رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

شارەزایانی یاسا و دەستەی کارگێڕی ئازادبوون لەسەر چەند پڕۆژەیەک گفتوگۆ دەکەن

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی دوو شەممە، ڕێککەوتی (٢٠/٢/٢٠٢٣) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون، دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوەکە لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزای بواری یاسا کۆبوونەوە و گفتوگۆیەکی پڕبەرهەمیان دەربارەی چەند پڕۆژەیەک ئەنجامدا.

لە گفتوگۆکەدا، دەستەی کارگێڕی ڕێکخراو پوختەی کار و ئامادەکارییەکانی خۆیان بۆ چەند پڕۆژەیەک ئاشكرا کرد و دواتر گوێیان بۆ سەرنج و تێبینییەکانی شارەزا یاساییەکان گرت بە مەبەستی گەیشتن بە ئەنجامی باشتر.