رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دیدارە پەروەدەیی و ڕێکخراوەییەکانی/ ئازادبوون

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٨ لە دیدارێکی ڕێکخراوەیی و پەروەردەییدا، ڕێکخراوی ئازادبوون و تیمە پەروەردەییەکەی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ(ڕەوا هەژار) کەسایەتی دیار و کارای ڕەوندی کوردیی لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجامدا. لەم دیدارەدا بە وردەکارییەکی زۆرەوە (ڕەوا هەژار) باسی ئەو تۆربەندییەی کرد، کە لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و زانستگەردا پێکەوە لە گفتوگۆکردنێکی بەردەوامدان، بۆ دروستکردنی لۆبیەک لە نێوان گەنجە کوردەکان لە وڵاتی ناوبراودا، بە ئامانجی نیشتیمانسازیی و پەروەردەسازیی و زهنسازیی. لە لایەن سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون و کاوان فەرج بە وردی باسی ئامانجەکانی ڕێکخراوی ئازادبوون کرا. لەم دیدارەدا هەردوو لا گەیشتن بەوەی کە ئەم دیدارانە بەردەوام بێت تا سوود لە تواناکانی یەکتری وەربگرن.

لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا و، لە ٢٠٢٤/٤/٩دا کۆبوونەوەیەکی تر لەگەڵ ڕەوا هەژار و ڕێکار هەژار وەک نوێنەری ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە، کار و چالاکیەکانیان لە کوردستاندا، بە ئامانجی بەرەوپێشچوونی سیستمی پەروەدەیی و فێرگە پەروەردەییەکانن. دوای گفتوگۆیەکی ئەرێنیانە لە نێوان هەردوو لادا، بڕیاردرا کە لەگەڵ ڕێکار هەژاریشدا پەیوەندییەکان بەردەوام بێت.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/١٣دا بۆ درێژەدان بەو پەیوەندییانە و شارەزابوونی هەردوو بەڕێز ڕەوا و ڕێکار هەژار لەکارە پەروەردەییە نایابەکانی فێرگەی یاڵانقۆز، ئەندامانی دەستەی ڕاسپێردراوی ڕێکخراوی ئازادبوون لەگەڵ ڕەوا و ڕێکاردا سەردانی فێرگەی یاڵانقۆزیان کرد. جارێکی تر جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە پەیوەندیەکانمان و هەوڵدان بۆ کارکردن پێکەوە و سوودوەرگرتن لە تواناکانی یەکتری، بە تایبەتی سوودورەگرتن لە کارە پەروەردەییە نایاب و دەگمەنەکانی فێرگەی یاڵانقۆز و خودی مامۆستا عەتا حیکمەت وەک بەڕێوەبەری فێرگەی یاڵانقۆز.