رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەڕاوی نۆبێڵ: براوەکانی ١٩٠١ – ١٩٢٠

Facebook
Twitter
LinkedIn

ساڵی ١٩٠١

لە بواری فیزیا

ویڵهێلم کۆنراد ڕۆنتگن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند تیشکێک، کە دواتر تیشکەکان بەناوی خۆیەوە ناونران.

لە بواری کیمیا

جەیکوبس هێنریکس ڤانت هۆف

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو خزمەتە زۆرەی کە کردبووی لە دۆزینەوەی یاساکانی داینامیکی کیمیایی و پەستانی دەڵاندن لە کارلێکە کیمیاییەکاندا.

لە بواری پزیشکی

ئیمیل ئەدۆلف ڤۆن بیهرینگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنی لە بواری دروستکردنی دەرمان بە شلەی سیرۆم. کە دواتر توانرا بەهۆیەوە چارەسەری نەخۆشی دەردەکۆپان بکرێت و ببێتە بەربەست لەبەردەم نەخۆشییەکی کوشندەدا.

لە بواری ئەدەب

سولی پرەدهۆم

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی زمانێکی شیعری تایبەت لە کارەکانیدا کە کە دەیتوانی هەم کوالێتیە هەستەکی و عەقلیەکانیش لەخۆیدا کۆبکاتەوە.

لە بواری ئاشتی

ژان هێنری دۆنانت، فرێدریک پاسی

ساڵی ١٩٠٢

لە بواری فیزیا

هێندریک ئەنتۆن لۆرێنتز، پیتەر زیمان

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەری موگناتیز بەسەر تیشکدانەوەدا.

لە بواری کیمیا

هێرمان ئیمیل فیشەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کارەی کە لەسەر شەکر و ماددەی پیورین کردی.

لە بواری پزیشکی

ڕۆناڵد ڕۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کارەی کە لەسەر مالاریا ئەنجامیدا و ئاشکرایکرد کە چۆن دەچێتە ناو لەشەوە و چۆن کاردەکات لەناو لەشدا.

لە بواری ئەدەب

کریستیان ماتیاس تیۆدۆر مۆمسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کارەی کە لەسەر نووسینەوەی مێژوو کردوویەتی. بەتایبەت لە یەکێک لە بەرهەمەکانیدا بەناوی “مێژووی ڕۆما”دا.

لە بواری ئاشتی

ئێڵی دۆکومن، چارڵس ئەلبێرت گۆبات

ساڵی ١٩٠٣

لە بواری فیزیا

ئەنتوان هێنری بیکوێرێل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینەوە لەسەر تیشکدانەوەی خۆویستی.

پیەر کیوری، ماری کیوری، نی سکلادۆڤسکا

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئەو کارانەی کە لەسەر خەسڵەتەکانی تیشکدانەوە کردیان.

لە بواری کیمیا

سڤانت ئۆگەست ئۆرهینیۆس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردن لەسەر جودایی ئەلکترۆلیکی.

لە بواری پزیشکی

نیڵس ڕایبێرگ فاینسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی تیشکدانەوە وەک چارەسەرێکی پزیشکی و کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکاندا.

لە بواری ئەدەب

بیۆرن مارتینیۆس بیۆرسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانێکی شیعری بەهێز کە ئیلهامێکی پەتی ڕۆحانی هەبووە.

لە بواری ئاشتی

ویلیەم ڕاندڵ کریمەر

ساڵی ١٩٠٤

لە بواری فیزیا

لۆرد ڕایلی (جۆن ویلیەم سترەت)

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی بنەچەی چەند گازێک و دواتریش دۆزینەوەی گازی ئارگۆن.

لە بواری کیمیا

سێر ویلیەم ڕامسی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی گازە سستەکانی ناو بەرگە هەوا لە ڕێگای سووڕە دووبارەبووەکەیانەوە.

لە بواری پزیشکی

ئیڤان پیترۆڤیچ پاڤلۆڤ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنەکانی لەسەر سیستەمی هەرسکردن.

لە بواری ئەدەب

فرێدریک میسترال

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کاریگەریە زۆرەی کە بەهۆی زمانە شیعریەکەیەوە دروستبووە کە ڕەنگدانەوەیەکی بەهێزی سروشت و کەسەکانی دەوروبەری بووە.

خۆزێ ئیچەگەرای ئیزاگوێر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی چەند تەکنیکێکی تایبەتەوە کە کاریگەری گەورەیان لەسەر درامای ئیسپانی جێهێشتووە.

