧٢

لە بواری فیزیا

جۆن باردین، لیۆن نیڵ کوپەر، جۆن ڕۆبەرت شریفەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی بیردۆزی سوپەرکەندیکتیڤیتی.

لە بواری کیمیا

کریستیان بی ئانفینسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنەکانی لەسەر ناوکە ترشی ڕایبۆز و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوکە ترشی دی ئێن ئەی.

ستانفۆرد مۆر، ویلیەم ئێچ ستەین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر شێوەی ناوکە ترشی ڕایبۆزی و چالاکیەکانی.

لە بواری پزیشکی

جیرالد ئێم ئێلدمان، ڕۆدن ئاڕ پۆرتەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی شێوە و پێکهاتەی دژە تەنەکان.

لە بواری ئەدەب

هێنریچ بۆڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو تازەگەریانەی کە لەناو ئەدەبیاتی ئەڵمانیادا ئەنجامیدا.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئابووری

جۆن ئاڕ هایکس، کێنیس جەی ئارۆ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی پێشکەوتنەکانیان لە بیردۆزی هاوتایی ئابووریدا و بیردۆزێکی تر کە تایبەت بوو بە سیستەمی بیمە.

ساڵی ١٩٧٣

لە بواری فیزیا

لیۆ ئیساکی، ئیڤار گیاڤێر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەیەکیانەوە کە سوودی زۆری بۆ سێمیکۆندەکتەر و سوپەرکۆندەکتەرەکان هەبوو.

بڕاین دەیڤد جۆسێفسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕاستبوونی پێشبینیەکانی لەسەر تایبەتمەندی و بڕی ئەو بارگەیەی کە لەناو تونێلە تاقیکارییەکاندا دەنێردرا و بەهۆیەوە کاریگەریەکی دۆزیەوە کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

ئێرنست ئۆتۆ فیشەر، جۆفری ویلکنسن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئەوەی هەریەکەیان بە سەربەخۆ کاریان لەسەر کیمیای ئۆرگانۆنێتالیک کردبوو کە دواتر کارەکەیان بە ئاوێتەی ساندویچی ناسرا.

لە بواری پزیشکی

کارل ڤۆن فریچ، کۆنراد لۆرێنتز، نیکۆلاس تینبێرگن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر خوڕەوشتی تایبەتی و کۆمەڵایەتی مرۆڤ.

لە بواری ئەدەب

پاتریک وایت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی گێڕانەوە سایکۆلۆجیە داستانیەکەی کە دەروازەیەکی نوێی لەناو دنیای ئەدەبدا کردەوە.

لە بواری ئاشتی

هێنری ئەی کسینجەر، لێ دوک تۆ

لە بواری ئابووری

وێسڵی لیۆنتیف

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر میتۆدێکی تایبەت بە هەناردەکردن و هاوردەکردن کە بەهۆیەوە کێشەیەکی گەورەی ئابووری پێ چارەسەرکرا.

ساڵی ١٩٧٤

لە بواری فیزیا

سێر مارتن ڕایل، ئەنتۆنی هێویش

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لە بەکارهێنانی تیشکی ڕادیۆیی لە بواری فیزیای گەردوونیدا.

لە بواری کیمیا

پۆڵ جەی فلۆری

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەستکەوتە بنەڕەتیەکانیەوە لە هەردوو بواری پڕاکتیک و تیۆری تەنۆلکە زۆر بچووکەکانەوە.

لە بواری پزیشکی

ئەلبێرت کلۆد، کریستیان دێ دیوڤ، جۆرج ئی پالاد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر شێواز و پێکهاتە و کارکردنی خانەکان.

لە بواری ئەدەب

ئیڤیند جۆنسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای گێڕانەوە و وێناکردنە دووربینیەکەی. وە بەهۆی ئەو خزمەتەی کە بە ئازادی مرۆڤی کردووە.

لە بواری ئاشتی

شۆن مەکبراید، ئیساکۆ ساتۆ

لە بواری ئابووری

گەنەر میردال، فرێدریک ئۆگەست ڤۆن هایەک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر پارە و ئابووری لە ڕووی کارکردنەوە کە چۆن بەرەوپێشدەبرێن.

