رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

هەڵمەتی خۆپارێزیی ڕێکخراوی ئازادبوون لە سلێمانی

Facebook
Twitter
LinkedIn

دوای هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) لە هەرێمی کوردستاندا، ڕێکخراوی ئازادبوون لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵمەتێکی خۆپارێزیی ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەیدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ دەمامک بەسەر هاووڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت.

سلێما یەکێک بوو لەو شارانەی تێیدا ئامارەکان ڕوو لە زیادبوون بوون، هەر بۆیە لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەدا، ١٥٠٠٠ دەمامک بۆ هاووڵاتییانی ئەو شارە تەرخان کرا و ئێوارەی ڕۆژی ١٥\٧\٢٠٢٠ دوای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، لە سەهۆڵەی شاڕێی سالم بەشێکی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرا و داوایان لێ کرا لە خۆپارێزی بەردەوام بن، تا هەموومان پێکەوە دۆخەکە تێدەپەڕێنین.

شایەنی باسە هەڵمەتەکە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێویستی دەمامک لە هەموو ناوچەکان دابەش دەکرێت.