لە بواری ئاشتی

ئینستیوتی یاسای نێودەوڵەتی

ساڵی ١٩٠٥

لە بواری فیزیا

فیلیپ ئێدوارد ئەنتوان ڤۆن لێنارد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر تیشکی کاسۆدەوە.

لە بواری کیمیا

یۆهان فرێدریک ویلهێڵم ئەدۆلف ڤۆن بایەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارە زۆرەکانی لە کیمیای ئۆرگانی و کیمیای پیشەسازیدا.

لە بواری پزیشکی

ڕۆبەرت کۆچ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر نەخۆشی سیل.

لە بواری ئەدەب

هێنریک سینکویزچ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی پێگەی وەکو داستاننووسێک.

لە بواری ئاشتی

بێرسا ڤۆن سەتنەر

ساڵی ١٩٠٦

لە بواری فیزیا

جۆزێف جۆن تۆمسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر پەیوەندی گازەکان لەگەڵ کارەبادا.

لە بواری کیمیا

هێنری مۆیسان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی جیاکردنەوەی توخمی فلۆرین و داهێنانی جۆرە دەزگایەکی گەرمکردنی تایبەت، کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری پزیشکی

کامیلۆ گۆلگی، سانتیاگۆ ڕامۆن کاخال

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارەکانیان لەسەر دەمارە خانەکان.

لە بواری ئەدەب

جیۆزی کاردوچی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانە زۆرەکەی لە لێکۆڵینەوەی ڕەخنەییدا، لەپاڵ هەبوونی ستایل و ڕێچکەیەکی ناوازە کە لە کارەکانیدا بەکاری دەهێنان.

لە بواری ئاشتی

تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت

ساڵی ١٩٠٧

لە بواری فیزیا

ئەلبێرت ئەبراهام مایکلسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی ئامێری بینینی ورد و چەند دۆزینەوەیەک بەهۆی ئامێرەکەی.

لە بواری کیمیا

ئێدوارد بوچنەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینەوەیەکی بایۆکیمیستری لەسەر هەڵهاتنی خانەکان.

لە بواری پزیشکی

چارڵس لویس ئەلفۆنس لاڤرێنس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئاشكراکردنی ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی زیندەوەرە بەراییەکانەوە دروستدەبن.

لە بواری ئەدەب

ڕودیارد کیۆلینگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای زۆری وێناکردن و دەرخستنی خەیاڵەکانی بەشێوازێکی تایبەت.

لە بواری ئاشتی

ئێرنستۆ تیۆدۆرۆ مۆنیتا، لویس ڕینۆ

ساڵی ١٩٠٨

لە بواری فیزیا

گابرێل لیپمن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دروستکردنی ڕەنگی دەستکرد و فۆتۆگرافی.

لە بواری کیمیا

ئێرنست ڕەزەرفۆرد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی جیاکردنەوە و ئاشكراکردنی بەشە پێکهاتەییەکانی ناو توخمەکان. وە کارەکانی لەسەر کاریگەرییەکانی تیشکدانەوە.

لە بواری پزیشکی

ئیلیا ئیلیچ مێچنیکۆڤ، پۆڵ ئێلریچ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی کارکردنیان لەسەر سیستەمی بەرگری.

لە بواری ئەدەب

ڕودۆڵف کریستۆف یوکن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنی لەسەر حەقیقەت و گەڕان بەدواییدا لەناو کارەکانیدا. کە بەهۆیەوە جێپەنجەیەکی تایبەتی بۆ کارەکانی دروستکردووە و لەناو کارەکانیدا، دنیابینیەکی فەلسەفەی ئادیالیزمی هەستی پێدەکرێت.

لە بواری ئاشتی

کلۆس پۆنتەس ئارنۆڵدسن، فرێدریک بایەر

ساڵی ١٩٠٩

لە بواری فیزیا

گوگلیمۆ مارکۆنی، کارل فێردیناند براون

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئامێری پەیوەندی بێ وایەرەوە.

لە بواری کیمیا

ویلهێڵم ئۆزڤاڵد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر دیاریکردنی ڕێژە و چۆنییەتی کارلێکە کیمیاییەکان

لە بواری پزیشکی

ئێمیل سیۆدۆر کۆچەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر غودە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەسەری.

