رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەڕاوی نۆبێڵ: براوەکانی ١٩٢١ – ١٩٤٠

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

ساڵی ١٩٢١

لە بواری فیزیا

ئالبێرت ئاینشتاین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لە فیزیای بیردۆزیدا. بەتایبەت دۆزینەوەکانی لەسەر کاریگەری ڕووناکی بەسەر ئەلکترۆنەکان.

لە بواری کیمیا

فرێدریک سودی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر تیشکدانەوە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی ئایزۆتایپەکان.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشیکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

ئەناتۆلی فرانس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تایبەتی ستایلی نووسینیەوە و مامەڵەکردنی لەگەڵ چەمکەکانی سۆز و خێر و چاکە.

لە بواری ئاشتی

کارل هالمەر برانتینگ

ساڵی ١٩٢٢

لە بواری فیزیا

نیڵز هێنریک دەیڤد بۆر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لەسەر پێکهاتە و شێوەی ئەتۆم و ئەو تیشکانەی کە ئەتۆم دەریدەدات.

لە بواری کیمیا

فڕانسیس ویلیەم ئاستن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی قەبارەی ئەو ئایزۆتایپانەی کە تیشکدەرنین بەهۆی سیستەمێکی تایبەت بەخۆیەوە کە بە سیستەمی ژمارە تەواوەکان ناسرابوو.

لە بواری پزیشکی

ئارچیباڵد ڤیڤیان هیڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیاریکردن و دۆزینەوەی ئەو گەرمیەی کە ماسوولکەکانی جەستە دروستیدەکەن.

ئۆتۆ فریتز مایەرهۆف

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەو پەیوەندییە تێکەڵانەوە کە لە نێوان و ئۆکسجین و ترشی لاکتیکدا هەیە لەکاتی زیندەچالاکیدا لەناو ماسوولەکەکانی جەستەدا.

لە بواری ئەدەب

یاڤینتۆ بێناڤێنتێ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو ستایلە دڵخۆشکەرەی کە بەکاری دەهێنا و دواتر لە درامای ئیسپانیدا کاری پێدەکرا.

لە بواری ئاشتی

فردیۆف نانسێن

ساڵی ١٩٢٣

لە بواری فیزیا

ڕۆبەرت ئاندرو میلیکان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر بارگەی کارەبایی و کاریگەری فۆتۆئەلکتریکەکان.

لە بواری کیمیا

فریتز پریگڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێکەوە بۆ شیکردنەوەی ماددە ئەندامییەکان.

لە بواری پزیشکی

فرێدریک گرانت، جۆن جەیمس ڕیکارد ماکلۆد

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەنسۆلین.

لە بواری ئەدەب

ویلیەم بەتکەر ییتس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا بەرزە هونەریەکەیەوە لە دەربڕیندا کە کاریگەری بەسەر هەموو وڵاتەکەیدا هەبووە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٢٤

لە بواری فیزیا

کارلس مانێ جۆرج سیگبن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینەوەکانی لەسەر بواری تیشكی ئێکس.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی کیمیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری پزیشکی

ویلیەم ئینتۆڤن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی میکانزیمێکی تایبەت بۆ ئەلکترۆکاردیۆگرام.

لە بواری ئەدەب

ڤلادسلاڤ ستانسلاڤ ڕەیمۆنت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارێکی داستانیەوە بەناوی “جووتیارەکان”.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٢٥

لە بواری فیزیا

جەمیس فرانک، گوستاڤ لودویگ هێرتز

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند یاسایەک کە کاریگەری ئەلکترۆن بەسەر ئەتۆمەوە دەردەخات.

لە بواری کیمیا

ڕیچارد ئەدۆڵف زیگمۆندی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کۆڵۆید و دۆزینەوەی چەند میتۆدێک کە دواتر بوون بە میتۆدی بنەڕەتی لەسەر کیمیای کۆڵۆید.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

جۆرج بێرنارد شاو

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنی لەسەر هەردوو ڕێچکەی ئایدالیزمی و مرۆڤایەتی.

