رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ئازادبوون سپۆنسەری کارەکانی سەمای هەناسەی شار دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

گروپی سەمای هاوچەرخ بەھاوبەشی بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان و سپۆنسەری رێکخراوی ئازادبوون و پارێزگاری سلێمانی، ڕۆژانی ٢ و ٣ ی مانگی ١١ لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، سەمای هەناسەی شار پێشکەش دەکات.

کاروان عومەر، سەرۆکی رێکخراوی سەمای هاوچەرخ رایگەیاند: ماوەی نزیکەی مانگێک لە هاویندا لە ڕێگای جەستەوە سەرقاڵی خەونبینین بووین، لە کۆرسی سەمای هاوچەرخ دا لە شاری سلێمانی، لە ئەنجامی کۆرسەکە ٣ پارچە سەما وەک بەرئەنجام لە ژێر ناوی (هەناسەی شار) بەرهەم هات .
وتیشی: بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەمانتوانی پڕۆژەی سەمای (هەناسەی شار) پێشکەش بکەین و خەونەکەمان هەندێک دواکەوت، بەڵام لە ئێستادا لە دوای نزیکەی ٢ هەفتە لە پڕۆڤە و ڕاهێنان، توانیمان پڕۆژە سەماکەمان سەر لە نوێ پڕ بکەینەوە لە هەناسەی شار و لە ڕۆژانی ٢ و ٣ ی مانگی ١١ لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی سەمای هەناسەی شار پێشکەش دەکەین.
پارچە سەماکانی سەمای {هەناسەی شار} بریتیین لە:
١- کارمینا بورانا.
٢- بۆلێرۆ.
٣- جەنجاڵی ژیان.
راشیگەیاند: لێرەوە خۆشحاڵی خۆمان بە ئامادەبوونی هونەر دۆستان رادەگەیەنین.