بەشێک لە پەرتووکی “ئازادی له‌نێوان فه‌لسه‌فه و یاسادا”.
لە نووسینی د. کامه‌ران مه‌نتک.
داب و نەریته‌كان، بەتەنیا کاریگەریان لەسەر ئازادى تاکدا نیە، بەڵکو کاریگەریان لەسەر شێوازى فەرمانڕەوایکردن و دەسەڵاتى سیاسیش‌دا هەیە، بیگومان ئەمانەش، وەک لە باسەکانى پێشوو بۆمان دەرکەوت، کاریگەرى گرنگ و مەترسیداریان لەسەر ئازادیەکانەوە هەیە، كه‌واته ئازادیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیه دیالێكتیكیانه‌ی له‌نێوان داب و نه‌ریته‌كان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا هه‌یه. زۆر کەس لەو بڕوایەدان کوزموپولیستی سۆڤیەتى پێشوو، داب و نەریتى بۆماوەیى دیکتاتۆرى لاى گەلانی روسی پاراست، كه‌ره‌گێكی قووڵی له‌مێژووی روسیا‌و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می ته‌زاره‌كاندا هه‌بوو، دواتریش بۆلشەویکەکان پاڵپشتیانکرد. یەکێک لە گەڕۆکە فەرەنسیەکان لەسەدەى نۆزدەهەمدا نوسیبووى روسەکان گەلێکن لە کۆیله‌بوون راهاتوون و جگە لەتیرۆرو چاوتێبڕین، رێزى هیچیتر ناگرن!. هەر ئەمەش بوو ئه‌و بڕوایه‌ی لای رۆژئاواییه‌كان دروستكرد، كه سیسته‌می كۆمۆنیستی سه‌رده‌كه‌وێت و سه‌قامگیری به‌ده‌ستدێنێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا گه‌لی روسی ئاماده‌ی قبووڵكردنی دیموكراسی نیه، حوکمى سۆڤیەت، کە لە ساڵى(1917) دامەزرا، دەوڵه‌تێکى بێگانە بەسەر روسەکانى نەسەپاند، وه‌ك ئەوەى لەدواى جەنگى دووه‌می جیهانیدا سۆڤیه‌تیه‌كان بەسەر ئەوروپاى رۆژهەڵاتیان چه‌سپاند. حوکمى سوڤیەتى شەش بۆ حەوت دەیەک دواى شۆڕشى بەلشەویک بەردەوام بوو، توانى بەسەر مەترسیەکانى پەلاماردانى بێگانەو ئاژاوەو برسیەتیدا سەرکەوێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و سیسته‌مه ره‌وایه‌تیه‌كی باشی لای گه‌لی روسیا‌و ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتدار به‌ده‌ستهێنابوو (فوكویاما، 1993. 38-39). بەم چەشنە داب و نەریتەکان بەتەنیا پەیوەندیان بە ئازادیەکانى تاکەوە نییە، به‌ڵكو مۆرك و سیمای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دیارده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی تر جیا ده‌كه‌نه‌وه. به ده‌ربڕێنێكی تر، لەکات و شوێنێکى دیاریکراودا مۆرك و ئادگارێكی تایبەتى بە کۆمەڵگایەک دەبەخشێت و بەمەش لە کۆمەڵگاکانى تر‌ى جیادەکاتەوە. کەواتە دەتوانین بڵێین له‌زۆربه‌ی كاتدا داب و نەریتەکان خۆیان دەسەپێننە سەر دەسەڵات و بەشێک لە سەروەریەکەى پێوەند دەکەن، بۆیه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك كۆت و پێوه‌ندی ناوه‌خۆ لەسەر دەسەڵات و دەوڵەتى هاوچەرخدا هه‌یه، ره‌نگبێت لە گرنگترین ئەو کۆت و پێوەندانەش، پڕەنسیپى دەسەڵاتى یاسا‌و سەروەریەکەیەتى، كه دەوڵه‌ت لە دەوڵه‌تێکى سته‌مكارو دکتاتۆریەوە ده‌گۆڕێته دەوڵەتێکى یاسایى (الحسن، نیه. 127 ).