لە بواری ئەدەب

سەلما ئۆتیلیا لۆڤیسا لاگەرلۆف

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بوونی هەوڵێکی زۆر لە کارەکانیدا بۆ پیشاندانی ئایدیالیزمێکی باڵا.

لە بواری ئاشتی

ئۆگەست ماری فرانسوا بیرنایرت، پۆڵ هێنری

ساڵی ١٩١٠

لە بواری فیزیا

یۆهان دیدریک ڤان دێر والس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر دۆخی گاز و شلەکان و دروستکردنی هاوکیشەیەکی تایبەت بۆیان.

لە بواری کیمیا

ئۆتۆ واڵاچ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوە و کارەکانی لە بواری کیمیای ئەندامی و پیشەسازی کە لەڕێگای ئاوێتەی ئەلکالیەوە ئەنجامیدەدان.

لە بواری پزیشکی

ئەلبرێخت کۆسێل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کارانەی کە لەسەر پڕۆتینی ناو خانەکان کردی کە دواتر بەهۆیەوە چەندین کاری گرینگی دیکە ئەنجامدرا.

لە بواری ئەدەب

پۆڵ یۆهان لودویگ هەیس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو زمان و توانا ئەدەبیەی کە لە زۆربەی کارەکانیدا هەبوون، بەتایبەت لە کورتە چیرۆکەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

دەزگای ئاشتی نێودەوڵەتی

ساڵی ١٩١١

لە بواری فیزیا

ویڵهێڵم وین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کۆمەڵێک یاسا لەسەر تیشکدانەوە لە گەرمیدا.

لە بواری کیمیا

ماری کیوری

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی هەردوو توخمی ڕادیۆم و پۆلیۆنیۆم. لەگەڵ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر سروشت و چۆنیەتی کارکردنی هەردوو توخمەکە لەناو سروشتدا.

لە بواری پزیشکی

ئالڤار گولستراند

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردن لەسەر شکاندنەوەکان تیشک لەناو چاودا.

لە بواری ئەدەب

مۆریس مایتەرلینک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەشی زۆری کارە ئەدەبیەکانیەوە، بەتایبەت دراماکانی. وە لەبەر ئەوەیکە لە کارەکانیدا خەیاڵێکی زۆری بەکاردەهێنا و لە هەمان کاتیشدا دەیتوانی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ خوێنەرەکانیدا بهێڵێتەوە و خەیاڵەکانی نێوان خۆی و خوێنەر یەکبخات.

لە بواری ئاشتی

تۆبیاس ئەیسەر، ئالفرێد هێرمن فرید

ساڵی ١٩١٢

لە بواری فیزیا

نیڵز گوستاڤ دەیلن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی رێکخەری ئۆتۆماتیکی کە بە گاز هەستیارە. دۆزینەوەکەی لە تاوەرەکانی ڕووناکیدا بەکاردەهێنرا.

لە بواری کیمیا

ڤیکتۆر گریگنارد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کارای ناسەرەوە کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا و لە ئێستادا لە کیمیای ئەندامیدا سوودێکی گەورەی لێوەردەگیرێت.

پۆڵ ساباتیر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی ئاوێتەیەکی هایدرۆجینی بۆ پاککردنەوە. کە لە پاککردنەوەی کانزاکاندا سوودی لێوەردەگیرێت و ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پێشکەوتنی کیمیای ئەندامیدا.

لە بواری پزیشکی

ئەلێکسس کارێڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردنی لەسەر چۆنیەتی تەقەڵلێدان و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چاندنی خانەکانی خوێن و ئەندامەکان.

لە بواری ئەدەب

گێرهارت یۆهان ڕۆبەرت هاوپتمن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی داهێنانە زۆرەکانیەوە لەناو هونەری درامادا.

لە بواری ئاشتی

ئیلهو ڕووت

ساڵی ١٩١٣

لە بواری فیزیا

هێیک کامرلین ئۆنس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تاقیکردنەوەکانی لەسەر ماددە لە پلە گەرمییە نزمەکاندا، کە دواتر بووە هۆی ئەوەی کە هیلیۆمی شل بدۆزێتەوە.

لە بواری کیمیا

ئالفرێد ڤێرنەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینەوەکانی لەسەر پەیوەندی و بۆندی نێوان توخمەکان لەگەڵ یەکتریدا لە کیمیای نائەندامی.

لە بواری پزیشکی

چاڕڵس ڕۆبەرت ڕیچێت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی دۆخی فرە هەستیاریەوە.

