رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پیرۆزبایی لە خاتوو نیاز عەبدوڵڵا و ئازادیخوازان دەکەین

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی ١٦ی ١١، لە شاری نیویۆرك لە لایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ، خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی ڕۆژنامەوانی پێ بەخشرا، بە خاتوو نیاز عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئازادبوون.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی نیازخان و هەموو ئازادیخوازان و ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان دەکەین.

خانوو نیاز لە پەڕەی خۆی دەربارەی خەڵاتەکە وتوویەتی؛ خەڵاتەكەم پێشكەش كرد بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان، كە بریتین لە: زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەدین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی.

سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری ڕۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامیی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لەپێناو پاراستنی ئازادیی ڕۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری. سوپاسی زۆرم هەیە بۆ هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی تاوەكوو ئێستا، سەرەڕای سەرجەم فشار و مەترسییەكانی سەریان، بەردەوامن لە وتنی ڕاستییەكان و بە پرەنسیپەوە كار دەكەن. زۆر سوپاس بۆ سەرجەم هاوڕێكانم، كە هەمیشە بە هەڵوێست و ورەوە لەگەڵمان بوون. زۆر سوپاس بۆ تەواوی تیمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی CPJ و تیمەكانی دیكەی رێكخراوەكە لە سەرجەم شوێنەكانی جیهان، دڵسۆزی ئێوە بێوێنەیە.

سوپاس بۆ پێشكەشكردنەكەی رۆژنامەنووسی ناسراو Omar Jimenez لە كەناڵی CNN و قسەكانی لەبارەی ئێمەوە.