داب و نەریتەکان سەرەتا لە کردارێکەوە دەست پێدەکەن و بە لاسایکردنەوەى ئەو کردارانە لاى خەڵکانى تر‌و بەتێپەربوونى کات جێگیر دەبن. بەشێک لە داب و نەریتەکان گرنگیەکى وایان هەیە، كه ده‌توانین بەئەستوندەیەکى گرنگی بچوێنین، کە بوون و مانه‌وه‌ی کۆمەڵگاى لەسەر بەندبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەزموونى چه‌ندین ساڵەى كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌داب و نه‌ریته‌كان كۆده‌بێته‌وه، به‌واتایه‌كی تر ده‌بنه به‌شێك له رابردوو و ئێستای كۆمه‌ڵگاكه‌و هه‌وڵده‌دات شوێنپێیه‌كیش له ئاینده‌یدا بكاته‌وه. سروشتی مرۆڤیش وایه هەمیشە لەئاینده‌ی خۆى دەترسێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جیهانێکى نادیار‌و بە دومانەو نازانێت به‌ره‌و كوێی ده‌بات، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات لاسایی نه‌وه‌كانی تر‌و رووداوه‌كانی رابردوو بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رابردوو سه‌رباری شكسته‌كانی هه‌میشه وه‌ك شانازی و سه‌روه‌ریه‌ك سه‌یر ده‌كرێت، بۆیەلاسایکردنەوەى داب و نەریته‌كان، بەتایبەتى لە کۆمەڵگا داخراوەکاندا ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت و زیاتر بەردەوام دەبن. بۆیه لەو کۆمەڵگایانەدا، داب و نەریتەکان هه‌میشه رۆڵێکى کۆنە پارێزانەى ترسناک دەبینن و دەبنە کۆسپیکى گەورە لەبەر دەم پێشوەچوون و گەشەسەندنى کۆمەڵگاكه‌و ناچاری ده‌كات بۆ زەمەنێكی درێژ تر، بە سستى لە جێگاى خۆی بجولێنەوە. هەرچۆنێک بێت لاسایکردنەوە، به‌ئاڕاسته‌ی جیاواز کاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان دروستده‌كات، بۆ نمونە لە کۆمەڵگا سەرەتاییەکاندا، لاسایى نەوەکانى رابردوو دەکرێتەوە، کەچى لەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا، لاسایى کەمینەى داهێنەر ده‌كرێته‌وه. بۆیە کاریگەرى داب و نەریت و لاسایکردنەوە لە کۆمەڵگاى یەکەمدا، کاریگەریەکى نه‌رێنیانه دەبێت، به‌ته‌واوی ده‌كه‌ونه ژێر كۆت و به‌ندی رابردوو بوێری ئه‌وه‌یان نامێنێت هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه هه‌ڵێنن، چاره‌نووسی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه له‌مه‌ترسیدایه‌و ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگه‌ی كات بگرن. هەرچى لە کۆمەڵگاکانى دووهەمدایە، كاریگه‌ری لاسایكردنه‌وه‌كه ئه‌رێنیانه ده‌بێت و ده‌بێته سۆنگەى پێشوەچوون و دامەزراندنى شارستانیەت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌فتاری داهێنەره‌كان، خەڵک ناچاردەکات لاساییان بکاته‌وه‌و شوێنپێیان هەڵگرێت، چونکە ئەوان پێشڕەون، بۆیە ئەو کۆمەڵگایە دەکەوێتە تەکان و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت(توینبی، 1960. 83). زۆر جار پابەند بوون بەداب و نەریته‌كان، بە تایبەتى لە کۆمەڵگا کشتوکاڵیەکاندا هێندە بە هێز دەبێت، هەموو هەوڵە پێشکەوتخوازەکانى تاک دەخنکێنێت. رێسا نەریتیەکان به‌هۆی تێپه‌ڕینی كات و بەگوێرەى ئەو گۆڕانکاریانەى دێتە ئاراوە کۆن دەبن و بوارێکى ئەوتۆ بۆ ئازادى ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كان نامێنێته‌وه، تا بتوانن ته‌پ و تۆزی کۆنەكه لەشان داتەکێنن و بەرەو پێشەوە هەنگاوبنێن. لێرەدا داب و نەریتەکان ژیانى کۆمەڵگاو تاکەکان بەیەکەوە بەند دەکەن، تەنانەت دەبنە هۆى ئەوەى بەشێکى زۆر لە تاکەکان لە نێو کۆمەڵگادا نەتوانن کەسایەتى