رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کێشەی واقیع و فەنتازیا

Facebook
Twitter
LinkedIn

کتێبی ئازادبوون ژمارە (٧)

کێشەی واقیع و فەنتازیا

نووسینی: وەلید عومەر

کورتەیەک لە کتێبەکەوە:

واقیع(Reality) و فەنتازیا(Fantasy) دوو چەمکى گرنگن کە ناچارین جارێکى تر ئاوڕیان لێ بدەینەوە و توانستەکانى خۆیشمان وەک سوبێکت بناسینەوە کە چ جۆرە پەیوەندییەکمان بە فەنتازیاوە هەیە و واقیعیش لەم کۆپەیوەندییە ئاڵۆزەى ئەمڕۆدا چ مانایەکى هەیە. تاقیکردنەوەى ئەم پرسە تیۆرییە, لە ئاڵۆزى بەدەر نیە و پێویستى بە توانایەکى گەورەترە, بەڵام ڕەنگە چاریشمان نەبێت جگە لەوەى باسەکە بکەینەوە (کە پتر پشت بە دەروونشیکارى دەبەستین). پرسیارەکانى ئەم باسە دەتوانن زۆر بن: ئاخۆ واقیع ئەو ناوەڕۆکەیە کە پێویستى بە فۆرمێکى خەیاڵى و فەنتازییە تاکو شۆکەکەى خۆى بشارێتەوە؟ جگە لەوەى هەریەکەمان وەک سوبێکتێکى تاک فەنتازیاى خۆمانمان هەیە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ واقیعدا, ئاخۆ سینەماش لەمڕۆدا چۆنچۆنى پەیوەندیمانى بە واقیعەوە گۆڕیوە؟ لەپشت ئەم دوو پرسیارەوە, پرسیارێکى ڕیشەییتر نوستووە: ئاخۆ واقیع خۆى هەر بوونى هەیە؟ یاخود هیچێکە, ڕیاڵێکە و ئێمە بەهۆى دونیاى ڕەمزى و کۆمەڵایەتى و خەیاڵییەوە شێوازى مامەڵەکردنى بۆ دادەهێنین؟ بە دەربڕینێکى تر, ئایا واقیع فۆرمێکى فەنتازیی درووستکراوە و گەر فۆرمەکە بدڕین یان بشڵەژێنین, ناوەڕۆکێکى ڕێکمان دەستناکەوێت؟