252
ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی (٢٠/١٠/٢٠٢٣) جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون، ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەی بۆ خۆبەخشان و دەستەی کارگێڕی ڕێکخراو، مامۆستا و خوێندکارانی بەشی ژینگە و بایۆلۆژی زانکۆی سلێمانی، چالاکووانی بواری خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامدا.
لە سەرەتادا هەڵویست عەبدوڵڵا، باسی گرنگیی نووسینی پرۆپۆزەڵی کرد و پاشان بە تیۆری و پراکتیکی، ڕاهێنانەکەی پێشکەش کرد.
یەکێک لە ئامانجەکانی ئازادبوون، تواناسازییە لە تاکدا و لەو پێناوەدا چەندان خوولی بۆ کارمەندان و خۆبەخشانی ڕێکخراو بەڕێوە بردووە.