ساڵی ١٩٧٥

لە بواری فیزیا

ئەیگ نیڵس بۆر، بێن ڕۆی مۆتێلسن، لیۆ جەیمس ڕەینواتەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی پەیوەندیەک لەنیوان جووڵەی کۆکراوە و جووڵەی گەردیلەیی کە گرینگیەکی زۆری هەبوو لە زانستی گەردیلەدا.

لە بواری کیمیا

جۆن وارکەپ کۆرنفۆرس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر کارلێکە ستیرۆکێمیستریەکانی ئەنزیم.

ڤلادیمێر پریلۆگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر کارلێکە ستیریۆکێمیستریەکانی گەردیلەکان.

لە بواری پزیشکی

دەیڤد بالتیمۆر، ڕیناتۆ دولبیکۆ، هاوەرد مارتن تێمین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان ڤایرۆسی وەرەمەکان و بەشە بۆماوەییەکەی ناو خانە.

لە بواری ئەدەب

ئێگنیۆ مۆنتالی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە شیعریەکەی و کارکردن لەسەر بەهاکانی مرۆڤایەتی.

لە بواری ئاشتی

ئاندڕی دیمیترۆڤیچ ساخارۆڤ

لە بواری ئابووری

لینۆید ڤیتالیڤیچ کانترۆڤیچ، تیالینگ سی کوپمانس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی بیردۆزێک بۆ باشترین ڕێگای دیاریکردنی بەرهەم.

ساڵی ١٩٧٦

لە بواری فیزیا

بێرتن ڕیچەر، ساموێل چاو چونگ تینگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی کۆمەڵێک گەردیلەی قورسەوە کە پیشتر نەدۆزرابوونەوە.

لە بواری کیمیا

ویلیەم ئێن لیپسکۆمب

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەو کیشانەی کە لە کارلێکەکانی بۆراندا دروستدەبن.

لە بواری پزیشکی

بارۆک ئێس بلومبێرگ، کارلتن گایدەسک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دزۆینەوەکانیان لەسەر سەرچاوەی تووشبوون و چۆنیەتی کارکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی هەوکردن.

لە بواری ئەدەب

شۆڵ بێلهاو

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەرخستنی ئەو تێگەیشتنەی کە بۆ مرۆڤ هەیبووە لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی بێتی ویلیەمس، مایرێد کۆریگان

لە بواری ئابووری

میڵتۆن فرێدمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەستکەوتەکانی لە بواری شیکردنەوەی پێش

ساڵی ١٩٧٧

لە بواری فیزیا

فیلیپ وارن ئەندەرسن، سێر نێڤیل فرانسیس مۆت، جۆن ڤان ڤلێک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر پێکهاتە و شێوازە ئەلکترۆنیەکەی موگناتیز و سیستەمە ناڕێکەکەی.

لە بواری کیمیا

ئیلیا ئیلیا پریگۆین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بیرۆدزێکی تایبەت بە کیمیای گەرمیەوە کە بە بیردۆزی شێوازە پەرشەکان ناسراوە.

لە بواری پزیشکی

ڕۆجەر گویلما، ئاندرو ڤی شالی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە لەناو مێشکدا هۆرمۆنە پێپتیدەکان دروستدەبن.

ڕۆزالین یالۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر پێپتیدە هۆرمۆنەکان.

لە بواری ئەدەب

ڤیزێنت ئەلیکزاندرێ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای بۆ دەرخستنی دۆخی مرۆڤی ئەمڕۆ لەناو ئەو سەردەمە نوێیەی کە دروستبووە و ئەو تازەکاریەی کەلە ئەدەبیاتی ئیسپانی نێوان جەنگدا کردوویەتی.

لە بواری ئاشتی

لێبووردەیی نێودەوڵەتی

لە بواری ئابووری

بێرتیل ئۆهلن، جەیمس ئی مایدی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی بیردۆزێکیانەوە لەسەر ئاڵوگۆڕی نێودەڵەتی و جووڵەی بەرهەم.

