رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بەرهەمێکی دێرینی میلۆدییە کوردییەکان

Facebook
Twitter
LinkedIn

کتێبی ئازادبوون ژمارە (٢)

بەرهەمێکی دێرینی میلۆدییە کوردییەکان

ئامادەکردنی: د. کارزان محەمەد

پێشەکی: م. سەڵاح ڕەوف

وتەی ئامادەکار:

”لە ماوەی گەڕان و سەرقاڵیم بۆ نووسینی ئینسكلۆپیدیایەكی كوردناسی، ژیاننامەی مۆسیقارێكی گەورەی ئەرمەنیم خوێندەوە بە ناوی سۆقۆمۆن گیڤۆركی سۆقۆمۆنیان ((Soghomon Gevorki، کە هەوڵێكی زۆری داوە بۆ كۆكردنەوە و بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك میلۆدیی كوردی كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥ ساڵ لەمەوبەر، پاشان ئەم بەرهەمەی لە  ساڵی ١٩٠٣دا لە مۆسكۆ بە چاپ گەیاندووە.

ئەم موزیكزانە، كە دكتۆراكەیشی پەیوەندیدارە بە موزیكی كوردی و چەندین ناوەندی گەورەی هونەری لە ئەرمینیا وەك ڕێزلێنانی بە ناویەوە ناوزەد كراوە.

لایەنێكی پڕبایەخی ئەم بەرهەمە كات و شوێنی بەرهەمەكەیە، لە پایتەختی وڵاتێكی مەزنی وەك ڕووسیا و لە سەردەمی دیكتاتۆریەتی نیكۆڵای دووەمدا كە مۆڵەتی بە دەنگ و ڕەنگی میللەتانیش نەداوە، لەو سەروەختەدا نموونەیەك لە میلۆدییەكانی میللەتێكی بەشخوراوی كورد چاپ و پەخش بكەیت، بێگومان سەروەرییەكی مەزنە و بە دێرینترین بەرهەمی میلۆدیی كوردی دادەنرێت. واتا تا ئەندازەیەك هاوتەمەنی ڕۆژنامەی ”كوردستان”ی دایكە كە ئەویش یەكەمین هەنگاوی ڕۆژنامەگەریی كوردی بوو.”