لە بواری ئاشتی

سێر ئۆستن چامبەرلەین، چاڕڵس گەیتس داوس

ساڵی ١٩٢٦

لە بواری فیزیا

جان بابتیست پێرێن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردن لەسەر دۆزینەوەی شێوە ناجێگیر و بەردەوامەکەی ماددە. لەپاڵ کارکردن لەسەر هاوسەنگی نیشتن.

لە بواری کیمیا

سیۆدۆر سڤێدبێرگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنی لەسەر پەرتبوون.

لە بواری پزیشکی

یۆهان ئەندریاس گریب فیبیگەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردن لەسەر جۆرە مشەخۆرێک کە کاریگەری لەسەر جرجەکان هەیە.

لە بواری ئەدەب

گراتزیا دێلیدا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەوەی زۆر بە ڕوونی و باشی کاری لەسەر پیشاندانی ژیانی ئەو دوورگەیە کردبوو کە تیایدا دەژیا. وە بەباشی مامەڵەی لەگەڵ کێشەکانی مرۆڤ دەکرد لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

ئەریستد برایاند، گوستاڤ سترێسمان

ساڵی  ١٩٢٧

لە بواری فیزیا

ئارسەر هۆڵی کۆمتن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەرییەکی تایبەت کە لە ئیستادا بەناوی خۆیەوە ناونراوە.

چاڕڵس تۆمسن ڕیس وێڵسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی ڕێڕەوێکی تایبەت بۆ ئەو گەردانەی کە بارگاوین بە کارەبا، کە بەهۆی ڕێڕەوەکەوە گەردەکان دەبینرێن.

لە بواری کیمیا

هێنریچ ئۆتۆ ویلاند

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر ئەو ترشەی کە لە زراو یاخود جگەردا دەردەدرێت.

لە بواری پزیشکی

یولیەس ڤاگنەر یاورێگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیاریکردنی ڕێژەی پێویست بۆ کوتاوی مالاریا تا چارەسەر نەخۆشیەکەی پێبکرێت.

لە بواری ئەدەب

هێنری بێرگسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بیرۆکە زیرەکانە و بەهرە تایبەتەکانی کە کارەکانی پێدەناسرانەوە.

لە بواری ئاشتی

فێردیناند بۆیسن، لودویگ کوید

ساڵی ١٩٢٨

لە بواری فیزیا

ئۆین ویڵنس ڕیچاردسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر تایبەتمەندییەکانی گەرمبوون و دروستکردنی یاسایەک کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

ئەدۆلف ئۆتۆ ڕەینهۆڵد وینداوس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنی لەسەر ئەلکهۆلی ستیرۆڵ و پەیوەندی بە ڤیتامینەکان.

لە بواری پزیشکی

چاڕڵس یولیەس هێنری نیکۆل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر گرانەتا.

لە بواری ئەدەب

سیگرید ئەندسێت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو وەسفەی کە لە کارەکانیدا بۆ ژیانی باکوور کردبووی لە سەدەکانی ناوڕاستدا.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٢٩

لە بواری فیزیا

پرینس لویس دی برۆگلی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی سروشتی شەپۆلی ئەلکترۆنەکان.

لە بواری کیمیا

ئارسەر هاردن، هانس کارل ڤۆن ئولەر چێلپن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیانەوە دەربارەی هەڵهاتنی شەکر و ئەنزیمەکان.

لە بواری پزیشکی

کرسیتیان ئیکمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤیتامینێک کە کاریگەری لەسەر دەمارە خانەکان هەیە.

سێر فرێدریک گۆلاند هۆکینس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤیتامینێک کە کاریگەری لەسەر جۆگەی میز هەیە.

لە بواری ئەدەب

تۆماس مان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی یەکێک لە ڕۆمانەکانیەوە بەناوی “بەدنبروکس” کە بوو یەکێک لە دیارترین ڕۆمانە کلاسیکەکانی ئەو سەردەمە.