رەسەنى خۆیان بدۆزنەوە، به‌شێوه‌یه‌ك پابەندو ملکەچى داب و نەریتەکان دەبن، دەبنە وێنەیەک لە دەوروبەرەکەیان، بۆیە کاتێک بڕیارێک دەدەن و داخوازى شتێکیان هەیە، مرۆڤ هه‌ست ده‌كات ئه‌و داوایه‌یان تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌ربڕین نیه له‌خوده راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان، بۆیه کاتێک چاودێرێ دیاردەى بڕیاردان ده‌كه‌ین له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌و لێیان ورده‌بینه‌وه. سه‌رسام ده‌بین له‌رێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌بڕیاره‌كاندا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌ژیوان بوونه‌وه‌ی دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كانیش دێته ئارا. هۆی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بنه‌مای بڕیاردانه‌كان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بیروباوه‌ڕێك، یا ئه‌ركێك، یاخود فشارێكی ده‌ره‌كی. زۆر ده‌گمه‌نه پڕۆسه‌ی بڕیاردانێك، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خودی راسته‌قینه‌ی تاكه‌كان بێت، واته بڕیاردانێكی ره‌سه‌ن بێت به‌دیبكرێت، بۆیه ئه‌و جۆره بڕیاردانه هه‌رگیز نابێته بناغه‌ی كه‌سایه‌تی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌و ئاڕاسته‌یه‌كی نوێیان بۆ رۆشن ناكاته‌وه(فروم، 1972. 161). كه‌واته ژینگەو دەوروبەر تاڕادەیەکى زۆر کاریگەریان بەسەر دڕندەیى، یاخود میهرەبانى، تارادەیەکى زۆر رەنگدانەوەى کۆمەڵگاو دەوروبەرەکەیەتى. بەم چەشنە، وشەى شەرمەو نابێت و ناکرێت ئازادیەکانى مرۆڤەوە هەیە، ده‌توانین بڵێین هەڵوێستى دەروونى و لەرزۆکى و ئەژنۆشلى، دەبێتە دەستێکى بەهێزو زۆر لە ئازادیەکان دەخنکێنێت، کە بەشێکیش لە ئازادیەکان لەدەست چوو، بەشێکیش لە مافەکان لەدەست دەچێت. هاوكات لەژێر کاریگەرى نەریته‌كاندا تاكه‌كان زۆر سیفاتى رەسەنى خۆیان لەدەستدەده‌ن، یاخود نه‌توانن تواناكانی خۆیان وه‌كو پێویست به‌كاربێنن، ئەمەش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له‌تواناکانیان بەفیڕۆ بچێت و کەڵکی لێوه‌رنه‌گرن. هەندێک جاریش ئه‌و توانایانه لەژێر جەختى نەریتە دواکەوتوەکاندا کپدەبنەوەو سەرنگون دەکرێن. لەم حالەتەدا مرۆڤ لەبەکارهێنانى ئەو توانایەش ئازاد نابێت، کە سروشت پێیده‌به‌خشێت و توانایه‌كی خۆڕسكه. ئەمە له‌گه‌ڵ خودى کۆمەڵگاکەى خۆیدا دوچارى جۆرە نامۆبوونێکی ده‌كاته‌وه، بەتایبەتى لەو حالەتانەى، هۆشمەندى تاک، دەگاتە رادەیەکى بەرزو جیاوازیەکى زۆر لەنێوان ئاستی هۆشمه‌ندی ئەوو هۆشمەندی گشتی کۆمەڵگاکەی پەیدا دەبێت، کۆمەڵگاکە ناتوانێت لە پێویستیەکانى تاکه‌كانی تێبگات، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش داب و نه‌ریته‌كان کاریگەری زیاتریان لەسەر ئازادى ئەو کەسانە دەبێت، كه هۆشمەندترن و ئاستی هوشیارى كۆمه‌ڵگاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه، چونکە ئەوان دەتوانن لە خەڵکى تر زیاتر بیربکه‌نەوە و جلەوى ئەندێشەیان بەشێوەیەکى فراوانتر ئەو سنوورانە ببەزێنێت، کە کۆمەڵگا بۆی دیاریکردوون. هەر ئەمەشە وا دەکات لەهەموو قۆناغ و سەردەمەکانى ژیانى مرۆڤایەتیدا، لە نێو زۆربەى کۆمەڵگاکاندا، مامەڵە کردنى نەریتەکان لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا روونتر دیارەو ئەوان لە خەڵکى ئاسایى زیاتر دوچارى ئەو نامۆبوون و چەوساندنەوەیە هاتوون.