198
رۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٣/٩/١٤) شاندێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندا سەردانی ئۆفیسی ئازادبوونی لە سلێمانی کرد.
شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: یەڵی یوخم، سکرتێری دووەمی کاروباری سیاسی، مرت، بەرپرسی کاروباری دارایی باڵیۆزخانەی هۆڵندا لە ئوردن، و لە لایەن فەرەیدون حەسەن، سەرۆکی پێشووی ڕیکخراوی ئازادبوون، مەستان تەحسین، ڕێکخەری دەستەی ڕاسپێردراو، بابان جەعفەر سەرۆکی ڕێکخراو، پێشوازییان لێ کرا.
لە سەرەتادا باسێک لەسەر پرۆژەکانی ئازادبوون پێشکەش کرا و پاشان گفتوگۆی لەسەر دۆخی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێگرییەکان و دەرفەتەکان کرا.