ساڵی ١٩٧٨

لە بواری فیزیا

پیۆتر لیۆندۆیچ کاپیتسا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی چەند دۆزینەوە و داهێنانێکی لە ناوچەی پەستان کەمدا.

ئارنۆ ئالان پێنزیاس، ڕۆبەرت وردرۆ وێڵسن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی تیشکدانی شەپۆلی مایکرۆیی لەناو گەردووندا.

لە بواری کیمیا

پیتەر دی میچل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەو وزە گوازراوەی کە لە بیردۆزی کێمیۆزمەتیکدا بوونی هەیە.

لە بواری پزیشکی

ڤێرنەر ئاربێر، دانیاڵ نەیسنس، هامیلتن ئۆ سمیس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ئەنزیمە لێکهەڵوەشاوەکان و کێشەکانیان لە بۆماوەییدا.

لە بواری ئەدەب

ئایزاک باشیڤس سینگەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای گێڕانەوە ئەدەبیەکەی کە دۆخی جوولەکەکانی پۆڵەندای بەباشی بەهۆیەوە دەردەخست.

لە بواری ئاشتی

محەمەد ئەنوەر سادات، مێناخیم بەین

لە بواری ئابووری

هێربەرت ئەی سیمۆن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینەوە پێشکەوتنخوازیەکەی کە لەسەر بڕیاردانی ئابووری ئەنجامیدابوو.

ساڵی ١٩٧٩

لە بواری فیزیا

شێلدن لی گلاشۆ، ئەبدس سەلام، ستیڤن واینبێرگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی بیردۆزەکەیان لەسەر هێزی لاوازی موگناتیزی نیوان تەنۆلکەکان.

لە بواری کیمیا

هێربەرت سی براون، جۆرج ویتیگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی بۆندێک لەنیوان بۆرۆن و فسفۆڕ و بەکارهێنانی ئەو ئاوێتەیەی کە لە بۆندەکەوە دروستدەبوو.

لە بواری پزیشکی

ئالان ئێم کۆرماک، گۆدفری ئێن هۆنسفیڵد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردنی تۆمۆگرافیەک کە بەهاوکاری کۆمپیوتەر کاری دەکرد.

لە بواری ئەدەب

ئۆدیسیۆس ئیلیس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی هەبوونی زمانێکی شیعری کە پێچەوانەی ئەو زمانە بوو کە پێشتر لەناو یۆناندا هەبوو.

لە بواری ئاشتی

دایکە تێریسا

لە بواری ئابووری

تیۆدۆر دەبلیو شۆڵتز، سێر ئارسەر لویس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی توێژینەوەکانیان لەسەر چەند کێشەیەکی ئابووری کە بەرۆکی زۆربەی وڵاتانی ئەوکاتی گرتبوو و وە چارەسەرکردنی کێشەکان بەهۆی بیردۆزەکەیانەوە.

ساڵی ١٩٨٠

لە بواری فیزیا

جەیمس واتسن کرۆنین. ڤال لۆگدسنفیچ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند لادانێک کە لە ڕێسایەکی تایبەت بە میساندا هەبوون.

لە بواری کیمیا

پۆڵ بێرگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە بنەڕەتیەکانی لەسەر بایۆکێمیستەری ناوکە ترشەکان.

واڵتەر گیلبەرت، فرێدریک سانگەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دیاریکردنی ڕیزی بناغەیی ناوکە ترشەکان.

لە بواری پزیشکی

بارۆی بێناسرێف، ژان دۆسێت، جۆرج دی سنێڵ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر شێوازی بۆماوەیی خانەکان و کاردانەوەکانیان.

لە بواری ئەدەب

جیزلاو میلۆز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی ئەدەبیاتێکەوە کە لەناخی ناکۆکیەکانەوە دروستبووە.

لە بواری ئاشتی

ئەدۆلفۆ پێرێز ئیکواڤێل

لە بواری ئابووری

لۆرێنس ئاڕ کلەین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی چەند مۆدێلێکی ئابووری کە سوودیان بۆ شیکردنەوەی ئابووری هەبوو.