226
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣/٤/٢٠٢٣ فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چەندین رێکخراوی تری سلێمانی لە ئۆفیسی رێکخراوی ماڵی سەرکەوتن کۆبوونەوەی یەکەم و ئامادەکاریان بۆ ھەڵمەتی (بەھێزکردنی ڕۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ھەرێمی کوردستان) ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بۆ گفتووگۆکردن بوو سەبارەت بە درووستکردنی کۆدەنگی نێوان رێکخراوەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر رێگرییەکانی بەردەمیان.