رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا سەردانی ئازادبوون دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی چوار شەممە، ڕێککەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٣) بەڕێز (کاروان جەمال تاهیر) نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا، سەردانی ڕێکخراوی ئازادبوونی کرد و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ کرا.

لە سەرەتادا شاندنی ئازادبوون باسیان لە پڕۆژە و چالاکییە بەردەوامەکانی ڕێکخراو کرد و دواتر بارودۆخ و بەربەستەکانی بەردەم کاری ڕێکخراوە نا حکومییەکان باسکرا.

دواتر نوێنەری حکومەت، باسی لە کارەکانی نوێنەرایەتی و هەوڵەکانیان بۆ گەشەدان بە پەیوەندی نیوان هەرێم و بەریتانیا کرد. سەبارەت بە ژینگەی کار و بەربەستی بەردەم ڕێکخراوەکان گفتوگۆکرا و هەوڵی هەمە لایەنە جەختیلێکرایەوە بۆ نەگەڕانەوە بۆ دواوە.

پاشان کاروان جەمال تاهیر جەختی لە گەیاندنی ناڕەزایەتییەکان بە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کردەوە.