لە بواری ئاشتی

فرانک بیڵینگس کیلۆگ

ساڵی ١٩٣٠  

لە بواری فیزیا

سێر چاندەرسەخارا ڤێنتکا ڕامان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر پەرتبوونی ڕووناکی و دۆزینەوەی کاریگەرییەکی تایبەت کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

هانس فیشەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینوەکانی لەسەر کریستاڵی هایمن و کلۆرۆفیل.

لە بواری پزیشکی

کارل لاندشتاینەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی گروپەکانی خوێنی مرۆڤ.

لە بواری ئەدەب

سینکلێر لویس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای وێناکردن و بوونی گاڵتەئامێزییەکی زۆر لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

لارس جۆناسان سۆدەربلۆم

ساڵی ١٩٣١

لە بواری فیزیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری کیمیا

کارل بۆش، فرێدریک بێرگویس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دروستکردن و گەشەپێدانی کۆمەڵێک میتۆد بۆ کارکردن لەناو پەساتنە بەرزەکاندا.

لە بواری پزیشکی

ئۆتۆ هێنریک واربێرگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەنزیمێکی تایبەت بە هەناسە لەپاڵ دیاریکردنی چۆنیەتی کارکردنەکەی.

لە بواری ئەدەب

ئێریک ئەکسل کارلفێلدت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا شیعریەکەی.

لە بواری ئاشتی

جەین ئادامس، نیکۆلاس مۆرەی بەتلەر

ساڵی ١٩٣٢

لە بواری فیزیا

ڤێرنەر کارل هایزنبێرگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی میکانیکی کوانتەم. کە بەهۆیەوە چەند فۆڕمێکی هایدرۆجینی دۆزیەوە.

لە بواری کیمیا

ئێرڤینگ لانگمویر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بۆ دۆزینەوە و لێکۆڵینەوەکانی لە لێواری کیمیادا.

لە بواری پزیشکی

سێر چاڕڵس سکۆت شێرینگتن، ئێدگار دۆگلاس ئادریان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیانەوە کە لەسەر خانە دەمارییەکان کردبوویان.

لە بواری ئەدەب

جۆن گالسوۆرزی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای گێڕانەوەی کە لەناو یەکێک لە کارەکانی بەناوی “چیرۆکی فۆرسیت” گەیشت بە لووتکە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٣٣

لە بواری فیزیا

ئێروین شرۆدینگەر، پۆڵ ئەدریان دیراک

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند فۆڕمێکی نوێی بیردۆزی ئەتۆمەکان.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری پزیشکی

تۆماس هەنت مۆرگان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ڕۆڵی کرۆمۆسۆمەکان لە بۆماوەییدا.

لە بواری ئەدەب

ئیڤان ئەلێکسڤیچ بونین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کاریگەریەی کە بە کارەکانی لەسەر ئەدەبیاتی وڵاتی ڕووسیا دروستیکردووە.

لە بواری ئاشتی

سێر نۆرمان ئەنجێڵ (ڕاڵف لەین)

­

ساڵی ١٩٣٤

لە بواری فیزیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری کیمیا

هارۆڵد کلەیتن ئۆرەی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی هایدرۆجینی قورسەوە.

لە بواری پزیشکی

جۆرج هۆیت ویپڵ، جۆرج ڕیچاردس مینۆت، ویلیەم پێری مێرفی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی جگەر کە بەهۆی کەمخۆریەوە تووشدەبن.

لە بواری ئەدەب

لویجی پیراندێلۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا هونەریە زیرەکانە و ئاشكراکەی.

لە بواری ئاشتی

ئارسەر هێندەرسن

ساڵی ١٩٣٥

لە بواری فیزیا

جەیمس چادویک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی نیوترۆن.

لە بواری کیمیا

فرێدریک جۆلیۆت، ئایرن جۆلیۆت کیوری

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوە چەند توخمێکی نوێی تیشکدەر.

لە بواری پزیشکی

هانس سپێمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەریەکی تایبەت بە قۆناغی گەشەکردنی هێلکەی پیتراو.

