رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دوو چالاکی ئەنجام دەدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی شەممە، ڕێککەوتی ٢٠/٥/٢٠٢٣ ئەنجومەنی گشتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە پارێزگای ھەڵەبجە لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ھەڵوێست ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند تەوەرێک کرا:
١.خستنەڕووی ھەنگاوەکانی فیدراسیۆن لەدوای کۆنفرانسی گشتی فیدراسیۆن.
٢.تاوتوێی هەڵمەتی پاڵپشتی رێکخراوەکان.
٣.هەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕۆڵی فیدراسیۆن.
٤.کاری لیژنە ناوخۆییەکانی فیدراسیۆن.

پاشنیوەڕۆش بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی هەڵمەتی فیدراسیۆن لەسەر گرفتی بەردەم ڕێکخراوەکان کۆبوونەوەیەک سازکرا.