رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

وەزیری پەروەردە سەردانی تیمی پەروەردەی ئازادبوون دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی شەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٣/٠٨/٢٦) بەڕێزان وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوونیان کرد و لەگەڵ تیمی پەروەردە، ماوەی چوار کاتژمێر گفتوگۆیان لەسەر پرسە پەروەردەییەکان کرد.

لە سەرەتادا جیهاد حەمەکەریم، ستراتیژی تیمەکەی بۆ پرسی پەروەردە خوێندەوە، پاشان د.ئالان حەمەسەعید، باسی لە کارەکانی وەزارەت کرد و پلانەکانی بۆ داهاتووش خستە ڕوو، کێشە و دەرفەتەکانی بەردەمیشیان باس کرد.

پاشان ئەندامانی تیمەکە پرسیار و تێبینییەکانیان لەسەر پرسە پەروەردەییەکان خستەڕوو و لەکۆتاییشدا لەسەر دیداری بەردەوام ڕێکەوتن و وەزیر داوای کرد هەر ڕاسپاردە و تێبینییەکی کە هەیە بە هەرشێوەیەک کە ئاسانە بۆ تیمەکە، پێی بگەیەنن و وەزارەتیش هەرچی لە توانادابێت ئەنجامی دەدات.