رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تیمی پەروەردەی ئازادبوون کۆ دەبێتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/٢) تیمی پەروەردەیی ڕێکخراوی ئازادبوون کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی ١٧ حەڤدە ئەندام، ساز کرد.

تەوەرەکانی بریتیبوون لە:-

یەکەم: کاروباری ناوخۆی تیمەکە تاوتوێ کرا.

دووەم: کار و چالاکیی تیمەکە لە ماوەی دوو ساڵ کارکردنیدا، لە لایەن ئەندامانی تیمەکەوە هەڵسەنگێندرا و پەسەندیان کرد.

سێیەم: پێشنیاز و ڕای ئەندامان وەرگیرا بۆ کار و چالاکییەکانی لەمەودوا.

چوارەم: زۆر بە وردی قسە لەسەر بایکۆتی مامۆستایان کرا. بە گشتی سەرزەنشتی توندی حووکومەتی هەرێم کرا، کە بێباکە لە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان و هیچ داواکارییەکی مامۆستایان و وانەبێژان جێبەجێ ناکات.

پێشنیازەکان بریتیبوون لە:

١. پشتیوانیی تەواو لە داوای مامۆستایان و وانەبێژان.

٢.دروستکردنی لۆبی و فشار بۆ سەر حکوومەت، بۆ هەنگاونان بەرەو سیستمێکی پەروەردەیی سەردەمیانە.

٣.پشتیوانیکردن لەو مامۆستا دڵسۆز و پەروەردەکارانەی کە لە فێرگەکاندا دیار و دەرکەوتوون و کاری پەروەردەیی زۆر باش ئەنجام دەدەن. پاشان هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن پێیانەوە و هاندانیان.

٤. پێشنیاز کرا لەمەودوا کۆڕ و سیمیناری پەروەردەیی لە دەرەوەی شاری سلێمانی و لە قەزا و ناحیکانیشدا ئەنجام بدرێت.