رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون و کارگەی کولتوور

Facebook
Twitter
LinkedIn

بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێ، ڕۆژێکی نوێ، ژیانێکی نوێ و سەوز و لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا. تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون و کارگەی کولتوور لە چالاکییەکی هاوبەشدا بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆ سێکتەری ژینگە و بە هاوکاریی ئەندامانی تیمی پەروەردەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوی کانگا و گرووپی ئەندازیارانی هەرجارە گوندێک لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەوزکردنی کارگە/قۆناغی دووەم، هەستان بە چاندنی ٢٦٢ نەمام و دار لە باخچەی کارگەی کولتوور.

شایەنی باسە لە قۆناغی یەکەمدا ٢٥٠ نەمام ڕوێندران.
سوپاس بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان WFP و مەشتەلی سەرچنار بۆ بەخشینی شەتڵ و نەمامەکان بە پرۆژەی سەوزکردنی ژینگە لە کارگەی کولتوور/کارگەی جگەرەی کۆن.