لە ڕێکەوتی٧/٨/٢٠٢٣ دا هەڵوێست عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون لەگەڵ وەفدی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆفیسی سەرەکیی نەتەوەیە کگرتووەکان لە شاری هەولێر کۆبووەوە کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان (ڤۆڵکەر تورک – کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان)، (فرانسیسکۆ مۆتا -سەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە OHCHR)، (دیمیتر چالێڤ -سەرۆکی فەرمانگەی مافی مرۆڤی یونامی لە عێراق)، (زیتۆ سیانی – بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ یونامی – هەولێر)، (فلۆرییان ڕازسبێرگەر/ئەفسەری باڵای مافەکانی مرۆڤ، نوێنەرایەتیی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی).
لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە مەترسییەكانی گۆڕانكاری كەش و هەوا و چۆنییەتیی كاركردنی بەیەكەوەیی بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و جیهان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
خاتوو هەڵوێست توێژینەوەیەکی رێكخراوەكەمانی لەبارەی ڕەوشی ژینگەی كوردستان و ئاسایشی ئاو لەگەڵ ڕاپۆرتی چاودێریی ژینگەی کوردستان یپێشكەش بە ئامادەبووان كرد، هاوکات خستنەڕووی هۆكارە بنەڕەتییەكانی پیسبوونی ژینگە و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا.
بریار وایە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، كار و هەماهەنگییەكان لەو بارەیەوە بەردەوامی هەبێت.
شایەنی باسە کۆبونەوەکە بە بەشداری چالاکوانان، مامۆستای زانکۆ و نوێنەری ڕێکخراوەکان ئەنجام درا.