رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

لە ساڵۆنی فیکری بابەتێک لەبارەی سەرچاوە فەلسەفییەکانی هزری تاکگەرایی پێشکەش دەکرێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی شەممە (٢٠٢١/٩/٢٥) لە هۆڵی رێكخراوی ئازادبوون، یازدەهەم چالاکی ساڵۆنی فیکری بۆ (د. نەوزاد جەمال) خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی مۆدێرن (کانت و فەلسەفەی ئەڵمانی) ڕێکخرا، بە ناونیشانی سەرچاوە فەلسەفییەکانی هزری تاکگەرایی (مرۆڤ بوون لەنێوان بیری تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییدا) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی پەیوەندیدار بەو پرسە و گفتوگۆ کردن لەبارەی بابەتەکەوە .

ساڵۆنی فکری رێکخراوی ئازادبوون، مینبەرێکی ئازادە بۆ هەموو دەنگ و فکرە جیاوازەکان، ئامانجی ساڵۆنەکە هێنانە کایەی دیدی جیاوازە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەدواداچوونە لەسەریان.