رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کۆبوونەوەی ئازادبوون لەگەڵ تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی و نەخۆشخانەی هیوا

Facebook
Twitter
LinkedIn


رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٦/٣٠ بۆ جاری دووەم لە ئۆفیسی رێکخراوی ئازادبوون لە سلێمانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی و نوێنەری نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەیەکی بەبەشداری هەریەک لە بەرێزان شەونم محمد غریب و تحسین قادر و بەختیار عثمان و نیاز عبداللە و عمر محمد قادرو رازاو محمود لە رێکخراوی ئازادبوو، لەگەڵ بەرێزان د. دیار احمد و د. ھەژار عثمان ود. خۆشی حمید و حسن مارف لە تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی و کاک سۆران محمد کارمەندی نەخۆشخانەی ھیوا و د. شێرکۆ محمد ئەمین.

بەمەبەستی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ بوو لەسەر کێشەکانی تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی و نەخۆشخانەی ھیوا بەتایبەتی، دوای باسکردن و رونکردنەوەی ھەمووخاڵەکان پێشنیار بۆ چارەسەری کێشەکان لە چەند خالێکدا خرایەڕوو:
١. دروستکردنی لۆبی پەرلەمان بۆ بابەتی سندوقی شێرپەنجە ، وە کارکردن بۆ ئەوەى نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە و بوژانەوەی دڵ و نەخۆشیەکانی گورچیلە و فریاگوزاری خێرا نەکرێن بە کەرتی تایبەت.

٢. ھێنانی دەرمان لە رێی حکومەتی ناوەندیەوە بێت .
٣. دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە لە لایەن سەرمایەدارانەوە چونکە بێ جێگەیی کێشەیەکی سەرەکی نەخۆشخانەی ھیوایە .
٤. داوای ھاریکاری لە قونسوڵی وڵاتان بکرێت.
٥. کار لەسەر ھەموارکردنی یاسای سندوقی شێرپەنجە بکرێت.

هاوکات تحسین قادر ھاوکاری رێکخراوی ئازادبوونی خستە روو بۆ چۆنیەتی بە رێکخراوەبوونی تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی و ئەنجامدانى کۆبوونەوەى زیاتر بەمەبەستى بەدیهێنانى داواکارییەکان.