رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

خالید دلێر، باوەڕێکی نەگۆڕ

Facebook
Twitter
LinkedIn

کتێبی ئازادبوون ژمارە (٣)

خالید دلێر، باوەڕێکی نەگۆڕ (ئەدەب، هونەر، سیاسەت)

نووسینی: د. عەبدولواحید ئیدریس شەریف

وتەی نووسەر لە بارەی کتێبەکەیەوە:

”ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا نامەی دکتۆرایە بە ناوی ‘بونیادی هونەری و بیری ڕەخنەیی لە کارە ئەدەبی و هونەرییەکانی خالید دلێردا’. ئەوەی مەبەستمە لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم، ئەو ناونیشانەم کە هەڵبژارد بە هاوکاریی مامۆستای سەرپەرشتیارم، زیاتر لەوەی وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی بڕوانامەی دکتۆرا مەبەستمان بوو خزمەتێک بەو کەسایەتییە بکەین کە لە چەند بوارێک دەستڕەنگینی و داهێنانی هەیە (ئەدەب، هونەر، سیاسەت)، چونکە کارکردن لەم چەند بوارە قورس بوو بۆ کارێکی ئەکادیمی، دەکرا یەک بوار وەربگرین، بەڵام ئێمە خزمەتی خالید دلێرمان مەبەست بوو، بۆیە لە هەندێ ڕێنمایی نووسینی نامەی ئەکادیمی لامان داوە، قەڵەمەکەمان بەگوێرەی توانا خستووەتە خزمەتی ناساندنی دلێر لە هەموو بوارەکان کە تا ئەمڕۆ هیچ توێژینەوە و نامەیەکی ئەکادیمیی لەسەر نەنووسراوە، لە کاتێکدا بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکانی شیاوی توێژینەوە و نامەی ئەکادیمی زیاترن؛ سڵاو لە قەڵەمی بوێر و دەنگی دلێر و هەڵوێستی نەگۆڕی خالید.

ئەم کتێبە لە چوار بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەممان تەرخان کردووە بۆ ژیان و بەسەرهاتی دلێر، لە بەشی دووەم باسمان لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی کردووە لە بارەی بونیاد و شێواز و زمان و ناوەڕۆکیان، لە بەشی سێیەم باسمان لە کتێب و وتارە ڕەخنەییەکانی کردووە، بەشی چوارەمیشمان تەرخان کردووە بۆ بەرهەمە هونەرییەکانی لە سروود و گۆرانییەکانی.”

ئەم کتێبە لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی ئامادەکاری کتێب و دوو لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی رێکخراوی ئازادبوون (تەحسین قادر، بابان جەعفەر) بڵاو بووەوە.