رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تاوانى جینۆساید لە یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا

Facebook
Twitter
LinkedIn

کتێبی ئازادبوون ژمارە (١٢)

تاوانى جینۆساید لە یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا

چاپکراوی هاوبەشی رێکخراوی ئازادبوون بۆ تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی

نووسینی: هاوڕی ئەحمەد

وتەی نووسەر:

ئەم کتێبە ئەنجامى نزیکەى دووساڵ لە نووسین و کنەوپشکنینە بە دادبینییەکانى دادگا نێودەوڵەتییەکاندا و لە کۆتایدا ڕوناکى بینى.
جینۆسایدناسیى بۆ ئێمەى کورد، بە حوکمى دابەشبوونە جوگرافییەکەمان، گرنگییەکى گەورەى هەیە، هەم لەبەر ئەوەى جینۆساید کراوین و هەم لەبەر ئەوەش هێشتا چەقۆی جینۆسایدمان لە مل هەڵدەسوون. جینۆساید بۆ کورد هەمیشە ئەگەرێکە و لە پێشمانە، نەوەک لە پشت. هەرچەند کوردیش وەک گەلانى تر دەیتوانى ئەو تاوانانەى بەرانبەرى کراوە بکاتە کۆڵەکەیەک و لە پشتى بێت هەمیشە، بەڵام مخابن!
بە پێچەوانەى زۆرێک لەوانەى پییانوایە پێویستە جینۆسایدى کورد بە دنیا بناسێنین، من پێموایە پێویستە خۆمان خودى تاوانى جینۆساید بناسین و ئاشناى ئاڵۆزییەکانى ئەم تاوانە بین. پاشان پڕچەکتر توێژەرەکان ئارگومێنتسازیى بۆ جینۆسایدى کورد بکەن.
ئەم پەڕتووکە هەوڵێکى لەم چەشنەیە، دەیەوێت لە ڕیشە و ڕایەڵەکانى تاوانى جینۆساید بکۆڵێتەوە، سرووشتى تاوانى جینۆساید بەپێى یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکان شیتەڵ دەکات و پێکهاتەکانى لە کەو و بێژنگ دەدات. بە ڕەچاوکردنى تایبەتمەندیى دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ هەر یەکێکیان بە جیا لەسەر چۆنێتیى دادبینییەکانیان لە تاوانى جینۆساید دەدوێ و بە درێژیى لە سەر بڕیار و ڕاسپاردەکانیان دەوەستێت.
بەو پێیەى جینۆساید بەشێکە لە یاساى تاوانى نێودەوڵەتیی و یاساى نێودەوڵەتیی نەریتیى، ئەمەش پابەندیى و بەرپرسیارێتیى هەم بۆ دەوڵەت و هەم بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیی چێ دەکات، ئەم پەڕتووکە بە درێژیى ئەم باس و خواسانەى بەرباس داوە.

کتێبی ”تاوانى جینۆساید لە یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا” بە تیراژی ١٠٠٠ دانە و لە دووتوێی ٢٦٩ لاپەڕەدا چاپ کراوە و ئێستا لە زۆرینەی کتێبفرۆشییەکانی هەرێمی کوردستان دەست دەکەوێت.

پێڕستی کتێبەکە:

پێشەکیی نووسەر

بەشی یەکەم: جینۆساید وەک تاوانێکی بێناو

بەشی دووەم: جینۆساید لە گفتوگۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا

بەشی سێیەم: سرووشتی تاوانی جینۆساید

جینۆساید و گرووپەکانی خاوەنپارێزبەندیی

کردەکانی تاوانی جینۆساید

ویست” لە تاوانی جینۆسایددا”

ئاکارەکانی بەرپرسیارێتی لە جینۆسایددا

بەشی چوارەم: دەوڵەت و جینۆساید

بەشی پێنجەم: کۆمەڵی نێودەوڵەتیی و جینۆساید

بەشی شەشەم: دادگای دادی نێودەوڵەتی و جینۆساید

بەشی حەوتەم: دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و جینۆساید