کتێبی ئازادبوون ژمارە (٢٠)
نووسین: د. زەکەریا ئیبراهـــــــیـــم
وەرگــێــــڕان: شــــــوان ئــــــەحـــــمــــــــەد
به‌رایی
ئێمه گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه دواوه‌و چاوێك به مێژووی فیكری سیاسی‌دا بگێڕین، ده‌بینین كێشه‌ی ئازادی جێی بایه‌خی زۆربه‌ی زۆری بیریاره سیاسییه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرن بووه، له پێش هه‌مووشیانه‌وه سپینۆزا و جۆن لۆك و شارڵ دی مۆنتسكیۆ و جان جاك رۆسۆ و جێرمی بنتام و جۆن ستیوارت میل و… هتد. له‌سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا چه‌ندین فه‌یله‌سوف كه سه‌ر به ئاقاری فه‌لسه‌فی جیاجیابوون، گرنگییان به تاووتوێكردنی ئه‌و كێشه‌یه داوه.
ڕه‌نگه دیارترینیان هۆبهه‌وس بێت كه له ساڵی 1911 كتێبێكی گرنگی به‌ناوی (لیبرالیزم)ه‌وه به‌چاپ گه‌یاند، له‌گه‌ڵ جۆن دیۆی و كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی (فه‌ردانیه‌ت له سه‌رده‌می كۆن و ئێستادا)، ئه‌م كتێبه له ساڵی 1930 چاپكراوه. هه‌روه‌ها هۆكینگ كه كتێبێكی هه‌یه به‌م ناونیشانه‌وه(Lasting Elements of Individualism) له ساڵی 1937دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێت به دورودرێژی باس له بۆچوونی ئه‌و بیریاره سیاسییانه بكه‌ین له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی ئازادی، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به كورتی مێژووی ئه‌و كێشه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو. بۆئه‌وه‌ی له میانه‌ی ئه‌و مشتومڕه فیكرییه گه‌وره و گرانه‌ی له نێوان لایه‌نگرانی ئازادی و نه‌یارانیدا هه‌یه، نهێنی ئه‌و قه‌یرانه ژیارییه گرنگه پێشان بده‌ین كه له ساته‌وه‌ختی ئێستادا لیبرالیزم دووچاری بووه(1).
پێرست
به‌رایی………………….
کێشه‌ی ئازادی لای سپینۆزا……………………
کێشه‌ی ئازادی لای جۆن لۆک……………………..
کێشه‌ی ئازادی لای شارل دی مۆنتسکیۆ…………..
كێشه‌ی ئازادی لای جان جاك ڕۆسۆ……………
كێشه‌ی ئازادی لای جۆن ستیوارت میل………………