رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

٢٠٠ درەخت، لەبری سووتاندنی داربەڕوویەکی ٢٠٠ ساڵە دەچێندرێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

لە ٢٠٢٤/١/٤ لە گوندی ڕێژنە، ٢٠٠ درەختی بەڕووی یەک ساڵە لە چواردەوری درەختێکی سوتاوی بەڕووی ٢٠٠ ساڵە چێندرا. پەیامی ئەم چالاکییە بۆ خاوەندارێتیکردنە لە ژینگەی کوردستان و ڕووبەڕووبونەوەی بڕینەوە و سووتاندنی درەخت لە هەرێمی کوردستان.
چالاکییەکە بەڕێوەبرا لە لایەن: تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، رێکخراوی دڵسۆزانی دەربەندیخان، فاوندەیشنی ڕووەکی کوردستان، گرووپی کوڕانی شیکاگۆ بە هاوکاری ژینگەدۆستان و دانیشتوانی گوندی ڕێژنە، بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەمجەد ئەسعەد بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان و نوێنەری قائیمقامی دەربەندیخان، پۆلیسی دارستان و دامودەزگای حکوومی، رێکخراوی پارێزەرانی ئاو، ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، رێکخراوی پڵنگانی بێسنوور بۆ پاراستنی گیانەوەری کێوی و نوێنەری حزبی شیوعی لە دەربەندیخان.

دانیشتوانی گوندی ڕێژنە ئەڵێن:
-ئەم درەختە یادەوەریی دوو سەد ساڵی باب و باپیرانی ئێمەیە، ئەم بەڕووە هێمای خۆراگریی و پێکەوە ژیان وهێمای پیرۆزیی ژینگە بووە بۆ ئاوایی رێژنە. سوتاندنی ئەم بەڕووە گەورەترین زیانی گەیاندوە بە ژینگە و ئێمە. چونکە درەختی بەڕوو هێمای شکۆی بەرگری و سەوزیی و ژینگەو ژیانە.