لە بواری ئەدەب

ڕابیندراناس تاگۆر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی دێڕی کورت و پڕ هەست لە کارەکانیدا کە بە ئاسانی مەبەستەکەیان بگەینن بەو کەسەی کە کارەکان دەخوێنێتەوە.

لە بواری ئاشتی

هێنری لا فۆنتەین

ساڵی ١٩١٤

لە بواری فیزیا

ماکس ڤۆن لاو

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی لادانەکانی تیشکی ئێکس.

لە بواری کیمیا

سیۆدۆر ویلیەم ڕیچارد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کێشی بڕێکی زۆر لە توخمە جیاوازەکان.

لە بواری پزیشکی

ڕۆبەرت بارانی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیاریکردنی هەڵکەوتە و شێوازی گوێی ناوڕاست و دیاریکردنی ئەو نەخۆشیانەیشی کە دەکرێت تووشی ببێت.

لە بواری ئەدەب

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا.

ساڵی ١٩١٥

لە بواری فیزیا

سێر ویلیەم هێنری براگ، ویلیەم لاورێنس براگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئەو کار و توێژینەوانە کە لەسەر کریستاڵەکان کردیان بەهۆی تیشکی ئێکسەوە.

لە بواری کیمیا

ڕیچارد مارتن ویڵستەیتەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی بۆیەی ناو ڕووەکەکان. بەتایبەت کلۆرۆفیل.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

ڕۆمەین ڕۆڵاند

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئایدیالیزمە بێوێنەکەی لەسەر سۆز و خۆشەویستی. کە بەهۆیەوە دەیتوانی لە کارەکانیدا مرۆڤە جیاوازەکان پیشانبدات.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩١٦

لە بواری فیزیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی فیزیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی کیمیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

کارل گوستاڤ ڤۆن هیندنشتام

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ڕۆڵە گەورەکەیەوە کە لە گەیاندنی ئەدەبیات بەم قۆناغەی کە ئێستادا تیایەتی.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩١٧

لە بواری فیزیا

چاڕڵس گلۆڤەر بارکلا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی تیشکدانەوەی ڕۆنتگن لەناو توخمەکاندا.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی کیمیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

کارل ئەدۆلف گیالروپ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە شیعریە بەهێز و پڕ بەها ئایدیاڵەکەی.

هێنریک پۆنتۆپیدن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو وەسفە ڕەسەنەی کە بۆ دۆخی دانیمارکی ئەو سەردەمە کردبووی.

لە بواری ئاشتی

کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی

ساڵی ١٩١٨

لە بواری فیزیا

ماکس کارل ئێرنست لودویگ پلانک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو پێشکەوتنە زۆرەی کە لە فیزیایە دروستبوو بەهۆی کارەکانی ئەو لە یەکەیەکی ووزە بەناوی کوانتاوە.

لە بواری کیمیا

فریتز هەیبەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی کارلێکێک کە ئەمۆنیای لێوەدروستدەبێت.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩١٩

لە بواری فیزیا

یۆهانس ستارک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەری دۆپلەر لەناو جۆگە دەنگیەکاندا و دیاریکردنی ئەو هێڵانەی کە بواری کارەبایی دروستیدەکات.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی کیمیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

 لە بواری پزیشکی

یولیەس بۆردێت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لەسەر سیستەمی بەرگری.

لە بواری ئەدەب

کارل فرێدریک جۆرج سپیتلەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئاست بەرزی کارێکیەوە بەناوی “بەهارێکی ئۆڵۆمپی”.

لە بواری ئاشتی

تۆماس ویدرو وێڵسن

ساڵی ١٩٢٠

لە بواری فیزیا

چاڕڵس ئێدوارد گویلاوم

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لە دروستکردنی چەند پێوانەیەکی تایبەت بە زانستی فیزیا.

لە بواری کیمیا

واڵسەر هێرمن نێرنست

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لە بواری کیمیای گەرمیدا.

لە بواری پزیشکی

شاک ئۆگەست ستینبێرگ گرۆف

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لەسەر جووڵەی ماسوولکەکان.

لە بواری ئەدەب

کنوت پێدەرسن هامسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی یەکێک لە کارەکانیەوە بەناوی “گەورەبوونی خاک”.

لە بواری ئاشتی

لیۆن ڤێکتۆر ئۆگەست بۆرژواز