314
ڕۆژی پێنجشەممە، ٧/٩/٢٠٢٣، تیمی پەروەردەی ڕێکخراوی ئازادبوون لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا، سیمینارێکی بۆ بەڕێز (ڕێبوار سیوەیلی) بە ناونیشانی (ئەندازیاری پەروەردەیی- باسێک لەبارەی شوێنناسیی پەروەردەییەوە) ساز دا. لە سیمینارەکەدا ئاماژە بە چەندان گرفتی پەروەدەیی درا کە هەنووکە بە دەستیانەوە دەناڵێنین و دواتریش ئامادەبووان، ڕا و سەرنجەکانی خۆیان خستە ڕوو و تاوتوێی پرسیارەکان کرا.