لە بواری ئەدەب

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئاشتی

کارل ڤۆن ئۆزەیێتسکی

ساڵی ١٩٣٦

لە بواری فیزیا

ڤیکتۆر فرانتز هێس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی تیشکدانی گەردوونی.

جارل دەیڤد ئەندەرسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی پۆزیترۆن.

لە بواری کیمیا

پیترۆس جۆزێفیوس دێبی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر شێواز و پێکهاتەی گەردەکان تیشکی ئێکس و ئەلترۆنەکانی ناو بەرگە هەوا.

لە بواری پزیشکی

سێر هێنەری دالەت دەیڵ، ئۆتۆ لۆوی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند کارلێکێکی کیمیایی لەناو هەستە دەمارەکاندا.

لە بواری ئەدەب

یوجین دلاستن ئۆنیڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بوونی هێزێکی زۆر و هەستێکی قووڵ لەناو دراماکانیدا و توانیویەتی کە چەمکی تراژیدیا بەباشی بەرجەستە بکات لە کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

جارلۆس ساڤێدرا لاماس

ساڵی ١٩٣٧

لە بواری فیزیا

کلیتن جۆزێف دەیڤسن، جۆرج پاجێت تۆمسن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی تاقیکردنەوەکەیان لەسەر لادانی ئەلکترۆن لەناوکریستاڵەکاندا.

لە بواری کیمیا

واڵتەر نۆرمان هاوەرز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کاربۆهیدرات و ڤیتامین سی.

پۆڵ کارێر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ڤیتامین ئەی، ڤیتامین بی ٢، کارتینۆید و فالڤنەکان.

لە بواری پزیشکی

ئەلبێرت ناگریپۆلت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند پەیوەندییەکی بایەلۆجی لەناو لەش کە بەهۆی ڤیتامین سی و ترشی فۆماریک دروستدەبن.

لە بواری ئەدەب

ڕۆجەر مارتن دو گارد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا ئەدەبییەکەی و پیشاندانی ململانێی نێوان مرۆڤەکان لە ڕۆمانەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

ڕۆبەرت سیسل

ساڵی ١٩٣٨

لە بواری فیزیا

ئێنریکۆ فێرمی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند توخمێکی نوێوە کە توانای تیشکدانەوەیان هەیە. لەگەڵ دۆزینەوەی چەند کارلێکێکی ناوەکی کە بەهۆی نیوترۆنی هێواشەوە ڕوودەدەن.

لە بواری کیمیا

ڕیچارد کون

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر کارۆتینۆیدەکان و ڤیتامینەکان.

لە بواری پزیشکی

کۆرنیڵ جان فرانسوا هەیمنس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەو کارگەریەی کە خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان هەیانە لەسەر پڕۆسەی هەناسەدان.

لە بواری ئەدەب

پێرل بەک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو وسفە ناوازە و وردەی کە بۆ جووتیارەکانی چین کردبووی لە کارەکەیدا.

لە بواری ئاشتی

ئۆفیسی نانسنی نێودەوڵەتی بۆ پەنابەران

ساڵی ١٩٣٩

لە بواری فیزیا

ئێرنست ئۆرلاندۆ لۆرێنس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ شکاندنی ناوکی گەردیلەکان و بەدەستهێنانی کۆمەڵێک ئەنجامی گرینگی دوای ئەوەی کە خۆی ڕێگاکەی تاقیکردەوە.

لە بواری کیمیا

ئەدۆلف فرێدریک یۆهان بیوتێناندت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر هۆرمۆنەکانی تایبەت بە کۆئەندامی زاوزێ.

لە بواری پزیشکی

جێرهارد دۆماک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئاشکراکردنی ئەو کاریگەریەی کە پرۆنتۆسیل لەدژی بەکتریا هەیەتی.

لە بواری ئەدەب

فرانس ئێمیل سیلانپا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تێگەیشتنێکی زۆری بۆ چینە نزمەکانی وڵاتەکەی و دەرخستنی شێوازی ژیان و پەیوەندیان لەگەڵ سروشتدا لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە..

ساڵی ١٩٤٠

لە بواری فیزیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی فیزیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی کیمیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.