491
دوای هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) لە هەرێمی کوردستاندا، ڕێکخراوی ئازادبوون لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵمەتێکی خۆپارێزیی ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەیدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ دەمامک بەسەر هاووڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت.
چەمچەماڵ و دەوروبەری لەو ناوچانە بوون کە تێیاندا ئامارەکان ڕوو لە زیادبوون بوون، هەر بۆیە لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەدا، بە هاوکاریی ڕێکخراوی ئاران لە ناوچەکە، ٤٠٠٠ دەمامک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرا و داوایان لێ کرا لە خۆپارێزی بەردەوام بن، تا هەموومان پێکەوە دۆخەکە تێدەپەڕێنین.
شایەنی باسە هەڵمەتەکە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێویستی دەمامک لە هەموو ناوچەکان دابەش دەکرێت.