رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

دووەم کۆڕبەندی ئاوی میزۆپۆتامیا ٢٠٢٥/١٠/١٨

Facebook
Twitter
LinkedIn

نوێنەری رێکخراوی ئازادبوون، بابەتێکی بەناونیشانی: رۆڵی ژنان و کۆمەڵگە خۆجێییەکان بۆ بنیاتنانی هاودەنگی ئاو لە میزۆپۆتامیا پێشکەشکرد.

چەند خاڵێکی بابەتی پێشکەشکراو لێرە هاوبەشی ئەکەین:

*ڕووبارەکانی میزۆپۆتامیا هەزاران ساڵە شارستانیەت و کولتوور و کۆمەڵگایان بنیاتناوە، بەڵام لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو، دەستبەسەراگرتنی سەرچاوەکانی ئاو، روبارەکان پارچە پارچە کران.

*دیپلۆماسی دەوڵەت نەتەوە لە ئەنقەرە، بەغدا، دیمەشق و تاران شکستی هێناوە، ئەوان لە ژورە داخراوەکاندا ئاو وەک چەکی ئیکۆلۆژی بۆ سرینەوەی مێژوو، لە ناوبردنی ئیکۆسیستەم، گۆڕانی دیمۆگرافی و لە ناوبردن دژ بە کورد بەکاردەهێنن. نموونەی حەسەنکیف و دەریاچەی ورمێ و گەلێکی دی.

*هاوپشتی و هاودەنگی بۆ روبارەکان لە میزۆپۆتامیا چۆن بنیات دەنرێت ئەگەر لە خەڵکەوە بە تایبەتی لە ژنانەوە، دەست پێ بکات نەک لە دەوڵەتەکانەوە؟

*دیپلۆماسی دەوڵەتان پیاوسالارانە بووە هەربۆیە پلەبەندی دروستکردووە و دەرئەنجامی ئەوەش ڕووبارەکان وەک موڵکێک مامەڵەی لەگەڵ کراوە بۆ دابەشکردن و شەری تایبەت بەکارهاتووە، نەک وەک سیستەمی ژیانی هاوبەش بۆ گەلانی میزۆپۆتامیا.

*لەمیانی پێشکەشکردنی بابەتەکەدا، لە دیدی ئیکۆفیمینزمەوە چەندن پێشنیار پێشکەش کرا بۆ کارکردن و زۆربەی بەشداربووان پێشوازییان لە بابەتە کرد، پرسیاری زۆریان دەربارەی تیڕوانینی ئیکۆفیمینزم کرد.

*خۆشبەختانە هەر هەمان رۆژ و لە بەشی دووەمی بەرنامەکاندا، گروپێکی ئیکۆفیمینیزم دروستکرا تا ژنان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بۆ پرسی ئاوی میزۆپۆتامیا خەبات بکەن.