رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ڕووتی- لە شەرمی تیۆلۆژییەوە بۆ بێشەرمیی پۆرنۆگرافی

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕووتی (لە شەرمی تیۆلۆژییەوە بۆ بێشەرمیی پۆرنۆگرافی)

نووسین: هاوار محەمەد

لە پێشەکیی نووسەرەوە:

ئەم كتێبە لە سێ وتارى درێژى پێكپەیوەست و هاوكات جودا پێكهاتووە، لە هەر سێكیاندا پرسى پۆشین و ڕووتى تاوتوێ كراون. لە وتارى یەكەمدا پتر لە ڕوانگەى كۆمەڵناسى- مێژووییەوە پرسى مۆدێرنیزەیشنى پۆشاكمان لە عێراقى سەدەى بیستدا خوێندۆتەوە.

لە وتارى دووەمدا كتێبى ڕووتییەكانى فەیلەسووفى ئیتاڵى “جۆرجیۆ ئاگامبێن”ـمان خستۆتە گفتوگۆى چڕەوە لەگەڵ تێكستى چەند بیرمەندێكى تردا، لەوانە پیتەرسن، هایدیگەر، لێڤیناس، بنیامین، دێریدا، نانسى و چوول-هان، بەو ئامانجەى ڕوانگەیەك بۆ ڕووتى بنیاد بنێین كە لە “نەفرەت”ـە تیۆلۆژییەكانى ڕزگارى بكات و لە ئاستێكى فەلسەفەیدا دووبارە هەڵى بسەنگێنێتەوە.

وتارى سێیەممان تەرخان كردووە بۆ داڕشتنى چەمكێك كە ناومانناوە سكانداڵناسى. بەپێی تەورات و قورئان یەكەمین سكانداڵ[فەزاحەت] دەركەوتنى ڕووتیى ئادەم و حەوایە لە بەهەشتدا كە دەستبەجێ هەوڵى داپۆشینەوەیان دەدرێت. ئەم جووڵەى دەركەوتن-داپۆشینەوەیە كە شانۆ، بەتایبەت شانۆى كلاسیكى پێیەوە بەندە. بەڵام هەر بەو مانایەى كە پەردە هەمیشە ئەگەرى كەوتن، لابردن، هەڵماڵین، دڕاندنى هەیە، ئەوا ئەم جووڵەى دادانەوە و هەڵماڵینە دیالەكتیكى فەزاحەت پێك دێنێت.