رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بە وەکالەت لە وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کەناڵی NRT پابەندی فەرمانی راگرتنی کەناڵەکە نەبوە، کە شەشی ئەم مانگە بۆ دەرچوە بۆیە بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی راگرتنی پەخشی ئاسایی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی یەک هەفتە.

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بە وەکالەت لە نوسراوێکدا  لە وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، “دوای ئەوەی لە رۆژی 6ی ئەم مانگەدا بڕیاری راگرتنی پەخشی ئاسایی کەناڵی ئێن ئاڕتی دەرکرا، کەناڵەکە پابەندی فەرمانەکە نەبوە و پەخشی کەناڵەکە بەردەوام بوە، لەمیانی پەخشە نائاساییەکانیشدا بەردەوام بوە لە پەخشکردنی دیمەنی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، بۆیە لە رۆژی 8-12-2020 جارێکی دیکە کەناڵەکە ئاگادارکرایەوە لە یاسا شکێنی و بێباکی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی ئەو یاسا شکێنی و بێباکییەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و پاڵپشت بە ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەم لە رێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان، “بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی راگرتنی پەخشی ئاسایی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی یەک هەفتە”.

سەرچاوە (کلیک بکە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

15 − 3 =