کتێبی ئازادبوون ژمارە (١٩)
نووسین: د. مو‌سا ئیبراهیـــــــــــم
وەرگــێــــڕان: شــــــوان ئــــــەحـــــمـــــــەد
مه‌به‌ست له سه‌رده‌می ڕێنیسانس چییه؟
ڕێنیسانس (La Renaissance) به بزوتنه‌وه‌ی ژیانه‌وه و سه‌رله‌نوێ زیندوبوونه‌وه ده‌وترێت، واته مه‌به‌ست له ڕێنیسانس ئه‌و ڕۆحه ره‌خنه‌ییه‌یه كه له بواری فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و ته‌واوی زانین و هونه‌ری كلاسیكیدا سه‌ریهه‌ڵداو مه‌به‌ستیش لێی گه‌ڕان و پشكنین و پشت به‌خۆبه‌ستن و گرنگیدان بوو به كاروباری دنیایی، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه و گۆڕانكاری و ئه‌فراندنی زیاتر و زۆرتر. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م به‌ریانه هه‌موو شتێكی نه‌گۆڕی، به‌ڵكو زۆر ڕێڕه‌وی كۆن وه‌كو خۆیان مانه‌وه‌و هه‌ندێكی دیكه‌شیان گۆڕانكاری و نوێبونه‌وه‌یه‌كی كه‌میان به‌خۆوه بینی. له ڕووی مێژووییه‌وه ده‌كرێت نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م، به سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ڕێنیسانس دابنرێت و تاكۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌میش ده‌خایه‌نێت. له‌و سه‌رده‌مه‌داو به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، وڵاتی ئیتاڵیا سه‌رمه‌شقی بزوتنه‌وه‌ی ڕێنیسانس بوو له ئه‌وروپادا.
ئه‌ڵبه‌ت هۆكارگه‌لێك هەبوون كه ڕێگایان له‌به‌رده‌م هاتنه‌ئارای ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا خۆشكرد، له‌وانه شه‌ڕه خێڵه‌كیه‌كان و زیادبوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵات و گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌ب به زمانی نه‌ته‌وه. بۆ نمونه له ئیتاڵیا ئه‌دیب و بیریارێكی وه‌كو دانتێ په‌یدابوو كه به‌زمانی ئیتاڵی ده‌ینوسی و ئه‌و زمانه‌ی كردبووه ئامرازی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و بیروبۆچونه‌كانی. له‌و هۆكارانه‌ی دیكه‌ش كه بواریان له‌به‌رده‌م ڕێنیسانسدا ڕه‌خساند: هاندانی بزاوتی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستنوسه‌كان و له‌به‌رگرتنه‌وه‌یان و پێداچونه‌وه و ته‌فسیركردن و تاوتوێكردنیان، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ئامێری چاپ له كۆتایی سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مدا، ڕێگا خۆشكه‌ربوو بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی بزاوتی هیومانیزم.
هاوكات له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مدا، ژماره‌یه‌كی زۆری بیریاران له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵاتن بۆ خۆرئاوا و ئه‌وه‌ش بووه‌مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی فیكری خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای بوونی هۆكارگه‌لێكی تر كه په‌یوه‌ندیان به خودی ئیتاڵیا خۆیه‌وه هه‌بوو، له‌وانه: گه‌شه‌كردنی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی لەو وڵاتەدا، هه‌روه‌ها دروستبونی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی كۆماری له هه‌ندێك له شاره‌كانیدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئیتاڵیا مه‌ڵبه‌ندی ئیمپراتۆریای ڕۆمانی بوو، ئه‌و ئیمپراتۆریایه‌ی خاوه‌ن شكۆمه‌ندیه‌كی مه‌زن بوو.
لێره‌دا ده‌توانین گرنگترین ده‌ره‌نجامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕێنیسانس، له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌ستنیشان بكه‌ین:
١. هێرشكردنه سه‌ر ئایین و ئاكار و جیاكردنه‌وه‌یان له بواره‌كانی سیاسه‌ت و فیكری كـۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕۆشنبیری و زانستی، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مـا‌كیاڤیلیی و جان بودان دێتەئارا.
٢. بزوتنه‌وه‌ی ڕێنیسانس ڕۆڵێكی دیاری له گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌بوو، له ئیتاڵیا و ئه‌وروپاو نمونه‌یه‌كی به‌رزی له چێژی ئه‌ده‌بی پێشكه‌شكرد، به‌ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌ده‌بی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی به‌جێهێشت.
٣. هاوكات بزوتنه‌وه‌ی ڕێنیسانس توانی ڕۆحێكی نوێ دروست بكات كه له سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌ك: (سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زانست و ئابوری و… هتد)، سه‌رگه‌رمی داهێنان و نوێكردنه‌وه بێت.
٤. یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی بوو له سه‌ر ده‌ستی مارتن لوته‌ر و جـان كاڵڤان. سه‌ره‌نجامیش ئاینزای پرۆتستانتی په‌یدابوو كه له ئاینزای كاتۆلیكی جیابووه‌وه.
٥. بزاوتی ڕێنیسانس كولتووری مرۆڤایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، كاتێك چه‌مكی نوێی سه‌باره‌ت به‌ژیان و جیهان پێبه‌خشی و داوای له خه‌ڵككرد بایه‌خ به ژیانی ئه‌م دنیایان بده‌ن و خۆشی و حه‌زی ژیان به سوك سه‌یرنه‌كه‌ن، یاخود بیكه‌نه قوربانی له پێناو كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ریه‌كی دیكه‌دا كه له‌وه‌دنیا هه‌یه‌و ئێمه هیچی له‌باره نازانین.
پێڕست
بەشی یەكەم: سەردەمی ڕێنیسانس………………………….
مەبەست لە سەردەمی ڕێنیسانس چییە؟………………………………
نیكۆلۆ ماكیاڤیلیی……………………………………………….
بزوتنەوەی ڕیفۆرمی ئایینی…………………………………
مارتن لوتەر………………………………………………………….
جان كاڵڤان…………………………………………………..
جان بودان…………………………………………….
بەشی دووەم: سەردەمی ڕۆشنگەری……………………………….
مافە سروشتیەكان……………………………………………
ئاڵتۆسیۆس………………………………………………
گرۆسیۆس………………………………………………………..
تۆماس هۆبز…………………………………………………….
جۆن لۆك…………………………………………………..
مۆنتسكیۆ…………………………………………………………
جان جاك رۆسۆ………………………………………………..
بەشی سێیەم: لیبرالیزم…………………………………………….
لیبرالیزمی نوێ…………………………………………………..
جێرمی بنتام………………………………………………………..
جۆن ستیوارت میل……………………………………………….
بەشی چوارەم: سۆسیالیزم……………………………….
سۆسیالیزم…………………………………………
سۆسیالیزم بەر لە ماركس……………………………………
سۆسیالیزمی ماركسی……………………………………………..
هەڵسەنگاندنی تیۆریای ماركسیزم…………………………………….
بەشی پێنجەم: ناسیۆنالیزم………………………………………….
سەرەتایەك دەربارەی ناسیۆنالیزم………………………………
جۆن فردریش هیگڵ……………………………………….
فاشیزم و نازیزم……………………………………………………