رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کتێبخانەی ئازادبوون پێشانگەیەکی دوو ڕۆژەیی کتێب دەکاتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

کتێبخانەی ئازادبوون بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کتێبەوە، پێشانگایەکی دوو ڕۆژەیی دەکاتەوە. پێشانگاکە ڕۆژانی ٢٤-٢٥/ ٢٠٢٤/٤ بەردەوام دەبێت و ئەم ناوەند و کتێبخانانە تێیدا بەشدارن (ئازادبوون، ڕەهەند، جەمال عیرفان، بەفر و غەزەلنووس). لە بڕگەی یەکەمی پێشانگاکەدا (وریا سەید میهرداد) بە ئامێری تەمبوور چەند میلۆدییەکی ژەند. لە بڕگەی دووەمدا (بەسۆز محەمەد) دەربارەی پرۆژەی ژینگەیی پەراڤ بابەتێکی پێشکەش کرد.

لە رۆژی دووەم و بڕگەی یەکەمی پێشانگاکەدا گۆرانی و موزیک پێشکەش کرا لە لایەن(مینا هۆشیار، ژیار گۆران، ئاکار هۆشیار). لە بڕگەی دووەمدا سێ کورتە فیلم بە ناونیشانی (لێدان، یەک ملوێن دۆلار، کچی برسی) نمایش کران، پاشان گفتوگۆی کراوە ئەنجام درا دەربارەی ناوەرۆک و پەیامی فیلمەکان.